Committee to Protect
Journalists
٤ی ئابی ٢٠٠٨
جه‌نابی به‌رێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. نێردراوه له رێی نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشینتۆن.
فاکس: ٢٧٢٣-٦٣٧-٢٠٢
به‌رێز سه‌رۆک بارزانی،
کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆلی هه‌ڕه‌شانه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا دژ به رۆژنامه‌نووسان کراون له باکوری عێراقدا. له‌م ماوه‌ی که‌متر له مانگێکدا کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان ژماره‌یه‌کی مه‌ترسیدار حاڵه‌تی تۆمه‌رکردوه له‌وانه کوشتنی رۆژنامه‌نووسێک، هێرشکردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسێیکی تر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه‌وه و به لایه‌نی که‌مه‌وه سێ رۆژنامه‌نووس هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه.
سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان، که هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک راپۆرت له‌سه‌ر باری رۆژنامه‌نووسان بڵاوده‌کاته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵی ٢٠٠٨دا نزیکه‌ی ٦٠ حاڵه‌ت هه‌بوون له کوشتن، لێدان، هه‌ڕه‌شه‌و ده‌عوا تۆمارکردن له سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێک له مانگی ئازاره‌وه بێسه‌روشوێنه.
کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان له مانگی تشرینی یه‌که‌م و تشرینی دووه‌می ساڵی 2007 دا سه‌ردانێکی دوو هه‌فته‌یی بۆ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامدا. به‌پێی به‌دواداچونی کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، به‌رده‌وامبون و فراوانبوونی جورئه‌تی راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان بوه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێک له سه‌رکوتکردن دژیان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا.
به‌پێی وته‌ی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێکی که‌رکوک، رۆژی ٢٢ی ته‌مموز رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه،٢٣، که بۆ گۆڤاری لڤین که له سلێمانی ده‌رده‌چێت کاری ده‌کرد، له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه له به‌رده‌رگای ماڵه‌وه‌یاندا له که‌رکوک درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه سۆران پێشتر نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێگه‌شتبووهه‌روه‌ها وتیشیان که هه‌ندێ بابه‌تی نووسیبوو که ره‌خنه‌گرانه‌بووه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆ.
یه‌حیا ئه‌حمه‌د، ٣٨، که بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه که له سلێمانی ده‌رده‌چێت کارده‌کات، به کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت که رۆژی ٢٥ی ته‌مموز له کاتی ته‌غتییه‌کردنی خۆپیشاندانێک له که‌رکوک له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا بریندار بوه‌و پاش ئه‌وه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه‌وه هێرشی ده‌کرێته‌سه‌ر. وێنه‌ی ڤیدیۆی په‌لاماره‌که، که له لایه‌ن هاوکارێکه‌وه تۆمارکراوه، له ماڵپه‌ری ئاوێنه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. له نێو خه‌ڵکه‌که‌دا که‌سێک هاوار ده‌کات، "بیکوژن! بیکوژن!" یه‌حیا له‌و په‌لاماره رزگاری بوو، به‌ڵام به پێی وته‌ی خۆی کامێراکه‌ی شکێنراو دوو مۆبایل و باجه‌کانی کارکردنی بران.
ئامانج خه‌لیل، ٢٨، که بۆ رۆژنامه‌ی رووداو که له هه‌ولێر ده‌رده‌چێت کارده‌کات، به کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت که رۆژی ٣٠ ته‌مموز له نزیک ماڵه‌وه‌یاندا له هه‌وڵێکی کوشتن رزگاری بوو. ئامانج وتی که رۆژی ٢٨ی ته‌مموز له‌لایه‌ن که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرابوو که "یان داوایه‌که‌ی لێبوردن بڵاوبکاته‌وه" له سه‌ر راپۆرتێک که ده‌رباره‌ی ئانسار ئیسلام نووسیبووی یان "خوێنی خۆت ده‌که‌یته کاسه‌وه." هه‌روه‌ها ئامانج وتی که ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه چواره‌م هه‌ڕه‌شه‌بوو که له ئازاری ٢٠٠٧ه‌وه پێی گه‌شتووه له لایه‌ن که‌سانی جیاوازه‌وه. ئامانج وتی که باوه‌ڕیوایه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه په‌یوه‌ندیان به کاره‌کانییه‌وه هه‌بن.
سۆران عومه‌ر، ٣٠، که هاوکارێکی گۆڤاری لڤین ه و سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری کوردستان ده‌یلی نیوز ه، به کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت که رۆژی ٢٥ی ته‌مموز زیاتر له ١٠ جار‌و له چوار ژماره ته‌له‌فۆنی جیاوازه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرابوو که واز له کارکردن بۆ لڤین بهێنێت ئه‌گه‌ر نا "به‌ده‌ردی سۆرانی مامه حه‌مه" ئه‌چێت.
ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین،به کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت که رۆژی ١٤ی ته‌مموز پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاره‌که له لایه‌ن که‌سێکه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆکراو هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌کرا که "باجی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه ئه‌ده‌ن." ئه‌حمه‌د وتی له‌و ژماره‌یه‌دا گۆڤاره‌که راپۆرتێکی له‌سه‌ر یه‌کێک له پارته سه‌ره‌کییه‌کان بڵاوکردبوویه‌وه. هه‌روه‌ها وتیشی که چه‌ند کورته نامایه‌کی پێگه‌شتووه که تیایاندا به خیانه‌تکار و جاسوس ناوی ده‌به‌ن. ئه‌حمه‌د به کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت که له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر ژماره‌یه‌کی لڤین به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یان پێگه‌شتووه.
به‌پێی به‌دواداچونێکی مه‌یدانی کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان هیچ که‌سێک ده‌ستگیرنه‌کراوه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرش و په‌لامارو هه‌ڕه‌شانه‌ی که کراونه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان. له‌کاتێکدا ئاگادارین، به‌پێی هه‌واڵه‌کانی رۆژنامه کوردییه‌کان، که نوسینگه‌ی به‌رێزتان کوشتنی سۆران مامه حه‌مه‌ی مه‌حکومکردووه، داوا له به‌رێزتان ئه‌کات که هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره‌کان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان مه‌حکوم بکه‌ن و ده‌ستبه‌جێ لێکوڵینه‌وه‌ی ووردو ئاشکرا ئه‌نجامبدرێت بۆ دادگایی‌کردنی ئه‌وانه‌ی که له پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامارانه‌وه‌ن. ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی که له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژیدا کارده‌که‌ن پێویسته دڵنیابکرێنه‌وه له‌وه‌ی که حکومه‌ته‌که‌تان هه‌موو توانای ئه‌خاته کار بۆ دابیکردنی که‌شێکی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان بتوانن کاره‌کانیان ئه‌نجامبده‌ن.
زۆر سوپاس بۆ بایه‌خدانت به‌م مه‌سه‌له په‌له‌یه. جاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌رێزتانین.
دڵسۆزتان
جۆڵ سایمه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکار
وێنه‌یه‌کی بۆ:
به‌رێز سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رێز سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز رایان کرۆکه‌ر، باڵوێزی وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له عێراق به‌رێز کریستۆفه‌ر پرێنتیس، باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق به‌رێز عه‌دنان موفتی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رێز فه‌لاح موسته‌فا به‌کر، به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز عوسمان حاجی مه‌حمود و به‌رێز که‌ریم سنجاری، وه‌زیرانی ناوخۆ له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز فاروق جه‌میل سادق، وه‌زیری داد له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یونامی به‌شی ئازادی راده‌ربڕین و دیموکراسی له یونسکۆ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان مه‌رسه‌دی ئازادیه‌کانی رۆژنامه‌نووسان کۆمیته‌ی جیهانی ئازادییه‌کانی راگه‌یاندن خانه‌ی ئازادی رێکخراوی جاودێری مافه‌کانی مرۆڤ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ رۆژنامه‌نووسان فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندن رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رێکخراوی مادده‌ی ١٩ رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی که‌نه‌دی بۆ ئازادی راده‌ربڕین مونته‌دای ئازادی ئندێکس بۆ سانسۆر ئنته‌رنه‌شناڵ پێن یانه‌ی راگه‌یاندنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی پیشه‌یی ئه‌مه‌ریکا دامه‌زراوه‌ی رۆژنامه‌کانی جیهان
تێبینی: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان یان له رێی فاکسه‌وه یان له رێی ئیمه‌یله‌وه وێنه‌یه‌کیان ( بۆ خۆیان یان بۆ نوسینگه‌یان یان نوسینگه‌ی کاریان) نێردراوه.
|