![]()
|
راگه‌یاندنی گشتیی.
بۆ: نه‌ته‌وه‌ی کۆیله و خۆڕاگری کورد له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و له هه‌نده‌ران! بۆ: هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌ی رامیاری و ناڕامیاریی کوردی و کوردستانیی، له نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات! بۆ: گشت که‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد، له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات! له‌گه‌ڵ سڵاوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
کۆنگره‌ی (6) ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له رۆژی شه‌ممه، مانگی ره‌شه‌ممه (نیسان) ی ساڵی 2009، له‌شاری له‌نده‌ن له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆنگره‌ی (6) ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له بارودۆخێکدا ده‌به‌سترێت، که نێوچه‌ی رزگارکراوی باشووری کوردستان، به‌پیلانی داگیرکه‌رانی کوردستان و، به هاوبه‌شی و هاوده‌ستیکردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی کورد له باشوور، خرایه‌وه چوارچێوه‌ی سنووری عێراقی داگیرکه‌ره‌وه!
کۆنگره‌ی (6) ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له بارودۆخێکدا د‌ه‌به‌سترێ که داگیرکه‌رانی کوردستان له هه‌ر چوارلاو، سه‌ر له‌نوێ، پیلان بۆ له‌نێوبردنی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان داده‌ڕێژنه‌وه!
کۆنگره‌ی (6) ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له بارودۆخێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که بیری چه‌وت و سه‌رلێشێوێنی ئێرانچێتی و عێراقچێتی و تورکچێتی و سووریاچێتیی، له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه به‌کوردی قسه ده‌که‌ن و، خۆیان به کورد ده‌زانن، له‌ژێر درۆشمی درۆزنانه‌ی ''فیدراڵی'' و ''مافی وه‌کیه‌ک'' و ''هاووڵاتیی پله یه‌ک'' و ... هتد، باڵی به‌سه‌ر خه‌باتی رزگاریی نیشتمانی و بیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا کێشاوه!
کۆنگره‌ی (6) ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له بارودۆخێکدا به‌ڕێوه ده‌چێت که سه‌ره‌ڕای به‌رپاکردنی ده‌یان رابوونی گه‌وره و بچووک و، ماڵوێرانی و قوربانیدانی بێئه‌ژمار له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا، هێشتا چاره‌نووسمان لێڵ و نادیاره و، ئاسۆی خه‌باتی رزگاریمان ون و تاریکه!
کۆنگره‌ی (6) کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له بارودۆخێکدا ده‌به‌سترێت، که تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌نفال و کیمیاباران و کارگێڕانی پاکتاوکردنی ره‌گه‌زیی کورد، نه‌ته‌نێ به‌سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق که شیعه‌کان تێیدا باڵاده‌ستن، ده‌یانه‌وێت، داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان و، قه‌لاچۆکردنی کورد، به عه‌ره‌بی سوننه و ره‌گه‌زپه‌رستان و لایه‌نگرانی رژێمی پێشوو ئه‌نجامبده‌نه‌وه.
کۆنگره‌ی (6) ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادی (50) ساڵه‌ی دامه‌زرانی ''کاژ‌یک'' (کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه و، یه‌کێتیی کورد). به‌و بۆنه‌شه‌وه و، له‌درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی کۆنگره‌که‌دا، سه‌مینار و لێدوانی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌رییه‌وه پێشکێشده‌کرێت!
هاونیشتمانانی هێژا!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، درێژه‌پێده‌ری رێبازی پیرۆزی ''کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف''، مه‌ممله‌که‌تی باشووری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی شای کوردستان شێخ مه‌حموودی نه‌مر، شۆرشی ''کۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون'' به سه‌رۆکایه‌تیی ئێحسان نووری پاشا و کۆماری سه‌ربه‌خۆی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی پێشه‌وا قازییه. کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، درێژه‌پێده‌ری ئامانج و ستراتیژی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ''کاژ‌یک''ه، سه‌کۆ و نێوه‌ندی هه‌موو تێکۆشه‌رانی راستینه‌ی بیری پیرۆزی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی دژی کۆیله‌تی و بنده‌ستین و، بیر له به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازیی خۆتان و نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه، به‌پیری ئه‌م بانگه‌وازه‌ی کۆنگره‌وه، بێن. کوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه و، ته‌نیا کورد خۆی ده‌توانیت، نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی له چنگی داگیرکه‌رانی خوێنڕێژی بهێنێته ده‌ره‌وه و، له فه‌وتان بیپارێزێت. یه‌کگرتن و ته‌بایی و به‌شداریکردنی چالاکانه له بۆ داڕشتنی ستراتیژ و پلاتفۆرمێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌رامێکی به‌جێ و نه‌ته‌وه‌یی و مێژووییه، له‌پێناو جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌کانی له‌مێژینه‌ی گه‌له‌بنده‌سته‌که‌مان و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
داوا له هه‌موو که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و پارتی و رێکخراوه‌ی کوردی و کوردستانیی ده‌که‌ین، به‌پیری ئه‌م بانگه‌وازه‌ی کۆنگره‌وه بێن. به‌شداریکردنی چالاکانه و دڵسۆزانه‌تان له کۆنگره‌ی (6) دا، پێشانده‌ری هه‌ست و باوه‌ڕی به‌رزتانه به رزگاریی یه‌کجاره‌کی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان .
ئه‌م راگه‌یاندراوه‌یه ده‌نێردرێ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی (6). به‌و هیوایه‌ی که کۆنگره‌ی (6) بکه‌ین به کۆنگره‌ی چاره‌نووسساز و بڕیاردانی مێژوویی بۆ رزگاریی یه‌کجاره‌کیی کورد له کۆیله‌تی و بنده‌ستیی.
Kurdistan National Congress
_____________________________
_____________________________
KNC دواتر، هه‌موولایه‌ک له ئه‌دره‌س و شوێنی به‌ستنی کۆنگره، ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی (6) 2009/4/18
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆڕێک بۆ هه‌ڵسووڕاوی ژنان '' هۆزان مه‌حمود'' له زانکۆی لیدز له به‌ریتانیا.
هه‌ینی ٥\١٢\٢٠٠٨ کاتژمێر ٥ - ٦:٣٠ ی ئێواره
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبونەوەی ساڵانەی ناوەندی چاک - هۆڵەندا سەرکەوتوانە کتایی پێهات.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
حکومه‌تی سویسرا په‌نابه‌رێکی کورد دیپۆرت ده‌کاته‌وه و په‌نابه‌رانیش خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ خۆپیشاندان.
ئه‌مڕۆ 26/11/08 (ئاری ڕه‌باتی )دوای مانگێک له زیندانیکردنی، له شاری زویرخی سویسراوه له لایه‌ن پۆلیسی سویسراوه به زۆر ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێته‌وه.( ئاری ڕه‌باتی) دوێنێ له زیندانی شاری زیۆنه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی (ده‌رکردنی) شاری زوریخ ده‌کرێت وکاتژمێر نزیک به 12 ی نیوه‌ڕۆ به فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ده‌کرێ و بڕیاره پاش که‌مێکیتر و کاتژمێر 1ی شه‌و له عه‌مانه‌وه ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بکرێته‌وه و به‌و پێیه کاتژمێر نزیک به 3ی به‌یانی ده‌گاته‌وه هه‌ولێر. ئاری ڕه‌باتی نزیک به 5 ساڵه له سویسرا ده‌ژی و خه‌ڵکی شاری سلێمانیه.
ئیمه وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی سویسرا مه‌حکوم ده‌که‌ین وه به پێشێلکاریه‌کی جدی و ترسناکی ده‌زانین که به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراق په‌یڕه‌وی ده‌کات و لێره‌وه داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین هیج په‌نابه‌ریک که ووڵاتانی ئه‌وروپا به زۆره ملێ ده‌یانگێڕێته‌وه وه‌رنه‌گرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌شداری تاوانێک ده‌بێ که ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هه‌ر لێره‌شه‌وه دژ به‌م سیاسه‌ته و بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی و کۆتایی هێنان به زیندانی کردن و دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق، ڕۆژی 28/11/08 فیدراسیۆن خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری ده‌باته به‌رده‌م دائیره‌ی کۆج له شاری لوتزێرن که هه‌ر ئێستا په‌نابه‌ر( شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) له‌وێ زیندانیه، داواش له په‌نابه‌ران ده‌که‌ین که به‌شداری تیادا بکه‌ن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا
____________________________________________ جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
گروپی رۆژنامه‌نووسانی بێسنوووری کوردستان به توندیی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به بڕیاری زیندانکردنی '' عادل حوسێن '' ده‌رده‌بڕێ.
بەڕێزان:
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نوێنه‌رانی ''چاك''ی به‌ریتانیا له ڤیستیڤاڵی ئاشتیی جیهانیی.
نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان: محه‌مه‌د كه‌یانی, ئیبراهیم مه‌لازاده, عه‌دنان كۆچه‌ر, هه‌ڤاڵ دهۆكی.
كاتژمێری 1 ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 22 ی ئه‌م مانگه‌ی نۆڤێمبه‌ر، به‌شداری ڤیستیڤاڵی ئاشتیی جیهانیی بوون له له‌نده‌ن.
به سه‌دان كه‌س له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا به‌شداربوون و له هه‌موو چین و توێژ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاماده‌ی چالاكیه‌كانی بوون. نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاكیش توانی خۆی به چه‌ندین خه‌ڵكی شاره‌زا بناسێنێت كه گرنگی به مافی مرۆڤ و جه‌نه‌ساید ده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه ڤیستیڤاڵه‌كه تا شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام بوو و چه‌ندین سه‌مینار و پیشانگایێك و چالاكی هه‌مه‌جۆری تریان هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ش نوێنه‌ری چاك ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به‌شداری سیمینارێكی كرد سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژنان له كوردستان، كه ڕێخراوی "مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ" ڕێكی خستبوو.
گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی ژنانی كورد به‌گشتی و مافی مرۆڤ و مافی ژنانیش به‌تایبه‌تی له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 26/11/2008
|