بۆ
خستنه‌ڕووی راستیه‌کان.
بۆ رای گشتی و
هه‌ڤاڵانی حزبی رزگاری کوردستان.
ئه‌مڕۆ
کودێتاچییه‌کان بهیانۆکهیهکی دیکه‌یان دژ به من بڵاوکردۆته‌وه ،
گوایه منیان له حزب ده‌رکردووه، به‌ڵام چونکه پێشتر رامگه‌یاندبوو
که وه‌ڵامی هیچ بهیانۆکه و بوختانه‌کانی کۆدێتاچیهکان ناده‌مه‌وه
و رێگه‌ی دادگه ده‌گرمه به‌ر، ئیتر دواین بڕیار بۆ دادگه
ده‌هێڵمه‌وه، با بزانین کێ ده‌یدۆڕێنێ و کێ شه‌رمه‌زاری بۆ
ده‌مێنێته‌وه.
رێکار ئه‌حمه‌د
سکرتێری گشتی
حزبی رزگاریی کوردستان
٢٠٠٨-٧-٨
rekarahmed@hotmail.com
www.rekar.org
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کاتێک کۆدێتاچی
باس له چاکسازی ده‌کات.
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان!
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک، سه‌ربه‌خۆخوازان!
هه‌ڤاڵانی حزبی رزگاریی کوردستان!
دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاگاداری سکرتێری گشتی حزب، به‌بێ ئاگادری کارگێڕی
مه‌کته‌بی سیاسی و چوار ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، چه‌ند که‌سێک به
پشتیوان و پاره‌ی ده‌ره‌کی ویستیان کۆدێتا به‌سه‌ر حزبی رزگاریی
کوردستان بکه‌ن، سیناریۆی کۆنفرانسیان قوت کرده‌وه، ته‌نانه‌ت
کۆدێتاچیان جورئه‌تی ئه‌وه‌شیان نه‌کردبوو که یه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌رو کادیره ئه‌ساسیه‌کانی حزب بانگ بکه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
بانگیش کرابوون، پێیانڕاگهیاندرابوو که بچن و مووچه وه‌ربگرن، به‌ڵام
کاتێک سکرتێری حزب روون کردنه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه‌و بێ ئاگایی خۆی
پێشاندا، دوای ئه‌وه‌ی حزب پیلانی ئه‌و کۆدێتاچیانهی له قاودا، دوای
ئه‌وه‌ی که ده‌زگه‌کانی راگه‌یاندنی حزب که بریتین که هه‌فته‌نامه‌ی
رۆژی گه‌ل و ماڵپه‌ڕی رزگاری زۆر به تووندی وه‌ڵامی کۆدێتاچیانیان
دایه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی رۆژی گه‌ل
له نێو شاره‌کانی کوردستاندا ئه‌و کۆدێتاچیانه دووچاری شۆک هاتن و
شپرزه بوون، که‌چی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه و داوای
بوردن له حزب بکه‌ن و پاشگه‌ز بببنه‌وه، ههنگاوێکی دیکه ده‌هاوێژن
و له‌ژێر ناوی چاکسازی کۆدێتایه بهیانۆکه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئێمه
لێره‌دا جارێکی دیکه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ئێمه وه‌ک حزبی
رزگاریی کوردستان پیلانی کۆدێتاچیان هه‌ره‌س پێدێنین، له‌مه‌ودوا وه‌ڵامی
هیچ بیانۆکهی ئه‌وانه ناده‌ینه‌وه، رێگه‌ی دادگه ده‌گرینه به‌رو
سکاڵا له دژی کۆدێتاچیان تۆمار ده‌که‌ین.
نه‌فره‌ت له کۆدێتاچیان
به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی
سکرتاریه‌تی
حزبی رزگاریی کوردستان
7-7-2008
|