بڵند بۆیکۆتی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات له‌ژێر په‌رده‌ی سیاسه‌تا ئه‌کات.
کوڕی کانی عاشقان
له‌ڕۆژی 03/07/2008 له‌ماڵپه‌ڕی چرا تی،ڤی بابه‌تێک به‌ناو نیشانی{ بڵند بۆیکۆتی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ئه‌کات } ئه‌م بابه‌ته زیاتر گفت و گۆکردنێک و لێدوانێکه له‌نێوان بڵند عه‌بدووڵا و چرا تی ڤی دا، هه‌رچه‌نده له‌کاتی خۆیدا خۆمم گرت، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌وێت تیشکێکی که‌م بخه‌مه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، سه‌ره‌تا من وه‌ک خۆم ڕێزێکی تایبه‌تم هه‌یه بۆ کاک بڵند عه‌بدووڵا ده‌ست خۆشیش له ماڵپه‌ڕی چرا ئه‌که‌م ئه‌وه‌ی له‌ژێر به‌ڕه‌یه بۆمان ئه‌خاته سه‌ربه‌ڕه، ئه‌و بابه‌ته زیاتر قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر چیرۆک و ده‌نگ و ڕه‌نگی کلیپی مه‌یسوتێنه، هه‌مان بابه‌ت مقۆ مقۆی زۆری له‌سه‌ره که گوایه دراوه به‌سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کان له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان،، ده‌ڵێن که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات داینابه‌زێنێت، بۆ؟؟ له‌به‌رچی؟؟ به‌چی حه‌قێک؟؟ لاوازه؟؟ ئه‌مانه‌و زۆر پرسیاری تر، ته‌ها ڕای خۆم ، سه‌ره‌تا له که‌ناڵی کوردساته‌وه ده‌ست پێده‌که‌م و ده‌ڵێم کاک بڵند ئه‌گه‌ر چی له‌ژێر په‌رده‌ی سیاسه‌تدا تیر و توانجه‌کانی خۆی ئه‌وه‌شێنێت!! به‌ڵام حه‌قی خۆیه‌تی بۆ؟؟ ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه!!! که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ،، ئه‌ی خه‌ڵکینه؟؟ ڕه‌وه‌ندی کوردی له هانده‌ران!! پاش سڵاو وڕێزم بۆتان، کاتێک کوردسات دیدار و چاوپێکه‌وتنی له‌ته‌ک بڵند عه‌بدووڵا له‌سوید ئه‌کرد؟؟ کام که‌ناڵی تر هه‌بوو ئاوڕ له بڵند بداته‌وه؟؟ کامانه‌ن ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی پێش له شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا ئیشیان بۆ بڵند ئه‌کرد؟؟ کێ بوو کاری جوان و کلیپی نایابی بۆ بڵند ئه‌کرد؟؟ کامانه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرۆیی ناوبراویان ئه‌کرد؟؟ کامتان بڵنتان ناسی پێش کلیپه‌که‌ی { پێمه‌که‌نه} هه‌ر ستاڤی کوردسات نه‌بوو بڵندی به ئێمه ناساند؟؟ هه‌ر به‌رنامه‌ی ژوان نه‌بوو یه‌که‌مین دیدار و یه‌که‌مین چاوپێکه‌وتنی له‌ته‌ک بڵند کرد به هه‌موومانی ناساند وه‌ک گۆرانی بێژ؟؟ ئه‌گه‌ر چی بڵند موسیک ژه‌نێکی به‌توانابوو پێشتر، کوردسات ئاوی له‌کانیاوه‌کانی خۆی له‌ده‌می هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی گرته‌وه دایبه بڵند و زۆر که‌سیتر بۆیه بڵند ئێستا توڕه‌یه، چونکه زۆر تێره. { هونه‌ر و ئه‌ده‌ب} ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌رده‌مه و هه‌ندێ جاریش پاشکۆیه، ئه‌وه قسه‌ی من نه‌بوو، ئه‌وه{ ئه‌نگلس } وای وتوه، ئه‌و بابه‌ته‌ی که چرا له‌ته‌ک بڵند دا وروژاندویه‌تی!! من ته‌نها به ده‌ست کیسه‌ی سیاسه‌ت و پاشکۆی سیاسه‌تی ئه‌زانم، ده‌نا بۆ پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز{ دکتۆر بڵند عه‌بدوڵا} وه‌ک کاری پزیشکی بایه‌خی پێبدرێت لای پارتێکی ده‌سه‌ڵات داره‌وه!! بۆچی نه‌چوو به‌کژی که‌س و لایه‌نی تدا؟؟ پێشتر هه‌رگیز بڵند فێرنه‌کرابوو له‌م جۆره قسانه بکات، باشترین به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه کاتێک دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کان له‌ته‌ک کاک بڵند ده‌کرا له‌لایه‌ن کوردساته‌وه!! فێرنه‌ده‌کرا و ڕێگه نه‌ک ته‌نها بۆ دکتۆر بڵند و بگره بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌کانی تر خۆش نه‌ده‌کرا تیر و توانج بگرنه خه‌ڵک و هونه‌رمه‌ند و که‌ناڵه‌کانی تری ڕاگه‌یاندن، چونکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ت له ستاڤی کوردسات نه‌بوو له سوید، به‌داخه‌وه چۆن بوو وازوو فێری توانجیان کردیت؟؟ بڵند؟؟ خۆتۆ خاوه‌ند ڕۆشنبیری یه‌کی زۆربوویت، په‌روه‌رده‌ی سوید وبه‌ریتانیا و ئه‌وروپا بویت!! تۆشیان فێری گه‌نده‌ڵی و دابڕانی ڕێزیان کرد؟؟ تۆش ئه‌وا زوو خۆتت دابه‌ده‌سته‌وه وه‌ک هه‌ندێ له گۆرانی بێژه‌کان؟ به‌داخه‌وه کاکه بڵند گیان حه‌یفه هه‌زاران حه‌یف تۆ ئێستا بویته کۆیله‌ی ده‌ستی کۆیله‌کان، گه‌مه‌ی سیاسه‌تت پێده‌که‌ن، به‌خێرایی ڤایرۆسیان کرده مه‌شکت و ده‌ماخته‌وه، { به‌باییه‌ک شه‌ن مه‌که تۆفانی ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بێت} دڵت به‌هه‌ورێک خۆشنه‌بێت تاعونی گه‌نده‌ڵی سیاسه‌تی له‌گه‌ل بێت { پێمه‌که‌نه،،،،، پێمه‌که‌نه...، به گاڵته‌وگه‌پێک وه‌ک تلیاک گێژت بکات،} ئه‌و شوشه گوڵاو بۆنه فڕێبده ناوه‌که‌ی پڕه له ژه‌هری سپی هه‌راسانت ئه‌کات} به‌سێبه‌ڕێک دڵخۆش نه‌که‌یت که‌ئه‌زانیت هه‌رشه‌و دێت و شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان ئازارت ئه‌ده‌ن، به‌چه‌پڵه‌یه‌ک سه‌ما مه‌که که پریشک و ئاگری له‌دواوه بێت، دڵگران مه‌به به‌وه‌ی بتگرێنن، چونکه ئاسووده‌ییت پێده‌به‌خشن، پێمه‌که‌نه کاکه گیان!! ده‌نا منیش زۆر پێده‌که‌نم به گریان و زارت،، پێده‌که‌نم به‌و ڕۆژانه‌ی هه‌نگاوتنا بۆ قه‌فه‌زی بچوکی هونه‌ری پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتێک، تۆ ئێستا پێمه‌که‌نه کاتێک به‌هار له ئه‌ژنۆتایه، باش بزانه ئه‌و کژ و گیایه هــــــــــــه‌ر زه‌رد ئه‌بــــــــێــــــــــــــت ، به‌هه‌ر حاڵ ببوره کاکه بڵند من قسه‌م له‌سه‌ر دابه‌زین و دانه‌به‌زین نی یه { ببم یان نه‌بم ، من هه‌م یان نیم؟؟} شکسپیر وای وت، منیش ئه‌ڵێم ئه‌م ڤیدۆکلیپه هه‌بێت یان نه‌بێت؟ بوونی نه‌بوونی ئه‌مه هیچ له ئاستی تۆ که‌م ئه‌کاته‌وه؟ یان حه‌زت کرد به‌و بایه شه‌ن بکه‌یت که{ فه‌ریبا} له‌گه‌ڵ نی یه،،{ فه‌ریبا له‌هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به { بای } ڕه‌حمه‌ت ئه‌ڵێن} ته‌نها یه‌ک شت ئه‌ڵێم بۆ کاک بڵند و هه‌موو هونه‌رمه‌ندێکی به‌ڕێز{ تکایه ئاگاداری خۆت به له‌ژێر چه‌تر و که‌پر و سێبه‌ر و سایه‌ی هیچ حیزبێکدا و به‌پاڵپشتی ئه‌وان تانه و ته‌شه‌ن و تیر و توانج له‌هیچ که‌ناڵێک و که‌سێکی تر مه‌ده‌ن،، {نه‌با ئه‌وان بیانه‌وێت بتانکه‌نه بڵقی سه‌رئاو و خێرا بتان سڕنه‌وه} ئه‌مه سه‌ره‌تای به‌کژاچونه‌وه‌ی تۆیه بۆ که‌ناڵی کوردسات و بینه‌ر و خه‌ڵکێکی زۆر له هه‌وادارانی کوردسات، سه‌د بڕیا هه‌رگیز په‌مکیان له‌تۆ نه‌دایه ئه‌و جۆره قسانه بکه‌یت، خۆت مه‌فرۆشه بۆ پول و پاره‌ی ته‌نها حیزبێک، ده‌یان سه‌دان و ڕۆژ و ڕۆژگاری تر به‌ڕێوه‌یه، له‌کۆتایشدا زۆر ده‌ستت خۆش چرا تی.ڤی با له{ بگاردا قولی ڕه‌ش و سپیمان بۆ ده‌رکه‌وێت} به‌رده‌وامبه و له‌مجۆره‌کارانه ڕامه‌وه‌سته، ڕێز و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ گوێگره‌کانی کاک بڵند، ئێوه‌ش هه‌رشاد بن.
سوید
|