بزانه چۆن خوێندکارێکی کوردشه‌هید کرا .
سۆما
ئیبراهیمی لوتفوڵاهی 27 ساڵه،خۆێندکاری دوا قۆناغی یاسا له‌کۆلێژی په‌یامی نور له‌شاری سنه پاش ئه‌وه‌ی له‌هۆڵی تاقی کردنه‌وه ده‌رده‌چێ 6.1.08 له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له سنه ده‌ستگیر ده‌کرێ و دوای نۆ رۆژ له‌ئه‌شکه‌نجه‌دانی گیانی له‌ده‌ست ده‌دات 15.1.08. رژێمی ئێران وایان بڵاوکردۆته‌وه که لوتفوڵا خۆی کوشتووه به‌ڵام ئه‌و پڕوپاگه‌نده زۆر له‌راستی دووره به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕی لوتفوڵایان به چیمه‌نتۆ دارێژت و خێزانی شه‌هیدیشیان ئاگادار کرده‌وه که بۆیان نییه جه‌سته‌که‌ی ببینن!
ئێستاش خێزانی شه‌هید داوایان دژ به لێپرساوانی زیندان تۆمارکردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کوره‌که‌یان بۆ وای به‌سه‌رهات له‌کاتێکدا لوتفوڵاهی ئه‌ندامی هیچ پارتێکی سیاسی کوردی نه‌بووه.
ئیبراهیمی لوتفوڵاهی حه‌ڵالکردنی خوێنی گه‌نجی کورد له‌مێژووی کۆن و نوێ زۆر ئاسان بووه جا به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بووبێت. یه‌كێتی دیموكراتی خوێـندكارانی كوردی ئێران به‌توندی كوشـتنه‌كه‌ی ئیبراهیمی لوتفوڵاهی مه‌حكوم ده‌كه‌ن ، ئێمه‌ش ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی ئازادیخوازان و به‌توندی ئه‌و تاوانه‌مه‌حکوم ده‌که‌ین .
ئه‌رکی سه‌رشانی قه‌ڵه‌مه جوانه‌کانه ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه سه‌رتاسه‌رییه زیندوو بکه‌نه‌وه که هه‌موو کورد ده‌کاته‌وه ده‌سته‌گوڵی ناو یه‌ک ئینجانه.. نه‌ته‌وه‌که‌مان یه‌ک بخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکات دڵمان بۆ یه‌ک لێبدات ، هه‌ر وه‌ک چۆن ئێستا دڵمان بۆ په‌که‌که لێده‌دات.. ئازاردانی هه‌ر کوردێک له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بێ‌گومان خوێنبه‌ربوونه له جه‌سته‌ی کوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تی!
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران، شاعیران و مرۆڤدۆستان سه‌ره‌کۆنه‌ی رژێمی ئێرانیان کرد بۆ ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته دڕنده‌یی و دژ مرۆییه و ره‌وانه‌کردنی لاوه‌کان بۆ زیندان که تێدا ته‌نیا سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه و له‌نێوبردنی مرۆڤه‌کانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ .
سه‌رچاوه: VOAبه‌شی فارسی http://www.reuters.com/article/worldNews/idUSDAH02700120080120?feedType=RSS&feedName=worldNews
|