١٠\١٢\٢٠١٠
چه‌پکه
ژماره‌یه‌ک له تێڕامان.
رۆژ
هه‌ڵه‌بجه‌یی
-1-
که گوزه‌ره‌یه‌کی شکاو ده‌بینم،
له‌زه‌ینما پۆرترێتی کانییه‌که
به‌گۆچانێکه‌وه ده‌نک، ده‌نک
پیری کۆده‌کاته‌وه...!
-2-
که‌په‌رداخێک ئاو ده‌ڕژێ
ئه‌وه گوڵاڵه سوره‌یه‌که،
که قاچی له(با) هه‌ڵده‌که‌وێ
بۆ ئه‌به‌د ده‌خه‌وێ
-3-
که جۆگه‌یه‌ک رووبار نادۆزێته‌وه
هه‌تاو ده‌ستی ده‌گرێ‌و
هه‌ر چوار په‌لی ئه‌ندێشه‌ی
هه‌ڵم ماچی ده‌کا...!
-4-
به‌رد بۆ هه‌میشه سکون،
له‌هه‌ناویا نه‌نووستووه...
که ئاگر ده‌ست‌و په‌نجه‌کانی پڕده‌کا له‌خۆی
دێته گۆو ده‌ڵێ:-
که له‌سه‌ر شانی ئۆقره‌یه‌کابووم
حه‌رفم ده‌چووه‌وه سه‌رچیا...!
-5-
که‌تیشکی خۆر دوگمه‌ی گوڵێک ده‌کاته‌وه
به‌ئینجانه ده‌ڵێم به‌سیه چه‌نه‌بازی،
له‌وێدا دوو ده‌ریا،
هه‌ژانییان ده‌گاته،
حزووری خوا...!!
-6-
به‌هه‌نارێک ده‌ڵێم چ حیکمه‌تێکه،
له‌گه‌ڵ سێوا ته‌بانیت...
تۆ له‌سپێده‌دا پیاسه ده‌که‌یت،
که‌چی له‌ئێواره‌دا،
له‌سه‌فه‌رێکدای
شوناسنامه‌ت وه‌رین...
-7-
که عیشق ماڵ ئاوایی ده‌کا...
ده‌رگا دڵه‌ڕاوکێ ژیری ناکاته‌وه...
جگه‌ره له‌نه‌فخی دووکه‌ڵا ده‌خنکێ
گڵۆپ له‌له‌پی جاده‌دا گڵۆڵه
ئاوێنه له‌قوڵایی حوزنا هه‌ڵده‌قوڵێ...!!
-8-
که مانگ له‌حه‌وشه‌کانی ئاسماندا،
نان ده‌خوا...
که‌ناری ئه‌ندێشه‌یان له‌قه‌فه‌س ده‌که‌نه‌وه‌و
ده‌بنه ئه‌سیری شه‌و...
چۆله‌که ده‌ست هه‌ڵده‌گرن،
له‌ڕێنوسی هێلانه‌و
نیگه‌رانی پاک ده‌که‌نه‌وه به‌شه‌و
مێرووله به‌ده‌نگه گه‌نمێک ده‌ڵێ: لێم ببوره
قه‌ناعه‌تم به‌فه‌تحی شه‌و...
په‌ڕه‌سێلکه ده‌ڵێ: به‌سیه‌تی کرێچێتی،
کوێستان‌و گه‌رمیان،
مانگ ده‌له‌وه‌ڕێ،
منیش ده‌بمه پاسه‌وانی شه‌و...!!
-9-
که‌شاعیرێک ده‌مرێ
ئه‌ستێره بریندار ده‌بێ‌و
هه‌ور سه‌ری پڕده‌بێ له‌سه‌ر ئێشه‌و
باخچه بێ ته‌کبیره،
بۆ ره‌وانبێژی گوڵێک...
ره‌شه‌با به‌له‌تێ قاچه‌وه
به‌گیا ده‌ڵێ:-
تۆ ئیتر به‌پیری له‌دایک ئه‌بی..
گیاش به به‌باڵنده ده‌ڵێ:-
پۆزش بۆ فڕین بهێنه‌ره‌وه
ئاسمان چاویلکه‌که‌ی ونبووه...!!
-10-
ئه‌وه‌نده باسی عیشقی قوپاوت کرد،
عیشق خل بوویه‌وه بۆناو چه‌مێک
ئه‌وه‌نده باسی مه‌وسمی چراو په‌پووله‌و گوڵ‌و
حه‌زره‌تی باران‌و
قافیه‌ی چه‌ترت کرد
هه‌ر هه‌موویان بوونه،
هه‌ڵمی جیابوونه‌وه،
له‌دێڕی موبایلێک..!!
ئه‌وه‌نده باسی بریقه‌ی به‌خته‌وه‌ری‌و
هه‌دادانی هیوات کرد...
هه‌ر هه‌موویان ئاوه‌ژوو
له‌قوژبنی پێڵاوێک...
ببووره نه‌که‌ی باسی شیعر بکه‌ی،
چونکه شیعر یانی نزیک له‌قسه‌کانی خوا...
تۆ چه‌ند له‌خوا دووری چه‌ند...!!
-11-
که‌قفڵێک به‌ده‌رگایه‌که‌وه ده‌بینم،
ئه‌وه حیجابی دره‌ختێکه،
پڕه له‌ماندووبوونی میوه...!
-12-
چ گه‌وجه زستان،
که‌ناتوانێ ده‌ست‌و پلی
دره‌خته‌کان پڕکا له‌سه‌هه‌نه‌ی سه‌رما
چونکه دره‌خته‌کان
ده‌ست کێشی چه‌رم،
چۆته حه‌شارگه‌ی هه‌ناویان...!!
-13-
په‌رده بیانووه بۆ په‌نجه‌ره
په‌یژه دۆڕانێکه بۆ نیشته‌جێ...
ئاوێنه کتێبێکه روومان
تیایدا موتاڵا...!!
-14-
که‌چیلکه‌یه‌ک به‌سه‌رپشتی،
ئاوه‌وه ده‌فڕێ،
ئه‌وه خوێنی(با)یه
له‌ده‌ماره‌کانیا ده‌گه‌ڕێ...!!
-15-
چ کاڵفامییه‌که بگه‌ینه سه‌ر ده‌ریاو
بۆ ئاوی جامێکی مه‌لوول
نوچ بده‌ین‌و بڵێین مه‌رحه‌با...!!
-16-
عه‌جه‌ب له‌کورتی ژیان...
شه‌وی عومری من تێئه‌په‌ڕێ...
وه‌لێ چرای وشه‌کانم له‌شه‌ودا
هه‌رگیز تێ نه‌په‌ڕ...!!
-17-
که به‌ردێک بگوشین،
ده‌چێته‌وه سه‌ر چه‌مێکی قه‌مور...
که گۆچانێک بگوشین...
ده‌چێته‌وه سه‌ر دره‌ختێکی پرچ سپی...
که ئاوی گۆمێک بگوشین،
ده‌چێته‌وه سه‌ر خاکێکی پێ خاوس..
که عیشقی منیش گوشرا،
خه‌ڵوه‌تم دڵۆپ، دڵۆپ
سیخناخ له‌نوری خوا...!!
-18-
چ دۆڕانێکی جوانه
هه‌نارو هه‌رمێ‌و هه‌ڵوژه
هه‌وڵئه‌ده‌ن جل بکه‌نه به‌ری،
شکۆفه‌و گه‌ڵاوبه‌ر...
به‌ڵام له‌زیکرێکی ئه‌زه‌لییا
ده‌روێشانه که قژیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه،
ئه‌وه‌ی هه‌یانه،
ئه‌وه‌ی کۆیان کردۆته‌وه..
ده‌ی دۆڕێنن...!!
ماڵپه‌ڕی رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
|