له دۆسییه‌ى
هه‌ڵه‌بجه:
.بکوژانى
هه‌فتا و دوو پیشمه‌رگه‌ى
گوردانى شوان ده‌بیت
دادگایى بکرێن
به پێ ئاخرین زانیارییه کان که به ده ستمان گه یشتووه ، ڕێژیمی ناوه
ندی عێراق ، به سه رۆکایه تی ، " مالیکی " ، ده ستێوه ردانی دۆسیه ی هه
له بجه ى کردووه .
هه م‌و لاێێک ئاگادارن که له تاوانى بۆمباران کردنی شیمیایی شارى هه له
بجه ، ژماره ییه کى به رچاو له ڕۆڵه شۆڕشگێره کانی ڕۆژ هه ڵاتی
کوردستان ( 72 پیشمه رگه ى گوردانى شوان ) ، که له ڕێزی کۆمه ڵه دا
بوون ، به هۆی هیرشى حکومه تی کۆنه په ره ستی ئێرانه وه گیانیان به
ختکرد ، که ژماره یه کیان به دیل گیرابوون .
به پیى زانیارییه کانمان ، دار و ده سته ی شیعه کانی ده سه ڵاتداری به
غدا ، که کلک و سه ر به حکو مه تی کۆ نه په ره ست و جه نایه تکاری
ئێرانن ، به ئه نقه ست ناوی 72 قۆربانی کۆ مه ڵه یان ، له لیستی
قۆربانیانی هه له بجه سڕیوه ته وه ، به م جۆره ده یا نه وێت ، ڕێژیمی
ئێرانی له هه ر چه شنه به شدار بوونی ئه و تاوانه مه زنه بێوه ری بکه ن
.
چاک - کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات ، به ئه رکی سه رشانی خۆی ده زانێت که ئه م
چه واشه کارییه ی حکو مه تی عێراق ، به تایبه تی ده وڵه تی " مالیکی "
به تۆندی پرۆتستۆ بکات و لێره وه هه موو لایه ک ئاگادار ده که ینه وه ،
ئه گه ر بێت و تاوانکارانى بکوژانى 72 پیشمه رگه ى گوردانى شوان له و
دۆسییه یه دادگایى نه کرین ، ئه وا بریاره کان شه رعییه تیان
نییه .
مێژوو زۆر ده رسی به کورد داوه . چاک پارێزه ری ڕاسته قینه ی گه لی
کورده و هیچ چاو پۆشی له هیچ تاوانێک ناکات .
ده سه ڵاتداران قوم و به غدا ، باش بزانن ، که سه رده می مل هۆڕی و ژنۆ
سایدی کورد دوایی پێهاتووه و گرتن و به دادگا گه یاندنی دیکتاتوره کان
( میلوسۆویچ ، سه دام حو سه ین . حه سه ن البشیر و . . ) ، گه وره ترین
به ڵگه ی ئه م ڕا و بیره یه .
بکوژانى 72 پیشمه رگه ى گوردانى شوان ده بیت وه ک به شیک له
تاوانکارانى هه له بجه دادگایى بکرین .
چاک - کۆمیته ی ڕۆژ
هه ڵاتی کوردستان
3 ی دیسامبری
2008
www.chak.be
www.chaknews.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ریسوابێ بڕیاری
داخستنی رۆژنامه‌ی (ئازادیا وڵات)
له‌لایه‌ن رژێمی
نه‌ژادپه‌رستی تورکیا.
بەڕێزان..
ڕای گشتی
وەزیری مافەکانی مرۆڤی وڵاتانی ئەوروپا
رێکخراو هەڵسوڕاوانی مافەکانی مرۆڤ
سڵاوێکى گەرم
وەکو ئاشکرایە قسەکردن و ڕادەربڕین و نووسین بەزمانی دایک یەکێک لەمافە
هەرە سەرەتایەکانەو بەگوێرەى پەیماننامەو جارنامە نێودەوڵەتیەکان و
بەتایبەتی لەپەیماننامەى European Convention Human
Right کەباس لەمافەکانی مرۆڤ دەکات و لەوانەش قسە کردن و
ڕادەربرین و نوسین بەزمانی دایک.
لێرەدا وەکو گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنورى
کوردستان، وێرای ئەوەى بەتوندی ئیدانەو مەحکومی داخستنی رۆژنامەى (ئازادیا
وڵات) لەلایەن رژێمی نەژاد پەرەستی تورکیا دەکەین. ئەم بڕیارە
بەناڕەواو دور لەبەها مرۆڤایەتیەکان و بەشێک خەفەو کپ کردن و لەناو
بردنی ئازادی ڕادەربرین دەزانین، داواکارین لەبەڕێزتان فشاری جدی
بخەنەگەڕ بۆ چسپاندنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لەتورکیا، ئەو وڵاتەى کەخۆی
بۆ بوون بەئەندام لەئەوروپا ئامادە دەکات. کەچی سەرەتایی ترین مافەکانی
مرۆڤ پێشێل دەکات و زیاتر لە 80 ساڵە،
جینۆسایدی رۆشنبیری کەلتوری لەوڵاتەکەى دژ بەپێکهاتە جیاجیاکانی ئەنجام
دەدات، زمان و کەلتوری گەلێکی 20 ملیۆنی
لە وڵاتەکەیان قەدەقە کردووەو نەژاد پەرەستانە موعامەلە دەکات.
جارێکتر ئەو بڕیارە ئیدانە و ناڕەوا و
نەژادپەرستانە مەحکوم دەکەین.
گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێ سنوورى کوردستان
besnuri@gmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چەند هەواڵ و
چالاکی فیدراسیۆن
لەپێناو بەگری
لەمافەکانی پەنابەران.
لەندەن 3-12-2008:
بەهەوڵی جۆن مکدوناڵ پەنابەرێکی کورد لەمەترسی
دیپۆرتکردنەوە ڕزگاری بوو.
John McDonnell لە خۆپیشاندانی فیدراسیۆن
و لایەنەکان لەبەردەم گرتووخانەی کۆڵن برۆک لە لەندەن.
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە
فرۆکەخانەی هیسرۆوە پێ راگەیاندین " ئێستا ئێمە لە فرۆکەخانەی هیسروین
و نامەیەکمان ئامادەکردووە دەیدەین بەو هاوڵاتیانەی بەرو عەمان
بەرێدەکەون بەو فرۆکەیەی کە 2 تا 3پەنابەری پێ دیپۆرتدەکریتەوە هەموو
هەفتەیەک و داوایان لێدەکەین قبوڵ نەکەن پەنابەر عەباس بابەکر بەو
فرۆکەیە دیپۆرتی عەمان پاشان کوردستان بکرێتەوە ،نارەزایەتی دەربرینی
ئەو هاوڵاتیانە کۆمەک دەکات کە دیپۆرتی ئەو پەنابەرە رابگیریت وئەو
هەوڵە سەرنەگرێت "
ئەوەشی ووت"،کاتژمێر 3.15 لە ئۆفیسی جۆن مکدوناڵ بەتەلەفون ئاگاداریان
کردمەوە دیپۆرتی عەباس بابەکر راگیراوە پاش تێپەڕ بونی چەند دەقەیەک
خۆشبەخاتە ئەو پەنابەر بەتەلەفون ئاگاداری کردین ووتی:ئێستا
کەلەپچەکراوم لەنزیکی فرۆکەکە راگیراوم و پیان ووتووم ئیمگریشن
ئاگاداری کردوینەوە کە دیپۆرتی تۆ وەستێنراوە "
سکرتێری فیدراسیۆن لە بارەی ئەو کارانەی بۆ عەباس بابەکر ئەنجام دراوە
ووتی"دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە عەباس بابەکر دیپۆرتدەکرێتەوە چەند
نامەیەکمان ئاڕاستەی رێکخراو ئینسانی و پەنابەری ولایەنە پەیوەندی
دارەکان ورێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کرد لەوانە
جۆن مکدوناڵ ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و دۆستی فیدراسیۆن ئەوانیش
بەفەوری نامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد هەروەها
نامەیەکی دیکەمان ئاراستەی ئەندام پەرلەمانی شاری ئۆکسفۆرد کرد داوامان
لێکردن دیپۆرتی بابەکر رابگرن و چەند رێکخراوی ئینسانی و پەنابەری لە
وڵاتەکان ئەوانیش هاوکاری یارمەتی جدیان کرد چەند نامەی نارەزایەتیان
کردبووە سەر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەپێناو رزگارکردنی ئەو
پەنابەرە لە مەترسی دیپۆرت".
هاوکات عەباس بابەکر ئەمرۆ لە زیندانی کامسفیڵد هاوس لە شاری ئۆکسفۆرد
وە پێ ووتین"سوپاس وپێزانینی خۆم ئاڕاستەی فیدراسیۆن و جۆن مکدوناڵد و
تەواوی ئەو لایەن و رێکخراو کەسایەتیانە دەکەم کە ئەم چەند رۆژە
لەفەرەنساو بەریتانیاو ولاتە ئەوروپیەکانەوە بەپیر بانگەوازی
فیدراسیۆنەوە هاتن و هاوکاری یان کردن و نارەزایەتیان دەربری بەرامبەر
بەدیپۆرتی من، بەداخیشەوەم کە ئەم هەموو رێکخراوە ئەندام پەرلەمان‌و
لایەنانە پشتیوانی لە ئێمە دەکەن وە ئۆفیسی حکومەتی هەرێمیش لە لەندەن
پێمان دەڵێن برۆن با فیدراسیۆن کارتان بۆ بکات.. وپێشوازی لە
وەرگرتنەوەمان دەکەن لە کوردستان.."
پۆستدام - ئەڵمانیا:
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی لە ئەڵمانیا بەشداری خۆپێشاندانی رێکخراوی لاوانی
بێ سنور و لایەنە پەنابەریەکان دەکات لە بەردەم کۆنفرانسی
وەزارەتی ناوخۆ.
موسلح حەمەد لە خۆپیشاندانی لاوانی بێ سنور.
موسلح حەمەد هەڵسوراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە
ئەڵمانیا وە پێ راگەیاندین" له‌رۆژانی 20 و 21 نۆڤومبه‌ری 2008 وه‌زیرانی
ناوخۆی هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیا کۆنفرانسی ساڵانه‌یان له‌شاری Potsdam
سازدا، به‌هۆی سیاسه‌تی نادروستی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران
وبێبه‌شکردنی به‌شێکی زۆر له‌په‌نابه‌ران له مافی مانه‌وه‌و ژیانکردن
له‌و وولاته‌دا ،هه‌موو سالیک ئه‌م کۆنفراسه رووبه‌روی ناره‌زایه‌تی
وخۆپیشاندانی رێکخراوه‌کانی دیفاع له‌مافی په‌نابه‌ران ده‌بێته‌وه ،
رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 20.11.2008 له‌ژیر دروشمی {مافی مانه‌وه
بۆ هه‌مووان} به‌سه‌رپه‌رشتی رێکخراوی (لاوانی بێ سنور) و به‌به‌شداری
وپیشتیوانی ده‌یان رێکخراوی ئینسانی وکه‌سایه‌تی جه‌ماوه‌ری وهونه‌رمه‌ند
و رۆژنامه‌نوس ، خۆپیشاندانێک له‌شاری پۆتسدام له‌ئه‌ڵمانیا بۆ به‌رده‌م
ئوتێل دۆرین که‌شوێنی کۆنفرانسه‌که‌یه به‌رێخرا"
ئەوەشی ووت" من وخالیس حه‌مه‌د به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه‌مان کرد ، له‌کاتی
رێپیوانه‌که‌دا خۆپیشانده‌ران دروشمه‌کانی (نابۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
،به‌ڵێ مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان) ، (ناردنه‌وه تاوانه ،ناردنه‌وه
ده‌ستبه‌جێ رابگرن ) ده‌وته‌وه.هاوکات له‌رێگادا نوێنه‌رانی ریکخراوه‌کان
ووتاری خۆیان پێشکه‌شده‌کرد ،"
له ووتاری فیدراسیۆن له‌وێدا به‌زمانی ئه‌ڵمانی خوێنده‌وه "که تیایدا
ئاماژه‌م به‌سیاسه‌تی راسیستی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا کرد له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی
کورد وعێراقیدا وبانگه‌وازی سه‌رجه‌م رێکخراو ولایه‌نه‌کانی کرد بۆ
دیفاع کردن له‌مافی په‌نابه‌رانی کورد وعێراقی به‌تایبه‌ت له‌م
بارودۆخه‌ی ئێستادا که‌ئه‌م دووناوچه‌یه له‌ژێر باری نائه‌منی وقه‌یرانی
سیاسی‌دا ده‌ژین ، هه‌روه‌ها چه‌ندین کۆپی له‌و بانگه‌وازه له‌نێو
خۆپیشانده‌راندا بڵاوکرایه‌وه"
هه‌ر له‌کاتی خۆپیشاندانه‌که‌دا رۆژنامه‌ی (پۆتسدامه‌ر) چاوپێکه‌تنیکی
له‌گه‌ڵ خالیس حه‌مه‌د کرد سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌که‌و بارودۆخی په‌نابه‌ران
له‌ئه‌ڵمانیا سازدا.
زوریخ - سویسرا:
هەوڵەکانی فیدراسیۆن لەپێناو بەرگری لەمافەکانی
پەنابەران لە سویسرا بەردەوامە.
ئەحمەد عەلی سکرتیری فیدراسیۆن لە سویسراوە پێ راگەیاندین" فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا که‌مپینێکی فراوانی ده‌سپێکردوه.
له‌چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جه‌مال کۆشش له په‌یوه‌ندی گرتندایه له‌گه‌ل
لایه‌نه جۆراجۆره‌کان له وانه ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال، یه‌که‌ی
ڕێنوێنی مافه‌کان، شفایزه فلوغتلنگه‌س هیلفه، ئوئین ئیج سی ئار،کۆمه‌ڵگای
به‌رگری له نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان، به‌ره‌ی مافی نیشته‌جیبوون ....بۆ
ڕاوه‌ستانی بریاری دیپۆرتی په‌نابه‌ران به‌گشتی و ئازادکردنی چه‌ن په‌نابه‌ری
زیندانی. بریار وایه له داهاتوودا ئه‌م کێشه‌یه له هه‌مانکاتدا له‌لای
ئه‌و رێکخراوانه‌وه‌ش جیگای پشیتوانی بیت و هاوشانی فیدراسیۆن له‌گه‌ل
ده‌وله‌ت له‌و باره‌وه دانیشتن بکه‌ن.وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه
ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی سانسفرۆنتی سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ته‌واوی خۆیان له‌م
که‌مپینه‌ی فیدراسیۆن، بڕیاریداوه ڕووبه په‌ڕله‌مان و وه‌زاره‌تی
دادوناوخۆهاوکاری جدی فیدراسیۆن بکه‌ن"
گرتووخانەی ئۆکنتن_کامبریج:
ژمارەیەک پەنابەر ماوەی زیاتر لە 72 سەعات و
کەمتر لە 25 ڕۆژیان بۆ دیاری دەکرێت دیپۆرتی کوردستان بکرێنەوە.
ئەحمەد لە گرتووخانەی ئۆکنتن سکرتارێتی فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە
ووتی"ئێمە نزیک بە 15 پەنابەری کورد دەبین لەم گرتوخانە راگیروین و
نامەیان پێداوین لەماوەی زیاتر لە 72 سەعاتو کەمتر لە 25 رۆژیان بۆ
دیاری کردوین دیپۆرتی کوردستان بکرینەوە وە موافقەتیش وەرگیراوە کە لە
کوردستان وەرمان بگرنەوە".
__________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ،
LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com،
Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com،
Jamal-hasan@hotmail.com...0041787557786Samera
Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan
Fatah :
burhanfatah@aol.com
Mobile:07872970807 Jasim Gafur:
Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و،
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له نۆروێژ.
رۆژی سێ شه‌ممه
رێکه‌وتی 2008/12/2، ده‌مژمێر (5) ی ئێواره له‌شاری ئۆسلۆ، له
نووسینگه‌ی
KNC،
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
به‌ڕێوه‌چوو. له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه به‌ڕێزان کاک
خوسره‌و قادری به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب و کاک ئه‌سعه‌د خزری به‌رپرسی
پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌کان به‌شدار بوون. له‌لایه‌ن
KNC
یشه‌وه،
هاوبیر سیروان کاوسی و هاوبیر سمکۆ عه‌لی به‌شداربوون.
سه‌ره‌تا،
هاوبیر سیروان کاوسی، به‌خێرهاتنی هه‌ردوو به‌ڕێزیانی کرد و،
شرۆڤه‌یه‌کی کورتی سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌ستیار و ئاڵۆزی
هه‌نووکه‌ی کوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تیی
خسته‌ڕوو. ئاماژه‌ی
به
پێویستیی سازکردنی به‌ره‌یه‌کی راستینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کرد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێش به لاڕێدابردنی ئامانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد له رۆژهه‌ڵات بگرێ. بۆ ئه‌وه‌ش
پێویسته هه‌موو ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی که باوه‌ڕیان به رزگاری و
سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌یه، پێکه‌وه پلانێکی سیاسی و
نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش دابڕێژن.
پاشان هاوبیر
سمکۆ عه‌لی له وته‌کانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر پێویستبوونی پێکهێنانی
نێوه‌ندێکی کوردستانیی له وڵاتی نۆروێژ، که به‌نێوی کورده‌وه له
بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا چالاکیی ئه‌نجامبدات و، بتوانێ خزمه‌تی
پێشخستنی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی و سیاسیی له‌نێو
کورده‌کانی دانیشتووی نۆروێژدا بکات.
به‌ڕێزان کاک
خوسره‌و قادری و کاک ئه‌سعه‌د خزری، سوپاسی
KNC
یان کرد بۆ ئه‌و مێواندارێتییه و، سه‌رنج و بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت
به لێدوانه‌کانی هابیرانی کۆنگره و، نێوچه‌که و کوردستان خسته‌ڕوو.
ئاماده‌یی حیزکه‌یان له‌مه‌ڕ هاوکاریی زیاتری نێوان هه‌ردوولا و، حیزب
و رێکخراوه کوردستانییه‌کانی دیکه ده‌ربڕی و، دا‌واشیان کرد، کۆنگره‌ی
نیشتمانیی کوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی بکات بۆ دیدار و چاوپێکه‌وتن له
گه‌ڵ هه‌موو پارتی و رێکخراوه کوردییه‌کان، له وڵاتی نۆروێژ، بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌وڵی هه‌موومان نێوه‌ندێکی کوردستانیی
دامه‌زرێنین، که بتوانێت له‌رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
دیپلۆماسییه‌وه، زمانڕه‌وشی هه‌موو پێکهاته سیاسییه‌کانی کورد بێت
له‌و وڵاته‌دا. له کۆتایی وته‌کانیاندا، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ
کۆنگره‌ی (6)ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان خواست که بڕیاره له
مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی داهاتوو و، له 2009/4/18 له‌شاری له‌نده‌ن له
به‌ریتانیا ببه‌سترێت. داوایان کرد، کۆنگره هه‌موو حیزب و لایه‌نه
سیاسییه‌کان بانگێشتی کۆنگره‌ی (6) بکات، بۆ ئه‌وه‌ی کۆنگره بتوانێت
به سه‌رکه‌وتووییه‌وه بڕیار و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی بخاته بواری
جێبه‌جێکردنه‌وه.
له‌کۆتاییدا،
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه، که پێوه‌ندی و هاوخه‌باتی
نێوانیان و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیی چڕتر
بکه‌نه‌وه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی ئازادی و
رزگاری و سه‌ربه‌خۆییدا!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
کۆمیته‌ی سکاندیناڤیا
2008/12/3
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئیجازەی بەڕێوەچوونی شەوی شێعر لە زانكۆی سنە هەڵوەشایەوە
.مۆڵه‌تی
بەڕێوەچوونی شەوی شێعر لە زانكۆی سنە هەڵوەشایەوە |
كوردستان و كوردنیوز: بەرپرسانی حەراسەتی زانكۆی كوردستان لە شاری
سنە ئیجازەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی شەو شێعریان بە خوێندكاران نەدا.
رێوڕەسمی شەوی شێعر كە بڕیار وابوو رۆژی 11ی سەرماوەز لە زانكۆی
كوردستان لە شاری سنە بەڕێوە بچێ، لە لایەن بەرپرسانی حەراسەتی ئەو
زانكۆیەوە بە هۆكاری ناروون پێشی پێ گیرا.
لەو پێوەندییەدا خوێندكارانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤی كوردستان
رایانگەیاند كە لە حاڵێكدا پێش بە بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە گیرا
كە ژمارەیەكی بەرچاو لە شاعیر و كەسایەتییە فەرهەنگییەكان كە لە
شارە جۆراوجۆرەكانی سەر بە پارێزگای سنەوە بە مەبەستی بەشداری كردن
لە شەوی شێعر هاتبوون و لە بەر دەرگای زانكۆی كوردستان وەستابوون و
لە حاڵی چاوەڕوانی دابوون.
جێی ئاماژەیە كە پێشتر چەند چالاكێكی خوێندكاری ئەم زانكۆیە بۆ
بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە ئیجازەیان وەرگرتبوو بەڵام ئەم هەڵوێستەی
بەرپرسانی حەراسەتی زانكۆ بە مەبەستی پێش گرتن لە بەڕێوەچوونی ئەو
رێوڕەسمە، ناڕەزایەتی خوێندكارانی ئەو زانكۆیەی لێ كەوتەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە "كوردستان و كوردنیوز" گەیشتوون،
خوێندكارانی زانكۆی كوردستان سەبارەت بە دانانی "دووربینی مەدار
بەستە" لە زانكۆ، ناڕازین و ئەم كارەی رێژیمیش بە پێش گرتن لە هەر
جۆرە چالاكییەكی سیاسی، فەرهەنگی و سینفی دەزانن.
ئێران
لە بوردمان كردنی سنوورەكانی هەرێمی باشووری كوردستان
بەردەوامە.
|
كوردستان و كوردنیوز: رێژیمی كۆماری ئیلامی لە بوردمان كردنی ناوچە
سنوورییەكانی باشووری كوردستان كوێستانەكانی قەندیل بەردەوامە.
هێزەكانی رێژیم لە درێژەی سیاسەتی دووژمنكارانەیان بەرامبەر بە
ئەزموونی باشووری كوردستان، شەوی 10 لەسەر 11ی سەرماوەز بۆ
چەندەمین جار سنووری باشووری كوردستان و ناوچەی پشدەر، بە تایبەت
گوندەكانی شارۆشە، سەرگەوێڵ، سوورە دێ و ناوچە كوێستانییەكانی
بناری قەندیل تۆپباران كرد.
بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە باشووری كوردستان ئەو تۆپبارانە،
هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە، بەڵام زیانێكی زۆری ماددی بە رەز
و باغ و باغاتی خەڵكی ناوچەكە گەیشتووە.
شایانی باسە كە، دانیشتووانی ئەو ناوچانە ترسیان رێ نیشتووە و
شیمانەی ئەوە دەكرێ كە گوندەكانیان بە یەكجاری چۆل بكەن.
دوو
بەندكراوی كورد بێ سەر و شوێن دەكرێن.
كوردستان
و كوردنیوز: دوو بەندكراوی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بۆ
شوێنێكی نادیار راگوێزران.
كانوونی خوێندكارانی پشتیوانی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند كە دوێنێ
11ی سەرماوەز دوو بەندكراوی دیكەی كورد بە ناوەكانی، "عومەر چاپرازی"
22 ساڵە و "ئێحسان تویوزی"ی 30 ساڵە كە هەر كامیان بە 13 ساڵ زیندانی
حوكم درابوون و ماوەی دوو ساڵ و نیو لە بەندیخانەی ورمێ دا دەستبەسەر
كرابوون، بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزران.
كار بە دەستانی زیندانی ورمێ، لە كاتی مانگرتنە بەرینەكەی زیندانیانی
سیاسی و مەدەنی كورد دا هەڕەشەیان لەم دوو زیندانییە كردبوو كە بۆ
شوێنی نادیاریان دوور دەخەنەوە.
سەقز:
بە تەقەی هێزەكانی رێژیم هاووڵاتی یەك گیانی لە دەست دەدا.
كوردستان و كوردنیوز: هێزە سەركوتكەرەكانی رێژیم لە ناوچەی سەرشیوی
سەقز تەقە لە هاووڵاتییەك دەكەن و دەیكوژن.
رۆژی 9ی سەرماوەز چەند كەسێك لە جاش و بەكرێگیراوەكانی پاسگای "حەسەن
سالاران" تەقە لە كەسێك بە ناوی "محەممەد قەدیمی" خەڵكی سەرشیوی سەقز
دەكەن و لە ئاكامدا ناوبراو گیانی لە دەست دەدا.
شایانی باسە كە تا كاتی ئامادە كردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆكاری
تەقەكردن لە محەممەد قەدیمی لە لایەن جاش و بەكرێگیراوەكانی پاسگای
حەسەن سالارانەوە كە پیاوێكی كاسبكار بووە، زانیاریی لە بەردەست دانیە.
ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد
news@kurdistanukurd.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوەندی چاک :
بە بەشداریی
بنەماڵەی زیندانیان ناڕەزایەتی ڕێک دەخات.
بانگەواز بۆ کەسوکاری زیندانیانی شوێن‌بزر
با هەموومان داوای چارەنووسی
بێسەروشوێنکراوەکانی کوردستان بکەین.
بەمشێوە بە هەموو کەسوکاری زیندانیانی شوێنبزربوو و ڕێکخراوەکانی
داکۆکیکەر لە مافی مرۆڤ و لایەنەکان ڕادەگەیەنین ، بۆ ئاشکراکردنی
خۆشەویستانی ئێوە ، بۆ ئەوەی هیچکە لە کوردستان ڕۆڵەکانمان شوێن‌بزر
نەکرێت ، بۆ ئەوەی زیندانیان بە پێی جاڕنامەی گەردوونی و بەها
مرۆڤایەتییەکان مامەڵەیان لە گەڵدا بکرێت ، ناوەندی چاک بە نیازە لە
ماوەی نزیکی داهاتوودا ، ناڕەزایەتییەک بە بەشداری کەسوکاری
بێسەروشوێنان ڕێک بخات ، کە تاکو ئێستا خۆشبەختانە دەیان خێزان
پەیوەندیان کردووە . لە داهاتووی نزیکدا ، کات و شوێنی
ناڕەزایەتییەکەتان پێ ڕادەگەیەنین .
هەموو ئەوانەی لە گەڵ دیاریکردنی چارەنووسی
مرۆڤە بێسەروشوێنەکانن ، پشتیوانی ناوەندی چاک بن لەم هەڵمەتە
مرۆڤانەیەیدا .
بۆ پەیوەندیکردن :
07702459898
07501128805
له داهاتووى زۆر نزیکدا له
کات و شوێنی چالاکییه‌که ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه .
Chak_org@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڤیستیڤاڵێک
بۆ پاڵپشتی
هه‌ڵمه‌تی گه‌نجانی 25
له‌دهۆک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌درێژه‌ی
چالاکیه‌کانیدا ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج ، بۆ پاڵپشتی کردنی
هه‌ڵمه‌تی گه‌نجانی 25 ساڵ، ڤیستیڤاڵێکی شانۆیی و گۆرانی بۆ گه‌نجان و
قوتابیانی زانکۆی دهۆک و په‌یمانگاکان ڕێخست.
له‌ڤیستیڤاڵه‌که‌دا که‌له‌هۆڵی کۆڕبه‌ندی سه‌ڕه ڕمی قوتابیان له‌شاری
دهۆک به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌کی زۆرله‌قوتابیان و گه‌نجان به‌شداریان
کرد، له‌سه‌ره‌تای ڤیستیڤاڵه‌که‌دا نه‌وزاد پیرموسا ڕێخه‌ری دهۆکی
ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج وته‌ی به‌خێرهاتن و کورته‌یه‌کی
له‌مه‌ر چالاکیه‌کانی ناوه‌ندی ئاینده پێشکه‌شکرد، دواتر له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێ قوتابی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی دهۆک نمایشێکی شانۆیی
پێشکه‌ش کرا که‌باسی کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کانی گه‌نجان به‌گشتی ده‌کرد
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات.
دواتر گروپی
مۆزیکی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی دهۆک و هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج
ئالان خالید و هه‌ژار عومه‌رو حه‌سه‌ن ئه‌مین، کۆمه‌ڵی ئاوازی
فۆلکلۆرو گۆرانی کوردی پێشکه‌شکران،
هه‌ڵمه‌تی
گه‌نجانی 25 ساڵ ، پرۆژه‌یه‌که ناوه‌ندی ئاینده ماوه‌ی ساڵێک
زیاتره کاری له‌سه‌رده‌کات ، به‌مه‌بستی گۆڕینی بڕگه‌یاسایه‌ک
که‌ڕێگه نادات گه‌نجانی خوار ته‌مه‌نی 30 ساڵ خۆیان بپاڵێون بۆ
په‌رله‌مان ، له‌کاتی ئێستادا کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌و
بڕگه‌یاسایه بگۆڕێت و بکرێته 25 ساڵ، هه‌رچه نده گه‌نج مافی
خۆیه‌تی له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی خۆی کاندید بکات بۆ په‌رله‌مان.
جێی ئاماژه‌یه
ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج، هه‌فته‌ی ڕابردوو ڤیستیڤاڵێکی
هاوشێوه‌ی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
|