په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٢\٢٠١٢

چارەنووس.

 

ئاریاس.

 

 

من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە

چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە

تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە

ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

دوژمنی وەک تۆم نەدیوە، پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی

قەستی گیانیشت ئەگەر بێ، هەر بەلامدا تێپەڕە

چاوەکەت جەلادمە و پرچت تەنافی گەردنم

بۆتە سێدارەی من، ئەو بەژنەی، دەیانگوت دڵبەرە

مەرگی من کە زۆر لەمێژە بۆتە ئاواتی دڵت

من دەمــرم و تۆش بە ئاهەنگی نەمانم هەڵپەڕە.

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک