شارستانیه‌تی شاری هه‌ولێر له تێکدان ڕزگار بکه‌ن!
هەولێر.. ئەربائیلۆ... ئەربێلا ... پەرستگای رۆژ، شاری خوداکان.
ئەو شارە دیرۆکیە پیرۆزەی 5000 سال بەر لە پەیدابوونی عیسای مەسیح شار بووە، ئەو شارەی چاخی هـەموو پێغەمبەرەکان، پەرستگای هەموو ئاینەکانی لە ئامێزگرتووە، ئەو شارەی بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی سەرگۆی زەوی دەژمێردرێ کەتا ئەمرۆ ئاوەدانی و ژیاری تیا درێژەی هەیە. ئەو شارە ئەمرۆ پایتەختی باشووری کوردستانە.
شارێکی وا مێژوویی و گرنگ، پێویستی بە پاراستن و چاودێری تایبەت هەیە، لە رووی مێژووییەوە بە دیرۆک و کەلەپوورێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هاوکات بە بەشێک لە دیرۆک و کەلەپووری مرۆڤایەتیش دەژمێردرێ.
کەچی دەنگۆی بەهێزی تێکدان و تەخت کردنی بەشێکی هەرە کۆن و گرنگی پیرە هەولێر لە گۆرێدایە، کە بریتیە لە گەرەکەکانی (جولەکە، عارەبان، خانەقا.سه‌عدوناوه ، ته‌عجیل و ده‌ڵاڵ خانه ) که کۆنی و گرنگی ئەم بەشە بەپلە دوو دوای شوێنەواری دیرۆکی قەلا، منارە، گردی قالیچ ئاغا، لە رووی شارستانییەوە دێت.
ئەم پرۆژەیەش لە لایەن حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لە دەستپێکی جێ بەجێ کردندایە به‌ناوی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر.
لەم دەم دەستەدا ئەرکی بەزی نیشتمانی، نەتەویی، مرۆڤایەتی هەموو کەسێکە، تەقەلای خۆی بەتەنیا، یان بەکۆمەل چر و پرکاتەوە بۆ را‌گرتن و هەلوەشاندەوەی پرۆژەیەکی وا مه‌ترسیداردا.
ئەم پرۆژەیە کە لەراستیدا بۆ تێکدانی بەها شارستانی و مێژووییەکەی هەولێرە، لەپێناو دەستکەوتی مادی و قازانجی بازرگانی رووتە، بەناوی پەرەپێدان، فراوانکردن، جوانکردنی سیمای شاری هەولێر خراوەتە روو.
لە هەموو دونیا پرنسیپی پاراستنی شوێنەوارە دیرۆکییەکان به‌نوێترین شیوه نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه وه ئه‌وه له بەرچاو دەگیرێ له‌کاتی هەر دەسکارییەکی یەکجار بچووکی شارە مێژووییەکان، کە لە هەولێر ئەمە پێچەوانە بووەتەوە.
ئێمە کە ئەم نامەیەمان واژۆکردووە، بانگی هەموو کەسایەتی، گروپ، لایەن، پارت، رێکخراوێکی کورد و دۆستانی کورد دەکەین کۆشش و تەقەلا بدەن هاوکار و هاودەنگمان بن. هاوکات ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر هه‌ولدان بۆ تێکدانی ئه‌و شوێنه‌واره مێژویانه‌ی شاری هه‌ولێر نه‌وه‌ستێ ناوه‌نده شووێنه‌وارناسه جیهانیه‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاگادار ده‌که‌یه‌نه‌وه.
وێنەیەک بۆ/ سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان. م.س.یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان. م.س.پارتی دیموکراتی کوردستان. دەزگای راگەیاندنی تەواوی پارتە سیاسیەکانی کوردستان.
ناو، شوێنی نیشتەجێ ژمارە تەلەفۆن ئێمایل
1.سەرکەش عەبدولکەریم نوسه‌ر ئوپسالە/سوید 2.قادر ناد ر ستۆکهۆلم نوسه‌ر سوێد 3 ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی نوسه‌ر دانیمارک 4. عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د نوسه‌ر هۆله‌نده 5. ڤیان ره‌زاق که‌ریم مامۆستا سوێد 6. شاخه‌وان شۆڕش نوسه‌ر دانیمارک 7 . د فائیق گوڵپی نوسه‌ر باشوری کوردستان 8. د. که‌مال سه‌ید قادر نوسه‌ر نه‌مسا 9. ئیبراهیم مه‌لا زاده نوسه‌ر به‌ریتانیا 10. هیشام ئاکره‌یی نوسه‌ر سوێد 11. پۆڵا عه‌زیز زیندانی سیاسی سوێد 12. سلاح سۆفی شاعیر سوێد 13. د. رابه‌ر زه‌ندی دکتۆر سوێد 14. د. زیره‌ک عومه‌ر دکتۆر سوێد 15 . د. له‌تیف ئه‌حمه‌د سوێد 16. ڕزگار شوانی نوسه‌ر سوێد 17. دانا جه‌لال نوسه‌ر سوێد 18.سه‌فوه‌ت جه‌باری نوسه‌ر سوێد 19.نه‌جیبه مه‌حمود چالاکڤان له‌بواری ژنان سوێد 20 دانا قادر چالاکڤان له‌بواری جینۆۆساید نه‌رویژ 21. دالیا که‌ریم چالاکڤان له‌بواری ژنان سوێد 22 .کیوماس ئه‌لیاسی ئه‌ندامی پژاک سوێد 23. مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره نوسه‌ر دانیمارک 24 .هیوا گوڵ محه‌مه‌د نوسه‌ر سوێد 25 . نه‌ژاد حاجی ئیبراهیم نوسه‌ر ئه‌مه‌ریکا 26 /زانیار ئه‌حمه‌د ڕۆژنامه‌نوس سلێمانی 27/ ئامینه محه‌مه‌د پاریزه‌ر له‌نده‌ن 28 . عومه‌ر فارس ڕۆژنامه‌وان هؤله‌ندا 29. دیاکۆ زه‌ندی نوسه‌رو شێوه‌کار سوێد 30. زانا به‌رهه‌م ڕۆژنامه‌نوس 31 . هیوا ناسیح نوسه‌ر سوێس 32.مه‌سعود مه‌ناف ڕۆژنامه‌وان 33. سه‌رکه‌وت حه‌مه‌حوسێن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌یمانمه‌ی سلێمانی کورد بۆ هه‌لبژاردن 34.زانیار محه‌مه‌د 35 .سه‌باح یاسین ڕۆژنامه‌نوس کوردستان 36 . کاروان کاکه سور چیرۆک نوس دانیمارک 37 . دڵشاد پیرداود هونه‌رمه‌ند سوید 38 .شاسوار که‌مال نوسه‌ر ئه‌لئه‌بیب .ئیسرائیل 39.عه‌لی ماجیدی .... 40 ڕوناک شوانی چالاکڤانی مه‌سه‌له‌ی ژنان سوێد 41. ڕوناک ئه‌حمه‌د چالاکڤانی مه‌سه‌له‌ی ژنان سوێد 42. دیار غه‌ریب که‌سایه‌تی سیاسی کوردستان 43.خه‌بات نه‌وزاد ڕۆژنامه‌وان هه‌له‌بجه 44. ئارێز دارا پور چالاکڤانی مافی مرۆڤ ئه‌لمانیا 45.سه‌باح عه‌لی قاره‌مان ڕۆژنامه‌نوس کفری 46.کارزان سالح ڕۆژنامه‌وان سلێمانی 47 .ئارام قانع ڕۆژنامه‌نوس فه‌ره‌نسا 48. حه‌مه‌دۆستان چیرۆک نوس سوێد 49 . د.محه‌مه‌د حاجی به‌ریتانیا 50 . رێکخراوی گه‌شه ئه‌وروپا و کوردستان 51. ئه‌سکه‌نده‌ر جه‌لال نوسه‌ر سوێد 52 . ئاسۆ بیاره‌یی نوسه‌ر سوێد
بۆ زانیاری و واژۆکردن:
16/01/2009
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ / به‌ڕێزان کۆمکاری زیندانیه‌سیاسیه‌کانی کوردستان. بابه‌ت / پشگیریی
سڵاوتان لێبێت ..
زیندانیانی سیاسی ئه‌و تێکۆشه‌رو مرۆڤ دۆستانه بوون گیانی خۆیان خسته سه‌رده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌یان ئازاد و سه‌ربه‌رز بژین و دواڕۆژێکی پرشنگدار و خۆشگوزه‌ران بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن کوردستان ئازادبێ و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به مافه‌کانیان شادبن و ئاڵای کوردستان به شه‌کاوه‌ی هه‌ڵکرێ ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی که ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ستیان هێنا که خه‌ونێکی مێژینه‌ی کوردبوو که‌هاته‌دی زیندانیانی سیاسی ڕۆڵ و ده‌وری کارای خۆیان بینی له‌و خه‌باته پیرۆزه‌ی که به‌درێژای ئه‌و مێژووه‌ی که عێراقی پیا تێپه‌ڕی تاکاتی ڕووخانی حکومه‌ته فاشسته‌که‌ی سه‌دامی دکتاتۆرو دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی فدڕالی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کوردستان ، زیندانیانی سیاسی هه میشه پشگیری حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان بوون و خۆمان به به شێک له‌و جه‌سته‌یه زانیووه.
داواکاریمان له ڕێگای کۆمکاری زیندانیه سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم وسه‌رۆکی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم وده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کانی کوردستان ، ئێمه‌ی زیندانیانی سیاسی کوردستان / له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات داوکارین حکومه‌تی هه‌رێم پێناسه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌زیندانیانی سیاسی و یوبیلی تایبه‌ت به‌زیندانیان ببه‌خشێ به‌زیندانیه‌کان وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی زیندانی سیاسی و دانپیادانانی یاسای ژماره 4 که‌مافی زیندانیانی سیاسی عێراق به‌رجه‌سته ده‌کات که ته‌نها سێ پارێزگای هه‌رێمی کوردستانی جیاکردۆته‌وه هیچ مافێکیان پێ نه‌داون، ده‌نگی خۆمان وه‌ک زیندانیانی سیاسی کوردستان / نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی کۆمکاری زیندانه سیاسه‌کانی کوردستان داواکارین حکومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێ له‌سه‌ر جێبه جێ کردنی ناوه‌ڕۆکی یاساکه.
سه‌رکه‌وتووبێ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان
کۆمکاری زیندانیه‌سیاسیه‌کانی کوردستان / نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وێنه‌یه‌کی بۆ: سایتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سایتی سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مانی کوردستان سایتی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم لقی شه‌شی پارتی دیمکراتی کوردستان / عێراق سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ناوه‌ندی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات حیزبی شیوعی کوردستان پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
داواکارین له سه‌رجه‌ی ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و که‌سایه‌تی نیشتمانی کوردستانی پشگیری داواکه‌مان بن . nawroz.saleh@hotmalil.de 004961515016080 / 004917620444795
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارینامەیەک
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.ماڵپه‌ڕی فیدراسیۆن، ماڵپه‌ڕی په‌نابه‌ران.. بخوێنه‌وه
گه‌ر ده‌ته‌ویت ئاگاداری رووداو هه‌واله په‌نابه‌رییه‌کان بیت، گه‌ر ده‌ته‌ویت ئاگاداری یاسا‌و ئاڵوگۆره‌کانی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ئه‌وروپا بیت، گه‌ر ده‌ته‌ویت ئاگاداری چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن بیت، گه‌ر ده‌ته‌ویت ببیت به‌هه‌والنیرو نووسه‌رو هه‌لسوراوی سایتی فیدراسیۆن...
کرته له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فیدراسیۆن بکه:
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی چاک پێشوازی له په‌یوه‌ستبوونی عێراق به قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاییه‌وه ده‌کات.
په‌یوه‌ستبوونی عێراق به په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاییه‌وه هه‌نگاوێکی به‌جێیه و له خزمه‌ت خه‌ڵکی کوردستاندایه، که له ڕابردوودا قوربانی یه‌که‌می چه‌کی کیمیایی بوونه به ده‌ستی حکومه‌تی شۆفێنی عێراقی. ئه‌م داخوازیه‌ش یه‌کێک بووه له به‌رنامه‌ی کارکردنی ناوه‌نده‌که‌مان، هیوادارین که حکومه‌تی عێراق په‌یوه‌ست بێت به هه‌موو ئه‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی که ڕ‌ێگه بۆ ئاشتی و ئارامی له‌و وڵاته‌دا و پێکه‌وه‌ژیان و نه‌مانی جه‌نگ و له‌سێداره‌دان و چه‌سپاندنی مافه‌کانی مرۆڤ خۆش ده‌که‌ن، له پێش هه‌مووشیانه‌وه پێویسته عێراق په‌یوه‌ست بێت به (ئای سی سی)ه‌وه و په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکات.
ناوه‌ندی چاك
|