![]()
|
بۆ به‌ڕێز سۆزان خان له په‌رله‌مانی هه‌رێم. یاشێخ
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا: وه‌ک له‌میدیا کوردیه‌کاندا ئاماژه‌تان پێدابوو سه‌باره‌ت به چۆنێتی ساغکردنه‌وه‌ی فره‌ژنی له په‌رله‌ماندا،گوایه ئێوه‌ی بهرێزسهرکهوتووبوون له مهر یاسای باری که‌سێتیه‌وه به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی وچۆنێتی داڕشتنی یاسایی ئه‌و بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه دزێوه. به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی خۆتان واتان ووتوه که هه‌رچۆنیک بێت توانیوتانه له‌به‌رامبه‌ر جههلوخورافاتدا هه‌نگاوێک بنێن. ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م بۆئهوجورئهتهتان به‌ڵام جێگای داخیشه ههوڵهکهتان زۆر کورتی هێناوه به‌به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ئاستی داخوازی گشتی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ئه‌مڕۆماندا. چوونکه ئهوپاشه کشهکردنهتان لهبهرامبهرلهشکری کۆنه‌په‌رستی خۆی له‌خۆیدا مانای له‌داوخستنی شه‌خشی خۆتانه له‌پێش ههمووکهسێکدابهکوردیو به‌کورتی مانای رازیبوونی خۆشتانه به‌ژیانی ههویهداری ئهگهرلهپێشدا لهسهربهڵگهنامهی هاوسه‌رێتی واژۆت نه‌دابێت یان هاوسهرپێویستی بهکوریان کچ هه‌بێت وه‌یان نه‌خۆشبیت یان توانای مناڵبوونت نه‌بیت یان ئه‌گه‌ر پیاوه‌که عه‌داله‌تی بنوێنیت لهههڵسوراندنی ئه‌وژیانه دووژنیهدا ئێمه‌ش ده‌ڵیین وه‌ک ووتراوه له شهرعو له یاسادا شه‌رمی نیه ئایا ئه‌و پیاوه ده‌توانیت هه‌مووشه‌وێک به‌درێژایی ته‌مه‌نی عه‌داله‌تی بنوینیت له کرداری جووتبووندا له‌گه‌ل ژنه‌کانی یان هه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه مادام توانای مادیان ههیهودهوڵهمهندن ئهوهفرهژنی حه‌ڵاله کهلهههمووشی مالکاولانهتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و فره‌ژنیه نه‌ک هه رلهرووی ئاینه‌وه ته‌عمیم دهکهنو ده‌مه‌زه‌ردی ده‌که‌نه‌وه ئهوهلهرووی یاساشه‌وه ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر ژناندا راست ووتراوه گه‌ر قه‌له‌ره‌ش رابه‌ر بێت ده‌بیت میلله‌ت دهربهدهربیت. بۆیهلهراستیدا ئهوپێشمهرجانهتان هه‌موویان ده‌سته واژه‌ی بێمانان. چوونکه ئه‌وانه پێش مهرجانێکن که زیاتر ئافره‌ت وابه‌سته‌ی پیاواندهکات نه‌ک پارێزگاریکردن له‌مافه‌کانیان. بۆیه به‌ڕێزیشتان نه‌تان توانیوه خۆتان بگرن لهبهرامبهرجاهلیهتووچاخهکانی ناوه‌راست. چوونکه به‌ده‌ستی به‌تاڵ چوونه‌ته مهیدانو تاوی به‌ردێکتان داوه که‌نه‌تان زانیوه کێشه‌که‌ی چه‌نده بۆیه نه‌تانتوانی وه‌ک پێویست بیجووڵێنن. واته به‌بێبوونی سه‌پۆرتێکی یاسایی پێشمه‌رج له‌وروه‌وه ئه‌نجامێکی لهوهباشتری لێچاوهڕێناکریت.
پێش هه‌مووشتێک سه‌ربه‌خۆکردنی ئافره‌تان له‌رووی داراییه‌وه-ئابووری- و دابینکردنی ئاسایشی ژیانیان پێشمه‌رجی سه‌رخستنی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی فره‌ژنیه چوونکه کاتێک ئافره‌ت زانی ده‌رامه‌ت له‌ده‌ست نادات‌و ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی مناڵه‌کانی بکات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وکاته خۆی بۆساتهوهختێکیش ژیانی ههویهداری قبووڵناکات به‌تایبه‌ت که‌ترسی کوشتنێشی نه‌بیت.[ خۆلهووڵاتانی رۆژاواشدا بۆپاراستنی ژیانی ئافره‌تان ههردووژنه یاساغ نیه به‌ڵکوو له‌کاتی جیابوونه‌وه‌یاندا-ژن‌وپیاو- ئه‌وه ده‌زگای به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت جێگۆڕكی به ژیانی ئافره‌ته‌که دهکهنو باری ئابووریشی مسۆگه‌ره واته ئه‌گه‌ر پێویست بیت ئافره‌ته‌که بۆشارو هه‌ریمی تر ده‌گویزنه‌وه].
حکومه‌تی هه‌ریم وه‌ک که‌ری ناوجۆگه‌ی لێهاتوه:
ئه‌وه یه‌که‌مجارو ئهخیرجاری ئهوحکوومهته نیه که له‌به‌رامبه‌ر ساغکردنه‌وه‌ی مادهیاساییهکاندا به‌چۆکدا دیت‌و خۆی له‌سه‌رپێ ناگریت. ماده‌ی 58 140، فایلی پ.م و گریبه‌سته نهوتیهکانو له‌م دواییانه‌ش یاسای رۆژنامهوانیو یاسای باری که‌سیتی...هتد هه‌موویان به‌شیوازی جۆراوجۆر جوانه مهرگدهکرێن چوونکه حکوومه‌تیک هه‌ڵده‌ستێ به‌یه‌کلایی کردنه‌وه‌یان که حکوومه‌تی دڵخوازی خه‌لکی کوردستان نیه‌و هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه به بریج له‌دایکبوه نه‌شته‌رگه‌ری به عێراقی کردنی بۆکراوه له‌جیاتی جاردانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی. حکوومه‌تیک که له‌رووی ئابووری‌و سیاسیه‌وه سهربهخۆنهبوو چۆندهتوانیت یاساگهلیکی ئابووری‌و کۆمهڵایهتیو تاراده‌یه‌ک سیاسیش پیاده‌بکات. ئه‌و خۆشی نازانیت چیده‌کات له‌کاتێکدا ده‌یه‌وێت خۆیبه به‌شیک له عێراق نیشانبدات به‌ڵام مل نادات بهیاساسهرتاسهریهکان بۆنموونه ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خه‌تی شین وه‌ک مالکی ئاماژه‌ی پێدابوو به‌و خه‌ته. به‌ڵام به‌خاتری قایم راگرتنی سه‌روه‌تی خۆیان ده‌یانه‌وێت مووچه‌ی پێشمهرگهوشههیدانو ئهنفالیشو فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ربودجه‌ی عێراق بیتو له‌ولاشه‌وه داوای له 17%ی داهاتی نه‌وتی عێراق ده‌که‌ن. له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ده‌یانه‌ویت یاسایه‌کی روولهعهلمانیهت ده‌ربکه‌ن سه‌باره‌ت به یاسای باری کهسیتیو به‌تایبه‌ت لابردنی فره‌ژنه. ئه‌وه‌ش له‌وکاته‌دایه که هه‌رێم خۆی به‌به‌شیک لهوحکوومهته عیراقیه نیشان ده‌دات که ته‌واوی په‌رله‌مانه‌که‌ی ده‌نگیان لهسهرئهوهداوه که‌ئاین به‌تایبه‌ت ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یاساکۆمهڵایهتیوئابووریو ته‌نانه‌ت سیاسیه‌کانیش بیت. واته به‌پێی ئه‌وده‌نگدانه چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ره‌وانه‌ی ده‌ستی مه‌قووله‌ی؛ لافرق بین العرب والعجم الا بالتقوی. دهکاتو له‌ولاشه‌وه جۆرێکه له ته‌ئکید کردنه‌وه له‌سه‌ر بوونی سه‌یرکردنی دووئافره‌ت وه‌ک شاهیدێک لهبهرامبهریاساداو نیوبه‌ش له‌وه‌رگرتنی سامانی وه‌ره‌سه له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک براداو چه‌سپاندنی یاسایی دووژنهومارهکردنی کچان له‌سه‌ر بێشکه‌و بهوهکالهتو لهخویندادانی ئافرهتو ..هتد.به‌کورتی چه‌سپاندنی بیرۆکه‌ی( ئافره‌ت وه‌ک زه‌عیفه) له‌به‌رامبه‌ر یاسادا له‌وڕۆژه‌وه یه‌کلاییکراوه‌ته‌وه که سه‌رکردایه‌تی کورد به‌تایبه‌ت بارزانیوتالهبانی ماچی ژیاندنه‌وه‌یان به‌خشی به عیراق که‌رامه. بۆیه مانه‌وه‌ی فره‌ژنی به‌تایبه‌ت بهفۆرمالهکردنیکی یاسایی نه‌ک هه‌ر سهرکهوتننیه به‌ڵکوو داننانی یاسایشه به‌و جههلوو خورافاته که بهربهریهتیش قبووڵی نه‌بوو بۆیه مارکس ووته‌نی کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆ قه‌رزاری به‌ربه‌ریه‌ته که ژیانی خیزانیداری به‌شێوازی دووهاوسه‌ری داهێناودایبراند لهفرهژنیو فرهمێردیو به‌دوور له‌و ناخوونۆکهی سه‌رمایه‌داران لهسهرهاوسهری یهکتردهیدهن.
بۆیه حکوومه‌تی هه‌ریم وه‌ک که‌ری ناوجۆگه ئهمبهروئهوبهریتی له‌نێوان داڕشتنی دهسهڵاتوویاسایهکی مۆدێرن‌و تاراده‌یه‌ک عه‌لمانیه‌ت و دهسهڵاتییکی یاسایی داڕێژراو لهسهرمهزههبوکۆنهپهرستی. دیاره ئه‌وه‌ی هه‌ریم ده‌یکات بۆی ناچیته سه‌ر ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خاته به‌ره‌ی گه‌له‌وه که ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه‌و نایکات بێگوومان ئاوی جۆگه‌که ده‌یبات چوونکه سهرپێچێشی لێقبوولناکرێت تا سه‌ر چوونکه خۆی به‌ده‌ستی خۆی دهستوپیی لهمادهیاساییهکانهوهئاڵاندووهو ههرجۆرهسهرپێچی کردنێکی به‌سه‌رپێچیکردنی له‌یاسا بۆدهژمیردریت به‌پیی یاساعیراقیهکان که‌خۆی واژوی له‌سه‌رداون پێشتتر.
|