|
که‌مپین بۆ ڕاگرتنی یاسای فره‌ژنیی له کوردستان.
بۆ:
په‌رله‌مانی کوردستان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
داواکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی و هه‌موو یاسایه‌کی تری
هه‌ڵاواردن له دژی ژنانین!
په‌رله‌مانی کوردستان له دانیشتنی 27 مانگی ئۆکتۆبه‌ر له هه‌ولیر،
بریاری له‌سه‌ر هه‌موارکردنی یاسای فره‌ژنیی دا، که یاسایه‌کی
له‌راده‌به‌ده‌ر دواکه‌وتووانه‌یه و سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه به
که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی ژنان.
ئه‌م
یاسایه به‌شیکه له ده‌ستوریکی پێشنیارکراو که بریاره جیگای یاسای
باری که‌سێتی کۆن بگریته‌وه که له سالی 1958 دا دارێژراوه. رژێمی
به‌عسی دژه ژن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌مه‌به‌ستی زیاتر
چه‌وساندنه‌وه و به کۆیله‌کردنی ژنان، ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ستکاری کرد و
ئه‌وه‌نده‌ی تر پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنانی تێدا زه‌قکرده‌وه.
له
دوای روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 20003 دا، ده‌ستوریک نوسرایه‌وه و
له لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا که ببیت به
ده‌ستوری عیراق. ئه‌م ده‌ستوره به ئاشکرا له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی دامه‌زراوه و ئاپارتایدی ره‌گه‌زی له دژی ژنان له عیراقدا
راگه‌یاندووه.
به
هه‌مان شێوه ده‌ستوری پێشنیارکراوی کوردستانیش باشتر نییه له‌و
ده‌ستوره و له راستیدا ئه‌مه کۆپییه‌کی بچوکراوه‌ی هه‌مان ده‌ستووری
عیراقه.
یاسای باری که‌سیتی پێشوو ، که یاسای رژێمی به‌عس بوو، زۆر
دواکه‌وتوانه‌یه‌و به ئاشکرا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردن له دژی ژنان
دارێژراوه. له‌و یاسایه‌دا ژن وه‌ک مرۆڤی پله دوو و کۆیله‌ی پیاوان
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئێستا په‌رله‌مانی کوردستان ده‌یه‌وێت
ئه‌م یاسایه بگۆرێت، به‌ڵام نه‌ک بۆ باشترکردنی به‌ڵکو بۆ پێشێلکردنی
زیاتری مه‌فه مه‌ده‌نی و فه‌ردییه‌کانی ژنان.
ژنان
له کوردستاندا به دریژایی مێژوو دوچاری نه‌هامه‌تی و سه‌رکوت و
تووندوتیژی زۆر بوونه‌ته‌وه، له ژیر سایه‌ی رژیمی به‌عسدا رووبه‌رووی
گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه بوونه‌ته‌وه. به‌هه‌مان
شێوه له ژیر ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا ژنان ژیانیان له‌وه باشتر
نه‌بووه، کوشتنی ناموسی، خه‌ته‌نه‌ی ژنان،هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ،
توندوتیژی خێزانی وناچارکردنیان به خۆکوشتن وخۆسووتاندن و زه‌وتکردنی
مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کانیان، سیمای ژیر ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوون
له ماوه‌ی نزیک به دوو ده‌یه‌ی رابردوودا.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه ته‌نها رێگا خۆشکردنیکی زیاتره بۆ
ئه‌نجامدانی تووندوتیژی و هه‌ڵاواردنی زیاتر له دژی ژنان. ئه‌مه
هه‌له‌یه‌کی مێژووییه‌و ئێمه په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌ریم
به به‌رپرس ده‌زانیین له ئاست هه‌موو بیمافی و تووندوتیژییه‌ک که
له دژی ژنان له‌م ناوچه‌یه‌دا پیاده‌ده‌کریت و روو ده‌دات به‌هۆی ئه‌م
یاسا دواکه‌وتوانه‌یه‌وه.
هه‌ربۆیه ئێمه
بانگه‌وازی هه‌موو حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تی و هه‌ر که‌سیکی
ئازادیخواز و لایه‌نگر له مافی یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌که‌ین، که به‌م
که‌مپینه‌وه په‌یوه‌ست بن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م
یاسایه.
ئێمه داواکاری
به‌ره‌سمی ناسینی ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنانین له
یاساکاندا:
1.
یه‌نار محه‌مه‌د: سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق
2.
هۆزان مه‌حمود: نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق
3.
مایکڵ ئایسینجه‌ر: ڕێکخه‌ری گشتی کرێکارانی دژی جه‌نگ له ئه‌مریکا
4.
ڕێگا ڕه‌وف: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له سوید
5.
ماریا هاگبه‌ری: به‌ڕیوه‌به‌ری نێتوۆ‌رکی دژی کوشتاری نامووسی له سوید
6.
نه‌جیبه مه‌حمود: هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان-سوید
7.
جه‌و تۆگاس: ژۆرنالسیت، و هه‌ڵسوڕاوی مافی مرۆڤ له ئه‌مریکا
8.
دایانا نامی: به‌ڕێوه‌به‌ری ڕیکخراوی ژنانی کورد و ئێرانی له
به‌ریتانیا
9.
نانسی میریسکا: به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپینی دژی فره‌ژنیی له که‌نه‌دا
10.
پرۆفیسۆر چارلۆت ئۆرازی ڤاللینۆ له زانکۆی ڤێته‌ربۆی
11.
جێنیفه‌ر کێمپ: هه‌ڵسوڕاوی ڕێکخراوی ئازادی ژن له ئه‌مریکا
12.
دانیه‌ل سمیت: ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی له به‌غداد
13.
مه‌ریه‌م نه‌مازی: ڕێکخراوی یه‌کسانی ئێستا له ئێران
14.
جۆوان په‌یتۆن: که‌مپینی جیهانی له دژی کوشتاری نامووسی له
به‌ریتانیا
15.
تۆماس ئنتێراینه‌ر: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی له نۆتینگهام له به‌ریتانیا
16.
سام ئازاد: هه‌ڵسوڕاوری سۆسیالیست له به‌ریتانیا
17.
ئینگرید تێرنێرت: نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازی له یۆتۆبۆری له
سوید
18.
ئان گرایدی: ئه‌مریکا
19.
ڕوس ئه‌پلتۆن: به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی په‌نابه‌ران
- به‌ریتانیا
20.
پرۆفیسۆر ئه‌نیسه حیللی: ئه‌مریکا
21.
ئاننا لیسا بیۆرنبه‌ری: سوید
22.
ئاسای فۆسهاوگ: سوید
23.
هێیدی ماوگ ئابێی: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
24.
ئاگنه‌س هۆهل: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
25.
ئاننا ماریا تاربێر: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
26.
بیاتریک فانکهاوسار: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
27.
لینی کلوێتۆ: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
28.
گوڵزار عه‌لی قادر: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له دانیمارک
29.
سارا محه‌مه‌د: ڕێکخراوی هه‌رگیز پێلا و فادیمه له یاد مه‌که‌ن-سوید
30.
نه‌به‌ز خالید: حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق-سوید
Kvinnorsrätt
–Sweden31.
ماریا
ڕه‌شیدی :
32.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: نوسه‌ر-هۆڵه‌ندا
www.chaknews.com33.
ڕێکخراوی چاک:
34.
زانا کوردستانی: سکرتێری گشتی پارتی ڕاستی له کوردستان
35.
سه‌عید ئارمان: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی-به‌ریتانیا
36.
سالی ئارمسترۆنگ: رۆژنامه‌نووس-که‌نه‌دا
37.
مین‌و هیمه‌تی: ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌ی رزگاری ژن
38.
یوسف عیزه‌دین: ڕۆمان نوس و ڕۆژنامه‌نوس- ئوستوڕالیا
39.
شارا عه‌زیز: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له سویسرا
40.
فه‌رانه‌ک ئایینی: که‌نه‌د
41.
مین‌و هومه‌یلی: سکرتێری ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌رانی ئێرانی
42.
هیوا احمد: هه‌لسوراوی سیاسی- به‌ریتانیا
بۆ
زانیاری زیاتر و په‌یوه‌ست بوون به‌م که‌پینه‌وه تکایه په‌یوه‌ندی
بکه‌ن به‌م ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه:
E-mail:
houzan2007@yahoo.com or
rega_svensson@yahoo.com
www.equalityiniraq.com
Tel: +447534264481
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فریای ئاوارەکانی
ڕۆژهەڵات بکەون لە یۆنانستان.
ئەوڕۆ شەممە 15-11-2008 کۆمیتەی
یۆنانستانی ناوەندی چاک ، هەستا بە ڕێکخستنی کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی لە
ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆنانستان ، کۆمیتەکە پێک هاتووە لە
چاک- یۆنانستان و نوێنەرایەتی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە یۆنانستان ، لەم
بەلاغەدا ئامانجەکانی کۆمیتەکە ڕاگەیەنرا :
بەیاننامەی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی پشتگیری لە کوردانی ڕۆژهەڵات لە
یۆنانستان:
بۆ پشتگیری لە داخوازەکانی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە یۆنانستان ، ئەمڕۆ
15-11-2008 کۆمیتەی پشتیوانی لە ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە ئەندامانی
ناوەندی چاک –کۆمیتەی یۆنانستان و نوێنەری ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات و
چەندین کەسی دڵسۆز بۆ ئەم دۆزە دامەزرا و ئەرکەکانی کۆمیتەکە دیاری
کراو ، بڕیاریش درا بە زووترین کات کۆمیتەکە دەست بەکارەکانی بکات لە
گەیاندنی دەنگی خانەوادە ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە یۆنانستان بۆ ئەوەی
ڕایگشتی کوردی ئاگاداری وەزعی خراپی ئەم ئاوارانە بن و پشتیوانی
ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان بەدەست بهێنن .
لێرەوە کۆمیتەی پشتیوانی لە ئاوارەکان و کۆمیتەی چاک- یۆنانستان داوا
لە هەموو لایەک دەکەن پشتیوانی لە کۆمیتەکە بکەن و هاوکاری ئەو
ئاوارانە بکەن لە ناخۆشترین بارودۆخدا ژیان دەگوزەرێنن ، دەنگیان
بگەیەنن بە ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان .
بۆ پەیوەندیکردن و زانیاری زیاتر :
نەریمان هەڵەبجەیی : nariman.k2007@yahoo.com
00306932950191
هاوڕێ ئەحمەد : aso534@yahoo.com
00306957622478
جەماڵ جاف : jaf.jamal@yahoo.com
00306933001455
بەشیر مینبەری : bashir7617@yahoo.com
00306946822468
ڕێبوار عوسمان : rebwar1361@yahoo.com
00306941477724
ناوەندی چاک-کۆمیتەی یۆنانستان
15-11-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له برۆکسل : کۆنفرانسی جینۆسایدی ده‌رسیم
سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێهات
تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم پێویسته به جینۆساید بناسرێت ، گۆری سه‌ید
ڕه‌زا ئاشکرا بکرێت.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه له باڵاخانه‌ی پارله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ، به
به‌شداری ژماره‌یه‌ک زۆر له ده‌رسیمییه‌کان ئه‌وروپا و باکووری
کوردستان ، له یادی 70 ساڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیمدا کۆنفرانسی
جینۆسایدی ده‌رسیم به‌ڕێوه‌چوو .
ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کادیمی ئه‌وروپی ،
په‌رله‌مانتاری کورد نوێنه‌رانی ده‌رسیم و دیاربه‌کر ، سه‌رۆکی
شاره‌وانی ده‌رسیم ، که‌سایه‌تی ئه‌رمه‌نی و سریانی پشکداربوون .
بابه‌تی ورد پێشکه‌شکرا ، لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامدرا ،
شایه‌دحاڵی تاوانه‌که گوڵیزار چیرۆکی قڕ کردنه‌که‌ی گێڕایه‌وه ،
فلیمی دۆکۆمێنتاری نیشاندرا .
له کۆتایشدا داخوازینامه‌ی کۆنفرانس بۆ ئاشکراکردنی گۆڕی سه‌ید ڕه‌زا
و به جینۆساید ناسینی کۆمه‌ڵکوژییه‌که له لایه‌ن ئه‌وروپاو ڕوسیا و
ئامه‌ریکاوه و چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد داواکرا .
هه‌ر یه‌ک له ناهیده ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌ی نه‌مسای چاک ،
یاسین ئامێدی و هیوا عه‌بدوڵا ئه‌ندامانی چاک له به‌لجیکا و عه‌لی
مه‌حموود له کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا پشکدار بوون له کۆنفرانسه‌که .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێین ، ئه‌م کۆنفراسه فه‌له‌کناس ئۆجه
ئاماده‌ی کردبوو به هاوکاری لیستی چه‌پی یه‌کگرتوو له پارله‌مانی
ئه‌وروپا . ئه‌وه‌شی پێویسته بکرێت ئه‌وه‌یه ڕۆژێک دیاری‌بکرێت وه‌ک
ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم تا ساڵانه له‌و ڕۆژه یادی بکرێته‌وه .
کۆنفرانسی ده‌رسیم هه‌ناوێکی گه‌وره بوو بۆ کارکردن له‌سه‌ر پرسی
ژینۆساید له باکوری کوردستان .
ناوه‌ندی چاک
14-11-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی کوردستان به‌ره‌و کوێ!
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پروپاگه‌نده‌ی
هه‌مه‌چه‌شنه‌ی زۆریان ئه‌کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و له
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه بانگی جۆراوجۆریان ئه‌دا به گوێی
هاووڵاتییاندا و هانیانئه‌دان که هه‌ر ده‌رگای بنکه‌کانی
خۆناونوسکردنی هه‌ڵبژاردن کرایه‌وه ، ئه‌بێت سه‌رجه‌می هاووڵاتییان
له‌وانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ، بچن خۆیان ناونوس بکه‌ن!
ئه‌مه و تا ئه‌و کاته‌ی که بنکه‌کان کرانه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان له تێلێڤیزیۆنه‌کانیانه‌وه ، نه‌ک هه‌ر به کوردیی ،
ته‌نانه‌ت به عه‌ره‌بیی و زمانه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تریش ، به شان و
باڵی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا هه‌ڵیانئه‌دا.
پاش ئه‌وه‌ی که بنکه‌کانی ناونوسکردن له کوردستاندا کرانه‌وه ،
ده‌سه‌ڵاتداران به ته‌واویی توشی شۆک بوون ، کاتێک که بینییان ماوه‌ی
یاسایی ناونوسینه‌که به‌ره‌و ته‌واوبوون ئه‌چێت ، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌کی
هێجگار که‌م له هاووڵاتییانی کوردستان ، خۆیان ناونوس کردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران که‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌کردن له فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامان
و لایه‌نگرانی خۆیان ، به‌وه‌ی که موچه و یارمه‌تییه
هه‌مه‌جۆره‌کانیان ئه‌بڕن ، ئه‌گه‌ر خۆیان ناونوس نه‌که‌ن.
ئه‌وه‌ش داڵده‌ی نه‌دان و ڕێژه‌ی ناونوسکراوه‌کان نه‌گه‌یشته له‌سه‌دا
هه‌شتی سه‌رجه‌می ئه‌و هاونیشتمانییانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه!
وا له کۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له سه‌رجه‌می عێراقدا
ئه‌کرێت ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانیان له
به‌غدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌ر زۆر کێشه ناکۆکن ، به‌ڵام
له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون که هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له کوردستاندا
نه‌کرێت.
ڕاسته له‌م قۆناغه‌دا کێشه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر که‌رکوک هه‌یه و
ئه‌کرێت هه‌ڵبژاردنی تیادا دوابخرێت ، به‌ڵام ئه‌ی بۆچی له
پارێزگاکانی تری کوردستاندا نه‌کرێت؟ که به ڕاده‌یه‌کی باش ئارامن و
ئاساییشیان تیادایه!
له هاوینی ئه‌مساڵدا ، پارتی چه‌پی کوردستان به به‌یاننامه‌یه‌ک ئه‌و
ڕاستییه تاڵه‌ی به بانگه‌وازێک بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتداران
ڕاگه‌یاند و به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی ناوبرد.
وا ئه‌مڕۆ هه‌موو هاونیشتمانییانی کوردستان ، به ئاشکرا و به چاوی
خۆیان ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌بینن و ده‌سه‌ڵاتداران مافه ڕه‌واکانی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له سه‌رده‌می ئازادیی گه‌لاندا ،
پێشێلئه‌که‌ن و مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانیان لێ زه‌وتئه‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و ڕاستییه کوشنده‌یه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که
جه‌ماوه‌ر له سیاسه‌ته نیشتمانیی ، نه‌ته‌وه‌یی و ئابوری و
گه‌نده‌ڵییه‌کانیان بێزاربووه و جارێکی تر ده‌نگیان پێناداته‌وه ،
بۆیه به‌به‌ر چاوی هه‌موو دنیاوه ، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له
کوردستاندا دوائه‌خه‌ن ، تا ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت ، به شێوه‌یه‌ک که
خۆیان دڵنیابن له سه‌رکه‌وتنیان ، ئه‌وسا ڕایبگه‌یه‌نن و بۆ ئه‌وه‌ی
که میلیارده دۆلاره‌کانی بودجه‌که‌یان له‌ده‌ستنه‌چێت!
-
ئێمه داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌که‌ین که به زووترین کات
ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی کوردستان دیارییبکرێت ، چونکه
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ڕه‌وایه‌تی ماوه‌ی یاساییان نه‌ماوه.
-
داوا له جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ئه‌که‌ین که بێده‌نگ نه‌بن
له‌م پێشێلکردنه‌ی مافی ڕه‌وایاندا و خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ ڕۆژی
هه‌ڵبژاردن.
-
داوا له داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌که‌ین که له‌م کاره‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بێده‌نگ نه‌بن و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
کوردستاندا به نوێنه‌ر و چاودێری زۆره‌وه به‌شداریی بکه‌ن.
-
داوا له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه کوردستانییه‌کان ، ڕێکخراوه پیشه‌یی و
سه‌ندیکاییه‌کان و کۆڕوکۆمه‌ڵه هه‌مه‌جۆره‌کان ئه‌که‌ین که ئه‌م
باسه بوروژێنن و به‌دواداچوون بکه‌ن.
زوو یان دره‌نگ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌نگی خۆی ئه‌دات ،
بۆیه وه‌ک داوایه‌کی هاونیشتمانییانه و به هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه و
دڵسۆزیی بۆ ئه‌زمونه‌که‌مان ، به ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌ڵێین ، به
دیموکراتییانه ، شارستانییانه و سه‌رده‌مییانه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری
گه‌لدا ڕه‌فتار بکه‌ن و با سندوقه‌کانی ده‌نگدان ، سه‌نگی محه‌ک بن.
نه‌وزاد وه‌لی
وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
14-11-2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ.ڕاى
گشتى.
جارێکى ئێرانى
ئیسلامى بوو بە زیندانى تەم و تاریکایى بۆ ڕۆژنامەنوسانى کورد.
لەم نێوەندەشدا دادگایکردنى ڕۆژنامەنوس
کەمالى شەریفى لەلایەن ئیتڵاعاتەوە نزیک بۆتەوە.
ئەگەرچى ماوەیەکى درێژە ئەم ڕۆژنامەنوسە لەزینداندایە و لەکاتێکدا هیچ
پاساوێک نیە بۆ ئەوەى زیندانى بکرێت.
بەڵام بەهانەى بەرپرسانى ئێرانى بۆ دەستگیرکردنى ئەم ڕۆژنامەنوسە جگە
لەچەند پڕوپاگەندەیەک شتێکى تریان لەهەگبەدانیە.
لێرەوە ئێمە وەکو گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنورى کوردستان جگەلەوەى ئەم
هەوڵە فاشیستیەى ئێران مەحکوم دەکەین.
داواش لەتەواوى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ و ووڵاتانى ئەوروپى دەکەین
ئەوانەى ئیدیعاى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ و یاسا و دیموکراسیەت دەکەن.
لەسەرووى هەموشیانەوە فەرەنسا و ئەمریکا و پەرلەمانى ئەوروپا.
لەبەرئەوەى ژیانى ئەو ڕۆژنامەنوسە کوردە لەوپەڕى حالەتى مەترسیدایە و
پێویستى بەهاوکارى ئێوە هەیە.
وێنەیەک بۆ:
باڵوێزخانەى فەرەنسا.لەبەغدا.
باڵوێزخانەى ئەمریکا.لەبەغدا.
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى کوردستان
besnuri@gmail.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە ئەسینای
یۆنانستانیش یادی تاوانی سینەمای عامودا دەکرێتەوە.
لە یادی 49 ساڵەی تاوانی سینەمای عامودادا ، ئەمساڵ لە یۆنانستانیش
یادی منداڵانی سوتاوی ئەمشارە دەکرێتەوە .بۆ ئەم مەبەستە کۆمیتەی
یۆنانستانی ناوەندی چاک مەراسیمێکی شایستە بۆ قوربانیانی سینەمای
شەهرزادی عامودا بە بەشداری شایەدحاڵی تاوانەکە ڕێک دەخات .
شوێن : یۆنانستان
ئەسینا - هۆڵی نیشتمان hadai kamadoro
پشت چێشتخانەی باباگوڕگوڕ
ڕۆژ : پێنج شەممە 20-11-2008
بۆ پەیوەندیکدردن :
00306957622478
00306939187190
ناوەندی چاک
16-11-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سمینارێک له هوله‌ند
سه‌باره‌ت به وڵاتی سوریا به‌گشتی و
کوردان له رۆژاوای کوردستان به‌تایبه‌تی
کاتژمێر 2:00 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 14-11-2008، له هۆڵێکی
پارله‌مانی وڵاتی هوله‌ند له شاری دانهاخ، سمینارێک سه‌باره‌ت به
وڵاتی سوریا به‌گشتی و کوردان له رۆژاوای کوردستان به‌تایبه‌تی له
لایان پارتی رێکه‌فتنی دیمۆکراتی کورد له سوریا، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی سمیناره‌که، شاندێکی پارتی
ئازادیی کوردستان
پێکهاتوو له هه‌ڤاڵان خاتوو چیمه‌ن
نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی
رێکخستنی هوله‌ند و هه‌ڤاڵ که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هوله‌ندی
پارتی ئازادیی کوردستان، به‌شدارییان له سمیناره‌که‌دا کرد.
له سمیناره‌که‌دا باس له‌سه‌ر باروودۆخی وڵاتی سوریا و
ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته به‌گشتی و کوردان به‌تایبه‌تی کرا.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
/26
خه‌زه‌ڵوه‌ری /2708
16/نۆامبر/2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له
هه‌ولێر
یادى كاره‌ساتى عاموده به‌رز رِاگیرا.
شوان عه‌زیز "ناوه‌ندى
چاك لقى هه‌ولیَر
له‌یادى
49ساڵه‌ى كاره‌ساتى سینه‌ماى عاموده له‌رِۆژئاواى كوردستان ئیمرِۆ
له‌هه‌ولیَر له‌باشوورى كوردستان ناوه‌ندى چاك لقى هه‌ولیَر بۆیه‌كه‌م
جاریادى كاره‌ساتى سینه‌ماى عاموده‌ى كرده‌وه به‌ئاماده‌بوونى
نویَنه‌رانى پارته‌سیاسیه‌كانى رِۆژئاواى كوردستان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى
و مامۆستایان و قوتابیان له‌هۆڵى زانكۆى كوردستان ئه‌م یاده به‌رز
رِاگیرا .
له‌سه‌ره‌تاى
یاده‌كه‌دا به‌گویَگرتن بۆسردووى نه‌ته‌وه‌یمان ئه‌ى رِه‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ك
راوه‌ستان بۆگیانى پاكى شه‌هیدانى كاره‌ساتى سینه‌ماى عاموده و
گشت شه‌هیدانى رِیَگاى ئازادى بۆخاكى كوردستان ، دواتر نشین ئه‌بوبه‌كر
به‌رپرسى لقى هه‌ولیَرى ناوه‌ندى چاك ووتارى ناوه‌ندى چاك ى
خویَنده‌وه ئاماژه‌ى به‌كاره‌ساتى سینه‌ماى عاموده‌ى دا‌و بۆئاماده‌بوانى
رِوون كرده‌وه .
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كى
تر‌ى یاده‌كه‌دا پاریَزه‌ر ئازاد دیَوانه وه‌ك پاریَزه‌ریَك ئه‌م
كاره‌ساته‌ى له‌رِووى یاساییه‌وه بۆئاماده‌بوانى شیكرده‌وه ، وه‌له‌كۆتایى
یاده‌كه‌دا به كورته شانۆیه‌ك و پارچه مۆسیقایه‌ك و كۆتاهاتنشى
به پیَشانگاى كاره‌ساتى شه‌هیدانى عاموده كۆتاى پیَهات .
سه‌رى
ریَز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى كاره‌ساتى سینه‌ماى عاموده و گشت شه‌هیدانى
رِیَگاى ئازادى بۆخاكى كوردستان.
ناوه‌ندى چاك لقى هه‌ولیَر
نووسینگه‌ى باشوورى
كوردستان
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
،وەک
ئەو کەسە مەبە کە دەسووتێت و هیچیش ناکات و چاوەڕێى یەکێکى ترە
بیکوژێنێتەوە
. ئایدیا و ڕا و بۆچوونەکانت
لەناخى خۆتدا گل مەدەرەوە، بەڵکو هەوڵبدە دەریان ببڕە
هۆشیارى
.. بەشدارى .. گۆڕان
هەڵمەتى: ٢٥
بەشداری کردنی گەنجی 25
ساڵ لە پەرلەمان
پێشەکى:
ئێستا پێکهاتەى کۆمەڵگاى عێراقى%65 ى گەنجە.
وا مەزەندە دەکرێت، ئەم ڕێژەیە زۆرتر بێت لە هەر کاتێکى پێش ئێستا. لە
لایەکى دیکەوە، ئەم پێکهاتەیەى کۆمەڵگا ئاستەنگ و کێشەى زیاترى هەیە لە
چاو پَکهاتەکانى تر‌ى کۆمەڵگا. ئەو واقیعەى گەنج و قوتابیانى تووشى گەلێ
ئاستەنگ کردووە کە ئەمە بۆ ماوەى سێ دەیەیە ڕووبەڕووى بێ دەنگى و
پەراوێزخستن دەبێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا، کۆمەڵگا بە گشتى و گەنج بە
تایبەتى لە ژێر سایەى ڕ‌ژێمى پێشوودا ژیاوە و ڕۆڵى کاریگەرى گەنجان لە
پرۆسەى دیموکراسى و پرۆسەى سیاسى لە بەر چەندین هۆکار وون ببوو. ئەمە
لە کاتێکدا گەنج و قوتابیان چینێکى سەرەکى و گرنگن.
لە تەواوى مێژووى مرۆڤدا، گەنج بە کۆڵەکەى نەتەوەکان و شارستانیەتەکان
دادەنرێت. گەنج، هەزاران ساڵ لەمەو بەر و تا ئێستاشى لە گەڵدا بێت بە
کۆڵەکەى ئایندە و هێماکانى وجوودیان دادەنرێن. گەنج بە کۆڵەکەى ژیانى
مرۆڤ دادەنرێت لەبەر ئەوەى لە سەر دەستى گەنجان شارستانیەتى گەورە
دامەزراون و سەرکەوتنى مەزن بە دەست هێنراون. گەر بێت و سەیرى
دیمۆگرافیاى کۆمەڵگاى عێراق بکەین، دەزانین کە گەنجان زۆرینەى
پێکهاتەکان پێک دێنن، لە لایەکى دیکەوە، گەنجى تەمەن 25 ساڵ مافى هەیە
هەر بوارێک بگرێتە بەر کەخۆى پێى خۆش بێت، وەک دەتوانێت ببێتە پۆلیس،
سەرباز، پارە بە دەست بێنێت بۆ ئەوەى بژیت. سەرەڕاى ئەوەش، گەنج تواناى
هەیە هەر دامەزراوێک بەڕێوە ببات، هەروەها دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا
دەنگ بدات. بەڵام ...؟ گەنج لە عێراق مافى ئەوەى نیە لە نێو پەرلەماندا
بنوێنرێت و وجوودى هەبێت!
هەندێ لە پسپۆران دەڵێن گەنج ئەزموونێکى ئەوتۆى نیە تا ببێتە ئەندام
پەرلەمان... ئێمەش پێیان دەڵێین: گەر ئێوە وا دەزانن کە ئێمە زانیارى و
ئەزموونمان نیە لە نێو پەرلەمان بوونمان هەبێت، ئەى بۆچى دەهێڵن ئێم
دەنگتان بۆ بدەین؟
بە هەیقەت، ئێمە نامانەوێت بچینە نێو مشت‌ومڕ و گفتۆگۆ کردنەوە لە سەر
ئەوەى کێ ڕاستە و کێ هەڵە. لە بەرئەوەى ئێمە پێمان وایە کە کۆمەڵگاى
عێراق تازە دەستى کردووە بە ڕێڕەوێکى نوێ و لە هەمان کاتیش‌دا
کۆمەڵگاکەمان بە نێو چەندین تەنگ و چەڵەمەدا تێپەڕ دەبێت کە پێویستى بە
یەکگرتنى عێراقیەکان هەیە و زاڵ بن بە سەر ئەو ئاستەنگانە و هەنگاوى
تازە بنێن بە هەموو ئازایەتیەکەوە کە عێراق بە ڕێگایەکى ڕاستى
دیموکراسیدا ببەن.
دیموکراسى:
نامانەوێت تەنها بەقسە پێناسەى دیموکراسى بکەین، کە ڕەنگە لە خودى
بابەتەکەش دوورمان بخاتەوە. بە مانا سادە و ساکارەکەى دیموکراسى واتە "حوکمى
گەل"کە گەل حوکمى وڵات دەکات و دەبێ بەشداریش بکات لە پرۆسەى بڕیار دان
و یاساش شتێکە پەیوەستە بە خەڵکەوە و ژیانیان ڕێکدەخات، بۆیە دەبێ
بەشێک بن لە پرۆسەکە. بە هەقیقەت، هەموو کەسێک مافى هەیە بەشدار بێت
لەم پرۆسەیەدا، چونکە کاتێ دیموکراسى پیادە دەکرێت هەموو کەسێک یەکسانن
لە بەردەم یاسادا، هەروەها بڕیاریش دەبێ لە لایەن زۆرینەى وڵاتەوە
بدرێت، بە مەرجێ مافى کەمینەکانیش مسۆگەر بکرێت.
بنەماى سەرەکى دیموکراسى ئەوەیە کەگەل دەبێ بەشدارى بکات، لەبەر ئەوەى
گەر بەشدارى نەکات سیستەمى حوکمڕانى دەبێتە سیستەمێکى دیکتاتۆرى. بۆیە
هاوڵاتیان دەبێ بەشداربن لە سیستەمى حوکمڕانى ئەم وڵاتەدا لە ڕێگەى
دیموکراسیەوە.
دەبێ ئەوە بزانن کە بە شدارى ئێوە لە ئیدارەى کاروبارەکانى خۆتاندا
شتێکى ئاساییە و یەکێکە لە مافەکانى هاڵاتیانیش. هەروەها شتێکى زۆر
گرنگە کە هەموو خەڵک بەشدار بێت لە پرۆسەى بڕیارداندا تاوەکو بڕیار و
یاساکان دروست بکەن کە راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانى ڕۆژانەتانەوە. بە
هەقیقەت، ئەوە من و تۆین کە گرێ دراوین و پەیوەندیمان هەیە بەو
یاسایانەوە.
کەواتە دیموکراسى ڕێگایەکە فێرمان دەکات ئێمە چۆن جیاوازییەکان لە
بەهاکاندا هەڵبسەنگێنین، هەروەها چۆن ڕێز لە ڕا و بۆچوونى ئەوانى تر
بگرین. هەموو پێکهاتەکان دەبێ بە یەکەوە کار بکەن بۆ ئەوەى بگەن بە
بڕیاریکى گشتى، ئەم بڕیارەش لەلایەن گەلەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆ
دامەزراندنى حکومەتێک کە بتوانێت ماف و بەها کەسیەکانمان بپارێزێت.
هەروەها لێرەش، هەنگاوێکى بنەڕەتى نراوە و ئامانجى سەرەکى ئەم هەنگاوەش
دروست کردنى هۆشیاریە لە سەر بەرژەوەندیە گشتى و تایبەتیەکان، هەورەها
دروست کردنى هۆشیارى سازانى هەردوو بەرژەوەندیەکە بە یەکەوە کە ڕەنگە
سەرەتایەکى نوێ دروست بکرێت بەرەو ماناى بەشدارى گشتى.
ئێمە نابێ بەهەڵە لە پەیوەندى نێوان بەشدارى کرن و دەربڕین بگەین،
هەرچەندە مشتومڕى زۆر گەرمیش دەربارەى ئەم پرسە کراوە. بەشدارى کردن
واتە ئەو کەسە ئایدیا و ڕا و بۆچوونى خۆى پیشکەش دەکات لە کردارەکەدا،
کە بە یەکێک لە ڕێگاکانى ڕا دەربڕین حیساب دەکرێت. لە لایەکى دیکەوە،
خەڵکى دەتوانن بە چەندین ڕێگە ڕاو بۆچوونى خۆیان دەربڕن، بەڵام
ئەوەشیان لە بیر بێت کە ڕێز لە ڕا و بۆچوونى ئەوانى تریش بگرن.
کەواتە بەشدارى مەکە لە لابردن و نەهێشتنى ماناى ڕا دەربڕین کە
دەسەڵاتە سیاسیەکان وایان لە تۆ دەوێت. هەرچەندە ئیستاش وەک شتێک وایە
کە وات لێ دەکات داواکارى و ڕاى خۆت پێشکەش بکەیت لە هەر شوێنێک بیت،
دەبێ ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە هەر لە ڕێگەى بەهاکانى ڕا دەربڕین و
بەشدارى کردنەوە بووە نەوەکانى ئێمە بە نێو دەروازەى سەرکەوتندا
تێپەڕیون.
بۆیە وەک ئەو کەسە مەبە کە دەسووتێت و هیچیش ناکات و چاوەڕێ ى یەکێکى
ترە بیکوژێنێتەوە. ئایدیا و ڕایە بۆچوونەکانت لە ناخى خۆتدا گل مەدەوە،
بەڵکو هەوڵ بدە دەریان بڕە.
بەشدارى گەنجان:
بۆ ئەوەى کۆمەڵگایەکى شارستان بونیات بنرێت، دەبێ ڕۆڵى گەنجان لەو
بونیاتنانە هەبێت. بۆیە بەشدارى گەنجان دەبێ هان بدرێت و چالاک بکرێت.
لەو کۆمەڵگایانەى کە گەنج بەشدار نیە لە بەردەوامى و گەشەى خۆیان، ئەوا
گەنجان هەڵدەوەشێنەوە و لە ناو دەچن.
یەکێک لە خاسیەتەکانى بەشدارى گەنجان بەشدارى سیاسیە کە گەنج شوێن
پەنجەى دیار بێت لە پرۆسەى بڕیارداندا. چونکە ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین
سیاسەت وەک ئاو و هەوا وایە کە زۆر پێویستن بۆ گەشەى کۆمەڵگا و
سەرکەوتن. ئێمە بەدەر نین لە تەواوى بارودۆخەکە. بێگومان
دەستکەوتەکانمان زیاترە لە کاریگەریمان، بە واتایەکى دیکە، ئێمە هەمیشە
کاریگەرى ئەزموونى ئەوانى ترمان لە سەرە لە جیهان. بۆیە دەبێ ئێمە زۆر
هۆشیار بین و ئامادە بین لەم بارە مێژووییەدا کە عێراق پیایدا تێپەڕ
دەبێت. ئەم ڕێگایەش درێژ و ئاڵۆزە و هەموو عێراقیەکان دەبێ ڕۆڵى
بەرچاویان هەبێت لە پرۆسەى بونیاتنانەوە، بە تایبەتى چینى گەنجان، کە
دەتوانین بڵێین ئێستا بێ کەڵک و بێ کۆششن، چونکە گەنجانى ئێستا
ناچالاکن و خۆیان خستۆتە پەراوێزەوە.
دەبێ پلانێکى هەڵمەتگێڕان و چاڵاک کردن هەبێت کە گەنجان چاڵاک بکات و
بارودۆخێکى گونجاو بڕخسێنێت بۆ چاڵاکیان و دووبارە بتوانن هەوڵ و کۆششى
خۆیان بخەنە گەڕ.
ئەوەى شایەنى باسە، ڕێژەى گەنجان زۆرە لەنێو دانیشتوانى ئێمەدا،
هەروەها ئامارە ڕەسمیەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە گەنج زیاتر لە سێیەکى
دانیشتوان پێک دەهێنن.
کەواتە ئێمە قسە لە بارەى چەنیدن ملیۆن گەنجى کچ و کوڕ دەکەین کە
خەریکن دەست بە هەوڵ و کۆششى خۆیان دەکەن، هەروەها دەست دەکەن بە کارى
خێرا بۆ ئەوەى ئەنجامى کاریگەر بە دەست بێنن کە ئەمەش بە سیفەتێکى
پۆزەتیڤ دادەنرێت. گەلێ کاریگەرى نێگەتیڤ هەن لە سەر گەنجان کە هەموو
بەوە دەزانین، بۆ نموونە، نەریتە هۆزایەتى و تایفیەکان کە دەستى گرتووە
بە سەر کۆمەڵگاى عێراقیدا. سەرەڕاى ئەوەش ڕێژەیەکى زۆرى نەخوێندەوارى،
هەروەها گەندەڵى کە تەواوى بوارە سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابووریەکانى
گرتۆتەوە. بەڵام ئێستاش پێمان وایە کە هەنگاوى ئایندە لە ژیانى عێراقى
ئایندە دەبێ مافى گەنجان بدات لە بەشدارى کردن چونکە چینێکى کاریگەرن
لە نێو کۆمەڵگادا. هەروەها هەر گەنجانن کە پاش 2 تا 3 ساڵى دیکە
ڕابەرایەتى عێراق دەکەن. کارێکى ناعادیلانەیە کە بیانخەینە پەراوێزەوە.
ئەگینا وڵات ئایندەى خۆى لە دەست دەدات.
لە ماوەى ڕابردوودا، گەنجانى ئێمە لە ترس و ڕاراییدا دەژیان، ڕووبەڕووى
سیستەمێکى بایۆکراتى و دیکتاتۆرى ببوونەوە کە یاساکان بە سەریاندا
دەسەپێنرا. بۆیە لە "بەڵێ" زیاتر هیچ قسەیەکى تریان نەبووە. ئەمە ئەو
کاتە گەنجى بوودەڵە و دەسخەڕۆ کردبوو لە بەر دەم یاسادا. بۆیە واى لە
گەنجان کرد کە بە دواى وڵاتى تردا بگەڕِێن کە خەون و ئاوات و
مەرامەکانیان دەهێنێتە دى، بۆیە گەلێ لە کۆمەڵگاکانى تر سوودیان لە
هێزى ئەو گەنجە جدى و ڕۆشنبیر و زیرەکانە وەرگرت و بەشداریان پێ کردن
لە سیستەمەکانى خۆیاندا. لە لایەکى دیکەوە وڵاتى ئێمەش بەهرەى و تواناى
ئەو گەنجانەى لە دەستدا کە دەبێتە هۆى گەشە سەندن و سەرکەوتن.
بە بێ بەشدارى گەنجان ژیانێکى مەدەنى دروست نابێت و تەنها یەک چین
کۆنتڕۆڵى تەواوى ژیان دەکات، تەنها یەک چین هەوڵ دەدات حوکمەکانى بە
سەر کۆمەڵگادا بسەپێنێت و مافى بەشدارى کردن لەوانى تر بسەنێتەوە.
دەبێ باسى ئەوەش بکەین کە بەشدارى کردن بەردى بناغەى هەموو پێکهاتەیەکى
سیاسى و کۆمەڵگایەکە. مەبەستمان لە پێکهاتەکە قیرتاو کردنى جادەیەک و
دروست کردنى پردێک و باڵەخانەیەک نیە، بەڵکو مەبەستمان ژیانى
کۆمەڵایەتى و ئەخلاقى مرۆڤە. بۆیە ئەم جۆرە کۆمەڵگایانە دەتوانن
ئامانجى خۆیان بە دەست بێنن و هەمیشە لە کاریگەرى و دەرەوە و ناوەوەشدا
بەرەو پێشەوە بچن.
لە ئەنجامدا، بەخشینى ماف بە گەنجان تا بەشدارى بکەن لە ژیانى سیاسى و
ڕا و بۆچوونى خۆیان دەربڕن کە لە ماوەى ڕابردوودا ئەم مافانە مەحاڵ
بووە شتێکە لە کاتێ ئێستادا پێویستە تا کۆمەڵگایەکى گەشبین دروس بکرێت
کە هەموو چین و توێژێک مافى خۆى پێ بدرێت.
بە هەقیقەت، گەنج وەک توێژەکانى تر‌ى کۆمەڵگا مافى یاسایى خۆى هەیە لە
نێو پەرلەمان بوونى هەبێت سەرەڕاى بارە ئابوورى و سیاسى و
کۆمەڵایەتیەکانیش کە ئێستا وڵات پیایدا تێپەڕ دەبێت. هەڵمەتەکەى ئێمە (هەڵمەتى
25) داواى ئەم مافە دەکات کە ئەویش کەم کردنەوەى تەمەنى کاندیدى
پەرلەمانە لە 30 ساڵیەوە بۆ 25 ساڵى. لە هەمان کاتدا گەنج و قوتابیان
لە تەواوى عێراقدا دەبێ دەنگ هەڵبڕن و سوود لە ئەزموونى کۆن وەرگرن "
وەک بەشدارى کردن لە هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمى ڕٍابردوو". پێمان وایە کە
بەشدارى گەنج لە تەمەنى 25 ساڵى لە نێو پەرلەمان حکومەت و گەنجیش بەهێز
دەکات. (ئەوەمان لە بیر نەچێت، گەلێ وڵات هەیە لە جیهان مافیان بە
گەنجان داوە لەم تەمەنە بەشدارى بکەن. دواتر لە خوارەوە ئاماژەى پێ
دەکەین. )
یەکێک لە سوودەکانى بەشدارى گەنجى 25 ساڵ لە پەرلەمان برەو دانە بە
تواناى گەنجە و بەشدارى پێکردنیانە لە پرۆسەى بڕیار دان لە عێراق کە
سەرکردەیەکى نوێى گەنجان دروست دەکات، هەروەها نوێنەرى گەنجان لە نێو
پەرلەمان دەتوانێت داواکارییەکانى گەنجان بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ بە
بەرپرسان بگەیەنێت بە بێ ئەوەى چاوەڕێى یەکێکى تر بکەن کێشەکانیان
چارەسەر بکەن. بەڵکو گەنج دەتوانن خۆیان کێشەکانى خۆیان چارەسەر بکەن
بە یارمەتى پەرلمان!.
کەم کردنەوەى تەمەنى کاندید بۆ پەرلمان:
یاساى عێراقى ڕۆلێکى واى نەداوەتە گەنجان تا بەشدارى لە پرۆسەى سیاسی‌دا
بکەن. ئاشکرایە کە زۆر گرینگە بۆ بوارى سیاسى کە ڕوحى سەرکردەى گەنجى
تیا بێت بۆ بەهێز کردنى کۆڵەکەکانى پرۆژەى دیموکراسى لە عێراق. گەنج لە
18 تا 30 ساڵى %50ى دەنگدەر پێک دەهێنن و هەروەها لە 18 تا 35 ساڵى %65
ى دەنگدەر لە عێراق پێک دەهێنن. لێرەوە ئەوە بەدى دەکەین کە گەلێ هۆکار
هەن وامان لێ دەکەن بە جدى بیر لە هەموارکردنى یاساى هەڵبژێرەر
بکەینەوە. یەکێک لە هۆیە گرینگەکان کە یاساى هەڵبژێرەر دەگۆڕێت ئەوەیە
کە کۆمەڵگاى عێراقى %65 ى گەنجە کە لە خوار تەمەنى 35 ساڵى دان، ئەمەش
پێویستى بەشدارى گەنجان دووپات دەکاتەوە لە پرۆسەى سیاسی‌دا تاوەکو
بتوانن یارمەتى گەورەکان بدەن لە بونیاتنانەوەى عێراق. ئەوەشتا لە بیر
بێت کە لە 10ساڵى داهاتوودا ئێمە دەبین بە سەرکردەى ئەم وڵاتە.
دەستورى عێراق لە بەشى یەکەمیدا، بەندى 47 بڕگەى دووەم هاتووە: دەبێ
ئەندامى پەرلەمان عێراقى بێت بە تەواوى تواناوە. واتە کاندیدى پەرلەمان
دەبێ عێراقى بێت و تواناى تەواوى هەبێت کە بە پێ ى یاساى مەدەنى عێراقى
واتە کاندید دەبێ تەمەنى 18 ساڵى تەواو کردبێت. سەرەڕاى ئەوەش بەندى 47
لە دەستوورى عێراقیدا هاتووە کە ئەم بەندە ماف بە پەرلەمان دەبەخشێت
یاسایەکى نوێ دەربکات بۆ سنووردار کردنى مەرجەکانى کاندید لە پەرلەمان
و میتۆدى هەڵبژاردنەکان. لە ڕاستیدا، بەندى (6)، بڕگەى (8) لە یاساى
هڵبژێرەرى عێراقیدا هاتووە، کە لە لایەن پەرلەمانەوە ڕەزامەندى لە سەر
درا لە 18/12/2005 (کاندیدى پەرلەمان نابێ لە 30 ساڵ کەمتر بێت).
گرنگە ئاماژە بەوە بدەین کە تەمەنى کاندید لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى
جیاوازە بە پێى پێداویستى و داواکارییەکانى هەر وڵاتێک دەگۆڕێت. زۆر
وڵات هەیە ڕێگە بە گەنجى 25 ساڵ دەدات پەیوەندى بە پەرلەمان بکات و
هەندێ تر هەن ڕێگە بە 28 ساڵى دەدات بچێتە نێو پەرلەمان، هەروەها هەندێ
وڵاتى تر هەن لە تەمەنى 21 ساڵى و هەندێکى دیکەش لە تەمەنى 18 ساڵى
دەتوانن بچنە نێو پەرلەمانەوە.
بە هەقیقەت، گەنج لە عێراق %65 ى کۆمەڵگاى عێراقى پێک دەهێێت، بە
شێوەیەکى مەنتقى زۆرینە دەنوێنن و بۆیە پێمان وایە زۆر پێویستە گەنجان
ببنە بەشێک لە پرۆسەى بڕیاردان و هەروەها ڕا و بچوونیان ڕەچاو بکرێت.
بە پێى دەستوور ناکرێت تەمەنى کاندید لە 30 ساڵى کەمتر بێت.
پێمان وایە کە ئەم دەستپێشخەریە هانى گەنجان دەدات لە عێراق بەشدارى
بکەن لە پرۆسەى سیاسى و هەنگاوێکى پۆزەتیڤیش دەبێت لە حکومەتەوە بۆ
گەنج کە لە ماوەى 3 دەیەى ڕابردوو خرابوونە پەراوێزەوە. لە بەر ئەم
پەراوێزیەشە ئێستا وڵاتى ئێمە دووچارى چەندین ئاستەنگ و گرفت بۆتەوە
بۆیە زۆر گرینگە گەنجان ئێستا ڕۆڵى خۆیان هەبێت لە چارەسەر کردنى ئەو
گرفتانە. زۆر لە سیاسەتمەداران، لە ڕێکخراوى جیا جیاوە، ئاماژە بەوە
دەکەن کە ئەو هەل و مەرجەى ئێستا گەنج لە عێراق پیایدا تێپەر دەبێت
سەرچاوەى گرتووە لە پەراوێز خستنى ڕۆڵیان لە ماوەى 4 دەیەى ڕابردوودا.
بۆیە ئەم جارە دەبێ دەستپێشخەرییەکى بەهێز هەبێت، ڕێگە بدرێت بە گەنج
بەشدار بێت لە ژیانى کۆمەڵایەتى سیاسى و سوود لە ئەزموونى ڕابردوو
وەربگیرێت بە هۆى کەم کردنەوەى تەمەنى کاندید لە 30 ساڵیەوە بۆ 25 ساڵى.
بەم شێوەیە گەنج دەتوانێت پۆست وەرگرێت لە نێو حکومەت و برەودان بە
تواناکانیان بۆ ئەوەى ببن بە سەرکردەى عێراق لە داهاتووێکى نزیک. هەمان
ئەزموون لە سەر گەنجانى تورکیا، کە پڕۆژەى تەمەنى 25 ساڵى یەکێک بوو
لەو دەستپێشخەریانەى کە گەنجان لە سەرى کۆک بوون. ئەم پڕۆژەیە ڕاستەوخۆ
پەیوەستە بەکێشەى گەنجا بە تایبەتى لە بوارى بەشدارى کردن لە ژیانى
سیاسی‌دا. دەتوانین ئەزموونى گەنجى تورکیا سوودى لێ وەربگیرێت و
ئامانجەکەمان بە دەست بێنین " بەشدارى کردن لە ژیانى سیاسى".
ئایا دەزانى هاوڵاتى تەمەن 25 ساڵ مافى هەیە
لەمانەى خوارەوە:
● ببێتە پۆلیس و ئەمنى قەومى بپارێزێت.
● پەیوەندى بە سوپاوەبکات و بەرگرى لە
وڵاتەکەى بکات.
● ببێتە فڕۆکەوان.
● پردێک دروست بکات کە هەزاران کەس
ڕۆژانە بەکارى بێنن.
● خەڵاتى نۆبڵ بباتەوە.
● ببێتە بەڕێوەبەرى کۆمپانیایەک.
● کتێبێک بنووسێت.
● لە یارى ئۆڵمپیکدا نوێنەرایەتى بکات.
● ببێتە پرۆفیسۆر.
● چارەسەرى نەخۆش بکات و عەمەلیات بکات.
● کاروبارى مزگەوت و کەنیسە و پەرستگا
بەڕێوە ببات.
● ئاواز دابنێت.
● NGO یەک یا حیزبێکى سیاسى دامەزرێنێت.
● دەنگ بدات لە هەڵبژاردنەکان.
ئایا دەزانى گەنجى تەمەن 25 ساڵ ناتوانێت،خۆى کاندید بکات بۆ ئەندام
پەرلەمان؟!
لە پرۆسەى هەموار کردنى دەستووردا، پێ لە سەر ئەوە داگرە کە گەنجى
تەمەن 25 ساڵ مافى خۆ کاندید کردنى هەیە بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان و
مافى هەیە کورسى هەبێت لە نێو پەرلەمان و نوێنەرایەتى گەنج بکات!
تەمەنى کاندید کردن لە سەرانسەرى جیهان:
نموونە و حالەتەکان:
ئوستوڕالیا: 18 ساڵ مافى خۆ کاندید کردنى هەیە.
نەمسا: 19 ساڵ مافى هەیە خۆى کاندید بکات لە هەموو هەڵبژاردنێک بە
پەرلەمانى ئەوروپاشەوە.
دانیمارک: 18ساڵ مافى هەیە خۆى کاندید بکات لە هەموو هەڵبژاردنێک بە
پەرلەمانى ئەوروپاشەوە.
ئیتاڵیا: 50 ساڵ بۆ پۆستى سەرۆکایەتى، 40 ساڵ بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران،
25 ساڵ بۆ پەرلەمان،18 ساڵ بۆ ئەنجوومەنە مەحەلیەکان.
مەکسیک: 35 ساڵ بۆ پۆستى سەرۆکایەتى، 35 ساڵ بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران،
25 ساڵ بۆ پەرلەمان.
هۆڵەندا: 18 ساڵ مافى هەیە خۆى کاندید بکات لە هەموو هەڵبژاردنێک بە
پەرلەمانى ئەوروپاشەوە.
نێجیریا: 30 ساڵ مافى خۆ کاندید کردنى هەیە.
شانشینى یەکگرتوو (بەریتانیا): 21 ساڵ مافى هەیە خۆى کاندید بکات بۆ
هەر هەڵبژاردنێک. دواتر هەموار کرا لە بەندى 17 لە ڕێکەوتى 11-7-2006
کەم کرایەوە بۆ 18 ساڵ.
ئەمریکا: بە پێ ى ویلایەتەکان دەگۆڕێت. بەڵام بە شێوەیەکى گشتى لە
نێوان 18 تا 21 ساڵى دایە. جگە لە پۆستى سەرۆکایەتى و جێگرى سەرۆک کە
لە تەمەنى 35 ساڵیدایە.
ئێران: لە 30 تا 70 ساڵى مافى خۆ کاندید کردنى هەیە.
لوبنان: 21 ساڵ مافى خۆ کاندید کردنى هەیە.
ناونیشان : بۆ پەیوەندى کردن بە(ناوەندى
ئایند)ەوە
ئەدرێسى ئۆفیسى سەرەکى ناوەندى ئایندە:
هەولێر، سەر رێگەى کەرکوک، فەرعى یەکەم نا فەرعى دووەمى پشت هەولێر
پلازا،یان راسەوخۆ پشت بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى خۆراکى هەولێر.
Email:Ainda_centre@yahoo.com
FCYI_centre @yahoo.com
Mobil: Hawler
0750 4680042
0750 4567988
Dhok
0750 4807449
Normal: 066 2225979
Aria fon: 066 2569473
|