٢٦\١٠\٢٠١٤
بۆ ئازادییخوازان
و مرۆڤدۆستان لە لەندەن و دەوروبەری.
کۆبانێ تەنیا نییە!!!
بۆ
پشتیوانیی لە کۆبانی و شەنگال لە دوو چالاکی جۆراوجۆردا لەگەڵمان بن.
کاری کاتێریست ''رێناس عارف'' بۆ پشتیوانیی لە کۆبانێ و شەنگال نمایشی
ھونەریی سەرشەقام دەکا.
لە رۆژی سێشەم ٢٨\١٠\٢٠١٤
کاتژمێر ٢ بۆ ٥ی ئێوارە
لە ''تراڤڵگار سکێۆر'' ھەڵدەستێت بە دروستکردن و نمایشکردنی کارێکی
ھونەریی بۆ ھاوپشتیی لە کۆبانێ و شەنگال.
دوابەدوای
تەواوبوونی ئەو نمایشە راستەوخۆ بەرەو پەرلەمان بەڕێدەکەوین بۆ سازدانی
کۆبوونەوەیەکی گشتیی بۆ ھاوپشتیی لە کۆبانێ و شەنگال بە بەشداریی
ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا (جین لامبێرت) و ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا
(جان ماکدۆناڵد).
بەشدارییتان ھاوپشتییە لە خەڵکی خۆڕاگری کۆبانێ و شەنگال.
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ئاسۆ گۆران بە ژمارەی
٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|