په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٥\٢٠١١

چاوێک لە یاقووت.


سمکۆ ئەحمەد    


دیداری کوڕی تازە پێێ نابوەوە ٤ سالان ئەورۆژە بەو پرسیارە چاوەروننەکراوە جارێکی تر ئازاری ساچمە کەی سالارە قەلەوی هینییه‌وە هزری، ئەو ساچمەیەی کە دوا شت بوو چاوە وون بوەکەی بینی و باش چەند رۆژی دایکی لە ژیر دارگویزەکەیانا هێلکە چاوەکەی ناشت و پێی ووت: حەمە شوان چاوەکەت لیرەیا بۆ هەلدەگرم تا رۆژی خۆی دیت و دارگویزەکە گەورە دەبێ و لەناو تۆێکڵی گوێزێکی خردا بە ساقی دەمانداتەوە ئەوکاتە دیکەینەوە چاووت.


دیدار هێشتا قۆڵی باوکی بەرنەدابوو هەر چاوەریی وەلامەکەی دەکرد، حەمەشوان دەستی لەسەر چالی چاوە وون بوەکەی بە هیواشی هینییه‌ خوارەوە وینەکەی دایکی و دارگویزەکە پەردەی خەیاڵیان بەجێ هیشت : کوڕم کە تۆ لە دایک بوویت من ئەم چاوەی خۆم دا بە تۆ، بۆیە چاوێکم نییه‌.


چاوە ڕەشەکانی دیدار هەمان چاوەکانی حەمە شوان بوون کە بیست سال لەمەو پیش مامۆستای هونەر لە پۆلەکەیانا وێنەی دەکیشا و بەردەوام پیی دەووت حەمە شوان چاوەکانت جوانترین دیارین خودا داویەتی پێت یاقووتن یاقووت، خۆزگە منیش دوو چاوی وەکو تۆم دەبوو.


حەمە شوان مناڵێکی ناسک بوو لە دیوارە زبرەکانی مالەکایان نەدەچوو. درزی دیوارە قوڕە کەیان کەلەچرچەکانی دەستی باوکە کرێکارەکەی وپاقلاوەکانی دەچوو کە شەوانە دەیهینییه‌وە، ئەمان دەیانبژاردودەیانکردە بۆکسەکانەوە و ئامادەیان دەکرد بۆ فرۆشتن بە بێ ئەوەی بتوانن خۆیان تامی تەنانەت دەنەیەکیشی بکەن.
رۆژێکی گەرمی هاوین بوو پورەشەمسە لە پێنجوینەوە هاتبوو بۆ سلێمانی وەکو هەموو جارێکی بە دوو زەمیلەی گەورەوە لە جێبەکە دابەزی حەمەشوان وەکو هەموو جارێک لە بەردەم دەرگای حەوشەکەیانا دانیشتبوو سەیری مراویەکانی دەکرد چۆن بە دەنوکە شمشاریەکانی دەنگێکی سەیریان لە ئاوی زیرابەکە دەهێنا.


پورە شەمسە باوەشێکی گەرمی کرد بە شوانا: وەی دڵەکەی پورێ جاوەکانت بخۆم وەرە بزانە چیم بۆ هێناوی.


پورەشەمسە بە دەستە رەنگاو رەنگەکانی بە خەنە زۆر بە حەزەرەوە پەڕۆی دەوری کارتۆنەکەی دەکردەوە کە کە چەند کونێکیشی کردبوەوە سەرەکەی و بە دەنگە تیژەکەی بەردەوام قسەی دەکرد بۆ دایکم: بە خوا دایکەکەم چوارباخەکەی ئێمە لە بێنجوێن فێنکترە لەم سلیمنییه‌ خۆ ئەلیی مەنجەنیقە.


دایکم بە جامۆڵکە فافۆنەکە ئاوی بۆ دەهێنا، پورە شەمسە کارتۆنەکەی کردوەو دوو کۆتری سپی پەرلەپێی تیدا بوو کە باڵەکانیان بە بەرۆیەکی سوور بەسرابوون.


بە بینینی کۆترەکان چاوەکانی شوان هێندەی تر گەشانەوەو خۆشترین ساتەکانی ژیانی مناڵی بیگومان ئەو رۆژە بوو.


پورە شەمسە هەر بەردەوام ئامۆژگاری دەووت کە چۆن نابێ باڵی کۆترەکان بکاتەوە هەتا تەواو ماڵی دەبن و دەبێ رۆژی جەند جار گەنم و ئاویان بداتێ. بەلام حەمە شوان خەیاڵی لە کۆترەکان زیاتر شینایی ئاسمانی دەبڕی و هیچ خەیاڵی لای ئامۆژگاریەکانی پورەشەمسەو گفتۆگۆکانی نەبوو لەگەڵ دایکیدا.


شوان زۆر بە زووی بووە هاوڕێی ئەو دووکۆترە سپیە کلک قنجانە کە زۆر بە مەکرو نازەوە بە گویسەبانی ماڵەکەیاندا دەهاتن و دەچوون. قردێلە سوورەکانی باڵیان کردبونییه‌ دوو دیاری هەلنەبچڕاو.


شەوان بە خەیاڵی کۆترەکانی دەخەوت بە دریژایی شەویش هەردوکیان لە سەرینەکەیەوە پەڕوباڵەکانیان بۆ دەکردە سەرین تاخەونە شیرینەکانی ببینێ.


کۆترەکان ئالوودەی شوان بوون و گوێسەبانەوە دارگوێزەکەش بوونە هاوڕیان، دوای جەند هەفتەیەک شوان لەسەر قسەی پورەشەمسەی بەڵەکانی کردنەوەو ئازادی بەخشیەوە بەو دوو باڵندە چاو پڕ لە ئاشتیە، چاوەکانی خۆیشی نغرۆی جیهانی خەیاڵی باڵە سپیەکانیان بوو ئە و باڵانەی نەک هەر جووتە کۆترەکە بەڵکو شوانیشی لەگەڵ خۆی دەبرد بۆ گەشتی ئاسمانە شینەکەی شار. ئەو دوو کۆترە کە دەفڕین زۆر بەرز دەڕۆشتن بەس لە چاو خەیاڵەکانی شواندا هیشتا ئەو بەرزە نەبوون.


رۆژانە شوان لە بەنجەرەی پۆلەکەیانەوە سەیری ئاسمانی شینی دەکردو خەیاڵی لای دوو کۆترەکەی بوو، هەر کە دەگەرایەوە مالەوە یەکەم شت کە دەیکرد جامە ئاوەکەی بۆ دەگۆڕین بە ئاوێکی سارد و دانی بۆ رۆدەکردن لەسەر دەستی خۆی، بە ختووکەی دەنوکیان لەسەر لەپی دەستی هەستیکی خۆشیان دەدایە. حەمە شوان جگە لەو چوار سەعاتەی قوتابخانە هەموو کاتژمیرەکانی تری رۆژەکەی تەرخانکردبوو بۆ کۆترە سپیەکانی.


نیوڕۆیەکی هاوین ئەودەمەی گەرمای خۆر هەموو خەلکی گەڕەکی خزاندبوەوە کونی ژورەوە بۆ بەردەم مۆبەریدە و پانکە، شوان لە ناوەراستی سەربانە گڵەکایاندا لەسەر مقەبەیاک ڕاکشابوو دیقەتی لە کۆترە سپیەکان دەدا چۆن لە شینایی ئاسماندا مەلەیان دەکرد ، هێمن هێمن بە دووی یەکدا بە نەرمی دەفڕێن کە دەگەشتنە ئاستی خۆرەکە دیارنەدەمان و چاوەکانی شوان ماندوو دەبوون و بۆ ماوەیەک بەرچاوی ڕەش دەبوو و کۆترەکانی لێ وون دەبوو هەتا بینایی باش دەبوو چەند خولەکێکێ پێ دەچوو هەتا جارێکی تر دەیدۆزینەوە.


ڕۆژێک سالارە قەلەو سابە دەبابە لە قوتابخانەکەیان بە دارەلاستیکەکەیان پەنجەرەی پۆلەکەیانی شکاند لە رقی ئەوەی یەکی لە چوار وانەدا سفریان هێنابوو و کارتەکانیان بە خەتە سوورەکانەوە بوونە مایەی گاڵتەجاری هاوپۆلەکانیان.


پارجەیەک لە شووشەی پەنجەرە ڕەشە ئەستوورەکەی نزیک تەختەکەی شوان بەڕیە سەر رەحلەکەی حەمە شوان پارچە شووشەکەی نا بە چاویەوە و سەیری شەوقی خۆرە بە تینەکەی کرد کە لە بەشی سەرەوەی بەنجەرەشکاوەکەوە چنگیان هینابوەو ناو پۆلەکە. دیمەنەکە زۆر هێمنتر بوو لەو دیو شوشەکەوە.


حەمە شوان ئەو هەینییه‌ی لەسەربان بردەسەروپارچە شووشەکەی نابوو بە چاویەوەو سەیری سەمای کۆترەکانی خۆی دەکرد کە وەکو تابلۆیەک بە رەنگی سپی لەسەر خامەی شینی ئاسماندا کیشرابوون.


ئامینە خانی دایکی حەمەشوان لەگەڵ سێ کچەکەی خەریکی پاککردنەوەی حەوشەکەیان بوون بۆ جەژن و کاتێک زانی کورەکەی ئەو رۆژە لە سەربان نەهاتۆتە خواێ بۆیە هاواری لێکرد: حەمە ئەوە لکاویت بەو سەربانەوە تۆ ئاوا بکەیت من ئەو کۆترانەت دەفرۆشم.


خوشکە گەورەکەی لەولاوە هەڵی دایەوە ووتی: یان دەیکانکەین بە نۆکاو.


ئەوجا هەموو بە یەکەوە دایانە قاقای پێکەنین.


دایکی ئەو دوا نیوەرۆیە هەر چوار مناڵەکەی برد بۆ بازار تا جلی جەژنیان بۆ بکڕێت. وەکو هەردەم بێ ئەوەی پرس بە کەسیان بکات خۆی بە زەوقی خۆی شتەکانی بۆ هەلدەبژاردن و بۆ هەر پارچە جلەش بیست دەقیقە سەودای دەکرد لەگەل فۆرشیارەکاندا، حەمە شوان زۆر بیزار بوو لە بازارکردنەکەیان و خواخوای بوو بە زووترین کات تەواو ببن و بگەڕێتەوە لای کۆترەکانی.


کاتێک دایکی لەگەڵ خوشکە گەورەکەی خەریکی دەمە بۆڵی بوو لەسەر رەنگی ئەو جلەی کە ئەو دەیویست و ئەم نەیدەویست، شوان سەرنجی چوو بۆ ئەو ڕیزە عەینەکە رەش و سوور و شینانەی کە بە تەختەیەکدا هەلواسرابوون هەر یەکەوبە شیوەیەکی جیاواز دروست کرابوون.


چەند عەینەکیکی کردە چاوی و سەیری ئاسمانی کرد و بە دوای خۆردا دەگەرا. تاریکترین عەینەکی هەلبژاردو عاباکەی دایکی رەکێشا کاتێک ئەو خەریکی سەوداو معامەلە بوو لەگەڵ خاوەن دوکانەکەیا.


- دایە ئەم عەینەکەم دەوی من جلم ناوی.
- ئەوەت بۆ چیە خۆ کویرایت دانەهاتوە کوڕم ، سەیر کە ئەم جلە جوانەم بۆ کریویت بۆ جەژن ئیستاش پێلاوت بۆ دەکڕم.
- ئاخر دایە من زۆرم حەز لەم عەینەکەیە توخوا بۆم بکرە.


کە باجی ئامین نرخی عەینەکەکەی پرسی بی سەودا و معامەلە عەینەکەکەی کردوە بە شوینەکەی خۆیدا و دەستی شوانی گرت و رۆیشت. شوان هەر دەیویست هەتا لە دووکانەکە دورتر نەکەوتونەتەوە زۆر بۆ دایکی بێنی بۆی بکڕی، جونکە دەیزانی هەتا دوور تر بکەونەوە شانسی کرینی عەینەکەکەش دوورتر دەکەویتەوە.


دایکی مێشێک میوانی نەبوو بە دەنگێکی نەرم وویستی کوڕەکەی ژیر بکاتەوە: کوڕم من نامەوێت تۆ ئەو چاوە ڕەشە جوانانەت لە ژێر ئەو عەینەکەیا بشاریتەوە بۆیە بۆت ناکڕم لە بیری خۆتی بەرەوە.


شوان تێگەیشت تازە ئەو خەونەشی وەکو خەونەکانی تری بێبەر دەمێنی و ئەبەد نییه‌تە دی، بۆیە کۆڵی لە دایکی داو بە بە سەری پەنجەی لەناو جانتاکەیەوە دەستی بە پارچە شووشە شکاوەکەدا دەهێنا تا ئاسوودەیی خۆی بەوە بداتەوە کە هیج نەبێ ئەم شتەی هەیە تا سەیری ئاسمانی رووناکی پێ بکات و کۆترەکانی لە شینایی ئاسماندا لێ وون نەبێت.


بە درێژای ئەو شەوە خەونی دەدی بە و عەینەکە رەش و ئەستوورە کە لە وانە دەچوو کە پاڵەوانی فلیمەکانی هولیود لە چاویان دەکرد.


رۆژێکی زستان بوو ئاسمان شین و پرچی زەردی خۆر خۆی بە هەموو درزو قوژبنەکانی ماڵە قوڕینەکایاندا دەکرد و لە کونی تەنەکە چوارگۆشەکەشەکەوە خۆی دەگەیاندە هێلانەی دوو کۆترە سپیەکە و مژدەی بەینییه‌کی ڕووناکی دانێ.


حەمە شوان وەکو هەموو رۆژێک پێش دەموچاوشتنی بەیانی پەیژە تەختە خوارو خێچەکەیانی بە دیوارە قوڕەکەدا هەڵدەسپارد و دەرگا بازنەیی هێلانەکەی بۆ دەکردنەوەو بە پیشاندانی دانە سپیەکانی و چاوە ڕەشە گەشەکانی کامەرانی خۆی نیشانی کۆترەکانی دەدا.


ئەو بەینییه‌ جیاواز بووچونکە شوان دوو هێلکەی سپیشی بینی لە هێلانەکەدا کە مژدەی ئەوەی دایە کە کۆترەکانی دوای سێ هەفتە دەبنە دایک و باوک و ئەمیش دەبێتە خاوەنی چوار کۆتر. و دەبێ هێلەنەکەشیان بکاتە دوو.


تەقە ڕەقەکانێ دەرگای حەووشە بە ئاگای هێنا، سالارە قەلەو و جەباری ئەحەرەق بوون هاتبوون داوای یەکێک لە کۆترەکانیان دەکرد تا بەکاری بێنن بۆ گرتنی کۆترێکی تەرەکەی کە هەموو مناڵانی گەڕەک کۆڵانەو کۆڵان بە دوایدا عەوداڵ بوون.


بەس شوان حەزی نەدەکرد کەس دەست لە کۆترەکانی بدات و ئەمان نەیاندەویست ببنە هاوڕێی هیچ کۆترێکی ترحەزیان دەکرد هەموو لیان بگەڕێن تا رۆژانە خۆیان و ئاسمان پێکەوە بن.


سالارە قەڵەو خۆی توڕە کرد : ئەمە چیە ئەم دووکۆترە عادیەت هەیە خۆتت لێبوە بە مەلیک من ئەو کۆترانەی تۆ بەس بۆ ناو نۆکاو بەکاردێنم، نە تەقلەیەک لێدەدەن و نە شەرێکیش دەکەن. کۆترەکانیشت لە خۆت دەچن هیچتان تیا بەسەر نییه‌.


شوان حەزی دەکرد هەموو دنیا لێیان گەڕێن ئەمان هێندە کامەران بوون پێکەوە پێویستیان نە بە کەس لە مناڵانی گەرەک بوو نە بە کۆترە برسیەکانی تری گەڕەکەکە. رۆژانە جیهانێکی بڕ لە خەونی شینی ئاسمانیان هەبوو کە لەگەشتەکانی سیندیباد دەچوو.


دایکی شوان هەرگیز نەچوە ژێر باری ئەوە ی عەینەکە رەشەکان بکڕێ بۆی هەم لەبەر گرانی نرخەکەی هەم بە پیویست نەزانی. زۆریش بێزار بوو لەو خووە تازەی کوڕەکەی کە رۆژانە بە خۆی و لەتە شووشەیەکی شکاوەو لە شینایی ئاسمان ووەد دەبووەوو بۆ کۆترەکانی دەگەڕا، لەوەش دەترسا کوڕەکای ببیتە کۆتر باز. بۆیە بڕیاری دا بەهاری ئایندە دەبێ کۆترەکانی بفرۆشێت دوای ئەوەی بەچکەکەنی لە دایک دەبن و تۆزێک گەورەش دەبن.


ترسی لە دەست چوونی ئەو دوو هاوڕێ گیانی بە گینییه‌ رۆژانە و شەوانە وەکۆ مۆتەکە تۆپەڵێک هەوری رەشیان هینابووەو نیو ئاسمانە شینەکەیان.


رۆژێک لە قوتابخانە شوان لەگەڵ سالارە قەڵەودەیانبێتە شەر لەسەر ئەوەی سالار لای هەموو هاوپۆلەکانیان دەڵێ حەمەشوانی کۆتر باز کۆترەکانی لە رەفیقەکانی خۆی خۆشتر دەوێت و هەمویانی ئیهمال کردوە لە پێناو کۆترە عادیە ناشرینەکانیدا. لەبەر چاوی هەموو تەلەبەکانیشدا هاوار دەکاو دەڵێ: شەرت بێت هەردوکیانت بۆ بکەمە نۆکاو و نەشهێڵم لچی لێدەیت.


لەو رۆژەوە حەمەشوان بریاری دا چیتر هاوڕیەتی نە سالارە قەلەوی دەرەلاستیک بکات و نە لەگەڵ چەباریشدا قسە بکات کە دەڵیی وەزیری دەستە ڕاستیەتی.
رۆژێک شوان لە قوتابخانە دەهاتەوە لە نزیک بانیژەکەی خۆیان بینی یەکێک لە کۆترەکانی بە لەنجەو لار دەڕۆیشت لە پشتی کلکە فشەکەیەوە کە لە چەتری سەری مەلیکەسیحریەکان دەچوو،پشیلەیەکی گرگنی برسی خۆی مەڵاس دابوو چاوەڕیی هەلی زیڕینی دەکرد تا خۆی بکوتێتە سەری، بەس شوان لەگەڵ بینینی بشیلەکەو هاواری کردو جانتاکەی گرتە پشیلەکە و کۆترەکەکەی لە نیوە ئەو هەموو پەڕە سپیانەی دەفتەرەدراوەکەیدا کەوتە فڕین هەروەک ئەوەی دوو لەپەڕە سپیەکانی دەفتەرەکەی گیانیان تێجوبێت و بوبنە دووباڵ کە لە باتی دێڕە شینەکانی دەماری خوێن گوڕی فڕینیان دابێتێ.


سالارە قەلەوو هەندێک منالانی تری گەرەکەکە لە دواوە بوون، سالار بە لاقرتیەکەوە ووتی: دەستخۆش رزگارت کرد بۆ نۆکاوەکەی من. منداڵەکان دایانە قاقای پێکەنین.


رۆژێکی هەینی بوو کاتێک حەمەشوان وەکو هەموو بەینییه‌کی زووی تەنها رۆژی پشووی هەفتەکە لەگەڵ دووهاوڕی سپیەکەیدا بەیانی باشیان لە گوێسەبانە گڵەکەیان دەکرد. سالارەقەلەوو سابە دەبابە لەگەل منداڵیکی تری تازە کە شوان نەیدەناسی لە کٶلانی بەرەمبەر ماڵی شوان وەستابوون، شوان وەکو بۆنی پێلانێکی ناشرینی کردبی سەیری سالارەقەلەوی کرد زانی کە ئەودەستەی لە گیرفانی شەروالە چلکنییه‌کەیدایە شتێکی لە مشتی خۆیا شاردۆتەوە. سابەدەبابە وەکو هەردەم کە نەتوانێت نهێنی لە سەرلێوی خۆی رابگریت ووتی: ئەوە دڵت لێداوە کە ئەمرۆ باڵی دووکۆترەکەت دەکەینە بیژنگ وازوو لەخەو هەستاویت؟


پێش ئەوەی شوان وەلامی سابەدەبابە بداتەوە، سالارە قەلەو لە ماوەی چەند چرکەیەکی کەمدا و بە خیراییەکی لە رادەبەدەر و زۆر شارەزایانە دارەلاستیکەکەی دەرهێناو و ساچمە ئاسنینەکەی کە زۆر لە پێشترلەنیو لاستیکەکەی دەستیدا ئامادەکرابوو بۆ وەشاندن. کۆترەکان وەک بۆنی ئەوترسەیان کردبێت بە خێراییەکی چاوەروانکراوباڵەکانیان کێشا بە یەکداوئامادەبوون گوێسەبانەکە بەجێبهێڵن، بەس ساچمەکە بە خێراییەکی زۆرتر لەباڵی ئەوان فڕی، حەمەشوان زۆر بە پەشۆکاوی و ترسەوە باڵەکانی خۆی لە کۆترەکان زیاتر کردەوەولە خیرایی ساچمەکە زۆرتر خۆی هەلدایە نیوان کۆترەکان و سالارە قەلەو، بیلبیلەی چاوە ڕەشە ترساوەکانی لە تیرەی ساچمەکە خڕتربونەوە. ساچمەکە کاسەی سەری شوانی وا تەزاند کە دەستبەجی لەگەڵ دەرپەڕینی هێلکەی چاوی چەپیدا شینایی ئاسمان هەمووی وەکو باڵی کۆترە ترساوەکانی سپی هەڵگەڕان و نوقمی خەوێکی سپی بوو هەتا چوار سەعات دوای نەشتەرگەری چاوەکەشی هۆشی نەهاتەوە خۆی.


سەیرە لەو ساتەوەی چاوەکەم لەدەست چوو دنیام فراوانتر دەبینی، قوڵایی ماناکام بۆ یەکەمجار هەست پێکرد، من نییه‌تەوە یادم کە رۆژێک بەتەرکیزەوە لە گلێنەی چاوی خۆم وورد بوبێتمەوە. ئەو بەینییه‌ی کە هۆشم هاتەوە خۆم ،چاوەکەم بە لەفاف پێچرابوو، سەرم زۆر دەئیشا کە بە خەبەر بووم کەس لە ژوورەکەم نەبوو، سستەرێک باش چەند ساتێک هات و ووتی: دایکت زۆر ماندبوو بووە و تۆزێک دەبێ گەڕاوەتە مەڵەوە تا جلو بەرگی پاک بهێنی بۆت و ئەو زەرفەشی بۆ تۆ هێناوە، دەستی بۆ مێزە کۆنەکەی تەنیشت قەرەوێلەکەم برد، زەرفێکی رەشی عەلاگە بوو، کە سەیرم کرد عەینەکە ڕەشەکە بوو کە چەند ماوەیەک لەمەوپێش زۆر گریابووم بۆی بۆم نەکڕدرا. دەبێ دایکم ئیستا بۆیە بۆی کڕیبێتم تا چاوە ناشرێنەکەمی پێ بشارمەوە.


لەوساتەوە ژیانم بە شیوەکی زۆر دراماتیکی گۆڕڕا، هەست دەکەم دوای ساچمەکەی سالارژیان زۆر خێراتر دەرۆیشت من منداڵەکان لە سیمام دەترسان، کە میوانەکان دەهاتن بۆ لامان من نەدەبوا لەفافەکە لاببەم یان عەینەکە رەشەکەم دابکەنم، دایکم خێرا دەیووت عەینەکەکەت بیر نەچێت. پوورە شەمسە ئەو دوانیوەڕۆیە هات بۆ لام و هەر لە دەرگای ژوورەکەمەوە هاواری کرد: وەی پورت بەساقەت بێت تۆ چاکبەرەوە چاوێکت بۆ دەکرم لە یاقووت دروست کرابێت. بەس ئەوە دواجارم بوو پوورە شەمسە ببینم، چونکە چاوەکەی من بوە هۆی ئەوەی بەینی ماڵی ئێمەوە پوورەشەمسە ناخۆش ببێت، چونکە دایکم و خوشکەکانم ئەویان بە سەبەب دەزانی بۆ لە دەستچوونی چاوەکانم. دەیانووت : گەر کۆترە شوومەکانی شەمە نەبوایە شوانە بۆ وای لێدەهات.


ئیتر لەوەش بووم کە پورەشەمسە هاوینان بە خۆی و زەمیلە پڕ هەنجیر و هەرمێ وگوێزەکنییه‌وە لە جێبەکان دابەزێت و لە باوەشم بگرێت. دوای چاوەکانی من شتە خۆشەکانی ژیانم یەک لە دوای یەک وون دەبوون. لەکۆترەکانمەوە دەستی پێکرد، بە دریژایی ئەو ١٠ رۆژەی لە خەستەخانە بووم نەمدەزانی کۆترەکانم چیان لێهات و چۆنن، هەم دایکم و هەم خوشکەکانم هەردەم خویان لە پرسیارەکانم هەڵە دەکرد و رایان دەکرد لە وەەلامدانەوەم. هەتا ئەورۆژەی کە گەڕامەوە ماڵەوە بە تەکسی یەکەم شت کە سەیرم کرد شوێن هێلانەی کۆترەکانم بوو کە نەمابوو، خوشکە گەورەکەم ووتی کە گوایە پشێلە کۆترەکانی خواردوە و ئەمانیش هێلانەکەیان لێکردۆتەوە. ئیستاش و ئەوساش نەمزانی بە جدی چیان لە کۆترەکانم کرد. تازە نە عەینەکە رەشەکە ئەو بە هایەی هەبوو کە پیشتر هەیبوو و نە سەربان و ماڵەکەو دارگوێزەکەش تامەکەی جارانیان هەبوو. لەگەڵ داخستنی دواجاری پێڵووی چاوە دەرهاتوەکەم زۆر دەرگای تر لە ژیانما داخرا.هەستم کرد بە خێراییەکی بێشوومار گەورە دەبم، مناڵێم لەگەڵ کۆترەکانما ڕۆیشتن یایان لە شەقەی باڵ و لە نێو شینایی ئاسماندا وون بوون.


یەکەمرۆژی جوونەوەم بۆ قوتابخانە لە دوای کارەساتەکەوە، بینیم مامۆستای وێنەمان قوتابیەکی تری چاوڕەشی لەسەر کورسیەکەی مندا دانابوو و بە تەباشیرە سپیەکەی دەستی ووێنەی چاوەڕەشەکانی دەکرد. من زۆر کەمدوو بووم دوای ئەوە رەحلەیەکی تەنیام هەبوو لە ڕیزی پێشەوە مامۆستاکان هەردەم چاویان لەسەرم بوو تا عەینەکە ڕەشەکە داناکەنم چونکە مناڵەکان لێم دەترسان گەر چاوە هەلکەنرەوەکەیان ببینیایە.


لەدەست چوونی چاوەکەم وایلێکردم زۆر بە تەفسیل و زۆر بە تەرکیزەوە لە ئەندامەکەنی تری لەشم ڕابمێنم، من چیتر بە دووچاو سەیری ئەم دنیایەم نەدەکردکە نەیاندەتوانی بۆ سنییه‌یەکیش ئۆقرە بگرن لەسەر دیمەنێک. ئیستا جاویکی ترم هەیە کە ڕەش و جوان نییه‌ تا بکریتە تابلۆ، چاویکم هەیە لە یاقووت کە کەس نایانبینێت بەس ئەم دنیایەی زۆر بە جوانی و روونی پیدەبینم چاوێکە کە هێندە قووڵ شتەکان دەبینی کە نە هاوڕیکانم و بگرە مامۆستانیشم هەرگیز نەیاندەتوانی ئەو شتانە ببینن کە من دەمبینین. لە پشت بەرزترین هەورەوە کۆترە سپیەکانم دەبینی.


من جاوێکی ڕەشی جوانم لێ وون بوو بەس جاوێکم دۆزیەوە لە یاقووت لەو چاوەی کە پورەشەمسە باسی دەکرد، بە چاوە یاقووتە نەبینراوەکانم هەموو ئەو دەریاچەو ڕوبارانەم دەدی کە مامۆستای جۆگرافیا باسی لێوەدەکردن وەکۆ کۆترەکان لە ئاسمانەوە زەویم دەبینی، بەسەر ئۆقیانووسە شینەکاندا گەشتم دەکرد، ئەو خاڵەم دەبینی کە تیدا دەریای شین ماچی ئاسمانی شینی دەکرد، چاوێکم دۆزیەوە وەکۆ هەڵۆ لە بن هەورەوە سرکەی مارەکانم دەدی، لە تاریکی شەودا وەکو پشیلەکان چۆلەکە بەربوەکانم دەدی لە هێلانەکەیان بەس لە باتی بیر لە خواردنیان بکەمەوە دەمخستنەوە ناو هیلانەکانیان. نهێنییه‌کانی چاوە یاقووتەکەم مە گەر تەنها کۆترە تەرەکان و دارگویزەکەمان بیبینن یان بیزانن.
_____________________________________________
- ئەم کورتە چیرۆکە روداوێکی راستەقینەیە و باس لە ژیانی هاوڕێی خۆشەویستم حەمە شوان کەریم دەکات، زوربەی ناوی کەسەکان و شوێنەکان راستین.


٢٠١١ - یابان

ماڵپه‌ڕی سمکۆ ئه‌حمه‌د

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک