په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٥\٢٠١٠

چاوەڕوانبە ژمارە سێی گۆڤارى فیلم دەردەچێ.

 


فیلم گۆڤارێکى تایبەتە بەسینەما، ژمارە (3)ى لەم رۆژانەدا بەهەر دوو زمانى کوردى  و ئینگلیزى لە دووتوێى 125 لاپەڕە دەکەوێتە بازاڕەوە. سەبارەت بە گرنگیدان بەزمانى ئینگلیزى  و کردنەوەى بەشێک بەو زمانە، سەرنووسەرى گۆڤارى فیلم (کەریمۆک) گوتى: (سینەما هونەرێکى جیهانییەو پێویستە جیهانیش تێبگات کە ئێمەیش دەستمان داوەتە ئەم هونەرە، بۆیە فایلێکى تایبەتمان بەزمانى ئینگلیزیمان کردۆتەوەو هیواشمانوایە، لەداهاتوودا فراوانى بکەین، ئامانجیشمان لەو کارە ئاشناکردنى بینەرى بیانییە بە فیلم  و رەوتى فیلمسازى لەکوردستان، هەروەها دروستکردنى رایەلێکى پەیوەندى لەنێوان هونەرمەندانى هەرێمى کوردستان  و دەرەوە).


گۆڤارى فیلم دوو مانگ جارآ لەسەر ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى سینەماى سلێمانى دەردەچێت و بەسەر چەند بەشێک دابەشکراوە وەک: (راپۆرەهەوالڕ، شیکردنەوەى فیلم، دیمانە و بەدواداچوون، هونەرەکانى فیلمسازى  و سینەماى جیهانى...هتد). هەر یەک لەو بەشانەش چەندین بابەتى بە پێزى نووسەر  و رۆژنامەنووس  و هونەرمەندان بڵاوکراوەتەوە. سەبارەت بەوەى ئایا پێوەرتان چییە، بۆ بڵاوکردنەوەى بابەت، بەڕێز (کەریمۆک) گوتى: رۆشنبیرى سینەماى لە کوردستان لە ئاستێکى هەرە لاواز دایە، بوارى نووسین و رۆژنامەوانیش لەو بوارەدا ئێجگار هەژارە، بەجۆرێک لە کوردستان رۆژنامەنووس  و نووسەرى تایبەت بە بوارى سینەمامان نییە، بۆیە لە دەرکردنى گۆڤارێکى لەم شێوەیە تووشى سەختى زۆر دەبینەوە، بەڵام یەکێک لەئەرکەکانى ئێمە دروستکردنى کلتورێکى سینەمایى  و هێنانەکایەوەى قەڵەمى تایبەتمەند  و رۆژنانەنووسى سینەماییە، ئیدى ئێمە کار دەکەین  و هیوادارم ئەو کارەى ئێمە بەبایەخەوە سەیر بکرێت).


سەبارەت بە دوو ژمارەى پێشوو، کە چۆن پێشوازی لێکراوە لەلایەن خوێنەران و هونەرمەندان، سەرنووسەرى فیلم (کەریمۆک) گوتى: هەر لەیەکەمین ژمارەوە دەستخۆشیەکى زۆرمان لێکرا، بەتایبەتى لەلایەن هونەرمەندە جدییەکان و بەپڕکردنەوەى بۆشایەکى گەورە ناوزەدیان کرد، هەر وەها لەلایەن هونەرمەندانى رۆژهەلاتى کوردستان دەیان دەستخۆشینامەمان بە تەلەفۆن  و ئیمیەل پێگەیشت، ئەمەش جێگەى دڵخۆشییە، چونکە ئەوان دەمێکە بەسینەما ئاشنان و سینەماى ئێرانى خاوەن فەرهەنگێکى دەوڵەمەندە. من پێموایە بوونى گۆڤارێکى تایبەتمەندى وەک فیلم، زەروورەتێکى مێژوویە، هیوادارم بتوانین کاریگەریمان لەسەر رەوتى فیلمسازى هەبێت لە کوردستان.


ناوەڕۆکى ژمارە (3) گۆڤارى فیلم:


- چارلی چاپلن لە کوردستانه.
- سێیەمین فێستیڤاڵی هەولێر بۆکورتە فیلم.
- شەوکەت ئەمین؛ دەرهێنەرێکی سینەمایی لە وڵاتێکی بێ سینەمادا.
- رێگاکانی پەڕینەوە لە غوباردا.
- حەسەن عەلی: زۆر بە هەستیاریەوە مامەڵەم لەگەڵ پەڕینەوە لە غوباردا دەکرد.
- حوسێن و عادل هەردوو ئەکتەرێن سەرەکی یێن پەڕینەوە لە غوبارێ.
- پەڕینەوە لە غوبار و دیدێکی عەرەبیانە.
- شەوکەت ئەمین: من کوردم و جیانیم لەکوردستان و فیلم بۆ کورد دروست دەکەم.
- سەدامی منداڵ دەپەڕێتەوە لە غوبار.
- شەوکەت ئەمین: فیلمی )شوێنێک بۆ یاری( وەک دەرهێنان نزیکبوونەوەیە لە بنەماکانی سینەما.
- ئای باوکی پیرۆز لە ستادیۆمەکاندا.
- رۆژان حەمە جەزا: دەمەوێت خەڵکی تەنها بەهۆی کارە هونەریەکانمەوە بمناسن.
- خالید حەمەلاو: گەر خۆشەویستی و لێکگەیشتن هەبێت، کەموکوڕییەکانیش چارە دەکرێن.
- گۆڤار ئەنوەر: بەشداری لە هەموو کارێکی هونەریدا
- ناکەم لەو فیلمە باشتر نەبێت.
- شوێنێک بۆ یاری، رۆحی وەرزشی و پێکەوە ژیانە؟
- رۆحی دۆڕاندن و قبوڵکردنە؟
-سالم سەلواتی: هیچ کات بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە فیلمێکی کورت پێویستی بە وێنەگرتنێکی کەمتر هەیە
- هونەری سینەما بەردەوام لە پێشڕەوی دایە.
- سینەما و پۆڕنۆگرافیا.
- سینەمای سێهەم، سینەمای جیهانی سێهەم.
- چیرۆکی کچە ونبووەکانی دێرسیم دەکرێتە فیلم.
- جومەرد قارەمان لە )کوێستانی قەندیل(دا: بە چوار زمان قسە دەکەین و بە یەک زمان فرمێسک دێتەخوارەوە.
- یێشیم ئوستا ئۆغلو؛ دەرهێنەری فیلمی لە چاوەڕوانی هەورەکاندا
- داهێنان، مەرجی دەرهێنانە
- SFXکاریگ هریی ه تایب هتی هکان له سەر فیلم
- ئەکتەر لە نێوان شا و مانکەندا
- میخائیل رۆم و لوچینۆ ڤیسکۆنتی لە گفتوگۆیەکدا لەسەر رێبازی نوێی ئیتالی.
- تیشکێک بۆ سەر سینەمای هیندی.
- ئۆسکاری 2010 دورکەوتنەوە لە هونەر و نزیکبوونەوە لە سیاسەت و بازرگانی
- دوو دەرهێنەری هاوسەر رکابەری یەکتر بوون لە بردنەوەی ئۆسکاردا.
- ئاراستەکانی سینەمای عەرەبی
- تاچەندە پێویستمان بەیانەی سینەما هەیە.
- مه مله ک هتی ئاسمانم له رۆژی یەکەمى نمایشەکەی له ئامەد بینی.
- یەکێتی ژنانی کوردستان و سێیەمین فێستیڤاڵی تەوار بۆ کورتە فیلم.
- یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە دەهۆک.

ماڵپه‌ڕی که‌ریمۆک