په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٠\٢٠١١

    جادووگەر و هاوشێوه‌کەى پیرەمێرد .

رێبین ئەحمەد خدر

(چیرۆکى چێَڵەکان)

پیاوێَک زۆر لە پیرەمێَردى شاعیر دەچێَ
لە کۆتایى کۆڵانەکە خەوتووە

چێَڵەکان لە پشتەوەى پیکابەکە
بانگى دەکەن

دایکى سەوزەفرۆشەکە
سەتڵێَکى شینى هەڵگرتووە
- وڵات دەماڵێ

سەیران هەر بە من پێَدەکەنێَ
چونکە نازانم ساپ ساپانێَ بکەم

لە حەوشەى پشتەوەى ماڵى
هاوشێَوەکەى پیرەمێَرد
کوڕِ و کچێَک ژوانیان هەیە

سووخمە کەوتۆتە سەر بەردێَک
بەردەکە دوو مارمێَلکەى لەسەرە

کوڕِەکە تووند مەمکەکان دەکوشێَ
شتێَکى لە دواوە شاردۆتەوە

پەڵە هەورەکان لە کۆڵانەکە باوێَشک دەدەن
باوکى سەیران لە دیار تەلەفزیۆن
دانیشتووە و دەگرى

دایکى سەوزەفرۆشەکە وڵاتى ماڵیوە و
پیپسى دەخواتەوە

پیکابەکە دوورکەوتۆتەوە
چێَڵەکان ئیتر بێَدەنگن

سووخمە هێَشتا لەسەر بەردەکەیە
چەقۆیەکى خوێَناویش لە تەنیشتى داننراوە

دوو مارمێَلکە لەسەر جەستەیەکى
سپى سەما دەکەن

من دەمەوێَی هەموو ئەمانە بڵێَم
هەموو ئەمانە
بەڵام
سەیران هەر بە من
پێَدەکەنێَ
هەر بە من
چونکە نازانم ساپ ساپانێَ بکەم.


(فیلمێَکى نوێَ)

جادووگەرەکە لە نێَو تابووتە سەهۆڵییەکە هاتەدەرەوە
پێَکەنى
پێَکەنى و منى کرد بە سمۆرە

سێَ ساڵ لەسەر درەختەکان گۆرانییم دەوت
لەژێَر گەڵاکاندا دەخەوتم
گوێَزم دەخوارد و خەونم دەبینى
تەنانەت جارێَک لەگەڵ دۆستەکانمدا
ڕۆیشتین بۆ شار
لە نزیک بینیایەکى گەورەدا
خەڵکێَکى زۆرمان بینى
- تابلۆى سینەماکەش
نیشانى دەدا کە فیلمێَکى نوێَیە
من و هاوڕِرێَکانم لەژێَر درەختێَکەوە سەیرى
خەڵکەکەمان دەکرد
هەموویان رەنگ زەردبوون
- دەگریان

جادووگەرەکە دەستى لە دروستکردنى
شێَرەبەفرینەکە هەڵگرت و
منى کرد بە ئۆتۆمبێَل

ئۆتۆمبێَلێَکى شینى مۆدێَل نوێَ
پیرەپیاوێَک منى کڕِى
لە فریشتەکانیش بەختەوەرتربوو
من سێَ ساڵ لە نێَوان شار و شارۆچکەیەکدا
هاتوچۆم دەکرد
جارجار چەند پیاوێَکى پیر بۆ سەیران و
ژنێَکى جوان و منداڵێَکى نەخۆش لە ناومدا دادەنیشتن
پیرەپیاو وەک منداڵى خۆى خۆشیدەویستم
زیاتریش

جادووگەرەکە سەرکەوتە سەر درەختێَکى بەرزەوە و
منى کرد بە مرۆڤ

سێَ ساڵى ڕِێَک لە شەڕِەکاندا خەڵکم دەکوشت
دەسگیرانەکەم لە ماڵەوە وەک هەموو داستانێَک
چاوەڕِرێَم بوو
لە هەموو لایەکەوە بانگیان دەدا: تەقە بکەن، تەقە بکەن
لە تەنیشتمەوە دەیان لاشە و
لە دوورى دوریشەوە بۆنى خوێَن
گوللەتۆپەکان خۆیان و منداڵە وردەکانیان
بەدەم فڕِینەوە پێَدەکەنین
سێَ ساڵى رێَک لە شەڕِدا

دواجار لە شەڕِێَکدا ڕِامکرد

رامکرد و گوللەتۆپەکانم جێَهێَشتن
”دەبێَی بگەڕِرێَمەوە ماڵەوە“
لە ڕِێَگادا هەناسەسوار و تێَنوو
رۆژێَک رۆیشت و ئاو نەبوو
”دەبێَ بگەمەوە دەسگیرانەکەم“

کۆتاکەى لە بێَشەڵانێَکدا
کانییەک فریام کەوت
بەختەوەر بووم، بەختەوەر
نەمدەزانى گوللەیەک لە ناو دڵمدایە
نەمدەزانى پێَکراوم

من مردووم جادووگەرەکە
بە جادووەکانى خۆت زیندوومکەوە
بەڵام تکادەکەم
تکا دەکەم
گەر زیندووت کردمەوە
بمکە بەهەموو شتێَک
تەنها مرۆڤ نەبێَ

من مردووم جادووگەرەکە.

_____________________________________________
* ساپ ساپانێ - ساپ ساپانە: یارییەکە منداڵان دەیکەن، به‌ تایبەتی کچان. خشتەیەک لەسەر زەوى دەکێشرێت، یاریکەرەکان لەسەر قاچێک لە ناو خانەکاندا یاریدەکەن و بازدەدەن.
 

ماڵپه‌ڕی رێبین ئه‌حمه‌د خدر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک