.سه‌وزاییه‌کانی
رۆحم
- پێشانگای نوێی ئامانج کامل له شاری مانچسته‌ر -
(ئامانج
کامل)ی
شێوه‌کار
پێشانگایه‌کی
دووه می خۆی
له شاری مانچسته‌ر کرده‌وه. ئه
وه ی شایه‌نی باسه ئه مه
به‌شی دووه‌می
کاره نوێکانیه‌تی که به سێ پێشانگای جیا کۆتای دێت،
پێشانگای
سه‌وزاییه‌کانی ڕوحم
18 تابلۆی قه باره جیا جیای
له
خۆ گرت‌و وه .
له
به‌رواری 21/3/2009
کات ژمێر 6 ئێواره به ئاماده بوونی ژماره یه کی به رچاوی
خه‌ڵکانی کورد و به ریتانی له لایه ن به ڕێز
)ئه‌ندرۆ
ستۆناڵ
(ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی به‌ریتانی
پێشانگا‌که
کرایه
و که‌بوه
مایه‌ی سه‌رنج ڕاکێشانی هه‌مووان،ئه
م
پێشانگایه
بۆ
ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام
ده بێت
.
ساڵی پار له هه‌مان شوێن به‌شی یه‌که‌می کاره‌کانی پیشان دا.
وه توانیویه تی
له ڕێگای شێوازی نوێ کاره‌کانی ئێش و ئازاری خه‌ڵکی کوردستانی
به‌ر جه‌سته کرد.
ئامانج کامل ده‌یه‌وێت له‌م پێشنگایه‌دا باسی سه‌وز بونه‌وه‌ی یان
زیندو کردنه‌وه‌ی ڕوحی مرۆڤه‌کان بکات له ڕێگای تابلۆکانیه‌وه.
بۆ بینینی‌ئه‌م پێشانگایه له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
Gallery of Marple Liary،Memorial
park, Marple،
Stockport SK6
6BA
بۆ زانیاری زیاتر
په‌یوه‌ندی
بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه:
07759263611
amang.art@gmail.com
مانچسته‌ر
جه‌لال محه‌مه‌د تاڵه‌بانی
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌نته‌ری ئارشیف
و لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان.
یادی ١١١ ساله‌ی ڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ده‌کاته‌وه.
شایانی باسه بگوترێ که له رۆژی ٢٢ ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ له شاری
قاهیره پاێته‌ختی میسرێ یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی به ناوی (کوردستای
) بلاوکراوه .ئه‌م رۆژنامه‌یه ٣١ ژماره‌ی له کتێبخانه‌ی گشتی شاری
ماربۆرگ پارێزراوه ، دیاره ده‌وله‌تی ئه‌لمان زۆر به ته‌نگه‌وه‌یه
بۆ پاراستنی سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مێژوو و کلتوری میلله‌تانی ژێر
ده‌ست و زوڵم لێکراو :
پرۆگرامی یادی ١١١ ساڵه‌ی جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی :
١.جه‌مال خه‌زنه‌دار : مێژووی جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی چۆن سه‌ری
هه‌لدا ؟
٢.عه‌بدولموئمین ده‌شتی : رۆژنامه‌وانی خویندکاران له هه‌شتا و
نوه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له ئه‌وروپا .
٣.یوسف مه‌نتک : ڕه‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له ولاتانی جیهانی سێیه‌م :
٤.لوقمان به‌رزنجی : رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له مینمبه‌ری
نێونه‌ته‌وه‌یی و رۆژنامه‌ی ئه‌هلیی و به‌دواچوونی هه‌واله‌کان .
ناونیشان :
Pavilion – Lister Meile 4
30161 Hannover
Zeit : Samstag 18.04.09
Um : 18 Uhr
رۆژی شه‌مه - رێکه‌وتی ١٨ /٤ /٢٠٠٩
- کاتژمێر : ١٧.٣٠ ی ئێواره.
پاڤیلۆن
سه‌نته‌ری کلتور و
په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له ئنته‌رنه‌تدا.
به بوونه‌ی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی كتێبخانه‌ی كوردی و
كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كورد له سوید و فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه
كوردستانیه‌كان له سوید سیمینارێك و پانێلێك دەربارەی مه‌دیایی كوردی
له ئنته‌رنه‌تدا ئه‌نجام دەدەن. سیمینارەكه له سه‌ر سێ ڕۆژنامه‌ی
باشووری كوردستان دەبێت و ڕۆژنامه‌نووس ئه‌شرەف ئوكوموش پێشكه‌شی
دەكات. پانێله‌كه سه‌بارەت ماڵپه‌ڕە كوردیه‌كانی ھه‌واڵبه‌خش دەبێت
به به‌شداربوونی ڕۆژنامه‌نووسان نه‌وزاد عه‌لی و ئه‌كرەم ئونون.
ڕۆژنامه‌نووس لۆرین به‌رزنجی پانێلێكه به‌ڕێوە دەبات.
ڕۆژ:
شه‌مه
2009-04-25
كات:
13.00 - 16.00
شوێن:
ABF-huset,
Sveavägen
41, Stockholm
●
فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردستانیه‌كان له سوید
●
كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كورد له سوید
●كتێبجانه‌ی
كوردی
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاودێری كوردۆساید - چاك :
لیستی ڕه‌ش بۆ ئەو بەشەی تاوانباران لە كاندیدكراوانی
پارله‌مان ئاماده ده‌كا.
بڕیار وایه له چه‌ند مانگی داھاتوودا له كوردستان هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی كوردستان و دواتر پارله‌مانی
عێراق
ئه‌نجام بدرێت
.بۆ ئەوەی بەھەمان شێوەی پێشووی خولی
درێژخایەنی پەرلەمان ژمارەیەكی زۆری تاوانباران و ئەنفالچییەكان و
سەرۆك جاش و سەرانی بەعسی و شەڕی ناوخۆ لە پەرلەماندا بەشدار نەبن،
ناوەندكەمان پێشوەخت ئاگاداری دەسەڵاتی باشووری كوردستان و لیژنەی
سەرپەرشتی ھەڵبژاردنەكان و پەرلەمانی كوردستان دەكاتەوە، كە دەبێ ڕێگا
لە بەردەم خۆپاڵاوتنی تاوانباران بۆ ئەندامەتی پەرلەمانی كوردستان
بگیرێت و یاسایەك دابنرێت تیایدا بە ڕاشكاروی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە:
ھەر كەسێك لە تاوانی ئەنفال و ھەڵەبجەدا بەشدار بووبێت، سیخوڕی بۆ
ڕژێمە داگیركەره‌کانی كوردستان كردبێت، لە سەرانی بەعسی و شەڕی براكوژی
بێت، بۆیان نەبێت خۆیان بۆ ئەندامەتی پەرلەمان بپاڵێون.
ھەرلە میانەی ئەو بیرۆكەیەوە و لەبەر ئەوەی ئێمە گومانمان ھەیە لەوەی
دەسەڵاتدارانی باشوور ئەو یاسایە
پەسەند بكەن و ڕێگا لە تاوانباران بگرن بێنە ناو پەرلەمانەوە ،
ناوەندەكەمان بڕیاری داوە لیستیكی ڕەش بەو ناوانە دوست بكات كە
خۆیان بۆ پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان دەپاڵێون و تاوانیان بەرامبەر گەلی
كوردستان كردووە
و بە ھەموو شێوەیەك دژی چوونی ئەو كەسانە دەوەستێت بۆ ناو پەرلەمان .
ئێمه وه‌ك ڕێكخراو چاودێرێكی بێلایه‌ن و نه‌ترس و دادپه‌روه‌ر
ده‌بین به‌سه‌ر سه‌رجه‌م لیسته‌كانه‌وه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی سزای
بانگه‌شه‌ی ده‌نگنه‌دان دژ به‌و لایه‌نانه بده‌ین که ئه‌م
جۆره كاندیدانه ده‌پاڵێون بۆ پارله‌مان .
لیستى ره ش ئه‌م تاوانانه ئه‌گرێته خۆی :
1.
ئه‌ندامانی به‌عس و هاوكارانی له ده‌زگا جۆراو جۆره‌كانی
.
2.
تاوانكارانی به‌شدار و هاوكار له كۆمه‌ڵكوژی كورد
.
3.
به‌شداران و ئه‌نجامده‌رانی كاری تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به كوردی
پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
.
4.
ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕی براكوژی
.
5.
ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕ دژ به كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان
.
6.
ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی گوماناوییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیر
كه‌ری كوردستان
.
7.
ئه وانه ى فايليان ئاشكرا بووه، به‌ڵگه‌ی دانپێنراو له‌سه‌ریان
هه‌یه که كاریان بۆ رژێمی به‌عس كردووه .
8.
به‌شداری كردبێت یان هانده‌ر بووبێت له کوشتنی ژنان دا
.
9.
له‌ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کاندا
ئه‌شکه‌نجه‌ی هاووڵاتیانی دابێت و مافه‌کانی مرۆڤی پێشێلکردبێت.
10.
به‌شدار
بووبێت له دزین و تاڵان وبرۆی سامانی نیشتمانی. پێویسته هه‌موو
پاڵێوروان سه‌روه‌ت و سامانیان و سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنه‌كه‌ی
ئاشكرا بكه‌ن بۆ خه‌ڵك، په‌یمانیش بده‌ن که هیچ سامانێكی
دیكه‌یان نییه جگه له‌وه‌ی ئاشكرا كراوه
.
11.
به‌شدار
نه‌بووبێت له شوێنبزركردنی هاووڵاتیانی كوردستان .
12.
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ پشتیوانی رژێمی به‌عسیان نوسیووه .
13.
ئه‌و
قه‌ڵه‌مانه‌ی ئاگری شه‌ڕی براكوژیان خۆشكردووه .
14.
ئه‌و
قه‌ڵه‌مانه‌ی فتوای كوشتنی نووسه‌ران و نه‌یارانی سیاسی و فكری
خۆیان داوه .
15.
ئه‌و
پێنوسانه‌ی هانی ژن كوشتن‌یان داوه .
16.
ئه‌و که‌سه‌ی پلە و پایەی لە پێناو دەوڵەمەندبوندا بەكارھێنابێت و
ماڵی گشتی خواردبێت .
لێره‌وه داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین هاوكاریمان
بكه‌ن له سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ
پاكسازی ده‌زگاكانی كوردستان له تاوانباران و گه‌نده‌ڵكاران و
هه‌لپه‌رستان و بازرگانانی سیاسه‌ت و ویژدان ، تكایه زانیاری
له‌سه‌ر ئه‌و جۆره پاڵێوراوانه بده‌ن به چاك . ده‌ست له ناو
ده‌ست به‌ره و پاكسازی مه‌ده‌نیانه
.
له ڕوانگه‌ی بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆییمان له به‌رامبه‌ر لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردستان و كاركردنمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای
نه‌ته‌وه‌یی و قوربانیان و بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد ,
هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر لیسته جیاجیاكان وه‌رده‌گرین. پێوانه‌ی
ئێمه بۆ لیسته‌كان و كاندیده‌كان ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بێت
که له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیان و پاراستنی مافی
مرۆڤ و پشتیوانی له بزاڤی ڕزگاریخوازی له هه‌موو به‌شه‌كانی
كوردستان هه‌ڵوێست له‌سه‌ر تاكه كاندیدكراوه‌كانی لیسته‌كان
وه‌رده‌گرین ، به شێوازی خۆمان ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ین ئه‌مجاره
پارله‌مانی كوردستان به هه‌موو كه‌موكوڕی و بێده‌سه‌ڵاتیه‌كی
ڕابردووییه‌وه ، كه‌سانێك ببنه ئه‌ندامی نوێی که له لیستی
ڕه‌شدا بن و تاوانبار بن به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان، لێره‌دا
پێویستمان به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌كه له كؤكردنه وه ى زانيارى
.
چاودێری
كوردۆساید-چاك
www.chak.be
www.kurdocide.org
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له14-
4دا وه‌زیری شه‌هیدان و
كاروباری ئه‌نفالكراوان پێویسته ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
وه‌كو هه‌موو بینیمان و پێشتریش هه‌ستمان پێكردووه , هه‌رچه‌نده
مخابن وه‌زیری شه‌هیدان لاو و ژن بوو , وه‌لێ نه‌یتوانی به پێی
پێویست كار بۆ كه‌سوكاری قوربانیان بكات و له جیاتی خزمه‌تكرد
به‌رده‌وام
به
لێدوانه‌كانی ئازاری ئه‌و توێژه‌شی داوه
.
له
هه‌مووشی گرنگتر به‌ڕێزی
:
§
له هه‌ردوو یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی 21
ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كان نه‌بوو, ته‌نانه‌ت هه‌ر له كوردستانیش نه‌بوو
.
§
له مه‌راسیمی ناشتنی ڕوفاتی
ئه‌نفالكراوانانی گه‌رمیان ئاماده نه‌بوو
.
§
تاكو ئێستا ده‌یان تاوانكاری ناسراوی
ئه‌نفال , به زانیاری ئه‌و له لیستی شه‌هیدانی
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناویان هه‌یه
.
§
هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێنه‌كردنی
بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان ڕوون نییه , به تایبه‌تی بوونی
زیاتر له 200 له‌و تاوانكارانه که له كوردستان ده‌ژێن
.
§
به ته‌زكییه و ته‌زكییه‌كاریی حیزبی
كارده‌كات
.
§
هه‌ڵوێستی له ئاست بوونی ده‌یان تاوانكاری
ناسراوی ئه‌نفال و ژنکوژ له ڕیزی پارته‌كه‌ی نییه
.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه و زۆر هۆی دیكه , ئێمه پێمان وایه به‌ڕێزی
شایانی ئه‌وه نییه وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان بێت
له كوردستان . بۆیه له 14-4 , ڕۆژی ئه‌نفالدا له جیاتی ڕێزلێانی
داوای گۆڕینی ده‌كه‌ین
.
چاودێری
كوردۆساید-چاك
www.chak.be
www.kurdocide.org
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
با پێکەوە
بە تەنگ ماف و ئازادیەکانی دۆستان و ئازیزانەمانەوە بچین بۆ داکۆکیکردن
لەمافەکانی پەنابەران !
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی
په‌نابه‌رانی عێراقی
ئەمڕۆ هەموو ئێمەی هونەرمەندان و ئەدیبان و نووسەران، ئاگاداری دۆخی
نائەمن وپڕمەترسی وولاتین دەزانین کەبۆچی ئەو خەڵکە ناچار بەقبوڵکردنی
ئەو دۆخە نالەبارو پڕ کارەساتە دەبن و ڕوودەکەنە ئەم وولاتانە. دیارە
ئامانج لەو کارە بەهرەمەندبوونە لە ژیانێکی ئاسایش و ئینسانی‌تر، کە
ئەگەری بەدەستهێنانی ئەو مافە زۆرجار بەنرخی گیان لەدەستدانی دۆستان
وئازیزانمان کۆتایی هاتووەو هەموومان ئاگاداری گەلێک ڕووداو کارەساتی
دڵتەزین و هەژێنەرین.
ئەوەی لەمڕۆژانەدا گوێ بسیستی دەبین و لە نزیگەوە ئاگادارین بڕیارە یەک
لەدوای یەکەکانی ئەم وولاتانەیە بۆ دیپۆرتکردنەوەی هەزاران پەنابەری
کورد‌و عیراقی لەم وولاتانەدا. ئەگەرچی لەم قۆناغەدا زیاتر ڕەشبگیری
وشەیپۆری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران زیاتر لە بەریتانیا و سوید بەرچاوە،
بەلام بەدڵنیای تارمای ئەم مەترسیە خۆی دەگەیەنێتە ماڵی هەموومان و یەک
بەیەکی ئەم وولاتانە بەم ڕیگەو ڕەوشتەی حکومەتی سوید‌و بەریتانیاوە
پەیوەست دەبن و لەهەوڵی دیپۆرتکردنەوەی پۆل پۆلی ئازیزانماندا دەبن.
هەربۆیە ئەمە لێپسراویەتیەکی گەورەی سەرشانی هەموومانەوە دەبێ
لەبەرامبەر بەم دۆخ و بڕیارانەدا ڕاوەستینەوەو کارێک بکەین بۆ پاشەکشە
پێکردنی ئەم حکومەتانە. بۆیە پەیوەست بوونی یەک بەیەکی ئێمەو هەر حزب و
ڕێکخراو لایەنێک بە کەمپەینێک کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەری عیراقی
دەستی بۆ بردوە هەنگاوێکی شایستەیەو ئەرکی ئینسانی و مۆرالی سەرشانی
ئێمەشە کە ئەم جولانەوەیە بەهێزتر بکەین و داکۆکی لە هەموو داواکاریە
ڕاگەینراوەکانی ئەم کەمپەینە بکەین. بۆیە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە
خوازایاری جێ بەجێکردنی هەموو داخوازیەکانی ئەم کەمپەینەین و داوا لە (
UNHCR )و وولاتانی ئەوروپا دەکەین کەچاوێک بە سیاسەتەکانی خۆیاندا
بخشێنەوەو پەیڕەوی ڕیکەوتنامە نێونەتەوەیە پەیوەندارەکان و جارنامەی
مافی مرۆڤ بکەن و پەنابەران لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەندبکەن.
هاوپشتیی خۆمان بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی
په‌نابه‌ران
له رۆژانی ١٦ و ١٧ ی مانگ
له ژنێف راده‌گه‌یه‌نین که فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی
عێراقی سه‌رپه‌رشتیی ده‌کا.
ئێمه وه‌ک ئه‌م کۆمه‌ڵانه‌ی خواره‌وه هه‌رده‌م پشتگیریی ته‌واوی خۆمان
له‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌ی ( فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی
عێراقیی) ده‌که‌ین که‌وا وه‌ک نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی په‌نابه‌رانی کورد
و عێراقیی له ته‌واوی ئه‌وروپا سیاسه‌تی دژ به مافه‌کانی په‌نابه‌ران
ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌کا و به شێوه‌یه‌کی کرده‌یی قورسایی خۆی خستۆته
سه‌ریان له پێناو هه‌رچی زیاتری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران.
ئێستاش که‌وا بڕیاره به سه‌رپه‌رشتیی فیدراسیۆن خۆپیشاندانێک بۆ
نارەزایەتی دەربرینی پەنابەران لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ ی مانگ لە جنیڤ
ئه‌نجامبدرێ.. ئێمه هاوپشتیی خۆمان بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش
راده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین هه‌موو په‌نابه‌ران و رێکخراوه مرۆیی و
په‌نابه‌رییه‌کانی ته‌واوی جیهان به هه‌ر جۆرێک بۆیان ده‌کرێ پشتگیریی
لێبکه‌ن چونکه ئه‌و خۆپیشاندانه له‌پێناو باشترکردنی ژیانی پەنابەران
و هەنگاوێکی تره بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌رچی زیاتری ماف و
داخوازییه‌کانیان.
١- فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی کورد - کێرکلیس
٢- کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی کوردی - کێرکلیس
٣- کۆمه‌ڵه‌ی دۆستێنیی کوردی رۆژئاوا و به‌ریتانیا
۴- کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد - کێرکلیس
٥- کۆمه‌ڵه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات - کێرکلیس
به‌ریتانیا -
هودرسفێڵد
١٢٢۴\٢٠٠٩
نووسەران ، هونەمەندان ،
ئەدیب و سیاسەتمەداران
بەشداری کردنتان لەم جولانەوەیەدا هێمای بە غەمبوون و هەستی
لێپسراویەتیەکی گەورەیەو بەهیواین هیچ بەرژەوەندی و بەهانەیەک ڕێگە بە
هەڵوێستی شایستەی ئینسانیمان نەگرێت و پاراستنی ژیانی ئەو ئینسانانە
خاڵی یەکانگیری هەڵوێستمان بێت.
ڕێبوار عارف
لێپسراوی کەمپەینی نیونەتەوەی فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عیراقی
بۆ‌داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران
دەتوانن بەم ئیملە لە پشتگیرو هەڵوێستی خۆتان ئاگادارمان بکەنەوە
rebwar.arif@hotmail.com
لیستی دەهەم پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه پشتیوانی له‌داواکارییه‌کان ده‌ربریوه:
1-Anlaufstelle fur sans papier- Basel
2-Augen auf –Bern
3-Augen auf Zurich
4-blieberechte für Alle Bern
5-blieberechte für Alle Zurich
6-collitif autonome des Immigre.e،s. Fribourg.
7-Mouvement pour le socialisme Fribourg
8-Center de contact suise .sse.s-Immigre.SoSraissms Fribourg(CCSI).
نموونه‌ی نامه‌یه‌ک:
نامه‌ی ئه‌نلاوف شتیله‌فور سانس په‌پیر بازل
زۆر به‌ریزان ژنان وپیاوان
ئیمه به‌خوشحالیه‌وه پشتیوانی له که‌مپینی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی له‌دژی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ئه‌وروپایی بۆ
به‌رگریکردن له‌داواکارانی مافی په‌نابه‌ری عیراقی ده‌که‌ین. وه
پشتیوانی له مانگرتوان و خۆپیشاندانی 16،17 ئه‌پریل له جنیف ده‌که‌ین
به‌ناوی خۆمانه‌وه.
Pierre-Alain Niklaus
Rebgasse1
4058 Basel
basel@sans-papiers.ch
به‌داخه‌وه که ناتوانین له‌باره‌ی مالیه‌وه کۆمه‌کتان بکه‌ین ،
چونکه خۆمان پاره‌یه‌کی که‌ممان هه‌یه، به‌لام‌له‌راگه‌یاندنه‌کانی
خۆماندا که1200 ناونیشانمان له‌لا هه‌یه له‌ناوچه‌ی بازل ،له‌سه‌ر
که‌مپئینه‌که‌و هه‌لومه‌رجی نوی بۆمان بنیرن.
به‌سلاوی دووباره‌مانه‌وه
Sehr geehrte Damen und Herren
Sehr gerne unterstützen wir die Kampagne der IFIR gegen die
europäische Asylpolitik für die Irakischen Asylsuchenden. Wir
unterstützen die Mahnwache vom 16./17.April in Genf mit unserem
Namen:
Anlaufstelle für Sans-Papiers Basel
Rebgasse 1
4058 Basel
basel@sans-papiers.ch
Finanziell können wir Sie leider nicht unterstützen، da wir selber
zu wenig Geld haben. Wir knnen aber je nach dem Informationen über
Ihre Kampagne unserer Publikation beilegen (1200 Adressen in der
Region Basel). BItte teilen Sie mir mit، was es gerade an aktuellen
iInfos gibt.
Liebe Grüsse
Pierre-Alain Niklaus
لیستی نۆهەم پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی
کوردستان بۆ په‌نابه‌رانی کورد و عێراقی له سه‌رجه‌م ئه‌وروپادا.
سڵاوێکی مرۆڤ دۆستانه...
ئێمه وه‌ک پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌وروپا پشتگیری خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به
هۆکاری [ سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی ] کۆچیان کردوه بۆ ئه‌وروپا.
ئێمه داخواز ده‌که‌ین له چوارچێوه‌ی یاساکانی مافی په‌نابه‌رێتی دا
وولاتانی ئه‌وروپا به یاساکانی مافی په‌نابه‌رێتی دا بچنه‌وه‌و مافی
سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه بده‌ن که له‌سه‌ر ئه‌و سێخاڵه‌ی سه‌روه
که له‌ناو که‌وانه‌دا ئیشاره‌تمان کردوه بده‌ن.
وه‌ک دێته زانین یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌ره‌ڕای بونی دیموکراتی له
وولاته‌کانیاندا به‌ڵام هه‌ندێک جار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه
بازرگانیه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که په‌نابه‌ران کۆچیان
لێکردوه مافی هه‌زاران مرۆڤی په‌نابه‌ر ده‌که‌نه قوربانی و له‌و
چوارچێوه‌یه‌شدا په‌نابه‌ران هه‌ندێک جار ناچار به‌وه‌ده‌کرێن که
په‌نا بۆکاری ناشیاو ببه‌ن له زۆر بواردا له‌وانه‌ش په‌نابردن بۆ خۆ
کوشتن و به‌کارهێنانی ماده‌ی بێهۆشکه‌رو دابڕانیان له ژیانی ئاسای
کۆمه‌ڵایه‌تی. بۆ ڕێگا گرتن له‌وکاره به‌دور له‌مرۆڤایه‌تیه ئه‌رکی
یه‌کێتی ئه‌وروپایه ئه‌م سه‌روه‌ته‌گه‌وره‌یه‌ی مرۆڤایه‌تی که
مه‌به‌ستمان په‌نابه‌رانه که‌م نه‌بینن و به‌رپرسیارانه
له‌به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ هه‌نگاو بنێن... سڵاوڕێز... سه‌رکه‌وتن.
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپا
02/04/2009
pcdk_europa@hotmail.com
داواکاری ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوەی هەموو پەنابەرانی کورد‌و عیراقین لە
ئەوروپا.
بەپێی ئەوزانیاریانەی کە لەلایەن فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عیراقەوە بەدەستمان گەشتووە بارودۆخی پەنابەرانی عیراقی لە خورهەلاتی
ناوەڕاست و وولاتانی ئەوروپا مەترسیداربوونی بەردەوامە.
هەزاران هەزار ئینسانی بەهۆی بارودۆخی نا ئەمن و تووندوتیژیەوە بەناچار
عیراقیان بەجێ هیشتووە. ئەو ئینسانانە هەروەها ستەمیان لێ دەچێت بەهۆی
ناتەندورستداری باری دەرونیانەوە، کەسانێکی زۆریان درێژە بە ژیانێک
دەدەن کە ماف و پێداویستیە سەرەتایەکانیشان بۆ دابین نەکراوە، بە
تایبەت ئەمە لە خۆرهەلاتی ناوەراستدا زۆر بەدی دەکرێت و هەزاران
پەنابەریش لەوولاتانی ئەوروپا لە زیندانەکاندا ژیان بەسەر دەبەن و
چاوەرانی دیپۆرتکردنەوەن.
لەماوەی ڕابردودا حکومەتی بەریتانیا سیاسەتێکی نا ئینسانی گرتووەتەبەرو
لە ڕێگەی تەیارەی جەنگیەکانیانەوە 7 کاروان پەنابەری کوردیان دیپۆرتی
کوردستانی عیراق کردوەتەوە. هەروەها حکومەتی سویدیش دەستیداوەتە
دیپورکردنەوەو ژمارەیەکی لە پەنابەرانی کورد‌و عیراقی. ئەمە لەکاتیکدایە
کە هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەهەموو وولاتانی ئەوروپا چووتە
سەرەوە.
بارودخی عیراق هیشتا بە تووندی مەترسیدارەو شەڕاویە، باردۆخی سیاسی
ناڕۆشتن ومەترسیدارەوە، لەبەرئەوە داوا لە یوئێن و هەموو وولاتانی
ئەوروپا دەکەین کە وەلام بەم داخوازیانەمانە بەنەوە:
1. وولاتانی ئەوروپا هەرچی زووتر دەست لە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی
پەنابەرانی کورد‌و عیراقی هەلگرن و هەروەها هەرجۆرە ڕێکەوتنامەیەکی
نێوان دەوڵەتی عیراق و دەوڵەتانی ئەوروپا لە پەیوەند بە دیپۆرتکردنەوەی
پەنابەرانەدا هەلبوەشینەوە .
2. ئازادکردنی تەواوی پەنابەرە زیندانکراوە عیراقیەکان لەگرتووخانە
دەستبەسەرەکاندا، هەروەها پەنابەرانێک کە تاوانیان ئەنجامداوە پێویستە
دووبارە چاوبە کەیسەکانیاندا بگێڕنەوەو، ئەوانەی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەک
دیپۆرت نەکرێنەوە بەڵکو سزاکانیان بەپێی یاسا قەزایەکانی ئەم وولاتانە
بێت.
3. مافی کارکردن و مافی یەکگرتنەوەی خێزان بۆ سەرجەم پەنابەرانی
کوردوعیراقی بە ڕەسمیەت بناسیریت.
4. پەنابەرانێک کە لە ووتانی دەرەوەی ئەوروپان و، پەکەوتەو نەخۆش و
هەژارو بێ دەرامەتن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن یا پەنابەرانێک
کە بەهۆی جەنگ و تەقینەوەکانەوە کەم ئەندام بوون پێویستە بگوازرێنەوە
بۆ شوێنی ئارام و چارەسەریان بکرێت.
5. هەموو ئەو پەنابەرانەی لە وولاتانی دەرەوەی ئەوروپا نیشتەجێن،
پێویستە لە بیمەو خزمەتگوزاری و لەهەموو پێداویستیەکی تەندروستی،
پەروەردەی، پاراستنی ئەمنیتیان بۆ مسۆگەر بکریت. یا بگوازرێنەوە بۆ
وولاتانی ئەوروپا. هەروەها هەموو ئەو پەنابەرانەی کە لەو وولاتانەدا
خۆیان بە ئۆفیسی کاروباری پەنابەری ناساندوە پێویستە بەپێی گوزەرانی
ناوەندی ئەو وولاتە یارمەتیان بدرێت تا کاتی گواستنەوەیان. کۆمیسیاری
باڵای نەتەوەیکگرتوەکان ئەرکیەتی بەرپرسیارەتیەکی ئینسانی گەورەی لەخۆ
نیشانبدات لەبەرامبەر ئەم رێگا چارەسەرەدا لەدژی سیاسەتی دیپۆرتی
وولاتانی ئەوروپا باشترکردنی هەڵومەرجی پەنابەرانی عیراقی لە جیهاندا.
• ڕێکخراوی ناوچەکانی سۆماڵ
• ڕێکخراوی کۆچکردوانی فەلەستینی
لیستی هەشتەم پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی
نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
• روناک شوانی / نووسەر / سوید
• ئەلماس مستەفا / شاعیر / سوید
• زانا سعید ڕۆستایی / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• ئارام ڕەسوڵ مامەند / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• ڕێبوار معروف / گۆرانی بێژ / فنلاند
• سەمیرە خواڕەحم / هونەری شیوە کار / سوید
• شیرزارد فاتح / بەرپرسی سنتەری بەگری لە مافەکانی مندالان / سوید
• نبیل قریاقوس بولێ / کاتب وێحفی ومهندس / العراق
• هیدایەت مەلا عەلی / نووسەر / دانیمارک
• ئاڵا فەرج / لێپسراوی ڕێکخراوی ژنانی عیراقی لە فنلاند
• Fatima Usman / President، AFAES ry Finland
• Ndidi G. Ani / General Secretary، AFAES ry Finland
• Peddy Gandonu / Office Assistance، AFAES ry Finland
لیستی حەوتەم پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی
نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
هاورییانی به‌رپرسی حزب له ووڵاته‌کان
پاش سلاو
هه‌روه‌ک ئاگادارن فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق که‌مپینێکی
دژ به دیپۆرت کرنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان به‌ڕێ خستوه .بیگومان
حزبی ئێمه ئه‌مڕۆ پێشه‌نگی ئه‌م مه‌یدانه‌یه و له‌ریگای
فدراسیۆنه‌وه رابه‌ران و کادرانی حزب چالاکانه کارده‌که‌ن له‌م
پێناوه‌دا هه‌ربۆیه پێویسته به هه‌موو تواناوه پشتیوانی له‌م
که‌مپینه بکه‌ین.ئێمه نامه‌ی فدراسیونمان له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌ی
خۆماندا بۆ ناردوون که به‌زمانی ئینگلیزیه و داوای به‌شداری
ریکخراوه‌کان ده‌کات له‌م که‌مپینه‌دا. کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه به‌شداره
له‌م که‌مپینه‌دا و پشتیوانی له‌م کاره‌ی فدراسیۆن ده‌کات وپێویسته
هه‌نگاوی ئێستامان له ووڵاته‌کان هاوکاری ئه‌م کمپینه‌ی فدراسیۆن بێت
به‌به‌شداری له ئاکسیۆنه‌کانیان و گه‌یاندنی ئه‌م نامه‌یه‌ی فدراسیۆن
بۆ ئه‌و ڕیکخراوه کریکاری و ئینسان دۆستانه و که‌سایه‌تیه سیاسیانه
که ده‌ورێکی گرنگی ده‌بێت له زیاتر کردنی فشاری فدراسیۆن له‌سه‌ر
ئه‌و حکومه‌تانه‌ی ئه‌م کاری دیپۆرت کردنه‌وه نا ئینسانیانه‌یان ده‌ست
داوه‌تێ.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی
ح ک ک ک
4/2/2009
Email:Wpk08@yahoo.com،TEL00447760131203:،
www.hkkurdistan.org
پشتیوانی حزبی مارکسیست ــ لینینستی ئه‌ڵمانیا
له‌که‌مپینی جیهانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
له چوارچێوه‌ی به‌هێزکردن وپه‌یداکرنی پشتیوانی جیهانی بۆ که‌مپینی
دیفاع له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی و به‌رگرتن به‌سیاسه‌تی
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ،نوێنه‌رایه‌تی فیدارسیۆن له ئه‌ڵمانیا
په‌یوندی کردوه به‌چه‌ندین حزب ورێکخراوی سیاسی وجه‌ماوه‌ری جۆراوجۆر
، له‌م نێوه‌دا حزبی مارکسیست ــ لینییست ئه‌ڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ
ئه‌م که‌مپینه راگه‌یاندو له‌نامه‌یه‌کی پشتیوانی دا که‌بۆ
فیدارسیۆنی ره‌وانه کردوه به‌توندی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی مه‌حکوم ده‌کات و داواکاری دابینکردنی
سه‌رجه‌م مافه‌کانی په‌نابه‌رانن. ئه‌مه‌ی خواره‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه.
نامه‌ی پشتیوانی
حزبی مارکسیست ــ لینینستی ئه‌ڵمانیا
ناوچه‌ی کالسرۆ ـ بروکسال
بۆ فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
دۆستانی ئازیز
ووڵاتی ئێوه زۆر بێبه‌زه‌ییانه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی
دیکه‌وه بۆمباران کراوه و گێردراوه‌ته بۆ چه‌رخی به‌ردین ، له‌م
جه‌نگه‌دا ئه‌ڵمانیاش به‌شداره . به‌رپرسیارانی ئه‌م جه‌نگه له
حکومه‌ته‌کان وکارتله ئابووریه‌کان ده‌بێ ناچار بکرێن به‌دانپیانان
و راگه‌یاندنی به‌رپرسیاریه‌تی ، ئێمه ئه‌م سیاسه‌تی ئمپریالیستی یه
مه‌حکوم ده‌که‌ین و له‌به‌رامبه‌ریدا خه‌بات ده‌که‌ین .جه‌نگی تازه‌ی
بۆش ده‌بێ کۆتایی پێبێت.ئێمه داوا له‌سه‌رجه‌م حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپا ده‌که‌ین که‌وا په‌نابه‌ران و قوربانیانی جه‌نگ له
ئه‌وروپادا جێگایان بۆ بکرێته‌وه‌و وه‌ربگیرێن .ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ کۆتایی پێبێت و رابگیرێت،
په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی ده‌بێ له مافی کارکردن به‌هره‌مه‌ندبن و
هاوکات مافی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان بۆ دابین
بکرێت ، مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بێ به‌کرده‌وه کاری پێبکرێت و پراکتیزه
بکرێت نه‌ک ته‌نها به‌سه‌رزاره‌کی .ئێمه خوازیاری دونیایه‌کی بێ جه‌نگ
و چه‌وساندنه‌وه وئاواره‌بوونین.ئێمه له‌پێناو سۆسیالیزمی
راسته‌قینه‌دا خه‌بات ده‌که‌ین ،به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری و له‌هه‌موو
جیهاندا .
حزبی مارکسیست ــ لینینستی ئه‌ڵمانیا
کالسرۆ
28.03.2009
لیستی شەشەم پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
• ئاوات عەلی / ڕۆژنامەنوس / کوردستان
• رەحمان غەریب / ڕۆژنامەنوس / کوردستان
• ئارام سدیق / نووسەر-رۆژنامەنوس / کوردستان
• ئەبو بەکر حسین / دەستەی هەستانەوەی رۆژنامەنوسانی سەی سادق/
کوردستان
• خەستار قدار / رۆژنامەنوس / کوردستان
• مەم بورهان قانع / رۆژنامە نووس / کوردستان
• شۆرش خالد / ڕۆژنامەنوس / کوردستان
• سەفین محمد / ڕۆژنامە نوس / کوردستان
• فریدون ئەحمەد / ڕۆژنامەنوس / کوردستان
• ئەدهەم میران –نووسەر / کوردستان
• ئەنور حسین / سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئازادی / کوردستان
• سەلام عەبدوالکریم / مامۆستای زانکۆ / کوردستان
• ڕۆژگار ڕەسول حمە کەریم / پزیشک / کوردستان
• ....
لیستی پێنجەم پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی
نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
• نازناز محمەد عبدالقادر / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• ئازاد بەکر / نووسەر / بەریتانیا
• تارق فاتح حسن / خاوەنی رۆژنامەی هاوڵاتی / کوردستان
• احمد میرە / سەرنوسەری گۆڤاری لڤین / کوردستان
• ئارا ابراهیم اسمائیل / ڕۆژنامەنوس-هاوڵاتی / کوردستان
• سیروان حسین / رۆژنامەنوس-هاوڵاتی / کوردستان
• هیژا علاالدین / کارمەندی –هاوڵاتی / کوردستان
• تۆنی / فۆتۆگراف-هاوڵاتی / کوردستان
• تلب عبدللە کریم / بەرپرسی نوسینگەی سەنتەری بەرگری لەمافەکانی
منداڵان
• شوکاک عبد الستار/ کاریکاتیریست / کوردستان
• ئامانج عبدوڵا / بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی –لقی
کوردستان
• سعد خالد محمد ئەمین / وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان
• نەوژین محمد / هونەرمەند / کوردستان
لیستی چوارەم پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی
نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
• شیرزاد حسن / نووسەر / کوردستان
• خولیا حسین / شاعیر ، هەڵسوڕاوی داکۆکیکردن لە بزوتنەوەی بەرابەری ژن
وپیاو / کەنەدا
• سارا فەقێ خدر / نووسەر / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• هیوا ئەحمەد / بەریتانیا / نووسەر
• کاوە نادر / سەرنووسەری هەفتەنامەی میدیا / کوردستان
• ڕەزا حەمە / نووسەر / ئەلمان
• ئەستیرە فاتیج / هەڵسوڕاوی داکۆکیکردن لە بزوتنەوەی بەرابەری ژن
وپیاو / هۆلەند
• سەرکەش عەبدلکەریم / نووسەر / سوید
• دلشاد تاقانە / نووسەر / ئەلمان
• عەلی محمود مخمەد / نووسەر / هولند
• سامان سەردەم / هونەری تشکیلی / بەریتانیا
• د. ڤیان سلیمان حاجی / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• ئاوات عەلی / نووسەر / سویسرا
• تایەر جاجی حسن / نووسەر / هولند
• ........
لیستی سێهەمی پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی
نێونەتەوەی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
• شوان سدیق / نووسەر / کوردستان
• ئارێز عەبدوڵا / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• بەکر ئەحمەد ( ئاسۆ ) / نووسەر ، شاعیر / سوید
• شەمال علی / نووسەر / سوید
• جوتیار رانیەیی / نووسەر / سویسرا
• حەمە غفور / نووسەر / هولند
• فەریدون حەمە رەشید / نووسەر / سویسرا
• د. دلێر شاوەیس / مامۆستای زانکۆ / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• سەردار عەبدولا / نووسەر ، کاریکاتیریست / سوید
• ناڵە حەسەن / نووسەر ، شاعیر / کەنەدا
• ئاوات عەلی / نووسەر / سویسرا
• ئەکرەم نادر / هەڵسوڕاوی کرێکاری / سوید
لیستی دووەمی پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی
نێونەتەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
• فایەق سعید / نووسەر / سوید
• بەرزان هەستیار / شاعیر
• د. کەمال سەید قادر / نووسەرو یاساناس / نەمسا
• گوران عەلی / نووسەر
• د. هەژار مەعروف / نووسەر / ئەلمان
• گۆران هەلەبجەی / نووسەر / دانیمارک
• نەبەز گۆران/ رۆژنامەنووس/ هەولێر
• کەمال ڕەوف / سەرنووسەری هاولاتی / کوردستان
• عەدالەت عبدللە / نووسەر / کوردستان
• نوری تالەبانی / یاساناس ، ئاکادمیک / کوردستان
• دانا ئەحمەد مەجید / پارێزگاری سلیمانی / کوردستان
• ئاودێر شێخ عومەر / بەڕێوەبەرى نووسین (رۆژنامە)/ کوردستان- سلێمانى
• ڕسعد ڕربیل/ سەرنووسەری گۆڤاری باریشی تورکمانی / ئەندام پەرلەمانی
کوردستان
• .....
لیستی یەکەمی پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی
نێونەتەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
• هیوا قادر / نووسەر / سوید
• سەحەر ڕەسایی / چیرۆک‌نووس / سوید
• کازێوە سالح / نووسەر / ڕۆژنامەنووس و چالاک لە بواری مافی مرۆڤ /
کەندا
• مەریوان سەفادین / گۆرانی بێژ / ئایسلاند
• تاڤگە محمەد علی / ئەندام پەرلەمانی گوردستان / کوردستان – عیراق
• حەمەشوان شریف / شاعیر / سوید
• جیهاد محەممەد حەمەکریم / چالاک لە بواری مافی مرۆڤدا
• ح . س . سۆران / نووسەر / ئیران
• کاوە ئەمین / نووسەر / سوید
• دلێر محمەد شریف / پارێزەر/ ڕۆژنامەسوس / ئەندام پەرلەمانی کوردستان
• پێشرەوی سەید برایمی / نووسەرو ڕۆژنامەنووس / ئەلمَان
• جەمیل قاسم / ئەندام پەرلەمانی کوردستان – عیراق
• ........
• ئاوات عەلی / ڕۆژنامەنوس / کوردستان
• رەحمان غەریب / ڕۆژنامەنوس / کوردستان
• ئارام سدیق / نوسەر-رۆژنامەنوس / کوردستان
• ئەبو بەکر حسین / دەستەی هەستانەوەی رۆژنامەنوسانی سەی سادق/
کوردستان
• خەستار قدار / رۆژنامەنوس / کوردستان
• مەم بورهان قانع / رۆژنامە نووس / کوردستان
• شۆرش خالد / رۆژنامەنووس / کوردستان
• سەفیم محمد / رۆژنامە نووس / کوردستان
• فریدون ئەحمەد / رۆژنامەنووس / کوردستان
• ئەدهەم میران –نوسەر / کوردستان
• ئەنور حسین / سەرنوسەری رۆژنامەی ئازادی / کوردستان
• سەلام عەبدوالکریم / مامۆستای زانکۆ / کوردستان
• رۆژگار رەسول حمە کەریم / پزیشک / کوردستان
•
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دەرگای
فرۆکەخانەکان بەرووی دیپۆرتی پەنابەران دابخەن.
لەندەن14-4-2009:
سەمیرە ئەحمەد بەسکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"لەدرێژی کەمپینی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ داکۆکی لەمافەکانی پەنابەران
و بۆ هاوپشتی لە خۆپیشاندانی جنیف رۆژانی 16-17.. ئێمەش لەشاری لەندەن
خۆپیشاندان دەبینە بەردەم بارەگای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی
لەداواکاریەکانی کەمپینی فیدراسیۆن"
سەمیرە ئەوەشی ووت "لەماوەی رابردوودا بەردەوام حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئاسانکاری و هاوکاری وولاتە ئەوروپیەکانی کردوە بۆ دیپۆرتی
پەنابەران وپەنابەرانی بەزۆر نێراوەیان وەرگرتۆتەوە و هیچ
نارەزایەتیەکیان نیشان نەداوە"
لە راگەیاندنێک کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و گروپێکی دژ
بە دیپۆرتی پەنابەران ئاراستەیان کردوین ، ئەم خۆپیشاندانە رۆژی پینج
شەمە 16 -4 کاتژمێر 1 پاشنیوەرۆ لە بەردەم بارەگای حکومەتی هەریمی
کورستان لەشەقامی ئیجوارد رۆد ساز دەدرێت داواکارن تەواوی پەنابەران و
رێکخراوە ئینسانی وپەنابەریەکان بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بکات .
شۆین:
Winchester House ،8th Floor،Old Mary
Lebone Road 269-259، London NW1 5 RA
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە :
Richard Whittell 07824996724
یان
Samera Ahmad 078 2842 4164
|