(گول خومدان) یەکەم بەرهەمى هونەرمەند (کاوە کاوانى) كورد و تورك لێک نزيك ده‌کاته‌وه.
دیار
نەقشبەندى
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نوێنه‌ری چاودێری كوردۆساید له ئامه‌ریكا له V-Day به‌شداری ده‌كا.
نیاز كه‌ركووكی نوێنه‌ری چاودێری كوردۆساید ناسراو به چاك به‌شداری V-Day كرد , كه یادكردنه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژ به ژنانه له كارته‌ر سه‌نته‌ر ڕێكخرا , له میانی به‌شدارییه‌كه‌یدا توانی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ زۆر ڕێكخراو و لایه‌ن ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌باره‌ت به پرسی جینۆساید و توند‌و تیژی له كوردستان به گشتی له‌گه‌ڵیان قسه و باس بكات , هاوكات داواتكرا بۆ به‌شداریكردن له دوو كۆنفرانس كه یه‌كێكیان له زانكۆیه‌كی ئامه‌ریكا ده‌به‌سترێت سه‌باره‌ت به پرسی جینۆساید .
چاودێری كوردۆساید-چاك 26-2-2009
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
Dosya ”Sunetkirina keçan li Kurdistanê” dest pê kir: Jinek ji qûrbanên sunetbûyinê diaxife.
Zarathustra News
Dosya taybetî ya li ser ”Sunetkirina keçan li Herêma Kurdistanê” îro dest pê kir.
Di beşê 1:em de, rêvebira WomenAid ê Bayan Nasih bi hevpeyvînek e balkêş qala dema sunetbûyina xwe dike. Li ser pirs kur dibe. Her wisa nameya wê ya ji Dezgeha Sihetê ya Cîhanê-WHO yê jî di raporê de heye.
EuroKurd Human Rights di gel hevkariya CHAK û organîzasyonên navnetewî dosya taybetî amade kiribû. Dosya ji hejmarek beşan pêk tê. Pisporên pirsê bi dîtinên xwe yên balkêş qala statîstîk û pêşveçûna sunetkirinê li Kurdistanê dikin.
Organên medyayê dikarin ji organa EuroKurd Human Rights ê, www.eurokurd.net ê dosyê bişopînin û zaniyariyên hene belav bikin.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
باسێک له‌سه‌ر گرفتی هونه‌ری کوردی ناونیشانی کۆڕێکه بۆ هونه‌رمه‌ند '' نه‌جمه‌دین غوڵامی '' له پاڵتاک.
rojgar_40@hotmail.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هانایه‌ک بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان.
به‌ر له‌فه‌رهه‌نگ وکلتوور،به‌رله‌داهینان وخه‌یاڵ،به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌وگوێگرتن،که‌سیک پیویسته هه‌بیت. ئه‌و که‌سانه له بێئۆقره‌یی داهاتوو، له‌به‌رده‌م حه‌ژمه‌تی خۆشاردنه‌وه‌و ڕاگرتنی کپی، له‌نیو باستیل وجه‌نگاوه‌رێکی جه‌نگنه‌دیوی دیل، دوورخراوه بۆ نیو نیشتمانی نامۆیی، ....ئاسه‌واری شووشتوونه‌وه و ده‌گۆردرین بۆ بی شوناس و ره‌نگه دواتر بۆ بێگؤڕ....ئیدی ڕه‌خنه له‌چ بگرین...بۆ کێ ده‌نووسین، دڵی کێ خۆش ده‌که‌ین، عه‌شق له‌گه‌ل کێ ده‌که‌ین، ستاتوی چی بکه‌ین...؟
نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان...ئه‌ندازیارانی ئه‌فسوون و جوانیی، رۆشنبیرانی ژیربێژیی و فه‌لسه‌فه...
سه‌دان که‌س له‌و بێشوناسه خه‌یاڵیانه‌ی ده‌تانه‌ویت، بۆیان بنووسن، بۆیان بچڕێنن، بێنه نیو پێشانگاکانتانه‌وه،بێنه‌نیو قوتابخانه هزرییه‌کانتانه‌وه و ببن به‌په‌یره‌وانتان،هه‌زاران له‌و مرۆڤه دڵشکاوانه‌ی که ده‌تانه‌وێت بیانکه‌ن به‌اڵه‌وانی ناو چیرۆک‌و ڕۆمانه‌کانتان،هه‌زاران له‌و ئاشقانه‌ی که له پێنوسه‌کانی ئێوه‌وه به‌دوای ماڵی مه‌عشوقه‌کانیاندا وێڵن ...ئیستا هه‌ڵویستی به‌ده‌ربه‌ست له ئیوه ده‌خوازن. ... په‌نابه‌ران له‌نیو نامرۆڤانه‌ترین، ناقانوونیترین پراکسیسی په‌نابه‌ریدا له‌وولاتانی ئه‌وروپاییدا ته‌نگیان پێهه‌ڵچنراوه، کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وله‌تی خه‌ریکه له‌گه‌ل ئه‌م رووداوه ڕادێت...په‌نابه‌ران هه‌ڵوێستیان له کوڕی ڕۆژگار ده‌ویت.. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی که‌مپینیکی جیهانی له دژی ئه‌م سیاسه‌تی ڕه‌د، زیندانی، دیپۆرت ده‌ست پیکردووه، داواتان لیده‌کات به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه بين و به‌م که‌مپینه‌وه په‌یوه‌ست بن و هه‌ڵوێست بنوێنن.
00447856032991
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له ئازادكردنی تاریق ڕه‌مه‌زان, دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی چاودێری كوردۆساید-چاك بۆ له‌قاودانی ئازادكردنی فڕۆكه‌وانی تاوانبار تاریق ڕه‌مه‌زان , كه مخابن دوایی تاوانكاری قڕكردنی گۆپته‌په و قه‌ڵاسێوكه‌شی هاته سه‌ر , دادگای تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ( بیرۆی داواكاری گشتی دادگا ) ئاگاداركرایه‌وه و به‌یاننامه‌ی چاودێری كوردۆساید-چاك به زمانی ئینگلیزیان پێ گه‌یه‌نرا , سه‌باره‌ت به ئازاد كردنییه‌وه . له وه‌ڵامی چاودێری كوردۆساید-چاك دا بیرۆی داواكاری گشتی دادگای تاوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه به پێی پێوه‌ره‌كانی په‌یماننامه‌ی ڕۆما سه‌یری ئه‌و دۆزه ده‌كه‌ن , وه لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن .
تێبینی : نامه‌ی فه‌رمی بیرۆی داواكاری گشتی دادگای تاوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی لای ئێمه پارێزراوه
چاودێری كوردۆساید-چاك 24-2-2009
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌هه‌وڵی فیدراسیۆن، په‌نابه‌ر (شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د ) له‌زیندانی دیپۆرت ئازادکرا.
(شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) که‌له‌کانتۆنی لوزێرن ده‌ژی و 8 ساڵه‌داوای مافی په‌نابه‌ری له‌حکومه‌تی سویسرا کردوه. دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دیپۆرتی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سویسراوه‌بۆ ده‌رچوو ، ڕۆژی 14/10/2008 له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ده‌سگیروزیندانیکرا و پێیان ڕاگه‌یاند له‌کاتێکدا ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌نه‌بێ ، ده‌بێ بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له‌زینداندا بمێنێته‌وه. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی/ سویسرا بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دیپۆرتی( شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) و سه‌جه‌م په‌نابه‌رانی کوردی عێراق ڕۆژی 28.11.2008 خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری فراوانی برده‌به‌رده‌م دائیره‌ی کۆچ له‌کانتۆنی لوزێرن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌و کانتۆنه‌کۆبوه‌وه، وه‌فده‌که‌ی فیدراسیۆن داوای ڕاگرتنی ده‌سبه‌جێی بڕیاری دیپۆرتی (شه‌ماڵی) له ده‌وڵه‌ت کرد و ڕایگه‌یاند که‌به‌رپرسیارێتی ژیانی ( شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) له‌کاتی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یدا له‌ئه‌ستۆی حکومه‌تی سویسرایه‌و فیدراسیۆن ڕێکخراوه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ئاگادار ده‌کاته‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داواکاریه‌دا کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت بڕیاریاندا که‌بڕیاری دیپۆرتی( شه‌ماڵ) ڕاده‌گیرێ تا ناوه‌ند وه‌ڵام به‌م کێسه‌ده‌داته‌وه. دوای ماوه‌یه‌ک له‌کێشمه‌کێش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ڕاگرتنی یه‌کجاری ئه‌و بڕیاره، دواجار حکومه‌تی سویسرا ئه‌مڕۆ کاتژمێر 16:20 ناچار بوو دوای زیاتر له‌مانگ زیندانی (شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) ئازاد بکا. به‌م بۆنه‌وه‌فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی پیرۆزبایی خۆی به (شه‌ماڵ) و‌که‌سوکاری و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران ده‌گه‌یه‌نێ و هیوادارین ئه‌مه‌ته‌جروبه‌یه‌ک بێت بۆ په‌نابه‌ران که‌هه‌میشه‌یه‌کگرتوو ڕاوه‌ستاوبن له‌پێناو به‌رگری له‌ماف و داخوازیه‌کانی خۆیاندا.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا 26/02/2009 www.federationifir.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مام نادره‌وه بۆ تەلەفزیونى گەلى کوردستان کەناڵى هەولێر .
لە شەوى 21/22/ئەم مانگە لە کەناڵەکەتان یادى کەسێک و کردەوە بە ناوى جەوهەر خدر کە لە شەڕى کورد کوژى لەناوچووە ، ئەگەر چى ئێمە دەمێکە گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی گرنگى دان بەو جۆرە کەسانە ماناى ( تەیرى کول ئاشقى دارى زەقنەبووتە) هەر ئەو جۆرە سیاسەت و ئەقلیەتانە بوو حزبەکەتانی گەیاندە ئەو دۆخەو قەیرانە سیاسیانە کاتێ ئەو کەلتورەو قەبووڵکرد ، کە لەوەو پێش خۆتان خەڵکتان پێ تاوانبار دەکرد (دروستکردنى مێژوو بۆ تاوانباران و روو لە جاش و پشت لەکەسانى نیشتمان په‌روه‌ر) ، ئەوا ئێوە بەو سیاسەت و عەقلیەتە ئاستى خۆتان دابەزاند و کچکە کردەوە . ئەوجۆرە یادکردنەوەو سیاسەتانە لاى ئێمە سەیر نییە چونکە لەوەو پێش پەیڕەوتان کردوە و نرخاندنى ئەو رەفتارانەشتان بۆ کادیرو ئەندامەکانتان خەڵکى نیشتمان پەروەرى کوردستان بەجێ دەهێلین ، بەڵام هەموو شتێک سنوورى خۆى هەیەو قەت بڕوامان نه‌ده‌کرد ،بەو شێوەیە رەفتار بکەن و هێندە بێ وەفا بن بۆ ئەندامانى رۆژانى سەخت . باوەڕیشمان وایە لەوەش خراپتر کەسانى دلسۆزو نیشتمانپەروەر تاوانبار بکەن یان بە چەواشەیى باس لە مێژوویان بکەن ، بۆیە بە پێویستمان زانى هەلوێستى خۆمان لەم خالانانە بۆتان دیارى بکەین : 1- ئەو کەسەى ئێوە یادتان کردۆتەوە ، لە ئێوارەى 28/4/ 1988 ( رۆژى لە دایک بوونى سەدام حوسێن )لە سەر دەمەقاڵیەک برایەکى ئێمەیان کە ئەندامێکى یەکێتى خوێندکارانى کوردستان بوو لەبەر رەتکردنەوەى سیاسەتى بەزۆر رەوانەکردن بۆ ریزەکانى جێش شەعبى لە معهد دەرکرابوو بە ناوى (کاوێس نادر) شەهیدکردو 5 کەسى دیکەى خێزانەکەمانیان بریندار کرد بە چەکى جاشایەتی فەوجى خەفیفەى 135 له‌گه‌ڵ پۆلێ جاشی تر ، دوایى لەرێگاى بنکەى پۆلیسى ئازادى و دادوەرەکانى ئەوسا کە زۆربەیان نیشتمانپەروەر بوون لە دادگاى دادوەرى کەتنى هەولێر لە رێکەوتى 5نیسانى 1989 سى و چوار ساڵ زیندانى کران بە بڕیارى 34ج/1989 بە پێى ماددەى 406یاساى سزادانى تاوانى عێراقى بە سەرۆکایەتى خوالێخۆشبوو حاکم (نازم یونس رەئوف). ئەوەى لاى ئیمە قەبوول نییە لە ئێوەى راگەیاندن بەو شێوە نامەسئولانە ئێمە و خەلکى دڵسۆز بە ناپاک دابنێنن ، وەک ئامادەکار و پێشکەشکەرى بەرنامەکە ئەو ناماقوڵیەیان کردوە. ئێمە خەڵکى دیبەگەیین و خەڵکى ناوچەکەو زۆربەى کادیرو سەرکردەکانتان زۆر لە نزیکەوە دەمانناسن و کێشەکەشیان باش لە بیرە لەسەر چى بووە !!! لە ویژدانى ئەوانە داوا دەکەین و با حوکم لە سەر ئەو مەسەلەیە بدەن. 2- ئەو جۆرە یادانەو زەقکردنەوە و زۆر دووبارە کردنەوەى بێجگە لەوەى شەرمەزارییە ئەوا لە ناوەڕۆکدا دەچێتە بوارى فیتنەبازى و نوێکردنەوەى کێشە کۆمەڵاتیەکان کە بەعس بە ئاشکراو و نهێنى هانیدەدان( ئەوە قسەى لێپرسروانی حزبەکەى خۆتانە لە سالى 1988 کە بە نامە بۆ ئێمەیان ناردبوو وەک دڵنەوایی کردنمان ) و بەردەوام بوونى کەناڵەکەتان ئەخلاقیاتى پیشەیی خۆى لە دەستدەدات بەو جۆرە کارانە . 3- نیگەرانیین لە بەشدارکردن و خۆشباوەڕى کەسانێکى تێکۆشەرى وەک (سەفین مەلا قەرە) کە خۆى بە باڵى ریفۆرم خواز دەزانێ و (عوسمان بانى مارانى) کەبە ناو بەدواى کەیسى جاش و ناپاکانى سەردەمى بەعس دەگەڕێ کەچى بۆ کەسێکى وا دیتە گۆ. پێشمان خۆشە ئەوە بە هەموو لایەک رابگەیەنیین کە نەدەهاتینە مەیدانى وەلامدانەوەتان کە زۆر لە دۆست و برادەر داوایان لێکردووین لەگەڵ رێزمان بۆ راى ئەوان ، بەڵام لە هەمان کاتدا ناکرێ خەڵک لەسەرپێشێلکردنى مافى خۆیان نێنە وەڵام و هەر ئێوە بە مەزاجى خۆتان راست و چەپى بەسەردا بێنن . چونکە گومانمان نییە لەوەى چۆن مێژوو بە هاسانى دروست ناکرێت بەهەمان شێوەش هەر کەس و هێزیک چەندە بە هێز بێت ناتوانێ تا سەر مێژوو و خەباتى خەڵک بشێوێنێ باى هێندەش بێ ئاگا نیین و زۆربەى بەڵگەکانمان لا پارێزراوە
بنەماڵەى شەهید مام نادر قادر 24/2/2009
|