٢٠\١١\٢٠١٠
چالاکییەکانی
فیدراسیۆن له‌پێناو به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه.
یاریس.
فیدراسیۆن کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌و زانیاری بۆ دادگای
ئه‌وروپا ئاماده ده‌کات.
ِریچراد ووتل هه‌ڵسوراوی فیدراسیۆن‌و به‌ره‌ی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
بۆ عێراق راێگه‌یاند" له‌سه‌ر به‌کاربردنی
توندوتیژی و لێدانی په‌نابه‌ران له‌کاتی دیپۆرتیان
و پێشیلکاریه‌کانی دژ به مافه‌کانی مرۆڤ له چه‌ند ڕۆژی
داهاتوودا کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌و زانیاری ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دادگای ئه‌وروپا
بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له پاریس پێش 24-11 ".
ریچارد ئه‌وه‌شی ووت "مه‌به‌ستمانه پێش 24 مانگ دادگای ئه‌وروپا
بڕیارێکی تر ده‌ربکات تا بتوانین ده‌ستی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ببه‌ستین
له پێناو ڕاگرتنی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران".
لەندەن.
فیدراسیۆن به بڕیاری دادگای ئه‌وروپا دیپۆرتی
زیاتر له 50 په‌نابه‌ر بۆ به‌غدا ڕاده‌گرێ.
سۆران ناسیح له گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری هارمندسورس به سکرتارێتی
فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند"وا بڕیار بوو ئه‌م هه‌فته‌یه دیپۆرتی به‌غدا
بکرێمه‌وه به‌ڵام به هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن ئازاد کرام وسپاس گوزارم".
محمد عمر دوای ئه‌وه‌ی تیکتی پێ‌درابوو بڕیار بوو ڕۆژی 4-11 کاتژمێر 5
ئێواره به‌کاتی له‌نده‌ن دیپۆرت بکرێته‌وه.به‌ڵام به هه‌وڵی
فیدراسیۆن دیپۆرتی ڕاگیراو و له زیندان ئازاد کرا له‌و باره‌یه‌وه به
فیدراسیۆنی ووت"دوای 7ساڵ ژیان کردن له به‌ریتانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ
تاوانێکم کردبێت،حکومه‌تی به‌ریتانیا به زۆره ملی ده‌یانوویست
دیپۆرتم بکه‌نه‌وه بۆ به‌غدا،من له‌و باره‌یه‌وه زۆر سپاسی هه‌وڵه‌کانی
فیدراسیۆن ده‌که‌م ".
هه‌روه‌ها محمد ووتی"داواده‌که‌م حکومه‌تی هه‌رێم به هه‌وڵی
هاوڵاتیانی خۆیه‌وه بێت نه‌ک بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر به‌و ئیهانه‌تو
سوکایه‌تیه‌ی به په‌نابه‌ران ده‌کرێت".
له‌لایه‌کی تره‌وه دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو 17-11 کاتژمێر 2شه‌و زیاتر
له 35 په‌نابه‌ر دیپۆرتی به‌غدا بکرێنه‌وه له‌ژێر فشار‌و بریاری 39
دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ وهه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن دیپۆرتیان
راِگیراو ئازاد کران له زیندانی ماشتا.
لەندەن.
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال بانگه‌وازی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ده‌کات
به فه‌وری ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا بوه‌ستێنن.
به دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌واڵاکانی
نیو میدیاکان له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه‌و
سه‌باره به پێشیلکاریه‌کانی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به
مافه‌کانی مرۆڤ و سکاڵای فیدراسیۆن دژ به‌لێدان وزیندانیکردنی په‌نابه‌ران
له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا، رێکخراوی لیبوردنی نیو ده‌وڵه‌تی (عفوی دووه‌لی)جارێکی
دیکه هه‌ڵویستی خۆیان ڕاشکاوانه ڕاگه‌یاند "دژ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران".
له‌و باره‌یه‌وه له ڕاپۆرته‌که‌یاندا هاتوو"نابێ هیچ که‌س به‌زۆر
بنێرێته‌وه بۆ عێراق که ناوچه‌یه‌کی نائه‌منه".
له‌به‌شێکی تر سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماژه به پشیویو نائارامی دۆخی
سیاسی ئیستای عێراق ده‌که‌ن"داوای پارێزگاری ته‌واو بۆ ئه‌و که‌سانه
ده‌که‌ن که ناردنه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی رووبه‌رووبوونه‌وه به
تووندوتیژی و چه‌وسانه‌وه وتیا چوون".
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی ناوبراو داوا ده‌که‌ن"بڕیاری کۆنفیدراسیۆنی جنیفی
1951 به‌رامبه‌ر به داوای په‌نابه‌ری په‌یره‌وی بکرێت".
بۆ زانیاری زیاتر ته‌واوی راپۆرته‌که ببینن له لینکی فیدراسیۆن:
http://www.federationifir.com/english/En.file/Public+statement+Nov+2010+-+EUR+01-028-2010+-+forced+returns+to+Iraq+-+APPROVED%20(1)(2).pdf
بەغدا.
دوو په‌نابه‌ر دوای زیندان‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان له‌به‌غداوه نێرانه‌وه
بۆ له‌نده‌ن.
دوو په‌نابه‌ر که له وه‌جبه‌ی 6 سپتامبه‌ر له‌گه‌ڵ 50 هاوڵاتی
کوردستانی دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کرانه‌وه له‌ویش دوای لێدان ته‌شهیر
زیندانیکران،دوان له‌و په‌نابه‌رانه که یه‌کێکیان هاوڵاتی کوردی
ئێرانه‌و ئه‌وی تریشیان فه‌له‌ستینی بۆ ماوه‌ی 17 ڕۆژ له یه‌کێک له
زیندانیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی زیندانی ده‌کرێن و ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن،
ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی ته‌سلیمکردنه‌وه به‌رژیمی جمهۆری ئیسلامی ئیرانه
له‌و په‌نابه‌ره کورده ده‌کرێت، دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆن له‌و کاره‌ساته
ئاگادارکرایه‌وه، وه‌فدێکی باڵویزخانه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئه‌و
زیندانه ده‌کات وهه‌ر دوو ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌گه‌رێنرێنه‌وه له‌نده‌ن
و پاشان ئازاد ده‌کرێن.
که‌یسی ئه‌و دوو په‌نابه‌ره ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی بوو له
میدیاکانی به‌ریتانیاو، فیدراسیۆن له‌و باره‌یه‌وه سکاڵای ئاڕاسته‌ی
دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کردوه له داهاتوودا ناوه‌ندی هه‌واڵگری
له دوایین هه‌واڵه‌کانیان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.بۆ زانیاری
زیاترتکایه ئه‌م لینکه له ڕۆژنامه‌ی گاردیان بخۆینه‌وه.
http://www.guardian.co.uk/uk/2010/nov/10/asylum-seekers-deported-baghdad-torture
لەندەن.
لیجنه‌ی لێکۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به لێدان‌و
سوکایه‌تی به‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیپۆرتی به‌غدا کرانه‌وه به‌رده‌وامه.
Jonathan Wyatt له هۆم ئۆفیس (وه‌زاره‌تی ناوخۆی) به‌ریتانیا دوو نامه‌ی
ئاڕاسته‌ی ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن کرد و دڵنیایکرده‌وه که "لیجنه‌ی
لێکۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن کۆماندۆکانی G4S
لیدراون به‌رده‌وامه و له ئاکامه‌کانی تا مانگی 12 ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"ئێمه ته‌واوی به‌ڵگه‌و
زانیاریمان به‌ڕه‌سمه‌وه خستومانه‌ته به‌رده‌م ئه‌و لیجنه‌یه، له
هه‌قی ئه‌و په‌نابه‌رانه بێده‌نگ نابین تا داواکاریه‌کانمان جێبه‌جێنه‌کرێت"
نیوکاسل.
دژ به‌ڕاسیسزمی ده‌وڵه‌ت ڕیپێوانی جه‌ماوه‌ری
ساز ده‌کرێت.
کۆمه‌ڵه‌ی تینساید دژ به نه‌ژاد په‌رستی (TCARNEWS)رۆژی شه‌مه 20 -11
ریپێوانی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌کات دژ به نه‌ژاد په‌رستی له
شاری نیوکاسڵ.
له لفلیتی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دا که وێنه‌ی ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری
کراوه، ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن بانگهێشتکراوه بۆ قسه‌کردن
له‌و ڕیپێوانه‌دا وداوای به‌شداری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی کراوه له‌و ریپێوانه‌دا.
ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی" بزووتنه‌وه‌ى دژى ڕاسیستى به‌شێکه
له‌په‌یامى چینى کریکار و خه‌باته‌که‌ى بۆ هێنانه دى کۆمه‌ڵگایه‌کى
ئینسانى. پێویسته ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه گه‌شه پێبده‌ین بیکه‌ینه هه‌نگاوێکی
گه‌وره بۆ خه‌باتیکى یه‌کگرتوانه، داوا ده‌که‌م له سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران
به ته‌واوی توانایانه‌وه له‌م ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تیانه به‌شداری
بکه‌ن و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خۆیانی پێگرێ بده‌نه‌وه، ئه‌وێ ئه‌و
جێگایه‌یه که کۆمه‌ڵگا له ڤایرۆسی ڕاسیزم پاک بکه‌ینه‌وه وهه‌ویتی
ئینسانی بۆ به‌شه‌رێت بگێرینه‌وه".
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تیه تکایه په‌یوه‌ندی
بکه‌ن به ژماه‌ی:07532372071 یان به هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن له له‌نده‌ن.
لەندەن.
دژ به کۆمپانیای G4S له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
ناوخۆی به‌ریتانیا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رپاکرا.
جیمی موبینگا ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌نگۆلیایه بوو که دوای 17 ساڵ حکومه‌تی
ئیتلافی ڕاستی به‌ریتانیا له‌کاتی دیپۆرتیدا هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕی.
ڕۆژی 12-11 له‌به‌رده‌م باڵۆیزخانه‌ی ئه‌نگۆلاوه به‌رو وه‌زاره‌تی
ناوخۆی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن،ریپێوانێکی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی به
به‌شداری ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو ژماره‌یه‌ک رێکخراوی په‌نابه‌ری
و ئینسانی و فیدراسیۆن و هاوسه‌رو منداڵه‌کانی جیمی سازکرا.
کارن هه‌ڵسوراوی فیدراسیۆن ووتی"مانگی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی سێ
کۆماندۆی G4S ویستیان له فرۆکه‌خانه‌ی هیسرۆوه جیمی دیپۆرتی وڵاته‌که‌ی
بکه‌نه‌وه به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرینی جیمی دژ به‌دیپۆرتی،
به‌سێ کۆماندۆ ده‌یخه‌نه ژێر فشاره‌وه، به‌داخه‌وه له فرۆکه‌که‌دا
گیان له‌ده‌ست ئه‌دات".
هاوسه‌ری جیمی که له‌گه‌ڵ منداڵه 7مانگه‌که‌یدا له خۆپیشاندانه‌که‌دا
به‌گریانه‌وه به‌شداریکرد ووتی"دوا ووتی هاوسه‌ره‌که‌م ئه‌وه
بوو:ناتوانم هه‌ناسه بده‌م...ناتوانم هه‌ناسه بده‌م...پاش 45 سانیه
گیانی له‌ده‌ستدا".
ئه‌وه‌شی ووت"خاوه‌نی 7 منداڵم وحکومه‌تی به‌ریتانیا شه‌ریکه له‌م
تاوانه‌دا".
ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن له‌و خۆپیشاندانه‌دا ووتارێکی پێشکه‌شکرد
ووتی"جیمی قوربانیکی دیکه‌ی حکومه‌تیئیتلافی وکۆمپانیای G4S ه.جێگای
شه‌رمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئینسانه‌کان به پێناسه‌ی په‌نابه‌ر
جیاکراونه‌ته‌وه ودیمکراسیه‌که‌ی به‌ریتانیا جێگای جیمی تیا نابێته‌وه..ڕه‌نگ
و زمان‌و جوگرافیا کراوه‌ته سیاسه‌تی جیاکرای ..پێویسته هه‌وڵه‌کانمان
یه‌ک بخه‌ین وریزه‌کانمان یه‌کگرتوو بکه‌ین له پێناو ڕاگرتنی سیاسه‌تی
دیپۆرتوئاینده‌یه‌کی ئینسانی بۆ هه‌موان...پێویسته کۆمپانیای G4S بچنه
به‌رده‌م دادگا..".
له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ئاماژه‌یکرد"کۆمپانیای G4S له 5 ساڵی
رابردوودا ده‌یان په‌نابه‌ری کورو عێراقی به شێوازێکی ئه‌وپه‌ڕی
دڕندانه دیپۆرتی کوردستان‌و عێراقکردۆته‌وه،پێویسته ئه‌م ناڕه‌زایتیه‌ی
ئه‌مرۆ بکه‌ینه سه‌ره‌تایه‌کی ده‌ستبه‌ستنی ئه‌و کۆمپانیاو ده‌زگایانه‌ی
پرۆسه‌ی دیپۆرتی په‌نابه‌ران چاودیری ده‌که‌ن".
له کۆتای خۆپیشاندانه‌که‌دا یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی که داواکاری ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی
جه‌نازه‌ی جیمی ودانی مافی په‌نابه‌ری به‌خیزانو منداڵه‌که‌ی وسزادانی
کۆمپانیای ناوبراوی تیا هاتبوو ته‌سلیم به نۆینه‌ری حکومه‌تی به‌ریتانیاکرا.
کوردستان.
وه‌فدێکی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی
عێراقی له نوسینگه‌ی په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه.
وه‌فدێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیلقی کوردستان له
نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی له شاری سلێمانی که پێک هاتبوو له(ئامانج
عبدولا،ده‌شتی جه‌مال،به‌ختیار عمر،ئاری جلال)چاویان که‌وت به به‌رێز(سامان
فه‌وزی)ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراقی له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه
کوردستانیه‌کان .
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فدی فیدراسیۆن به‌دریژی له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانو
ئه‌وڕێکه‌وتنانه‌ی حکومه‌تی عێراقی ئیمزایکردوه له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپا
قسه‌و باسیان کرد، داوایانکرد کێشه‌ی په‌نابه‌ران بخریته ئه‌جنده‌ی
باسی لیستی ئیتلافی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان هه‌ڵویستی خۆیان
راِشکاوانه ڕابگه‌یه‌نن به‌رامبه‌ر به‌و رێکه‌وتننامانه‌ی نێوان حکومه‌تی
عیراقی و ولاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌جبه‌ی بریار بوو 25
مانگ دیپۆرت بکرینه‌وه له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌رنه‌گیرینه‌وه،هاوکات
یاداشتێکی ناره‌زایه‌تیان پێشکه‌شکرد که ئاڕاسته بوو بۆ سه‌رۆک
کۆماری عیراق‌و سه‌رۆک وه‌زیرانو په‌رله‌مانتاره عیراقیه‌کان له‌گه‌ڵ
لیستی ئیمزای پشتیوانی 700 رۆژنامه‌نووس نووسه‌رو حزب‌و رێکخراوی سیاسی‌و
جه‌ماوه‌ری کوردستانی له‌که‌مپینی فیدراسیۆن.
به‌رێزیان سه‌رباری پشتیوانی له‌هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن به‌ڵێنیدا کێشه‌ی
په‌نابه‌ران بخه‌نه ئه‌جنده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووی لیستی ئیتلافی
فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان وهه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ڵ به‌ریز
ئاڵا تاڵه‌بانی قسه‌و باسیان کرد به‌لێنیاندا ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی
خۆیان ئاڕاسته بکه‌ن بۆ راگرتنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا.
سلێمانی.
وه‌فدی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری پاراستنی یاسایی ویارمه‌تیدانی
ئاواره‌و په‌نابه‌ره وگه‌راوه‌کان کۆبووه.
له‌سه‌ر داوای کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری
په‌نابه‌ران، وه‌فدێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیلقی
کوردستان له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسو پارێزه‌ری یاسای (سه‌نته‌ره‌ی پاراستنی
و یارمه‌تیدانی ئاواره‌و په‌نابه‌ر گه‌راوه) له شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی فیدراسیۆن ئه‌نجامی ئه‌دات
بۆ په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانو کێشه‌کانیان قسه‌و باسیانکرد هه‌روه‌ها
ئه‌و یارمه‌تیو کارانه‌ی رێکخراوی ناوبراو پێشکه‌شی ده‌کات بۆ
دیپۆرتکراوه‌کان تاوتۆیکرا، بریاریاندا هاوکاری و یارمه‌تی بێ به‌رابه‌ر
بکه‌ن به‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیپۆرتکراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ک کێشه‌ی یاسای
و کۆمه‌کی سه‌ره‌تای..
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فدی فیدراسیۆن بڕیاریدا که‌سانێک که هاوکاری
یاسا ویان گرفت‌و کێشه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی
رێکخراوی ناوبراو پێشکه‌شی ده‌کات به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی ئاڕاسته‌ی سه‌نته‌ری
پاراستنی یاسای بکات‌و په‌یوه‌ندیه‌کان به‌رده‌وام بێت.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|