٣\٢\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی شایه‌تحاڵێک ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.
حه‌مه غه‌فور
له‌پێناو هه‌قدا بۆ ڕۆژی خۆی با بیره‌وه‌ریه‌کانمان سه‌باره‌ت به
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه تۆمار بکه‌ین.
- به‌شی یه‌که‌م -
کۆتایی برایه‌تیه‌کی
مێژوویی پڕ تاوان!
ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دانپیانان‌و شایه‌تیدان له‌سه‌ر یه‌کتری له‌لایه‌ن
دوو که‌سایه‌تی هه‌ره گه‌وره‌ی یه‌کێک له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان (یه‌کێتی نیشتمانی)، واته مام جه‌لال تاڵه‌بانی وه نه‌وشیروان
مسته‌فا، له ئه‌نجامی گرژتر بوون‌و توندتربوونه‌وه‌ی ململانێی
نێوانیاندا، ته‌کیان به بابه‌ت‌و مه‌سه‌له سیاسیه‌کانی تر دا بۆ
دواوه. ده‌رکه‌وت برایه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی دوو سه‌رکرده‌ی جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی پڕی بووه له پیلانگێڕی‌و تاوانکاری‌و نه‌خشه‌ڕێژیی هاوبه‌ش
بۆ ته‌سفیه‌ی موخالیفانی سیاسیان‌و ته‌نانه‌ت نواندنی نه‌خشی سه‌ره‌کیان
له چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدان‌و پێشهاتنی کاره‌ساته گه‌وره‌و دڵته‌زێنه‌کانی
وه‌کو ئه‌نفال‌و کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و کاره‌ساتی قه‌ڕناقاو
پشتئاشان، به‌ڵام چاوپۆشی‌یان لێکردووه.
ململانێی دوو هاوخه‌باتی دوێنێ‌و دوو برای ڕابه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که له‌سه‌ر ئاستی ڕای گشتی‌و بۆ به‌رچاوی
کۆمه‌ڵگای کوردستان شایه‌تی له‌سه‌ر یه‌کتری بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و
تاوانانه‌ی که له چه‌ند ساڵی رابردوودا، له‌سه‌رده‌می هاوخه‌باتیاندا
ئه‌نجامیان داوه بۆ گه‌یشتن به مه‌رام‌و ئامانجه سیاسیه هاوبه‌شه‌کانیان.
گرنگترینیان دانپیانانی هه‌ردووکیان سه‌باره‌ت به تاوانی به‌رپاکردنی
شه‌ڕی قه‌ڕناقاو پشتئاشان، تیرۆر‌و ته‌سفیه‌ی موخالیفانی سیاسیان، وه
ده‌ورو نه‌خشی هه‌ر یه‌که‌یان له سه‌رهه‌ڵدان‌و پێشهاتنی کاره‌ساته‌کانی
ئه‌نفال‌و کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌م شایه‌تیدان‌و دانپیانانانه له‌سه‌ر یه‌کتری، ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له‌وان
سه‌باره‌ت به که‌سێکی ئاسایی کوردستان بیانکردایه، ئایا ئێمه شاهیدی
به‌گه‌ڕکه‌وتنی ده‌زگای داد‌و دادوه‌ری کوردستان نه‌ده‌بووین بۆ ده‌سگیرکردنی
تاوانبار‌و کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تایبه‌ت بۆی بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌و
په‌یوه‌نده‌دا!؟ بێگومان وه‌ڵام ئه‌رێیه. به‌ڵام ئه‌م دوو گه‌وره
تاوانباره به‌پێی شایه‌تیدانی هه‌ریه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌وی تریان، ده‌بینین
ئێستا نه‌ک هه‌ر باسێک له‌ئارادا نیه له ئاستی ڕه‌سمی‌و حکومی‌دا بۆ
لێپێچینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه، به‌ڵکو خاوه‌نی پۆستی هه‌ره
باڵای ووڵاتن یاخود خاوه‌ن بڕیاری گه‌وره‌ی سیاسی کوردستانن. ئه‌م
واقعیه‌ته‌و ئه‌م ڕاستیه ده‌م‌وده‌ست به‌م حاڵه‌وه سه‌رتاپێی
میسداقیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی داد‌و دادوه‌ریی له کوردستان ئه‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه. سه‌رتاپای ستراکتوری دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ‌و سه‌روه‌ریی
یاسا‌و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و حکومه‌ت ئه‌باته ژێر نیشانه‌ی
پرسیارێکی گه‌وره‌وه.
به‌مپێیه ئێستا سه‌رکۆماری عێراق یه‌کێکه له تاوانبارانی گه‌وره‌ی
دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، که ده‌کاته سکرتێری گشتی یه‌کێتی
نیشتمانیش، له‌و لاشه‌وه سه‌رۆکی لیستی گۆڕان، که ئیدیعای جیاکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌کان‌و سه‌ره‌وه‌ریی دادوه‌ری سه‌رله‌وحه‌ی بانگه‌شه‌کانیه‌تی،
یه‌کێکی دیکه‌یه له تاوانکارانی کاره‌ساته‌کانی کوشتاری حیزبی شیوعی
عێراقی‌و موخالیفانی دیکه‌ی سیاسی هه‌تا ده‌گا به دۆسیه‌کانی ئه‌نفال‌و
هه‌ڵه‌بجه‌ش. ده‌ورو دوکانێک، ده‌سه‌ڵات‌و یاسایه‌ک به ده‌ست ئه‌م
تاوانبارانه‌وه بێت، له‌کوێ ئارامی‌و سه‌قامگیریی ڕوو له ووڵات ده‌کات!
من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌م دۆخه چه‌قیوه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی
کوردی‌دا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بینین دوو گه‌وره تاوانکار شایه‌تی
له‌سه‌ر یه‌کتری ئه‌ده‌ن سه‌باره‌ت به کاره‌ساته هه‌ره گه‌وره‌کانی
کوردستان‌و که‌سێک نایه‌ته جواب له‌سه‌ر هه‌ق‌و ڕاستی‌و مافی
هاوڵاتیان، پاڵی پێوه نام بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆم وه‌کو که‌سێکی شایه‌تحاڵ
له‌نێو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا به شێوه‌ی زنجیره بنووسمه‌وه، به‌و
هیوایه‌ی کۆمه‌ک بکات که‌سانی تریش هه‌م بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیان
بنووسنه‌وه، هه‌م هاوکاری من بکه‌ن هه‌تا ته‌واوی دۆکومێنته زیندووه
شاراوه‌کانی نێو سینه‌کان تۆماربکه‌ین‌و ڕۆژی خۆی بۆ لێپێچینه‌وه‌ی
یاسایی‌و عادیلانه له تاوانه‌کان بیخه‌ینه به‌رده‌ستی دادگایه‌کی
بێلایه‌ن.
چه‌نگی عێراق- ئێران.
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران- عێراق وه‌کو کابوسێک په‌لی کوتابوو بۆ هه‌موو
جێگایه‌ک‌و چنگی خنکێنه‌ری چه‌قاندبووه ڕۆح‌و جه‌سته‌و هه‌ست‌و نیستی
دانه‌دانه له هاوڵاتیانی خه‌ڵکی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگا. ژیان له‌م ناوچه‌یه
به ته‌واوی مانایه‌کی جیاوازی هه‌بوو. ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی‌و ڕه‌نگی سه‌ربازیی
تارمایی به‌د‌به‌ختی‌و جه‌نگ‌و ماڵوێرانی جانشینی شێوازی ژیان‌و ڕه‌نگه
ئاساییه‌کانی کرابوون. کوچه‌و کۆڵان‌و شه‌قام‌و سه‌نته‌ری شار‌و دێهات
خۆڵی مردووی لێنیشتبوو. ئه‌م دوو ووڵاته گه‌وره‌یه سه‌رتاپای گۆڕه‌پانی
جه‌نگ‌و کوشتارو نه‌عره‌ته‌و ته‌بلیغاتی شه‌ڕه‌نگێزانه بوو گوایا بۆ
له عه‌رددانی به‌رامبه‌ر، به‌ڵام له ڕاستیدا بۆ تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر.
پانتایی ئه‌م دوو کۆمه‌ڵگایه له‌ژێر پێی پۆستاڵ‌و زنجیری تانک‌و ده‌بابه‌و
ڕه‌حمه‌تی دوو ده‌وڵه‌تی ده‌مارگیر، دوو ڕژێمی فاشیستی خۆره‌ڵاتی
ناویندا به‌کامی مه‌رگێکی شێنه‌یی‌و به‌رده‌وام کێشرابوو. له‌لایه‌ک
ڕژێمی سه‌دام‌و به‌عسی فاشیست، له‌و به‌ریش شۆڤێنیزمی ئیسلامی ئاوێزان
له‌گه‌ڵ نه‌زعه‌ی ئاریامیهری ئێرانی به‌رامبه‌رکێیان بوو. له ڕاستیدا
ئه‌م جه‌نگه سه‌ره‌ڕای هه‌ر ئامانجێکی سیاسی‌و سه‌ربازی، جگه له نه‌هامه‌تی‌و
ماڵوێرانی‌و نائارامی‌و جه‌نگ‌و کوشتاری خه‌ڵکی سڤیل له هه‌ردوو به‌ره‌وه،
جگه له پرۆڤه‌یه‌کی دڕندانه بۆ ملکه‌چکردنی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵکی
دوو ووڵات به هه‌ردوو ڕژێم‌و ده‌وڵه‌تی شۆڤێنی هیچ مانایه‌کی دیکه‌ی
بۆ خه‌ڵکی تێدا نه‌بوو.
ئاخر لێره، ترس، دڵه‌ڕاوکێ، ته‌سلیم‌و ده‌ربازنه‌بوون، ته‌نگیان به
ئازادی، ته‌نانه‌ت له نێو ناخ‌و ده‌روونی تاکیشدا هه‌ڵچنیبوو. ده‌رچوون
له‌م دۆزه‌خه‌و له‌م چاره‌نووسه خه‌ته‌ره موسته‌حیل‌و نامومکین
وێناکرابوو. وه‌ستانه‌وه‌ش به‌ره‌وڕووی دۆخه‌که زۆر ساده‌و سانا، هه‌م
کوڕی خۆی پێویست بوو، هه‌م جه‌رگێکی شێرانه‌ی هه‌ڵئه‌گرت. چونکوم هه‌ر
جۆره به‌رگری‌و ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌ک پڕاوپڕ موجازه‌فه‌و پڕمه‌ترسی‌و خه‌ته‌رناک
بوو! چه‌پ‌و کۆمۆنیسته‌کان لێوه‌شاوه‌یی‌و شایسته‌ییه‌کی به‌رچاوتریان
له‌خۆیان نیشان دابوو له‌چاو ڕێکخستنی حیزب‌و ڕێکخراوه ناسیونالیستیه
کورده‌کان‌و ئۆپۆزیسیۆنی عێراقیدا. ئه‌وان زۆرتر پابه‌ندی شه‌ڕی چه‌کداری‌و
عه‌مه‌لیاتی پارتیزانی‌و ئه‌م شتانه بوون. ته‌نانه‌ت ڕێکخستنه
نهێنییه‌کانی نێو شاریشیان، زیاد له پێویست پشتئه‌ستوور به چه‌ک بوون
تا شێوه‌و ئوسوڵی خه‌بات‌و هه‌ڵسووڕانی نهێنی‌و سازماندانی ته‌شکیلاتی
کارامه‌و شاره‌زاو لێوه‌شاوه‌ی دۆخی سه‌رکوت‌و ئیستیبداد! خه‌باتی
پێشمه‌رگانه وه‌ڵامی ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخری جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوو به
دۆخه‌که. ئه‌وان که به جۆرێک له جۆره‌کان لاسایی ڕژێمه مه‌رکه‌زیه‌کانیان
ئه‌کرده‌وه‌و زمانی چه‌کیان به‌لاوه کاریگه‌رترو په‌سه‌ندتر بوو، بۆیه
تاقم‌و تفه‌نگیان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه دانابوو، وه قه‌دو
قیافه‌ی کڵاشینکۆفیان کردبووه پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
کوردستاندا. هه‌رچه‌ند هه‌میشه خه‌ڵکی کوردستان به‌های گه‌وره‌ی ئه‌و
شێوازه نه‌مه‌سئولانه‌یه‌ی حیزبه کوردیه‌کانیان داوه‌ته‌وه، چونکه
به‌هانه‌ی داوه‌ته ده‌ستی دار‌و ده‌سته‌و ده‌زگا جاسووسی‌و سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی
ڕژێمی به‌عس بۆ خه‌فه‌قانی زیاتر‌و توندترکردنه‌وه‌ی ئیستیبداد‌و فه‌زای
عه‌سکه‌ری نێو شاره‌کان.
ئه‌وه بوو سه‌ره‌نجام، هه‌ر وه‌کو له ئیعترافاته‌کانی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروانیش
که له‌سه‌ر یه‌کتری ئه‌م دواییانه کردوویانه ده‌رئه‌که‌وێت، هێزه
کوردیه‌کان بازنه‌ی هه‌ڵسوورانیان زۆر ته‌نگ بووبووه‌وه‌و ناچاربوون په‌نایان
برد بۆ ته‌نسیق‌و پێشله‌شکری بۆ سوپای پاسدارانی ئیران به گوێره‌ی ئه‌و
ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی که له‌نێوان سه‌رکرده کورده‌کان‌و ڕژێمی
ئیسلامی‌دا مۆر کرابوو له ساڵی 986دا بۆ زه‌ربه‌دان له سوپای عێراق.
له‌م پێناوه‌شدا دڕنده‌یی‌و تاوانکاریی ڕژێمی شۆڤێنی به‌عسی ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی
له ئاسمان قۆسته‌وه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌و دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌نفال‌و
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێکه‌وته‌وه. جێگای ووتنه کاتێک ساڵی 987 به‌هاره‌که‌ی
سه‌عاتی سفری هه‌مان عه‌مه‌لیاتی ساڵی 988 که له نیوه‌ی به‌هاردا ئه‌نجامدرا،
که‌شف‌و شایه‌ع بوو، عه‌مه‌لیه‌که ئیلغاکرایه‌وه، چونکه به‌هۆی
چۆڵبوونی هه‌ڵه‌بجه‌وه گرنگی‌و نرخی عه‌مه‌لیه‌که‌ش بێبه‌هاتر ده‌هاته
به‌رچاوی هێزه‌هاوپه‌یمانه‌کانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، بۆیه ساڵی دواتر
خه‌ڵکیان غافڵگیر کردوو په‌لاماره‌که‌یان له ڕۆژانی 12مارسی988ه‌وه
ئۆکه‌ی کراو شه‌راره‌ی هه‌ڵایسانی کاره‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره‌یان
داگیرساند!
سه‌فه‌رێک بۆ بناری مه‌رگ(داستانی چوونم بۆ
هه‌ڵه‌بجه).
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10ئازاری988 من وه‌کو به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ڕێکخستنه‌کانی
ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ڕابه‌رایه‌تی (ڕه‌وتی کۆمۆنیست)
سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌م کرد، به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه‌و به‌دواداچوونی
کاروباری ڕێکخستنه‌کانمان له‌و شاره. ئێمه له‌م شاره تۆڕێکی ته‌شکیلاتی
فراوانمان پێکهێنابوو. به‌هۆی هاوئامانجیمانه‌وه، ته‌نسیقێکی باشمان
له‌گه‌ڵ کادران‌و ڕابه‌رایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشاندا
هه‌بوو. به تایبه‌ت که ئه‌م دوو هێزه نفوزێکی به‌رچاویان هه‌بوو، وه
دوو هێزی په‌سه‌ندکراو و خۆشه‌ویست بوون له‌ناو جه‌ماوه‌ردا. خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و
شاره‌زوورو هه‌ورامان به شێوه‌یه‌کی گشتی جێگایه‌کی گرنگیان بۆ
بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیستیی‌و شۆڕشگێڕانه داناوه‌و به تایبه‌ت کرێکاران‌و
زه‌حمه‌تکێشان‌و توێژه هه‌ژاره‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌رده‌وام بوار‌و
ده‌رفه‌تیان بۆ کۆمۆنیزم ڕه‌خساندووه په‌ره‌بگرێ‌و هێزپه‌یدابکات.
ئه‌و ده‌مانه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ژێر مه‌نگه‌نه‌ی
چاودێری ووردی تۆڕه جاسووسیه‌کانی ڕژێمدا قه‌راری گرتبوو. ده‌زگای ده‌وڵه‌تی‌و
سه‌رکوت‌و ئیستیبدادی ڕژێمی به‌عس له هه‌ڵه‌بجه وه‌کو دڕنده‌یه‌کی
بیمار له سێبه‌ری خۆشی ئه‌ترساو هه‌ر جم‌و جووڵێکی ئاسایی خه‌ڵکیشی
خستبووه ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه. چونکی یه‌که‌م؛ کاتێک به‌هاری ساڵی پێشوو "عه‌مه‌لیاتی
ڕزگارکردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حیزب‌و هێزه کوردیه‌کانه‌وه به‌هاوکاری
هه‌مه‌لایه‌نه‌و ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان له‌گه‌ڵ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زانی
ڕژێمی ئیسلامی ئێران" هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌نجامنه‌درا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌عاتی سفری په‌لاماره‌که له‌لایه‌ن هه‌ندێک له پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسه
بچوکه‌کانی ناو هێزه کوردیه‌کانه‌وه به‌ئاگاداری خزم‌و که‌س‌وکاریان
گه‌یه‌نرابوو، وه له‌و ڕێیه‌شه‌وه که‌وتبووه سه‌ر زاری هه‌موو خه‌ڵکی
شاره‌که‌و له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێگای
زۆر سه‌خت‌و دژوار شاره‌که‌یان چۆڵکردوو ڕوویان له سلێمانی کردبوو،
دووهه‌م؛ دوای ئه‌وه‌ی دۆخه‌که ئارامتر بووبوویه‌وه‌و به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی
خه‌ڵکی گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان، ئینجا ڕژێم بۆ بچووکردنه‌وه‌ی
بازنه‌ی ئیستیبداد‌و سه‌رکوت‌و جاسووسی خۆی له حه‌وزی شاره‌زووردا، وه
به‌ناوی دابڕینی په‌یوه‌ندی خه‌ڵکی دانیشتووی دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌ری
هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ حیزبه کوردیه‌کان، بڕیاری ڕاگواستنی هه‌موو گونده‌کانی
ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌رکردبوو، ئه‌م بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی
له‌نێو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا درووستکردو سه‌ره‌نجام خۆپیشاندانی هاوینی
987ی لێکه‌وته‌وه که ڕژێم به دڕندانه‌ترین شێواز سه‌رکوتی کرد‌و
خۆپیشانده‌رانی دایه به‌ر ته‌قه‌ی دۆشکه‌و هێلیکۆپته‌ره جه‌نگیه‌کانی
نارده سه‌ر شاره‌که‌و زیاتر له 70 که‌سی له خه‌ڵکی شاره‌که ڕه‌شبگیر
کرد‌و زینده‌به‌چاڵی کردن له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سیروان له گۆڕی به
کۆمه‌ڵدا ناشتنی. دواتریش گه‌ڕه‌کی کانیئاشقانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به تی‌ئێن‌تی
ته‌قانده‌وه. به‌م شێوه‌یه فه‌زای ترس‌و تۆقاندن‌و ئیستیبدادی به‌سه‌ر
ژیانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌پاندبوو. بۆنی مه‌رگ له‌م شاره نیشتبوو.
چاره‌نووسی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به ئاشکرا ڕه‌نگی کاره‌ساتێکی بێوێنه‌ی
گرتبوو. له‌لایه‌ک ئابلوقه‌ی ئیستیبدادی ڕژێم، له‌ولاشه‌وه بۆمبارانی
هه‌مه‌ڕۆژه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ نێو جه‌رگه‌ی شار، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش
مه‌ترسی په‌لامارێکی غافڵگیری سوپای پاسدارانی ئێران به هاوکاری هێزه
کوردیه‌کان بۆ گرتنی هه‌ڵه‌بجه، کابوسێکی به‌رده‌وام بوو ژیان‌و
ئاسایش‌و ئارامیی له خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه حه‌رام کردبوو.
من بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بگه‌یه‌نمه هه‌ڵه‌بجه، به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌بوو
حسابێکی تایبه‌تیم بکردایه بۆ چۆنێتیی بڕینی سه‌یته‌ره‌و کۆنترۆڵه‌کانی
نێوان سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه. ده‌بوایه په‌یڕه‌ویم له شێوازێکی خه‌باتی
نهێنی کۆمۆنیستانه بکردایه. ته‌وقی خه‌فه‌قان‌و چاودێری جاسووسیی
ڕژێم له‌هه‌موو شوێنێک هه‌ستی پێئه‌کرا. هه‌ر که‌سێک خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
نه‌بوایه نه‌یئه‌توانی بچێته ئه‌و شاره. هه‌ر ناسنامه‌یه‌ک سه‌ر به
دائیره‌ی ئه‌حوال شه‌خسی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ر نه‌بوایه، خاوه‌نه‌که‌ی
داده‌گیراو لێکۆڵینه‌وه‌ی ووردی له‌گه‌ڵ ئه‌کرا. منێکیش که به‌هۆی
چالاکی‌و هه‌ڵسووڕانی سیاسیمه‌وه له نێو شاری هه‌ڵه‌بجه ناچاربووم
له کۆتایی هاوینی ساڵی 985دا ماڵ بگوێزمه‌وه بۆ سلێمانی، هه‌موو که‌ڕه‌تێک
که ده‌بوایه سه‌فه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌م بکردایه ده‌بوو به گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌کی
نهێنی تایبه‌ت کۆنترۆڵی ده‌زگا سه‌رکوتگه‌رو جاسووسیه‌کانی ڕژێمم
ببڕیایه! ئه‌م کاره به ده‌م خۆشه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی به‌ر له هه‌ر
شتێک باوه‌ڕێکی پته‌وی پێویسته به ئامانجه‌کانت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
له‌خۆبوورده‌یی‌و کارامه‌یی له خه‌باتی ژێرسایه‌ی پۆلیسی هاری ڕژێمی
به‌عسیدا بواریان ئه‌کرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خه‌بات.
من بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێک به سه‌رکه‌وتوویی بگه‌مه هه‌ڵه‌بجه، ده‌بوو
خۆم ببواردایه له‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به هێڵی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه
بڕۆشتمایه. چونکه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی که له‌و هێڵه‌دا کاریان ده‌کرد
زۆر به ووردی له هه‌موو کۆنترۆڵه‌کاندا پشکنینیان بۆ ده‌کرا. هه‌موو
نه‌فه‌ره‌کان داده‌گیران‌و ده‌پشکێنران‌و کۆنترۆڵی ناسنامه‌و شتیان بۆ
ده‌کراو ئینجا به‌ڕێده‌کران. من ڕێگایه‌کی دیکه‌م په‌یداکردبوو. له
سلێمانی به هێڵی عه‌ربه‌ت ده‌ڕۆیشتم، له‌وێشه‌وه بۆ کانیپانکه،
ئینجا بۆ سه‌یدساده‌ق له‌وێشه‌وه بۆ سیروان، له سیروانیشه‌وه به
جیبه لاندرۆڤه‌ره‌کان ده‌چووم بۆ ئۆردوگای زه‌مه‌قی خوار هه‌ڵه‌بجه‌و
دواجار له‌وێشه‌وه ده‌چووم بۆ هه‌ڵه‌بجه. هه‌ندێ جاریش به پێ ده‌ڕۆیشتم
له پشتی سه‌یته‌ره‌کانه‌وه، یاخود له‌گه‌ڵ تراکتۆری گونده‌کان ده‌ڕۆیشتم.
ئه‌م ڕێگایه سه‌لامه‌ت تر بوو چونکه کۆنترۆڵی توندی له‌سه‌ر نه‌بوو،
شۆفێری ئۆتۆمبیله‌کانیشیان ده‌ناسی‌و ده‌یانزانی که خه‌ڵکی ئه‌و گوند‌و
شارۆچکانه‌ن دێن‌و ده‌چن بۆ کار‌و کاسبی ڕۆژانه‌یان. دیاره هه‌ر له‌و
ڕێیانه‌شدا کۆنترۆڵیان ده‌کرد، وه هه‌ندێ جاریش ده‌زگاکانی
ئیستیخبارات یان ته‌واری له هه‌ندێ پنتی دیاریکراو که خۆیان
دیاریانده‌کرد کۆنترۆڵی تایبه‌تیان داده‌نا له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی- هه‌له‌بجه،
یه‌ک یه‌ک ئۆتۆمبیلی سه‌ر ئه‌و هێڵه‌یان ده‌پشکنی، نه‌فه‌ره‌کانیان ده‌هێنایه
خواره‌وه‌و ناوه‌کانیان له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌و ناوانه‌دا به‌راورد ده‌کردن
که ده‌زگا جاسووسیه‌کانیان بۆیان ئاماده‌کردبوون. به‌ڵام ئه‌م شێوازه‌و
ئه‌م ڕێگایه بۆ سه‌فه‌رێکی سیاسی باشتر‌و هێواشترو سه‌لامه‌تتر بوو بۆ
من.
من له سلێمانیه‌وه سه‌ر له به‌یانی زوو له ماڵ ده‌رچووم، عه‌سرانێکی
نه زۆر دره‌نگیش گه‌یشتمه ماڵی خاوه‌ری خوشکم له ئۆردوگای زه‌مه‌قی
خوار پێده‌شتی هه‌ڵه‌بجه. خاوه‌ری خوشکم به‌ده‌م شپرزه‌یی‌و ترس‌و
گومانێکی زۆره‌وه باوه‌شی پێم‌دا کردوو ووتی؛ ئه‌رێ برام تۆ خۆتت لێ ته‌وقه،
بۆچی به‌م ڕۆژگاره سه‌خته دێیت بۆ هه‌ڵه‌بجه!؟ چۆن ده‌رباز بوویت!؟
به گوێم بکه ئیتر جارێ مه‌ڕۆره‌وه بۆ سلێمانی. ووتم باشه. منیش
هاتووم ماوه‌یه‌ک لێره بم لاتان. ئێره سه‌لامه‌ت تره.
30/1/2010
|