دووباره بوونه‌وه‌ی جاشایه‌تی له کوردستاندا ئیدانه‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین! به‌ڕێزان: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. په‌رله‌مانی کوردستان. سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و رێكخراوه مه‌ده‌نيةكانى كوردستان و جيهان. جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان.
ئه‌وه‌تا ڕۆژانه له عێراقی نوێشدا له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و زاری به‌رپرسه شۆڤێنیه‌کان و گه‌وره ئه‌فسه‌رکانی سوپای کۆنی عێراقه‌وه، زه‌نگی ترسناکی دووباره بوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و به‌رده‌وامی به عه‌ره‌بکردن و گۆڕینی دیموگارافیای کوردستان ده‌بییسترێت، به تایبه‌تی ده‌بینین و ده‌بیستین جارێكی‌تر ئه‌فسه‌ره تۆمه‌تباره‌کان به تاوانی مرۆڤایه‌تی سه‌روه‌ختی به‌عس ده‌هێننه‌وه مه‌یدان..! ئه‌وه‌تا گه‌وره ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف بێشه‌رمانه رووی سوپای کۆنی عێراق سپیده‌کات و بێتاوانی ده‌کات، له تاوانى ئه‌نفالدا.
دووسه‌د ئه‌فسه‌ری عێراقی به‌عسی له شاری موسڵدا، که بووه به شاری تۆقاندن و کوشتن و بڕینی مه‌سیحیه‌کان، کۆنگره‌ی خۆ زیندوکردنه‌وه‌ی خۆیان و ئه‌جندای به‌عسیزم ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له پێش ئه‌وانیشه‌وه سه‌رۆکی وه‌زیران مالکی، به ئاشکرا بانگهێشتی ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته کوردانه ده‌کات له ده‌ڤه‌ر‌ی گه‌رمیان و که‌رکووک که تۆمه‌تبارن به تاوانى ئه‌نفال، بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی گیانی جاشایه‌تی تیایاندا‌و سازدانیان سه‌رله‌نوێ بۆ خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه و میله‌ته‌که‌یان.
ناوه‌ندی چاک، وه‌ک ئه‌و ناوه‌نده‌ی که بڕیاری داوه که به‌رگری بکات له ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له جیهاندا و به‌رگریکردن له مافی قوربانیانی ئه‌نفال و جینۆساید به گشتی، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مالکی و حکومه‌تی ئێستای عێراق ئیدانه‌و مه‌حکوم ده‌کات. وێڕای ئه‌م ئیدانه‌کردنه هۆشداری ده‌ده‌ین به سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که به‌رپرسیاره‌تی ئه‌وانه، زۆر به توندی کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌م کاره ناڕه‌واو نامرۆڤانه‌یه‌ی مالکی بۆ دروستکردنه‌وه‌ی 14 فه‌وجی جاشایه‌تی به ناوی فه‌وجی ئسناد بۆ نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکووک.
ناوه‌ندی چاک، هه‌ر له ئیستاوه ڕایده‌گه‌ینێت، له کاتی دروستبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ترستاناکیه‌ک بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد، خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له ئه‌ورپاو کوردستاندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هه‌موو په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی جیهان تێده‌گه‌ینین و ئه‌م هێزی تۆقاندنه‌ی مالکی ڕسواده‌کیه‌ن.
چونکه ئه‌و ڕۆژه به‌سه‌ر چوو، که له تاوانه نامرۆڤایه‌تیه‌کان بێده‌نگبین ، له ئاستی هه‌رکارێکی ترسانک بۆ سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مان، کورد له یه‌ک کاتدا ده‌توانێت دژ به گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی خه‌بات بکات و دژ به هه‌موو هێرش و تۆقاندنێکی هه‌ر هێزێک له عێراق و له پارچه‌کانی تری کوردستاندا بوه‌ستێته‌وه.
کورد ئه‌مڕۆ زیاتر له‌وه‌ی دڵی به په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆی خۆشبێت!، دڵی به‌وه خۆشه که ده‌توانێت به ڕێگای جۆراو جۆر به‌رگری له خۆی بکات و مافه‌کانی خۆی به جیهان بناسێنێت. ئه‌مڕۆ کورد ته‌نها خاوه‌نی حیزبی سیاسی نیه، زیاتر له‌وه خاوه‌نی ده‌یان ڕێکخراوه له جیهاندا.
ناوه‌ندی چاک، هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو و ناوه‌ندو لۆبیانه ئاگادر ده‌کاته‌وه که له سه‌ر پێبن، بۆ کاردانه‌وه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌یانه دژ به هه‌ر جۆره خۆسازدان و هێرشێکی دوژمنکارانه بۆ سه‌ر گه‌لی کوردستان. له لایه‌کی تریشه‌وه به هه‌موو گه‌لی کوردستان ڕاده‌گایه‌نین: کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و مه‌سیحیه‌کان و هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌کانی کوردستان یه‌ک چاره‌نوسیان هه‌یه، ده‌بێت هه‌موو جیاوازیه‌کی ئه‌تنیکی و ئاینی بخه‌نه لاوه‌و و یه‌ک خه‌بات بکه‌ن دژ به هه‌موو پیشێلکاریه‌کی مافی مرۆڤ. له کاتی ترس و تۆقاندن و په‌لامارداندا مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه به بێ جیاوازی، مرۆڤ خۆره‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان چۆن له سه‌رده‌می سه‌دام حسیندا جیاوازیان نه‌کرد له نێوان کورد و تورکماندا، جگه له جیاوازی به‌ركه‌وتنی پشکدا نه‌بێت، هه‌ر کاتێک ئه‌و ڕۆژه بێته پێشه‌وه که سه‌ره‌تاکانی دیاره! هه‌موو گه‌لی کورد له کوردستاندا یه‌ک چاره‌نوسیان ده‌بێت. به‌هێزترین چه‌ک، چه‌کی یه‌کبوون و یه‌کڕیزیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری و دیموکراتی ڕاسته‌قینه که له پێش پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌وه، هاوڵاتی بوون پێناسه‌بێت و حورمه‌ت ومافی مرۆڤ به بێ جیاوازی ڕه‌نگ و زمان و نته‌وه و ئاین بپارێزرێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
تكايه بۆ زانيارى زياتر بروانه ئه‌م لينكانه‌ى خواره‌وه :
http://www.nawandihalabja.com/ku/index.php?option=com_content&task=vi&id=1795&Itemid=36 http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=12833&cat=2 http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=1846
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هیچ پاساوێک بۆ فره‌ژنیی نیه!
له‌م دواییانه‌دا پارله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بڕیاری مانه‌وه‌ی فره‌ژنیی به زۆرینه‌ی ده‌نگ دا. هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پارله‌مانه‌که له (پیاوان!) و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیش له ئافره‌تان ، بێ شه‌رم و بێ پێچوپه‌نا و به بیانووی مه‌رجدانانه‌وه ، داکۆکی‌یان له فره‌ژنیی کرد و ئه‌که‌ن.
فره‌ژنیی (پۆلیگامی-لاتین) ، دیارده‌یه‌کی هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگای ئاژه‌ڵانه و مرۆڤی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و هۆشمه‌ندی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی ، نه‌فره‌ت له‌و دیارده‌یه ئه‌کات و قێز له‌و زاراوه‌یه ئه‌کاته‌وه.
فره‌ژنیی ته‌نیا سوکایه‌تیکردن نیه به ئافره‌ت ، به‌ڵکوو گه‌وره‌ترین تاوانه به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ ، چونکه ئافره‌ت به‌رله‌وه‌ی ئافره‌ت بێت ، مرۆڤه و وه‌ک پیاو ، بوون و که‌سایه‌تی و مافی خۆی هه‌یه.
بڕیاردانی مانه‌وه‌ی فره‌ژنیی له پارله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا ، ڕووی ئه‌ودیوی ڕاستییه‌کانن و ڕاده‌ی (دیموکراتیی و سۆشیالدیموکراتیی) و پێشکه‌وتنخوازیی و شارستانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌رئه‌خه‌ن.
پارله‌مان به‌و بڕیاره‌ی سه‌لماندی که نوێنه‌ری شێخ و مه‌لا و ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کانی کوردستانه! نه‌ک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نیوه چه‌وساوه‌که‌ی که ئافره‌ته.
ئێمه ئه‌و بڕیاره ڕیسوا ئه‌که‌ین و داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵ و لایه‌نه پێشکه‌وتنخوازه‌کان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌که‌ین که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری ئه‌و بڕیاره ببنه‌وه و ڕیسوای بکه‌ن و نه‌فره‌تی لێبکه‌ن.
داوا له سه‌رۆکایه‌تی کوردستانیش ئه‌که‌ین که نه‌هێڵێت ئه‌و بڕیاره سه‌ربگرێت.
فره‌ژنیی ئاره‌زوویه‌کی ئاژه‌ڵییانه‌یه و به هیچ مه‌رج و پاساوێک له‌م سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤدا ناگونجێت!
نه‌وزاد وه‌لی وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 31-10-2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاهه‌نگێک به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه له که‌نه‌دا.
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917واته ئه‌م ده‌سکه‌وته مه‌زنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی به‌شه‌ر، نیشانی دا که ته‌نها چینی کرێکاره توانای به ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی وه‌های هه‌یه که بتوانێ ئاسۆیه‌کی نوێ بدا وه به دامه‌زراندنی دونیایه‌کی بی سته‌م و ئازاد و یه‌کسان له به‌رانبه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگادا ئه‌م راستیه بسه‌لمێنی.
ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ،سه‌لماندی که ئیراده‌ی چینی کرێکاری رێکخراو وه حیزبیه که ده‌توانێ پایه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بله‌رزێنێ وه بتوانێ له پاش ئه‌مه‌ش به ده‌یان ساڵ ، کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی خۆی دابنێ له سه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی بێ به‌شانی هه‌موو دونیا به ووڵاتانی رۆژئاواشه‌وه.
ئه‌مرۆ ئاله‌م کاته‌ی ئێستادا بیرمه‌نده‌کانی سه‌رمایه‌داری تێکشانی وال‌ستریت به تێکشکانی دونیاکه‌ی خۆیان ده‌زانن . هیج ئاسۆیه‌کی تریان پێ نیه بێجگه له هه‌ژارکردن و سه‌رکوتی ملیاره‌ها ئینسانی ئه‌م گۆی زه‌ویه . به‌شه‌ریه‌تی ئه‌مرۆ یا ده‌بێ سۆشیالیزم هه‌ڵبژێرێ یا به‌ربه‌ریه‌ت وه ده‌بێ ئه‌م کاره هه‌رچی زووتر ئه‌نجام بدات ، به‌ڵێ جیهان پێویستی به ئۆکتۆبه‌رێکی تره .
رێزگرتنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر رێزگرتنی ئینسانیه‌ته له به‌رانبه‌ر دڕه‌نده‌یی سه‌رمایه‌داریدا . بانگه‌وازتان ده‌که‌ین به‌شداری ئه‌م یاده بکه‌ن. به‌رنامه‌کان : ووته‌ی سیاسی : حه‌میدی ته‌قوایی : لیده‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران. خه‌بات مه‌جید: ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق . خواردن مۆسیقا و دانس شوێن : 25 Cecil Street ( Spadina & College ) : شه‌ممه 8ی نۆڤه‌مبه‌ر 2008 کاتژمێر 6:30 پاش نیوه‌ڕۆکات هاتنه ژووره‌وه به 15 دۆلاره
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق _ رێکخستنی که‌نه‌دا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران _ رێکخستنی رۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە یادی 48 ساڵەی تاوانى جەرگبڕی سینەمای عامودا.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەڕێزان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان.
وێنەیەک بۆ :
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆنسێرتی (دیای قه‌ره‌داخی) له دانیمارک
کات : 19:00 شوێن: RØdovre parkvej 130 2610 RØdovre ژماره‌ی ته‌له‌فۆن :36704500
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دۆڤەر: 5-11-2008
پیکیتی تەبلیغاتی لە پێناو ڕاکێشانی پشتیوانی لەخواستە بەرهەقەکانی پەنابەران.
لەندەن: 5-11-2008
ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدرسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________________
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
رۆژ تیڤی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود.
ئاگاداری بۆسه‌رجه‌م دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌کسانی ژن و پیاو.
سه‌باره‌ت به یاسای باری که‌سییه‌تی و په‌سه‌ندکردنی بریاری فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، ته‌له‌فیزێۆنی رۆژ به‌رنامه‌ی پێڤاشۆ رۆژی هه‌ینی 7/11/2008 کاتژمیر 8:20 شه‌و به‌کاتی ئه‌وروپای ناوه‌ند، چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هۆزان محمود نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوی ئازادی ژن له عیراق ده‌کات.
هیوادارین که بتوانن ئه‌و به‌رنامه‌یه ببین و هه‌روه‌هائه‌م هه‌واڵه‌ش به دۆستان و که‌سانی تریش رابگه‌یه‌نن.
رێکخراوی ئازادی ژن/ نوینه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه 6/11/2008
|