١٨\٩\٢٠١٤
بۆ
زامی شه‌نگال(٢).
کامەران هەڵوەدا
به‌ر له زامی شه‌نگالیش
برینی کوردستان هه‌ر دمی کراوه بوو به‌ڵام من فامم نه‌کردبۆوه.
١
خۆ کوردستان بۆ من
هه‌ر کوردستان نییه
به‌ڵکو له‌توکوتی
مێژوویه‌کی لووتاوێژی
کرم لێدراوه.
شه‌نگالیش
هه‌ر شه‌نگال نییه
به‌ڵکو ئاوێنه‌ی مودێرنه و
ناسنامه‌ی
په‌سامودێرنه‌ی خه‌ساوه!
٢
ئاگام لێ‌بوو
مناڵه چاوزیته‌کانی شه‌نگال
ئاویان ده‌بیست
خاکیان ده‌دواند
رووه‌کیان ده‌خوێنده‌وه.
ئاگام لێ‌بوو
له‌گه‌ڵ په‌پووله پاییزه
ده‌سته‌ملانی دار به‌ڕوو ده‌بوون.
شه‌وێک ده‌بوونه هێشووی ره‌زی
دالکاوی سه‌ر قانه‌کان،
شه‌وێک
ئه‌ستێرانیان دارژمێر
ده‌کرد،
به‌یانیانیش
سواری که‌ژاوه‌که‌ی هه‌ور ده‌بوون
سه‌فه‌ریان ده‌کرد
بۆ دوور دوور....
که‌چی ئێستا
له کانیله‌ی وشکی چاویاندا
هه‌موو نامۆن
ته‌نانه‌ت ره‌نگه‌کانیش؛
زه‌رد، سپی، سه‌وز، سوور...
__________________________
پەراوێز:
لووتاوێژ:
بۆگه‌نی زۆر پیس که ده‌بێته هۆی لووت گرتن.
دارژمێر کردن:
به دار ئاماژه بۆ کردن و بژاردن.
__________________________
بۆ زامی شەنگال(١):
www.emrro.com/bozamishengal.htm
ماڵپەڕی کامەران هه‌ڵوه‌دا
|