بۆ ئازاکانی ئازادی په‌یامێ بۆ ئه‌و ڕژنامه‌نوسانه‌ی ده‌یانه‌وێ که‌ڵه‌کی ترس بڕوخێنن.
هێمن ڕه‌ئووف کاروانێکی ماندوونه‌ناس نمایشی کۆڕه‌وێکی هه‌سپ ئاسان ماسولکه‌ی شان و بازووتان له‌گه‌ڵ شه‌خته‌به‌ردی چیا سه‌رکه‌شه‌کان تێکه‌ڵ بووه ده‌تانه‌وێ هه‌سپ و هه‌ڵۆ له قه‌ندیل دا له ناو یه‌کدا بتوێنه‌وه
هیوایه‌کی ئه‌فسانه‌یی و ئومێدێکی شه‌به‌ق ڕه‌نگن کۆشش ده‌که‌ن خۆری ئازادی به کۆڵتان بۆ نیشتیمان بگوێزنه‌وه
پێنوسی پێشمه‌رگه‌کانن ڕه‌نگی خاکیی گه‌ریللاکان ده‌خۆنه‌وه و به خه‌تێکی ئه‌رخه‌وانی ئازادی ئه‌م کوردستانه ده‌نوسنه‌وه .
له‌هه‌ر کوێ هه‌ن خاکی به‌رپێتان ماچ ده‌که‌م سه‌رم نه‌وی کڕنوش بۆ قه‌ندیل ده‌به‌م و ڕوحم قوربانی هه‌یبه‌ت و هێزتان ده‌که‌م
٢٠/٠١/٢٠٠٨ سویسرا
|