![]()
|
له ئه‌سینا یادی تاوانی عامودا کرایه‌وه.
تێبینی : تکایه په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی چاکه‌وه ته‌نها له ڕێگه‌ی ئادره‌سه‌کانی سه‌ره‌وه ده‌بێت .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌نفالکراوه ئازیزه‌کانمان به‌خێربێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
ئه‌مڕۆ پاش 20 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ له ئه‌نفالکردنیان ، 150 ئه‌نفالکراومان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ کوردستان ، له شاری هه‌ولێری هه‌ولێرییه به‌خشنده‌کان پێشوازیده‌کرێن . هێنانه‌وه‌ی ئه‌و 150 ئه‌نفالکراوه‌مان به‌شێکی بچووکه له ده‌یان هه‌زار ئه‌نفالکراوی گه‌رمیان که له 14-4-1988 به خیانه‌تی ئه‌نفالچییه‌کان له پێشیانه‌وه فه‌تاح به‌گی جاف و تاوانباره ئه‌نفالچییه کورده‌کانی دی ته‌سلیم به سوپای داگیرکه‌ری به‌عس کران و بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌یانمان بینییه‌وه .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
حکومەتی دانیمارک ۴٧ پەنابەری کورد دیپۆرتی کوردستان دەکاتەوە.
_______________________________________________________________
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له پێداچوونه‌وه‌ی یاسایشدا دادگای لاهای فرانس ڤان ئانراتی به‌تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م دا‌و سزاکه‌ی به ١٧ ساڵ و بێده‌ستکاری هێشته‌وه!
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژێک دژ به چه‌کی کیمیاوی!
پارتی چه‌پی سویدی
پارتی چه‌پی سویدی ، پشتگیری له‌و داوایه‌تان ده‌کات، که مارت بکرێت به ڕۆژێکی جیهانی دژ به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی. ئێمه هه‌موو کاتێک ئه‌و ڕۆژه تراژیدیایه‌ی ساڵی 1988 که تیایدا هه‌زاران که‌س له‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ژیانیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی چه‌کی کیمیاویه‌وه له‌بیرناکه‌ین.
ئێمه به هیواین که ئه‌م ڕووداوانه هیچ کاتێک دووباره نه‌بێته‌وه.
هانس لینده پارتی چه‌پ، ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ڕێوه‌به‌ڕانی به‌ڕێزی VOA
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له ساڵی 1992 له لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی ئێراق دوای رزگار بوونیان له رژێمی سه‌دام حوسێن دامه‌زراوه که روانگه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیان له به‌رده‌ستی بنێت.
ئالوگۆڕی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه، به تایبه‌تی رووخانی حکوومه‌تی به‌عس و سه‌قامگیربوونی ئازادی و ئاسایشی نیسبی له‌م کوردستانی باشوور ئه‌رکی قورسی خستۆته سه‌ر شانی میدیاکان که له راپۆرت و هه‌واڵنێریاندا بی لایه‌ن بن. زۆربه‌ی میدیاکانی باشوور به‌ڕه‌وڕووی گوشاری دوو ئیداره‌ی کوردستانی باشوور(یه‌کیه‌تی و پارتی) بوونه‌ته‌وه. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌بێ ئوه سیستمه کۆنه‌ی بێده‌نگی له‌مه‌ر هه‌ڵسووکه‌وت و کرداری حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی باشوور وه‌لانێ که ده‌سه‌لات و ده‌رزی ته‌واویان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا کردووه. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به ده‌گمه‌ن له سه‌ر ئه‌م حیزبانه راپۆرت و هه‌واڵ بڵاو ده‌کاته‌وه. بۆ وێنه رووداوه‌کان و جیابوونه‌وه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان هیچ کاردانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا نه‌بوو و ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه که رۆژنامه‌کانی کوردستانی باشوور زۆر بوێرانه به شوێن ئه‌م رووداوانه که‌وتوون و بڵاویان کردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کی زۆر له سیاسه‌تی کارگێڕانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له مه‌ڕ حیزبه کوردییه‌کان هه‌یه. کاتێک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران موشکلی رێکخراوه‌ی تێکه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌ڕان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی ناوبراو راپۆرتێان به‌رهه‌م هێناو وت‌ووێژیان کرد و به شوێنی که‌وتن، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه هیچ هه‌ڵوێستێکمان له‌م به‌شه له هه‌مبه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له‌به‌رامبه‌ر نارازانی نێوخۆیی که له‌م حیزبه ده‌رکراون، نه‌دیوه.
وه‌ک هاوولاتێه‌کی ئه‌مریکای و وه‌ک ماڵیات ده‌رێک رام وایه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌م سرویسه ته‌واو بێ‌لایه‌ن بێت و له ژێر کونترۆڵی پارتی و یه‌کیه‌تی بێته ده‌ر. ته‌نیا 4 میلیون کورد له باشوور هه‌یه و ئه‌وه له حاڵێکدایه که کوردی رۆژهه‌لات نزیک به 12 میلونن که ده‌توانن رۆڵێکی باش له ئالوگۆڕی ناوچه‌دا به تایبه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران که کوردی ئه‌م به‌شه بوونه‌ته قوربانی بگێڕن. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا پیویسته رووی به‌رنامه‌کانی له کوردی ئێران و تورکیا بکات و هاوشانی تلویزیونی به‌شی فارسی ئه‌م سرویسه بکاته تلویزیون و رووی له کوردی ئه‌م به‌شانه بکات.
له‌گه‌ڵ رێزم هاوولاتێکی نیگه‌ران 25ی ئوکتوبری 2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌بۆنه‌ی شه‌سته‌مین ساڵیادی ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌نه‌ساید له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له‌ڕۆژی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 9 ی مانگی دوانزه سه‌مینارێكی زۆر گرنگ له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ژێر ناوی "كه‌مینه‌كان له توركیا ڕووبه‌ڕووی جه‌نه‌سایدی كولتوری" ده‌بنه‌وه، ساز ده‌كه‌ین.
سه‌میناره‌كه كاتژمێری 12 نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات له‌ژووری ژماره‌ی 17 ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانتار "پۆپ سپینك"
سه‌میناره‌كه ناوه‌ندی چاك ڕێكیخشتووه به‌هاوكاری هه‌ر یه‌ك له ڕێكخراوی سۆلیداریتێ له‌گه‌ڵ قوربانیانی هه‌موو جه‌نه‌سایده‌كان سه‌یفۆ سه‌نته‌ر به‌پشتگیری، پارتی كرێكارانی سه‌ربه‌خۆ
بۆ زیاتر زانیاری تكایه په‌یوه‌ندی به‌و ژماره و ئیمایلانه‌وه بكه‌ن: ته‌له‌فۆن: 07709435998 ئیمێل:
ناوه‌ندی چاک - به‌ریتانیا
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سیمینارێک بۆ به‌ڕێزان: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، نه‌جیبه مه‌حموود، نوێنه‌ری ڕادیۆی ژنان.
ڕادیۆی ده‌نگی ژنان به زمانی کوردی ستۆکهۆڵم / سوید
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندان له دژی به زۆر گه‌ڕاندنه‌وه و زیندانیکردن.
په‌نابه‌ران ....لایه‌نه سیاسیه‌کان.....
ده‌وله‌تی سویسرا به‌ربینی پێگرتووین و له زیندانه‌کانمان ده‌ئاخنێ و هه‌وڵده‌دات به‌زۆر بمانگه‌ڕێنیته‌وه.په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له به‌رده‌م هێرشێکی ترسناکی ده‌وڵه‌تی سویسرادا قه‌راریان گرتوه، ده‌یان که‌س نامه‌یان بۆ چووه له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا سویسرا جێبهلن.له ماڵه‌کانیان وه‌ده‌رده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر جاده‌کان، هه‌موو مافێکیان لیده‌سێنرێته‌وه‌و..ئه‌گه‌ر نا، حوکم ده‌درێن و تا دوو ساڵ زیندانی ده‌کرین...وه به‌زۆردیپۆرتده‌کرێنه‌وه. زۆرێک له‌و په‌نابه‌رانه له‌حاڵه‌تی ته‌ندروستی وده‌روونی خراپدان،ئه‌مانه نه‌ک نابێت زیندانی بکرێن،به‌ڵکو پێویسته له ژێر چاودێری پزیشکدابن و چاره‌سه‌ر بکرێن.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا، وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ نیشاندانی نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته،وه داوای ئازادکردنی شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د، خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری له شاری لوزیرن ریکده‌خات و داواتان لیده‌کات به‌شداری بکه‌ن. شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د له زیندانه له لوزیرن، وه ئاری ره‌باتی له زیۆن وله شڤیتس وزۆر جێگه‌یتر وه چه‌ندین په‌نابه‌ریتر هه‌ر ئێستا له زیندانن، به قاچاخ ده‌ژین و .... ده‌بیت ده‌وله‌ت له‌م سیاسه‌ته‌ی پاشه‌کشه بکات و ئازادییان بکات و مافی نیشته‌جێبوون به‌سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی بدات.
خۆپیشاندان: شاری لوتزێرن/ رۆژی هه‌ینی 28.11.2008 کاتژمێر14بۆ 16 له هیلفاتیا پلاتسه‌وه به‌پێ به‌ره‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ له لوزیرن.
نا بۆ زیندانی و په‌نابه‌ران تاوانبار نین! ئازادی ده‌سبه‌جێ بۆ په‌نابه‌رانی زیندانی. به‌لێ ، بۆ مافی نیشته‌جیبون.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن: 078 853 20 04 ئه‌حمه‌د عه‌لی 079 296 22 84 هێمن عه‌لی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا _________________________________________ جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
|