بۆچی ده‌بێت کورد
ده‌نگ نه‌دات و ئه‌زموونی ده‌ته‌په بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رکه‌وتوو
نییه ؟
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
له چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌زمونی حدکا بووه مۆدێلی سیاسی زۆربه‌ی
به‌شه‌کانی کوردستان به تایبه‌ت باشوور،له هه‌ر شوێنێک کورد هه‌بوو
باڵێکی دیموکرات درووستکرا،له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان کۆمه‌ڵه خه‌ریک
بوو هه‌مان ڕێچکه بگرێته به‌ر،وه‌لێ که حیزبی کۆمۆنیستی ئێران توشی
شکستی سه‌ربازی و قه‌یرانی سیاسی بووه‌وه ،چه‌پ له جیهان له‌گه‌ڵ
ڕوخانی دیواری به‌رلینا ڕه‌ونه‌قی جارانی نه‌ما،ئه‌ویش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو
و ئه‌م خه‌ونه‌ی پوکایه‌وه،به گشتی پارته‌کان هه‌وڵیان داوه وه‌ک
پان کوردی و کوردستانی ده‌ربکه‌ون.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه پارتی کرێکاران به‌و ئینعتافه‌یا
ڕۆیی،له باشووری بچوک سه‌رکه‌وتوو بوو،وه‌لێ له پارچه‌کانی دی نه‌یتوانی
،هه‌رچه‌نده له ڕۆژهه‌ڵات هێشتا له ژێر ڕه‌حمه‌تی تاقیکردنه‌وه‌دایه"
بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌زموونانه که ده‌ڵێین سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه به‌و
مانایه دێت کۆپییه‌کی خۆی به‌هه‌مان توانا‌و هێزی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌وه
درووست کردبێت".
هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌هاری ئه‌مساڵ،سه‌رکه‌وتنه‌کانی ده‌ته‌په،ئه‌زموونێکی
دیکه‌ی له تێکۆشانی سیاسی هێنایه پێشه‌وه،بۆیه ئاساییه بۆ 3 پارچه‌ی
کوردستان که له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانن وه‌کو مۆدێلێکی سیاسی ده‌رکه‌وێت"ڕۆژهه‌ڵات،باشووری
بچوک،باکوور".
بابه‌تی ئێمه لێره‌دا ڕۆژهه‌ڵاته ،به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانه‌وه‌و
دابه‌شبوونی لایه‌نه‌کان به‌سه‌ر دوو باڵدا"ته‌حریم"کۆمه‌ڵه‌کان،حدکا،پژاک-
به‌شداره‌کان حدک و پاک".
هه‌ر پارتێکی سیاسی له قۆناغێکدا به تاکتیکی هه‌ڵه یان ڕاست ده‌توانێت
کار له‌سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی ئه‌و ڕێکخراوه دابنێت،بۆیه ئه‌م لایه‌نانه
بۆخۆیان باجی تاکتیکه‌که‌یان ده‌ده‌ن هه‌ر لایه‌نێکیان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه
بیریکردبێته‌وه پێشبینییه‌کانی به قازانجی گه‌له‌که‌ی نه‌بێت،باجی جه‌ماوه‌ر
ده‌دات ، وه‌له‌و زۆرجار به‌هۆی زاکیره لاوازی تاکی کۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵه
و خیانه‌ته سیاسییه‌کان له‌بیر کراون .
من به کۆمه‌ڵێک هۆکار وا ده‌کات پشتیوانی له هێڵی گروپی ته‌حریمکراوان
بکه‌م به‌هۆی :
- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری مافی خۆ کاندیدکردنی تێدا ئازاد نییه بۆ
ته‌واوی هاووڵاتیان و له زه‌مینه‌یه‌کی ته‌ندرووستدا پێک نایات،به
پێی ده‌ستووری وڵات کاندیکراوان دیاریکراوان له ده‌ورو پێوه‌نده‌کانی
کۆماری ئیسلامی تێناپه‌ڕن،که به‌سه‌ر چه‌ند باڵی جیاجیا دابه‌شبوونه،له
کۆتاییدا هه‌موویان فه‌قێی ولایه‌تی فه‌قێن و قوتابی خامنه‌ئین و له
ڕێنوێنییه‌کانی ده‌رناچن.
- رژێمێکی ته‌واو دکتاتۆر و سه‌رکه‌وتکه‌ر له‌سه‌ر کاره و به ئیعدام
و سه‌رکووت وه‌ڵامی داخوازییه‌کانی کورد و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان
ده‌داته‌وه،هه‌ر به‌شداریه‌ک شه‌رعییه‌ت به پرۆسه‌که ده‌دات،ئه‌وه‌ی
کۆماری ئیسلامی نه‌یانتوانی به زۆری سه‌ره نێزه خه‌ڵک به‌رنه سه‌ر
سندوقه‌کانی ده‌نگدان ،ئێستا پارتی سیاسی کوردی ده‌یانبات و شه‌رعییه‌ت
به هه‌ڵبژاردنه درۆکانیان ده‌دات.
سه‌بارت به ئه‌زموونی ده‌ته‌په بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،پێم وایه له‌م
قۆناغه‌دا بیرکردنه‌وه له کارێکی وا زه‌حمه‌ته،به‌هۆی:
-تورکیا تا ڕاده‌یه‌ک زۆر سیسته‌مێکی سیاسی دیموکراتی چه‌سپیوی هه‌یه،پارتی
سیاسی به بۆچونی سیاسی جۆراوجۆره‌وه ئازادانه هه‌ڵسوڕانی سیاسی ئه‌نجامه
ده‌ن ،له ئێران‌دا پرۆسه‌که ته‌نها تایبه‌ته به چه‌ند گرایشێکی ناو
مه‌لاکان له کۆتاییدا هه‌موو جبه و عه‌با له‌سه‌رن.
- له تورکیا سه‌رۆکی پارتی کرێکاران یه‌خسیرکرا بڕیاری ئیعدامی به‌سه‌ردا
نه‌درا ،به‌هۆی نه‌بوونی بڕیاری ئیعدام له تورکیا ،که‌چی له ئێران
چالاکڤانای مه‌ده‌نی و سیاسی به به‌رچاوی جیهانه‌وه‌به دڕندانه‌ترین
شێوه ئیعدامه کرێن ،نه‌خوازه‌لا هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی،له تورکیا ده‌یان
و سه‌دان هه‌زار ڕێکخراوی مه‌ده‌نی ته‌واو ئازا‌و و بوێر هه‌یه و په‌نجه
به چاوی مارا ده‌که‌ن.
- له تورکیا پارتێکی سیاسی به‌هێز هه‌یه که ناوی پ‌ک‌ک یه و سه‌رکردایه‌تی
بزوتنه‌وه‌که ده‌کات،بوونی یه‌ک پارتی سێبه‌ر وه‌ک ده‌ته‌په ئاساییه،
وه‌لێ له ڕۆژهه‌ڵات کۆمه‌ڵێک پارت هه‌یه، ئه‌وکات هه‌ر پارتێک ده‌ته‌په‌یه‌ک
درووست بکات،نه ده‌توانرێت ڕێک‌بخرێن و نه ژیرانه سه‌رکردایه‌تی
بکرێن،ئه‌وسا ڕژێمیش ده‌ته‌په‌ی خۆی به چه‌شنی پارته کارتۆنییه‌کانی
به‌عس له باشوور دروست ده‌کات .
-ده‌ته‌په له ئه‌سته‌مبوڵ،له نزیک باره‌گاکه‌ی ئه‌ردۆگان به نه‌فه‌سی
په‌که‌که کاره که‌ن،سه‌دان هه‌زار کادیری نه‌ترس و گوێڕایه‌ڵیان پێگه‌یاندووه،ئه‌و
پارته له مه‌ودایه‌کی مێژویی ده‌یان ساڵه و ئه‌زموونی زۆر به‌رهه‌م
هاتووه،تێکۆشه‌رانی ناسراو به ئه‌زمونن، پێک هێنانی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که‌ره‌سه مرۆیی و پاڵنه‌ره ئایدۆلۆجی و زه‌مینه مه‌وزوعییه‌که‌ی
دیموکراتی وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستانه له ئێستادا نییه . هه‌رچه‌نده
زۆر پارتی تێکۆشه‌ر به ئه‌زموونێکی تێکۆشانی درێژ‌و و قوربانی زۆره‌وه
وجودیان هه‌یه،وه‌لێ ئه‌زمونیان له بواری دروستکردنی پارتی سێبه‌ردا
نییه و له‌و بواره‌دا په‌رت و هه‌ژارن.
به‌م هۆیانه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێیان دا، به بڕوای من نه ڕاسته به‌شداری
له ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بکرێت له ئێران،نه زه‌مینه‌ی
پێکهێنانی ده‌ته‌په‌یه‌ک بۆ ڕۆژهه‌ڵات له‌م کات و ساته‌ی ئێستادا له
ئارادایه،باشتره پارته سیاسییه‌کان ڕێکخراوی مه‌ده‌نی جۆراو جۆر پێک
بهێنن وه‌ک چه‌ترێک بۆ ئه‌نجامدانی به‌شێک له کاره‌کانیان،به پێی ڕه‌وتی
گۆڕانکارییه‌کان له داهاتوودا بیر له‌و شێوازه له خه‌بات بکه‌نه‌وه
.
|