په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٤\٢٠١٢

بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی جینۆسایدکراوانی

ئەرمەن لە ٢٤\٤\١٩١٥ و

یەکەم زانکۆی کوردستان لە ٢٤\٤\١٩٧٤ لە قەڵادزێ.

 


خالید ئەحمەد ئاسنگەر و سەرکەوت مەولود، چەپکە گوڵی کەس و کاری شەھیدان و قوربانیانی قەڵادزێ و جینۆسایدکراوانی کوردستانیان، پێشکەش بە بەڕێزان دکتۆرە سوزان سەرۆک و بەڕیز گاگیک ستیپام سەرکیسیۆم جێگری ئەنیستوتی ئەرمەن لە لەندەن کرد، بۆ ئەوەی بیگەیەننە کەسوکاری جینۆساید کراوانی ئەرمەن.

 

http://montreal.ctv.ca/servlet/an/local/CTVNews/20120424/mtl_newsmaker_armenia_120424/20120424/?hub=MontrealHome

لە دوای پێشوازییەکی گەرم، پەیامی خەڵکی جینۆسایدکراوی کوردستان بە کەسوکاری جینۆسایدکراوانی ئەرمەن راگەیەندار، پێشنیاری بەیەکەوە بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی  ٢٤\٤ لە ئایندەدا کرا، ھەروەھا زۆر بەڕێزەوە بانگھێشت کران بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٤\٤ قەڵادزێ لە لەندەن لەو کات و شوێنەی خوارەوە:

 

کاتژمێر: ٣ تا ٦ی یەک شەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٢
CVA, 82 London Road, CR٠ 2TB, Croydon

بۆ بەشدارییکرددن و زانیاریی پتر دەتوانن پەیوەندیی بکەن بە:
info@qaladze.info
qaladze1974@hotmail.com 

یان تەلەفۆن بکەن بۆ: ٠٧٧٤٠٨٨٢٦٤٣، ٠٧٧٣٨٨٥٣٣٨٠، ٠٧٩٢٧٢٧٥٦٠٦، ٠٧٩٥٠٥٠٥٧٥٣

لە کۆتاییدا ھەر دوولا وەک وەفا و دڵسۆزیی بۆ کەسوکاری ئەرمەن، کورد و گەلانی تری جینۆسایدکراو لە جیھان، پەیمانی ھاوکاریی و بەیەکەوە کارکردن بە رێگای مەدەنی و یاسایی دا.
سەربەرزیی و نەمریی بۆ شەھیدان و جینۆسایدکراوانی کورد، ئەرمەن و گەلانی تر لە جیھان.

 

 

خالید ئەحمەد ئاسنگەر
٢٤\٤\٢٠١٢ - لەندەن 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک