په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٤\٢٠١٦

جاهلیەت و ئیسلام!

جەمال عەزیز     


لەدوای سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلام لەنیوەدورگەی عەرەبی، لەدوای باڵادەست بوون و گۆڕینی ئایدۆلۆژیای ئاینی وکۆمەڵایەتی بۆ ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی بەهێزو تووندڕەو، مسوڵمانە دەستڕۆشتوەکانی ناو قورەیش کاریان لەسەر گۆڕینی فەرهەنگی خەڵکی ناوچەکە دەستپێکرد، هەموو سەردەمێکی پێش ئیسلامیان بەسەردەمی نەزانی(الجاهلی) ناودەبرد، هەرچەندە سەردەمی پێش سەرهەڵدانی ئیسلام لەنیوەدورگەی عەرەبی چەندین شاعیر و نووسەر بونیان هەبوو، هەروەها دەتوانین بڵێین%٢٠ی چیرۆکەکانی ناو قورئان لەو شارستانیەتەوە سەرچاوە دەگرێ کەلەپێش ئیسلامدا لەوناوچەیە بوونی هەبووە.


ئەریستۆ تالیسی(ئەرستۆ)یەکێکە لەحەوت کەسە کاریگەرەکەی جیهانی مرۆڤایەتی، بەیەکەمین فەیلەسوفی جیهان دەژمێردرێت ساڵی ٦٢٤-٥٤٧ پ ز لەگریک ژیاوە، دامەزرێنەری فێرگەی ئەیۆنی شارەزایی گەلێک زانستی وەک ماتماتیک وئەستێرەناسی بووە تائەوڕادەی پێشبینی خۆرگیرانەکەی ٢٨-٥-٥٨٤ی پ ز بکات، ئەوکات یۆنان پشتی بەمیتۆلۆژیا دەبەست بۆسەرچاوەی بوون، بەڵام ئەم هات کۆتایی بەو قۆناغە هێناو ئاوی کردە سەرچاوەی بوون وبەشێوازێکی زانستیانە لێکیدایەوە وکردیە توخمی میتافیزیکی گرنگ لەبەردوو هۆکار، ١گرنگی ئاو بۆ ژیانی زیندەوەر ٢-دینامیکیەتی ئاو چونکە کاتێک پلەی گەرمی ئاو بەرزدەبێتەوە بۆ ١٠٠ پلەی سانێگراد دەبێتە هەڵم ولەپلەی سفریشدا دەیبەستێت، بەڕای تالیس جیهان پڕە لەخودا، بەڵام کام خودا؟ دەشێت ئاوی بەخودا دانابێت یان باوەڕی بەهێزێک هەبووبێت کەئاوی دروست کردوە، لێرەوە دەڵێین ئەگەر پێنچ سەدە پێش زاین و زیاتر لە١٢ سەدە پێش ئیسلام ئەم زانست وئەم فەیلەسوفە بوونی هەبێ ئیتر چۆن بڕوابەقسەگەلێک بکەین کەبڵێن سەردەمی پێش ئیسلام سەردەمی نەزانی(جاهلی) بووە.


مسوڵمانان ناهەقیەکی گەورە لەمێژوو دەکەن کاتێک دەڵێن سەردەمی پێش ئیسلام سەردەمی نەزانین بووە، بێگوومان ناهەقیەکی گەورە دەکەن ئەگەرنەتوانن ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەن وباوەڕ بەخوێنەر بهێنن کەئەوە ئیسلام بووگیانی لێبووردەی لەناوخەڵکدا بڵاوکردەوە، پێویستە بیسەلمێنن سەردەمی پێش ئیسلام سەردەمی نەزانی(جاهلی) بوو، بەڵام ئەگەر مێژوو سەلماندی سەردەمی پێش ئیسلام باشتربوو بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە کەواتە ئەوخەڵکەش هەقیانە بڵێن خۆزگەمان بەڕابردوو، ئەگەر کەنیزەک وتاڵانی ، کوشتن وڕێگەگرتن(چەتەیی) هەرلەبڕەودا بێت ئەبێت شانازی بەسەردەمی نوێ لەکوێی مێژوودا جێگەی بێتەوە.


لەدەرەوەی جغرافیایی ئیسلام، لەناوچەکانی دراوسێی نیوەدورگەی عەرەبی شارستانیەت بوونی هەبوو، بەتایبەت شارستانیەتی پارس، بیزەنتینیەکان لەگەشەدا بوون، خوێندەوار و بازرگان، پیشەگەربوون، هەروەها زۆریش کاریان کردبووە سەر ئەو عەرەبانەی کە بازرگانیان دەکرد لەگەڵ دنیای دەرەوە ،بەڵام نیوەدورگەی عەرەبی بەهۆی هەڵکەوتەی جغرافیایی کەمێک دابڕابوون لەدراوسێکانیان هەرئەم هۆکارەش بوو کەعەرەبەکان بەراورد بەخەڵکانی دیکە زۆردواکەوتوو بوون، ئەو زانیاری وشارستانیەتەی دەیانزانی بێگوومان سەرچاوەی دنیای دەرەوەی عەرەبەکان بوو، کاتێک ناوچەکەیان بوو بەڕێگای بازرگانی زیاتر ئاگاداری شارستانیەت ودەنگ وباسی خەڵکانی غەیرە عەرەب بوون، گواستنەوەی بت وداتاشینی بت وپەرستنی وەک خوداوەندێک بێگوومان هەرلەدەرەوەی ئەو جغرافیایەوە گەشتۆتە لایان، ئەگەر بەهەزاران ساڵ پێش ئیسلام شارستانیەتی میزۆپۆتامیا وەک دایک ولانکەی هەموو شارستانیەتەکان هەبووبێ ئیتر چۆن ئەتوانن بڵێن مێژووی پێش ئیسلام مێژوویەکی جاهلیەتە؟


چۆنیەتی ناسینەوەی هەرکۆمەڵگایەک لەڕووی (نەزانی کۆمەڵایەتیەوە) بەم خاڵانەی خوارەوە دەستنیشان دەکرێ،هەرکۆمەڵگایەک ئەم خاڵانەی تێدابەدیکرا یان پەیڕەویان کرد ئەوە لەڕووی هۆشیاریەوە دواکەوتوون،یان ناشارستانن١(نەبوون یان کەمی شارنشینی)٢(بڵاوبوونەوەی نەزانی)٣)زوو توڕەبوون) ٤(ناهەقی کردن) ئەم چوار خاڵەی دەستنیشانمان کرد هەمووی لەناو ئەوخەڵکەی نیوەدورگەی عەرەبیدا بەدیدەکرا ڕۆژانە پەیڕەویان دەکرد، کەواتە دەتوانین بڵێین خەڵکێکی دواکەوتوو بوون بەراورد بەخەڵکانی دیکەی خاوەن شارستانی وپێشکەوتوو.


سڕینەوەی کلتوری گەلانی دیکە دەچێتە خانەی فاشیەت، ئیسلام لەدوای بەهێزبوونی کاری لەسەر سڕینەوەی کلتوری گەلان دەکرد، بەشکاندنی بتەکان وتێکدانی کەنیسەو جێگەپیرۆزەکانی دیکە، تاکو ئەمڕۆش نەوەکانی خالید وعومەر وقاعقاع پەیڕەوی دەکەن، عەرەبی نیوەدورگەی عەرەبی پێش ئیسلام خاوەنی شارستانیەتێک بوون بەخۆیان، هەرچەند بەراوردیش نەکرێت بەشارستانیەتی گەلانی دی، بەڵام شارستانیەت هەرچۆنێک بێت، هەرچەندێک بێت پێناسەیە بۆ ئەوخەڵکەی کەخاوەنێتی، ئەوخەڵکە زمانێکی عەرەبی پاراویان زانیوە کەتاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆش بەزمانی ئەدەب وشیعر دەناسرێ لەناو نیشتمانی عەرەبیدا، هەروەها لەپێش ئیسلام چەندین شاعیری عەرەب هەبوون لە ژن وپیاو بەشیعر باسیان لەیەکتاپەرستی کردووە، لەسەردەمی پێش ئیسلام شیعرو شیعرخوێندنەوە جۆرێک بووە لەپارەپەیداکردن، باسی ئازایەتیو جوامێری سەرکردەیەک،یان بازرگانێک بەشیعر چەند درهەم یان چەند پارچەزێڕ وەرگیراوە، کلتورێکی دیکەی عەرەب پێش ئیسلام سوڕانەوە بەدەوری کەعبەدا بەناوی حەج هەبووە بەبێ هیچ کەم وزیادێکی فەریزەی حەجی ئێستا، کۆبوونەوەی ڕۆژانی جومعە، کەپێشتر ناوی (یوم العرب) بوو پاشان ناوەکەیان گۆڕی بەجمعة، ڕەمەزان وڕۆژووگرتن لەسائیبەی مەندائیەوە وەریانگرتبوو، نوێژ لەزەردەشتیەکانەوە وەریانگرتبوو،ئەم کاروکردەوانە لەنیوەدورگەی عەرەبیدا هەبوو، هەروەها پێش ئیسلام شاری مەکە مەسیحی تێدابوو لەگەڵ بت پەرست، شاری مەدینە یثرب، جوولەکەی تێدابوو لەگەڵ بت پەرست، کەواتە ناتوانین بیسەلمێنین پێش ئیسلام سەردەمی جاهیلی بووە، مەسیحیەکان وجوولەکەکانی ئەو ناوچەیە یەکتاپەرست بوون خاوەنی کتێب بەخۆیان بوون،(بەهەموو پێوەرەکانی زانست ئەو میللەتە نەزانە کەشارستانیەت وپێکەوە ژیان لەگەڵ گەلانی دیکە قبوڵ نەکات)هەردوو شاری مەکە ومەدینە کەدوو شاری گەورە و سەرەڕێی بازرگانی بوون جوولەکەو مەسیحی وبت پەرستی تێدابوو، بەڵام هێندەی دوای سەرهەڵدانی ئیسلام کێشەو شەڕو کەنیزەک وکۆیلە فرۆشتنی تێدا نەبوو،هەندێک خووڕەوشتی ناشیرینی عەرەب کەپێش سەرهەڵدانی ئیسلام لەناوچەکەدا هەبوو، لەدوای بڵاوبوونەوەی دینی ئیسلام هەروەک خۆی مایەوەو پەیامبەری ئیسلام نەیتوانی بەهیچ شێوەیەک ئەوکلتورە ناشیرینە لەبیر ئەوخەڵکە بباتەوە بەڵکو زیادیشی کرد بەڵام لەژێرناوی دین، شەڕ وتاڵانی زیادی کرد، کەنیزەک فرۆشتن سنوری نیوەدورگەی عەرەبی تێپەڕاندوو لەوڵاتی شام کۆیلەو کەیزەکی ئافرەتیان دەفرۆشت، بت پەرستی پێش ئیسلام تەنها پەیوەست بوو بەعەرەبەکان ،بەڵام ئێستا بتپەرستی پەیوەستە بەهەموو مسوڵمانانی جیهان کاتێک دەچن بۆ مەکەو فەریزەی حەج جێبەجێ دەکەن ودەسوڕێنەوە بەدەوری کەعبەدا بەهەمان شێوەی خەڵکانی پێش ئیسلام، بت پەرستەکان ڕۆژێک پێنج جار دەچوونە خزمەتی بتەکانیان ونوێژیان بۆ دەکردن ، ئێستا هەموو مسوڵمانێک لەڕۆژێکدا پێنج جار نوێژ دەکات ، بەخەیاڵی خۆی بۆ خوداوەند نوێژدەکات بەڵام بەهەمان شێوەی ئەوخەڵکە خۆی دەچەمێنێتەوە کەلەکەعبەدا پێش ئیسلام بۆ بتەکان دەچەمینەوە.

 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک