په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\١٠\٢٠١٥

''بیرەوەرییەکانی سەر بەرد'' لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیھانی


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە سینەماکانی شارەکانی ھەولێر و سلێمانی نمایش دەکرێ.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا، بە شێوەی گشتیی لە ڕۆژی پێنجشەمە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ھۆڵی سینەمایی ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵی شاری ھەولێر و ھەروەھا لە ھۆڵی سیتی سینەما لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان و نمایشەکەی دەست پێدەکات و خەڵکی دەتوانن بۆ بینینی ئەم فیلمە کوردییە سەردانی ئەم سینەمایانە بکەن و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێ.

نمایشی گشتیی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە لە سینەماکسی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک دەستی پێکردووە و نمایشەکەی بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێ.

ئەم فیلمە کوردییە کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، تیایدا ئەکتەری ناوداری کورد "حوسێن حەسەن" و ھەروەھا "نەزمی کرێک"، "شیما مەلایی"، "سوعاد ئوستا"، "ڕێکێش شەھباز"، "بەنگین عەلی"، "ھوشیار زێرۆ"، "بەڕۆژ ئاکرەیی" و چەندین ئەکتەری دیکە ڕۆڵیان بینیوە.

بۆ بەردەوامبوون بە بەرھەمھێنانی فیلمە سینەماییەکان لە ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا ھاوکاریی کردنی سینەماکارانی کورد، پێویستە ھاوڵاتیان بە چوون بۆ ھۆڵەکانی سینەما و
بینینی ئەم فیلمە کوردییە لە پێکھێنانی ڕەوتێکی نوێی سینەما لە کوردستان ھەنگاو بنێین.

ترێلەری فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد'':
https://www.plustransfer.com/download.php?id=1fade7f11ffc7e863b6485ba43b8c252

 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک