چاک له سوێد دژ به جێبه‌جێنه‌کردنی سزای بریاردراوی دادگا به‌رامبه‌ر جه‌لادانی ئه‌نفال خۆپیشاندان ده‌کات .
سه‌رله‌نوێ به هه‌ول و فشاری زۆر له‌لایه‌ن و ناوه‌ندی سیاسی عێراقی و کوردستانی و هه‌ندێ ولاتی عه‌ره‌بی سونه مه‌زهه‌ب که هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌کێک له جه‌لادانی ئه‌نفال (سوڵتان هاشم ) سزاکه‌ی له‌سه‌ر که‌م بکرێته‌وه یان ئه‌وه‌تا به‌ناوی ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌ر لێبورده‌یی بکه‌وێت ، ئه‌مه‌ش تاوانێکی تره ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کورد به‌گشتی و قوربانیانی ناوچه ئه‌نفالکراوکیمیاباران کراوه‌کان به تایبه‌تی. ئێمه پێمان وایه ده‌سه‌لاته سیاسیه‌کانی کوردستان له ( سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، حکومه‌ت ، په‌رله‌مان ، نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ، پارته سیاسیه کوردستانه‌یه‌کان ، تائێستا هه‌لوێستی خۆیان ده‌رنه‌بریوه یان ئه‌وه‌تا له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه مێژوویه‌دا نین که له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه خه‌ریکن ده‌باره ئاسا پیلان دژ به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌لوێسته داکۆکیکه‌ره ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ( جه‌لال تاله‌بانی و تاریق هاشمی ) له جه‌لادی ئه‌نفال (سوڵتان هاشم ) ، که ڕیگری ده‌که‌ن له‌بواری یاساییدا بۆ جێبه‌جێنه‌کردنی بریاری ئه‌و دادگایه ی که خۆیان ئیمزایان کردوه . بۆیه ئێمه داوا له خه‌لکی کوردستان ، ره‌وه‌ندی کورد له‌هه‌نده‌ران ده‌که‌ین که ده‌ست به خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی بکه‌ن بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی حکومه‌تی عیراق . که ئێمه وه‌ک چاک سوێد به به‌نیازین خۆپیشاندانێک له ستۆکهۆلم بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق رۆژی شه‌ممه 24 /11/2007 ڕێک بخه‌ین بۆیه داواکارین له کوردستانیانی ستۆکهۆلم وچوارده‌وروبه‌ره‌که‌ی که به‌شداری چالاکانه له‌و خۆپیشاندانه بکه‌ن وه‌ک وه‌فاداری و ڕیزگرتنه‌ک له سه‌دان هه‌زار مرۆڤی کورد که‌به‌ده‌ستی جه‌لادانی وه‌ک سولتان هاشم شه‌هید کران ، وه هه‌مووشمان له‌به‌رامبه‌ر محه‌ک و هه‌لسه‌نگاندنی چه‌ند ساتێکی مێژوویداین. با هه‌مومان بلێن نا بۆ ئازادکردنی جه‌لادانی ده‌یان هه‌زار ژن ومنالی کورد به‌لێ بۆ سزادانی تاوانبارانی گه‌له‌که‌مان بێ جیاوازی.
ناوه‌ندی چاک / کۆمیته‌ی سوێد 20071117 chak_org@yahoo.com
|