به ناوی کوردستانی گه‌وره
چه‌ند وشه‌ی هه‌ڵه یا نا جوان:
ح.س.سۆران
(زمان پێناسه‌ی گرنگی نه‌ته‌وه‌و که‌ره‌سه‌ی هه‌رمانی گه‌لانه)
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ، بێجگه له باشووری کوردستان و کوردستانی بن ده‌ست ئه‌رمه‌نستان ، ده‌رفه‌تی خوێندنی زمانی کوردی له قوتابخانه‌کان ، به چه‌شنی فه‌رمی نه‌بوه ، ته‌نانه‌ت له هێندێک به‌شی کوردستانی گه‌وره ، ئێستاش هه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌درواوه و بگره له بڕیک ده‌ڤه‌ر ،کوردی نووسین و قسه کردن به تاوانیكی گه‌وره‌ش داده‌نرێ .
له‌به‌ر ئه‌و که‌ند و کۆسپانه ، له نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن کورد ، زۆرتریان بۆ خۆیان کوردی نووسین و خوێندنه‌وه فێر بوون . هه‌ر به‌م هۆیه ، زۆر که‌سانی وا هه‌ن ، که چه‌شنه وشه‌یه‌ک یا به هه‌ڵه به‌کار ده‌هێنن ، یا له جێگه‌ی ناشێرین دا . که وه‌ک مشتێک له گشتێک، ئاماژه به چه‌ند وینه له‌وانه ده‌که‌م :
- ئه‌رێنی ، وشه‌ی "ئه‌رێیی" دروسته ، وه‌ک ده‌ڵێن بۆ ئه‌رێ و نه‌رێی رۆژگار . - ئه‌نجومه‌ن ، وشه‌ی کۆڕمان هه‌یه ، بۆ وێنه کۆڕی وه‌زیران . - ئیسترێس ، وشه‌ی" دڵه ڕاوکێ " مان هه‌یه ، وه‌ک "کێبه‌رکێ " و هتد . - پارێزگار ، پارێزگه‌ر دروسته ، وه‌ک " کارگه‌ر " ، زێرینگه‌ر و هتد . - پێش ، به مانای رابوردوه ، وه‌ک " دو رۆژ پێش " ، نه‌ک داهاتو . زۆر جار به هه‌ڵه ده‌ڵێن " پێش دو رۆژ " ، که مه‌به‌ستیان "پاش دو رۆژه ". - پێشکه‌ش کردن ، هێندێک جار جوان نیه ، بۆ وێنه بڵێین " پێشکه‌شم که " ، که وه‌ک ئه‌وه وایه بێژین " ده‌فه‌رمووم " یا " عه‌رزم ده‌که‌ی " ، که بێرێزیه به پێشکه‌ش گه‌ر ، به‌ڵام ده‌توانین بێژین " پێشکه‌شت ده‌که‌م " . - جه‌وان ، وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردی " لاو" مان هه‌یه . جوان به کوردی یانی پێکه‌وتو و شه‌نگ . - حکومه‌ت ، وشه‌ی کوردی " میری " یا " ده‌سته‌لات" مان هه‌یه . - دێکومێنت ، له بنه‌ڕه‌ت دا وشه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نگیه و "دۆکیومێنت "ه . - راشکاو ، له بنه‌ڕه‌ت دا راکشاوه ، که مانای بێ گرێ و لچک و ئاسووده ده‌دا و به واته‌ی " رێلاکس" ی فه‌ڕه‌نگیه . - سه‌ری نه‌وازش دانه‌واندن ، رسته‌یه‌کی ناشیرینه ، به تایبه‌ت بۆ به کاربردنی ئافره‌ت . پێموایه " کڕنۆش کردن" زۆر شیاوتره . - سه‌نته‌ر ، وشه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی فه‌ڕه‌نگیه و وا جوانه کوردیه‌که‌ی به‌کار به‌رین ، که ده‌بێته " نێوه‌ند " ، نه‌ک ناوه‌ند . - ڤێستیڤاڵ ، له فه‌رهه‌نگی فه‌ڕه‌نگی دا " فێستیڤال" ه و به مانای جه‌ژنه ، به‌ڵام جاری واهه‌یه به هه‌ڵه له جێگه‌ی هه‌ر رێوڕه‌سمێک به‌کاری ده‌به‌ن ، بۆ وێنه چه‌ند ساڵ پێش رێوڕه‌سمێک له‌ودیو پێک هات به ناوی " ڤێستیڤاڵی پێشه‌وا " ، که ساڵرۆژی شه‌هید بوونی پێشه‌وا بو ؟ . - قه‌نات ، که وشه‌ی ره‌سه‌نی " هێل " مان هه‌یه . - کولتور ، وشه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نگیه و وا جوانه کوردیه‌که‌ی به کار به‌رین ، که ده‌بێته " فه‌رهه‌نگ " یا " تۆره " . - گوڵان ، مانگی " گۆڵان " دروسته ، چون له‌م مانگه‌دا له زۆر جێگه‌ی کوردستان گوڵ زۆره ، به‌ڵام له گشت جێگه‌یه‌ک ، بانه‌مه‌ڕ ناکه‌ن . وشه‌ی گۆڵانیش کورت و ره‌زاشیرین تره . - له‌گه‌ڵ ، وشه‌ی " له‌ته‌ک " ، له زۆر سۆرغه‌وه جوانتره ، که وتنی شیاو نیه . - لێبووردن ، وشه‌ی "چاوپۆشی ، له زۆر سۆرغه‌وه جوانتره، که وتنی شیاو نیه . - محامی ، وشه‌ی کوردی " پارێزه‌ر" مان هه‌یه . - موحازه‌ره ، که بۆ ئه‌مه وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردیمان هه‌یه ، و ده‌توانین " وانه وتنه‌وه " به کار به‌رین . - مێهره‌جان ، که وشه‌ی کوردیترمان بۆی هه‌یه . "جه‌ژن " ،هه‌مان مێهره‌جانه . نه‌رێیی ، وشه‌ی " نه‌رێیی " دروسته ، وه وه‌ک ده‌ڵێن " بۆ ئه‌رێ و نه‌رێی رۆژگار " . - وه‌زیر ، بۆ ئه‌مه وشه‌ی کوردی " شالیار" مان هه‌یه .
دیاره ئه‌م هه‌ویره شێلانی یه‌کجار زۆر ده‌وێ و کاری تاقه که‌سیش نیه .
تاران 17/2/2709
|