برای به‌ڕێزم
د.که‌مال میراوده‌لی، پیرۆزبایی و نه‌رمه گازنده و گوزارشتێکی کورت.
نه‌وزاد شێردڵ
به‌ر له هه‌ر شتێک به هیوای گه‌شی سه‌رفرازیی و سه‌رکه‌وتنی هه‌ر
لیست و لایه‌نێک که به بێ جیاوازیی و به ڕاستیی و به وویژدانه‌وه
له پێناوی پێشخستنی هه‌رێمه‌که‌مان له ڕووی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و
ئابووریی باڵا و به‌ر قه‌رار کردنی زیاتری ئاساییش و یاسا و ئاشتی و ته‌بایی
و چاره‌سه‌ری گشتیی کێشه‌ی کۆمه‌ڵگا زویر و ماندووه‌که‌مان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
خۆیان کاندید کردووه ، وه به ئومێدی زیاتر ده‌نگ به ده‌ست هێنانی
عادیلانه و بێ غه‌ل و غه‌شی هه‌ر تاک و لایه‌نێک که دوور له حه‌زی
ته‌نیا ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیی تاکڕه‌وانه‌ی خوود کار
بۆ چه‌سپاندنی ڕاستیی و هه‌قیقه‌ت ده‌که‌ن ، هاوکات ڕوو له به‌ڕێز
دکتۆر که‌مالیش ئه‌ڵێم:
زۆر به جدیی و له دڵه‌وه پیرۆزبایی خۆ کاندید کردن له خۆت و هاو
ڕێبازه ئه‌کادیمییه‌کانت ئه‌که‌م بۆ مل ملانێ و ڕکابه‌ریی کردنێکی
ئاوا دیموکراتیانه و ئاوه‌ز زرنگ و تاقه‌ت هه‌ڵسووڕاو و پشوو درێژی
لێوار بانگه‌شه‌یه‌کی هێند ئه‌پستمیانه و یه‌کلایی کراوه‌ی ناو پڕۆسه‌یه‌کی
مه‌ده‌نییه‌ت خوازانه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پێشتر ده‌گمه‌ن و هاوچه‌رخانه‌ی
نوێی هه‌رێمه‌که‌مان بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌و مه‌نسه‌به سوپه‌ر هه‌ستیار
و پڕ له لێپرسراوێتییه هه‌ره گرنگه‌ی وه‌زیفه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم
که به دیراسه و تووێژینه‌وه‌ی ووردی من وه به بێ ئه‌وه‌ی پێش حه‌ده‌س
که‌وتنی ئه‌نجامه ئاشکراکه‌ش زیاده ڕۆیی بێت ئه‌ڵێم ئه‌گه‌رچی سه‌د
ده‌ر سه‌د ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی تۆی به‌ڕێز به‌م نیمچه تاقه باڵیی و
ئابووریی نیمچه به‌تاڵیی و پانتایی ڕێکلام کردن سنووردار و هتده ..
ته‌وه به‌رامبه‌ر به‌و - نفووز - ئۆته‌رێته مادیی و مه‌عنه‌وییه
زۆره‌ی ده‌نگه زامنه‌کانی شوێن کاک مه‌سعووده‌وه هه‌ر ئێجگار مه‌حاڵه
که تۆ له‌م پڕۆسه هه‌ستیاره‌دا براوه بیت به‌ڵام هه‌ر بۆ وه‌سفی هه‌ڵوێستی
ڕچه شکێنی باڵاتان چ بۆ زیاتر سه‌رفراز کردنی وویژدانه زیندووه‌کانی
ئه‌مڕۆ و پرسی فره چه‌شنه‌ی کاری سیاسیی مۆدێرنانه و ستراتیژییه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی سبه‌ی پێویسته ئه‌و هه‌قیقه‌ته ڕوونه‌ش بووترێت که تاقه
هه‌ڵوێستی ووره به‌خشتان به تاکی کورد و وانه‌ی هه‌ره گرنگی چۆنێتیی
بڕوا به خۆ بوون فێر کردنی گه‌نجان له‌م هه‌نگاوه پڕ ده‌ستپێشخه‌رییه
جوانه‌تاندا ئه‌وه‌یه که لایه‌نی که‌م و ئه‌وه‌ی که گووایا باس له
باره‌ی ئاڵ و گۆڕ پێ کردنی ده‌سه‌ڵاته باڵا‌و هه‌ستیاره‌کان تاکوو ده‌یان
ساڵی تر له لایه‌ن هه‌زاران ڕۆشنبیری تره‌وه به کاری بڤه و به‌زاندنی
هێڵی سوور ئه‌زانرا ئێوه به‌م خۆ کاندید کردنه کوت و پڕ و ئاشکرایه‌تان
زۆر به نۆرماڵ و به جێ و ڕه‌واتان زانیی و له‌سه‌روو هه‌موو شتێکیشه‌وه
ئه‌و ڕێگا فکرییه‌شتان بۆ هه‌زاران که‌سانی پسپۆڕ و سه‌ر پڕ تمووحی ناو
هه‌رێمه‌که و هه‌نده‌ران به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌وه کورت کرده‌وه
که به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی سه‌قه‌تی زۆرێک له‌و ڕۆشنبیره که‌ساس و
ڕۆبۆت ئاسا به‌سته‌ز‌مانانه‌ی که هه‌ژده ساڵه به شێوه‌ی ڕیمۆنت
کۆنتڕۆڵێک جڵه‌وی هزر فۆرمات کردنه‌وه و چالاک کردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی
خۆیان داوه‌ته ده‌ست مه‌یل و زه‌وق و مه‌رحه‌مه‌تی چه‌ند په‌نجه‌یه‌کی
تفه‌نگ باز و نه‌شاره‌زای سیاسه‌ت و زانست ، به‌ڵێ ڕێک به پێچه‌وانه‌وه‌ی
ئه‌و هزره خه‌مسارد و بیره داهێزراو و هه‌نگاو دۆگما و هه‌ڵوێست ته‌مبه‌ڵ
و بڕوا به خۆ بڕاوه کۆنه په‌رستانه‌وه ئه‌وه‌تا ئێوه چالاکانه
هاتن و به‌م خۆ کاندید کردنه بوێرانه‌یه‌تان به هه‌موو کۆمه‌ڵگای
کوردتان ووت :-
(خه‌ڵکینه بجوڵێن چوونکه یاسای ژیان
گۆڕڕانه و هه‌میشه‌ش هه‌موو سه‌رۆک و سه‌رکرده و پێشمه‌رگه‌یه‌کی
قاره‌مان و کادێرێکی ناسراوی سه‌نگه‌ر و قه‌ڵه‌م و زانستیش به هۆی
پشتگیریی ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردوستانه‌وه ئه‌و نازناوه‌یان به‌ده‌ست
هێناوه و هه‌ر به ئێمه‌شه‌وه جوانن نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڕێزم
کاک د . که‌مال ئه‌مه وه‌سفێکی کورتی هه‌ڵوێستی مۆدێرنانه‌ی به‌ڕێزتان
و ئینجا با هه‌ر به کورت و موخته‌سه‌رییش بێمه سه‌ر نه‌رمه گازنده‌که‌م
لێتان .
برای هێژام :- ئه‌وه‌نده‌ی من گوێ بیستی سه‌ر تۆپی نه‌خشه‌و پلانه‌کانی
تۆی کاندیدی سه‌ربه‌خۆی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بووبم تاقه یه‌ک ناو و به‌رنامه
و دیارده‌یه‌کی ڕێکلامیی هه‌ره گرنگ و ئه‌کادیمیی و ئاشکرات که
ته‌نها و ته‌نها ناووی ئه‌به‌یت و تا ئێستا نه دێڕێک شیکارت بۆ
دیبه‌یتی ئه‌و دیارده مه‌زنه ته‌رخان کردووه و نه تاقه جارێکیش
وه‌ک موڵکی تیۆریی و مه‌یدانیی که‌سێکی تر هێما - ئیشاره‌ت - ت به
ناوی خاوه‌نی ئه‌سڵ و ئاشکرای که‌سی خووڵقێنه‌ر و داڕێژه‌ری ئه‌و په‌یڕه‌و
و به‌رنامه‌یه دابێت بریتییه له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پێشتر بڵاو
کراوه و پڕ هیلاکه‌تی به‌نده به ناوی ( ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی
کوردوستان - ئه‌په‌ک - ) که نزیکی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به ئاگاداریی
چه‌ند ئه‌کادیمیستێکی خۆت ئاسا له کورد و بێگانه‌ی پسپۆڕانی بواری
سیاسه‌ت و یاسا و سایکۆلۆژیه‌تی ئیداریی و په‌تڕۆلیزمانی شاره‌زای که‌والیسه‌کانی
ئۆپیک و بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ی جیهانیی و به‌شدارانی لووبییه ناسراوه‌کان
و دیپلۆماته ئه‌ته‌کێت و زمان زانه‌کان و هتد .. هتد .. به ڕێژه‌ی -
نه‌وه‌د و چوار - ماده - و نزیکی - دوو سه‌د و سی - بڕگه له په‌ڕاوێکی
شه‌ست لاپه‌ڕه‌یی قه‌واره مام ناوه‌ندا و دوای دوو ساڵ پاکنووس کردنه‌وه
له ژێر هه‌مان ناوی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی - ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی
کوردوستان - ئه‌په‌ک - دا ساڵی پار به ئامانجی دووا هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یڕه‌وه‌که
به هه‌ردوو زمانی کوردیی و ئینگلیزیی ئاڕاسته‌ی شانزه ئافره‌ت و
پیاوی کورد‌و بێگانه‌ی پڕۆفیشیناڵی فره بووارم کردوون و هاوکاتیش کورت
کراوه‌ی خاڵه گرنگه‌کانی هه‌مان په‌یڕه‌و و پرۆگرام - ئه‌په‌ک - که
ده‌بوو بیست زنجیره بوونایه له زۆرێک له ساییته کوردییه‌کاندا به
حه‌وت زنجیره و پاشکۆیه‌ک بڵاو کردۆته‌وه که هه‌ڵبه‌ته دۆزینه‌وه‌یان
له ئارشیفی هه‌ریه‌ک له‌و ساییته به‌ڕێزانه‌دا و به تایبه‌ت له
ڕێگای سێرچی گووگڵه‌وه کارێکی زۆر ئاسانه ، به داخه‌وه پێش به‌ڕێزیشت
هه‌ندێک سیاسیی و بیرمه‌ند و زۆرێک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و یاسا
ناسان و لایه‌نه سیاسیی و ڕێکخراوه هه‌مه چه‌شنه‌کان به خوودی
پاڕله‌مانی به‌ڕێزی هه‌رێمیشه‌وه چ له کۆڕ و کۆبوونه‌وه و سیمینار و
نووسینه‌کانیاندا دیسان به بێ ئیشاره‌ت دان به سه‌رچاوه‌ی ماده و
بڕگه‌کانی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه سوودیان له ده‌یان خاڵی گرنگی ناو ئه‌و
حه‌وت زنجیره‌یه و پاشکۆکه‌ی بینیووه ، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێک
له نووسه‌رانی دۆستی ئه‌نجوومه‌ن و خوودی ئه‌ندامانی - ئه‌نجوومه‌نی
پیرانی هه‌رێمی کوردوستان ، ئه‌په‌ک - ناچار تاکوو واده‌ی به فه‌رمی
که‌وتنه کارمان چیتر له‌و بیست زنجیره‌یه‌ی که ئاماده کرابوون له
زنجیره‌ی حه‌وت به دوواوه به پاشکۆ نووسینێک کۆتاییم به شیکاری
زیاتری په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌که هێنا.
له کۆتاییدا زۆر به موخته‌سه‌ر تر ئه‌ڵێم ( ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی
کوردوستان - ئه‌په‌ک ) به ئاگاداریی ده‌یان که‌سانی ئه‌کادیمیی و وه‌ک
لایه‌نێکی ناسراوی سه‌ربه‌خۆ که ئێستا دووا ئاماده‌کاریی بۆ ئاشکرا
کردنی په‌یڕه‌وه‌که‌ی به فه‌رمی له ڕێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه
( کابینه‌ی دووای هه‌ڵبژاردن ) بۆ ئه‌کرێت ئه‌نجوومه‌نێکی هه‌ره
باڵا ده‌ست له بڕیار و بێ لایه‌نی کوردیی هه‌رێمی کوردوستان ئه‌بێت له
به‌شداریی دووا ڕۆژێکی نزیکدا و دوور له هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌کی
کلاسیکی ژه‌نگ گرتووی ته‌جرووبه کراو و بێ که‌ڵکی کۆن له‌سه‌ر سێ کۆڵه‌که‌ی
هه‌ره گرنگی شۆڕشی - زانست ، ته‌کنه‌لۆژیا ، ئیکۆنۆمیک - دامه‌زراوه
و ئامانجی سه‌ره‌کیشمان بریتییه له خوڵقاندنی هه‌رێمێکی ئه‌کادیمیی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا خوازی ژێر خان پته‌وی موئه‌سه‌ساتیی دوور له هه‌موو
دیارده‌یه‌کی وه‌لائی حیزبیی و عیشقی چه‌کداریی ، هه‌ر بۆیه چ خوودی
خۆم - نه‌وزاد شێردڵ - وه‌ک دامه‌زرێنه‌ر و سکرتێری کاتیی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه
و به ناوی ئه‌ندامه ناسراو و کاتییه‌کانیشیه‌وه له ناو خۆ و هه‌نده‌ران
له پێناوی ڕێز گرتن له هیلاکه‌تیی چه‌ند ساڵه‌مان داوا و تکا له
هه‌موو نووسه‌ر و سیاسیی و هتد .. ێکی به‌ڕێز ئه‌که‌ین له کاتێکدا که
باسی - ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی کوردوستان - ئه‌که‌ن با لایه‌نی که‌م
هێما - ئیشاره‌ت - به سه‌رچاوه‌ی په‌یڕه‌وه‌که و ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵه
دامه‌زرێنه‌ره‌کانی بده‌ن ، له‌گه‌ڵ ڕێزی شایان به هه‌موو خوشک و برا
بیرمه‌نده ئه‌کادیمییه ڕێزداره‌کانمان که سه‌راپامان به‌ر له‌وه‌ی
هه‌ر شتێک بین کوردین .
|