په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئاوێتەبوون (الاندماج،Integration)
و کوشتنی ژنان بە بیانووی ناموسپەرستی..!!

 


ناونیشانی کۆڕێکە بۆ ئینگەر ستارک یەکێک لە دامەزرێنەرانی "تۆڕی دژی کوشتنی ژنان بە بیانووی ناموسپەرستی"، ئینگەر لەم کۆڕەدا تیشک دەخاتەسەر مەبەست لە ئاوێتە بوون چیە؟ کێ دەبێ ئاوێتە بێ وبۆچی؟ هەروەها مەسەلەی ئاوێتە بوون چ پەیوەندی یان کاریگەری هەیە لەسەر کێشەی کوشتنی ژنان بە بیانووی نامەوسپەرسی. ئایا کولتور و ئاین هیچ پەیوەندی و کاریگەرییەکان هەیە لە سەر مەسەلەی کوشتنی ژنان؟ ئەمانەو چەندین پرسیارو ڕوونکردنەوەی تر کە ئەمڕۆ کێشەکن و بەرۆکیان بە کۆمەڵگا گرتووە، لەم کۆڕەدا ئینگەر قسەو باسی لەسەر دەکات و وەڵام بە پرسیارو تێبینییەکانی ئامادەبووان دەداتەوە.
شایانی باسە سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان بە هاوکاری کۆمۆنی یاڤلە، ABF و کۆمیتەی یاڤلە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری، وە هەروەها بە هاوکاری خوێندنگەی گەورە ساڵان لە یاڤلە هەڵدەستێت بە سازدانی ئەم کۆڕە.


کات و شوێن و ڕۆژ: هەینی 21 نۆڤەمبەری 2008 ، لە ئاولان، هۆڵی خوێندنی گەورە ساڵان، ناونیشان Nedre Åkargatan 67 A، Komvux
هاتن بۆ هەمووانە


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:

0737893691 یان 073 57 15 449
www.santarimnalan.com

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


 

سەرحەد فایق دیپۆرتی کوردستان کرایەوە.

 

ئۆکنتن 17-11-2008:


دکتۆر حسین لە گرتووخانەی دەستبەسەری ئۆکنتن بە سکرتێری فیدراسیۆنی راگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر 7 بەیانی سەرحەد لە پەنجەرەوە سڵاوی لێکردم و بەزۆرە ملێ بەریان کرد سەرحەد ووتی" تەنانەت نەیان هێشت نانی بەیانی بخۆم".


دکتۆر حسین ئەوەشی ووت "رۆژی یەک شەمە نامەیەک بۆ سەرحەد هاتبوو لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە ئەوەی تیا هاتبوو: جاری پێشو تۆمان ڕەوانەی هەولێر کردەوە بەهۆی هەندێک کێشەوە و نەهاتنی ناوی تۆ لە کۆمپیوتەری هەولێر تۆیان وەرنەگرتەوە ..بەڵام ئێستا کاربەدەستانی ئەۆێ دڵنیایان کردینەوە کە ئەم جارە گەیشتیتە هەولێر وەرت دەگرنەوە"

ڕابەر کاروان سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ لەهەمان گرتووخانەوە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند:"تا ئێستا 8 پەنابەری کوردی عێراقی لەم گرتووخانەیەوە تیکتیان بۆ هاتووە بریارە لەم مانگەدا بەزۆر ڕەوانەی کوردستان بکرێنەوە"

سکرتاریتی فیدراسیۆن لە راگەیاندنێکدا سەبارەت بە ناردنەوەی سەرحەد دەڵێت" نمونه‌یه‌ی سه‌رحه‌د و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیکه‌ که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر وه‌رنه‌گیراون ئاماژه‌یه‌کی رۆشنه‌ بۆ ناراست بوونی ئه‌و ئیدیعایانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم. ئه‌مه‌ نیشانی ده‌دات که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رنه‌گرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌ ئه‌و ئیدیعایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم که‌"‌ بریاری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بریاری حکومه‌تی به‌ریتانیایه‌ ئێمه‌ ناچارین وه‌ریانبگرینه‌وه‌" ئیدیعایه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌.

لە هەمان راگەیاندن دەڵێت" داوا ده‌که‌ین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست له‌م سیاسه‌ته‌ دووفاقیه‌ هه‌ڵگریت. په‌نابه‌ران و خه‌ڵکی کوردستان به‌مه چه‌واشه‌ ناکرێن. ته‌نها بۆ ساتێک دور له‌ قازانجپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی خۆتان بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌زاران په‌نابه‌ر و که‌سوکاریان بکه‌نه‌وه‌. ئێوه‌ ده‌توانن ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران دابخه‌ن ته‌نها به‌وه‌ی که‌ وه‌ریان مه‌گرنه‌وه‌."

 

___________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com، Samer Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile:07872970807 Jasim Gafur:
Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
www.federationifir.com

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ کۆمه‌ڵکوژی ئاینده‌
تکایه له‌نزیکترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن و دان به‌ دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بنێن
(ICC).


بۆ به‌رده‌م به‌ڕێزان:
سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ
پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ


له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕووی داواکاریمان له ئێوه‌ ده‌که‌ین و تکایه له‌نزیکترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن .


هه‌لوێست و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ و سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌ مرۆڤایه‌تی بۆنمونه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکی سودان و بریاری داگاییکردنی به‌هۆی ئه‌گه‌ری تاوانباریی له‌ ژینۆسایدی دارفور ئاماژه‌ی گونجاون به‌ بوونی هه‌وڵی زیندوو بۆ پێشگرتن له ئەنجامدانی ژینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بگرێت. واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە و پشتیوانیکردن لە ICC و بڕیارەکانی، پشتیوانییە لە سەقامگیرکردنی دادپەروەری نێونەتەوەیی لە جیهاندا .


پەیماننامەی ڕۆما که لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە، چه‌ند جارێک هه‌موارکراو و لە ژولای 2002 وه ده‌ستی به‌کار کردووه‌. تا ئیستا 108 دەوڵەت په‌سندی په‌یمانامه‌که‌ و دادگاکه‌یان کردووه‌، هه روه ها 139 وڵات واژۆیان لەسەر کردووە، سیستەمی نوێی جیهانی کە خۆی لە دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی دەبینێتەوە، ئامرازێکی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگە گرتن لە ئەنجامدانی تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و بە سزا گەیاندنی بکەرانی.


بۆ ئه‌وه‌ی له‌عێراقی نوێدا تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌کانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی دووباره‌نه‌بنه‌وه، پێویسته عێراق بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به په‌یماننامه‌ی ڕۆماوه په‌یوه‌ست بێت.


بۆ بیرهینانه وه ى هه موو لایه ک ، عێراق له 15-2-2005 به‌و ڕێککه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ست بووه، به‌ڵام بێ هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دوای دوو هه‌فته پاشه‌کشه‌ی لێکردووه. بۆ دڵنیابوونی ئه‌مڕۆمان و وه‌چه‌کانی داهاتوومان تکایه به‌ ڕێککه‌وتننامه‌که په‌یوه‌ست ببنه وه .


لیره‌وه‌ داوا له‌هه‌موو ئه‌و پارت و ریکخراو و کۆمه‌ڵانه‌ ده‌که‌ین ، که‌ دژ به‌ تاوان و ژینۆسایدن ، ده‌نگیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگمان بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری عیراقی فیدراڵیش په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین و ئه‌گه‌ر بریار وایه‌ عیراقی داهاتوو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلی و بارزانی و دوجه‌یل و سه‌رکووتی راپه‌رین و .... تیدا دوباره‌ نه‌بیته‌وه‌ ، ئه‌وا پیویسته‌ عیراق ده‌ست به‌جی واژۆی په‌یمانامه‌ی رۆما بکات .


ناوەندی چاک
20-11-2008

Chak_org@yahoo.com
www.chak.be
www.chaknews.com

وینه یه ک بۆ :
سەرۆکایه تی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى تیشتمانى کوردستان
وزاره تى مافى مرۆف
وزاره تى کاروبارى شه هیدان و ئه نفاله کان

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

کۆمه‌ڵێک هه‌واڵ له‌ کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌.

 

 

زێنەب بایزیدى بۆ زیندانى زەنجان راگوێزرا.


کوردستان و کوردنیوز: بۆ تێپەراندنى حوکمەکەى زێنەب بایزیدى، چالاکى سیاسى و مافەکانى ژنان بۆ زیندانى زەنجان راگوێزرا.
رێکخراوەکانى ژنانى ئازەرمێهرى کوردستان راگەیاند کە دوانیوەرۆى رۆژى شەممە 25ى خەزەڵوەر زێنەب بایزیدى، چالاکى سیاسى و مافەکانى ژنان بۆ تێپەراندنى حوکمەکەى بۆ زیندانى ناوەندیى شارى زەنجان راگوێزرا.
بنەماڵەى زێنەبى بایزیدى سەبارەت بە بارودۆخى ناوبراو رایانگەیاندوە کە لە کاتى راگواستنیەوە بۆ زەنجان تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک نەمانتوانیوە پێوەندى پێوەبگرین و تەنیا بەرپرسا نى زیندانى زەنجان لە پێوەندىیەکى تەلەفونىدا راگواستنەکەیان پێ راگەیاندن.
زێنەب بایزیدى دواى چەند رۆژ راگیران لە گرتووخانەى ئیدارەى ئیتلاعاتى شارى مهاباد لە دادگاییەکى بەپەلەدا حوکمى 4 ساڵ زیندان و دور خستنەوەى بەسەر دا سەپا.


ئاخوندێکى سەر بە رێژیم لە کوەیت قۆڵبەست کرا.


کوردستان و کوردنیوز: هێزە ئەمنییەتىیەکانى وڵاتى کوەیت ئاخوندێکى نێردراویان لە لایەن کۆمارى ئیسلامىیەوە لە کاتى هاتنە نێو ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.
رۆژنامەى "السیاسیە" چاپى کوەیت وێراى بڵاو کردنەوەى ئەم هەواڵە نووسى کە هێندێک لە پارڵمانتارانى وڵاتى کوەیت خوازیارى وەدەرنانى ئەم ئاخوندە بە ناوى " محەممەد ئەلفالى" بوون و رایانگەیاندوە کە ناوبراو لە لایەن دەوڵەتى تارانەوە بە مەبەستى ئاژاوە نانەوە بۆ کوەیت نێردراوە.
تلویزیونى "العربیە" رۆژى رابردوو بڵاوى کردەوە کە بە دواى گرتنى محەممەد ئەلفالى لە لایەن هێزە ئەمنییەتىیەکانى کوەیتەوە، نوێنەرانى پارڵمانى ئەم وڵاتە 24 سەعاتیان دەرفەت بە سەرۆک وەزیرى ئەم وڵاتە داوە بۆ وەدەرنانى ئەم ئاخوندە لە وڵاتەکەیان و رایانگەیاندوە کە دواى تێپەر بوونى ئەم ماوەیە سەرۆک وەزیر لێ پرسینەوەى لێ دەکرێ.


چارەنووسى دوو چالاکى سیاسى کورد هەروا ناڕوونە.


کوردستان و کوردنیوز: دوو چالاکى سیاسى، خەڵکى کامیاران کە نزیک بە مانگێکە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى رێژیمەوە دەستبەسەر کراون تا ئێستا چارەنووسیان روون نەبۆتەوە.
وریا ئەسکەندەرى و دیاکۆ قوبادى دوو هاونیشتمانى خەڵکى کامیاران کە رۆژى 4ى خەزەڵوەر لە شارى کامیاران قۆڵبەست کران، هەروا چارەنووسیان ناروونە. لە حاڵێک دا کە لە شارى کامیاران دادگاى ئینقلابى نیە کەسێک بە ناوى "زارعى" کە قازیى دادگاى گشتى ئەم شارەیە رایگەیاندوە کە بەرپرسانى پێراگەیشتن بە تاوانە ئەمنییەتییەکانى ئەم دوو کەسە دەگرێتە ئەستۆ.
هەر دوو بنەماڵەى وریا ئەسکەندەرى و دیاکۆ قوبادى سەبارەت بە بارودۆخى ناوبراوان رایانگەیاندوە کە لەگەڵ ئەوەیکە چەند جارێک داوایان لە "زارعى" کردوە کە سەبارەت بە پەروەندەى دیاکۆ و وریا و بارودۆخیان زانیارییان پى بدات بەڵام ناوبراو هەر جارە بە بیانوویەک وڵامى ویستەکانیان ناداتەوە.


کوردێکى باکوورى کوردستان لە لایەن پاسەواناى رێژیمى تارانەوە دەکوژرێ.


کوردستان و کوردنیوز: کوردێکى تەمەن 22 ساڵەى باکوورى کوردستان لە سنوورى نێوان رۆژهەڵاتى کوردستان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى رێژیمەوە کوژرا.
"مەتین چتین کایا" تەمەن 22 ساڵە و خەڵکى باکوورى کوردستان لە سنوورى نێوان رۆژهەڵاتى کوردستان و پارێزگاى وان لە باکوورى کوردستان بە هۆى پێ بوونى بارى گازۆڵ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى رێژیمى کۆمارى ئیسلامىیەوە دەسترێژى لێ دەکرآ و لە ئاکام دا گیانى لە دەست دەدا.
ساڵانە بە دەیان کەس لە خەڵکى ناوچە سنوورىیەکان و کاسبکارانى ئەم ناوچانە بە بیانووى ئاڵووێرى بارى قاچاخ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى ئێران و تورکیەوە گیانیان لێ دەستێندرێ.


دیدار و چاو پێکەوتنی کاک مستەفا شەڵماشی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەى هولەند.


کوردستان و کوردنیوز: رۆژى 14ى نوامبرى 2008 (هەینی رابردوو) مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەرى سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی حیزب لە دەرەوەى وڵات سەردانی وەزارەتی دەرەوەى دەوڵەتی هولەندى کرد و لە لایەن راوێژکارى یەکەمی وەزارەت بۆ بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە پێشوازى لێکرا.
لە دیدارى نێوان بەرپرسی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەى وڵات و "لووک تێر هاخن"، راوێژکارى یەکەمی وەزارەتی دەوڵەتی هوولەند چەندین مەسەلەى وەک خەباتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێشێلکارییەکانی مافی نەتەوەیی لە لایەن کۆمارى ئیسلامی و هەروەها سەرکووت و فشار خستنە سەر زیندانیانی سیاسی کورد و پەروەندەى رۆژنامەنووس کەمالڕ شەریفی هاتنە ئاراوە.
سەبارەت بەم مەسەلانە مستەفا شەڵماشی بەرپرسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە خستنە رووى چەند دیکۆمێنتێکی بەڵگەمەند قسەى بۆ راوێژکارى یەکەمی وەزارەتی دەرەوەى هولەند کرد و لە بەرانبەر دا لووک تێر هاخن بە داخبوونی خۆى لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەکان لە ئێران دەربڕى و سەبارەت بە چارەنووسی رۆژنامە نووس کەمالڕ شەریفی بەڵێنی دا کە بە زووترین کات بە دواداچوونی بۆ بکەن و کەیسی کەمالڕ شەریفی لە وەزارەتەکەیان دا بێننە بەرباس.
لووک تێر هاخن، راوێژکارى یەکەمی وەزارەتی دەرەوەى هولەند لەم دیدارە دا لەگەلڕ مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەرى سیاسی و بەرپرسی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەى وڵات نیگەرانی وەزارەتەکەى لەسەر وەزعییەتی مافی مرۆڤی و مافی نەتەوایەتی کورد دەربڕى و وتی: ئێمە نابێ لە بەرانبەر ئەم پرسە گرینگانە دا کەم تەرخەم بین.
لە بەشی کۆتایی ئەم دیدارە دا سەبارەت بە پێوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەى هولەند و بە تایبەت بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەر دوولا پێداگریان لەسەر خێرایی بەخشین بەم جۆرە چاوپێکەوتنانە کرد.


دوو چالاکوانی کورد سزاى زیندانیان بۆ برایەوە.


کوردستان و کورد نیوز: دادگاى بە ناو شۆڕشی شارى "خۆى" دوو هاونیشتمانی کوردى بە ساڵێک زیندان حوکم دا.
بە پێی هەواڵی کۆمیتەى هەواڵنێرى مافی مرۆڤی ئێران، دوو مامۆستا و چالاکوانی شارى ماکۆ بە ناوەکانی "سابیر بەیتوڵڵاهی" و "بەهمەن نەسیر زادە" لە لایەن لقی یەکی دادگاى بە ناو شۆڕشی شارى خۆى یەوە بە بێ ئەوەى خۆیان لە دادگا دا ئامادە بن بە تۆمەتی هاوکارى کردنی حیزب و پارتە بەرهەڵستکارەکانی رێژیم، سزاى ساڵێک زیندانی تەعزیرییان بۆ بڕاوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەو دوو مامۆستایە لە ساڵی 1382ى هەتاوییەوە تا ئێستا چەند جار لە لایەن ئیتلاعاتی شارەکانی ماکۆ، خۆى و ورمێ وە دەستبەسەر کراون. هەروەها سابیر بەیتوڵلاهی لە ساڵەکانی 83 و 85 بۆ ماوەى 6 مانگ لە لایەن ئیتلاعاتی ماکۆوە زیندانی کراوە.


خاوەن ئیمتیازى مانگنامەى "راسان" 10 میلیون تمەن جەریمە دەکرێ.


کوردستان و کورد نیوز: لە دوایین دادگایی کردنی خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەرى مانگنامەى کوردى ـ فارسی راسان کە رۆژى هەینی رابردوو بەرێوەچوو، جەریمەى 10 میلیون تمەنیی بەسەردا سەپا.
سورەییا عەزیز پەنا، خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەرى مانگنامەى راسان بە هەڵنێرى چاوەدێرى مافی مرۆڤی کوردستانی راگەیاندوە کە بە تۆمەتی لە چاپ دانی شێعرێکی کوردى لە بڵاوکراوەى راسان دا کە گویا دەبێ تیایدا هانی کچانی کوردى دابێ چەک هەڵگرن و روو لە کوێستانەکانی قەندیل بکەن، لە لایەن فەرماندەى بەسیجی شارى پاوە سکاڵاى بە دژ کراوە.
نەسرینی ستودە، پارێزەرى، رۆژنامەنووس سورەییا عەزیز پەنا وێڕاى رەتکردنەوەى ئەم تۆمەتانە لە لێدوانێکی دا بۆ هەواڵنێرى چاوەدێرى مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێ: لە ئەساس دا لە کوێستانی قەندیل تەنیا ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پ ک ک" هەن کە هیچ پێوەندییەکی بە رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێرانەوە نیە.
وەکیلی سورەییا عەزیز پەنا، نەسرین ستودە وێراى راگەیاندنی هەواڵی جەریمە کردنی مووەکلەکەى بە 10 میلیون تمەن، ئەم حوکمەى بە قورس و گران بۆ سەر کەسێکی رۆژنامەنووسی وەک سورەییا عەزیز پەنا، زانی.

 


ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد
بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
www.Kurdistanukurd.com
news@kurdistanukurd.com

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

ئــاهه‌نـگــی خـــێزانیی لــه‌ ئۆسته‌ر - یاڤلە.



بۆ به‌سه‌ربردنی چه‌ند ساتێکی خۆش بۆ منداڵان و خیزانه‌کان
به‌ به‌شداری گۆرانی بێژی لاو
شاباز جه‌وهه‌ر
به‌هاوکاری تیپی چیا


کات: رۆژی شه‌ممه‌ 22 نۆڤه‌مبه‌ر 2008.
کاتژمێر 2 تا 6ی ئێواره‌


به‌ سه‌رپه‌رشتیاری: ســه‌نته‌ری بـــه‌رگـــری لـه‌ مـافـه‌کانـــی منــداڵان
به‌ هاوکاری کۆمۆنی یاڤله‌، ABF و کۆمیته‌ی یاڤله‌ بۆ مافی په‌نابه‌ری

نرخی خواردن بۆ گه‌وره‌کان و منداڵانی سه‌روی 12 ساڵ ته‌نها 20 کرۆنه‌
هاتنه‌ ژووره‌وه‌ بێبه‌رامبه‌ره‌. خواردن بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ، بێپاره‌یه‌
 


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:

0737893691 یان 073 57 15 449
هاتن بۆ هەمووانە
www.santarimnalan.com