١٨\٣\٢٠١٤
بنه‌ماڵه‌ی كاوه
گه‌رمیانی بۆ وایان كرد؟
گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور
دوای
تێپه‌ڕبوونی سه‌د رۆژ له شه‌هیدكردنی
رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی ته‌نها كه‌سێك
ده‌ستگیر كراوه وه‌ك بكوژی سه‌رەکیی،
به درێژایی هه‌موو ئه‌و ماوه زۆره‌ش نه
دادگا توانیویه‌تی مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست (به وته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه)
له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران بكا و نه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش توانیویه‌تی
به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێ وه‌ك پێویست.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركردن پۆلیس نه‌یوێرا
نزیكیشیان بكه‌وێ تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان له چه‌ند نمایشێكدا چوونه
دادگا و به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ئازاد كران.
ئه‌و شێره كوڕانه‌ش كه زه‌مه‌نێك شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان
داگیركردبوو و هاواریان ده‌كرد، ''ئێمه هه‌موومان
كاوه گه‌رمیانین'' بنه‌ماڵه‌ی كاوه و ئه‌و
چه‌ند رۆژنامه‌نووسه‌شیان ته‌نیا جێهێشت و
پشووی ئه‌وەیان نه‌بوو له‌گەڵیان
به‌رده‌وام بن، به‌ڵام كاتێك كار ده‌گاته سه‌ر بابه‌تێكی وه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی بۆ لای بارزانی، زۆر كه‌س
دەمڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
ئێستا ئه‌وانه‌ی كه خه‌مخۆری دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانین و به‌رده‌وام
له نزیكه‌وه چاودێریی دۆسیه‌كه ده‌كه‌ن زۆر كه‌من، هه‌موو ئه‌وانیتر
ته‌نها تاوێك گه‌مه‌كه‌یان پێ خۆش بوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌هیدكردنی كاوه گه‌رمیانییه‌وه سه‌دان كه‌س خۆی
كردبوو به دەمڕاست
و راوێژكاری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌نها گرووپێك
هاوڕێی دڵسۆزی كاوه گه‌رمیانین كه تا ئێستاش بێ وچان له
چاودێریكردنی دۆسیه‌كه‌دان و له هه‌موو پێشهاته‌كاندا هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
من بیانوو بۆ بنه‌ماڵه‌ی كاوه ناهێنمه‌وه، ناتوانم
ره‌وایی بده‌م به‌وه‌ی كه ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی
پشتیوانیی دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانی په‌نایان
بۆ كه‌سێك بردووه كه حیزبه‌كه‌ی بكوژی (سه‌رده‌شت
عوسمان)ه، وه‌ك براده‌رێكی یه‌كێتی وتی،
بارزانی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌ی خۆیه‌تی و له دێگه‌ڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتی
پۆلیسێكی نییه!
به‌ڵام له‌م دۆخی بێكه‌سكردن و جێهێشتنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاوه
گه‌رمیانیدا، ناشكرێ یه‌كجار به‌و شێوه بێ ره‌حمانه
هێرشیان بكرێته سه‌ر.
ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردیان كارێكی هه‌ڵه بوو،
هه‌ڵه‌یه‌ك كه ساده‌یی ئه‌وان ناتوانێ په‌ی پێ ببا، بارزانی هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌ی دە‌ویست،
دە‌یوست به ناوی داكۆکییکردن
له دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانی خۆی له خوێنی سه‌رده‌شت دابشوا، و درێژه
به‌و شه‌ڕه سارده‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بدا كه به درێژایی مێژووی هه‌ردوو
لا به‌رده‌وامیی هه‌بووه، به‌ڵام دایكێكی جه‌رگبڕاو له
كوێ ئه‌م گه‌مه پیسانه ده‌زانێ؟
ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی ئه‌وه‌یان بزانیایه كه له‌و
وڵاته‌ی كاوه‌ی تێدا شه‌هید كرا ته‌نها مافیا حوكم ده‌كا، بۆ لای هیچ
كه‌س نه‌ده‌چوون، چونكه ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بووایه ئه‌وه ئه‌وان كێشه‌یه‌كی
یاساییان هه‌یه و ده‌بوو یاسا هه‌موو
شتێكیان بۆ بكا، به‌ڵام كه ده‌سه‌ڵاتی یاساش به
ده‌ستی مافیاوه بوو ئیتر په‌نابردن بۆ هه‌ر لایه‌ك بێ
سووده.
سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی بۆ لای
سه‌رۆكی پارتێكی ده‌ست سوور به خوێنی رۆژنامه‌نووس
كارێكی باش نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ره‌وا
نییه كه له نیوه‌ی رێگادا بنه‌ماڵه‌ی
كاوه‌یان به تەنیا جێهێشت به
راست و چه‌پدا قسه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی گه‌رمیانی حه‌مه‌ی
پوور
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|