په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠١٠

چەپ و دیموکراتخوازەکان لە دووڕیانى یەکڕیزیی یان پەرتەوازەیی؟

عومه‌ر شاوری   


کۆبوونەوەى چەپەکان لە یەکریزى حزبدا یاخود یەک بەرەدا زەرورەتێکى ئەم قۆناغە ى ڕەوتى چەپە لە کوردستان ، باشترین رێگەیە بۆ کۆکردنەوەى هێزوتواناى چەپو رزگاربون لەوپەرتەوازەیەى ئێستا وەگیرانەوەى متمانە بۆجەماوەرى چەپ خواز ئەوەى ئەمڕۆ لەگۆرەپانى سیاسى کوردوستان زۆربێهێزوتوانایە هێزە چەپەکانى کوردوستانن ئەمەش تەنها بەهۆى کۆنەبونەوەیانە لەبەرەیەکى هاوبەشى پتەوو هەمیشەیدا وەکو دەبینرێت بە شێک لەحزبە محافیزکارو ئسلامیەکان بۆبەدەست هێنانى زۆربەى کورسیەکانى پەرلەمان و وەرگرتنى دەسەلاتَى هەرێمى کوردستان تایبەتمەندى خۆیان وەرگرتووە وەکو، یەکێتى و پارتى کەلە چەند ساڵى ڕابردوودا حوکم ڕانى تەواوى هەرێمى کوردستانیان بە یەکەوە کردووە لە چوارچێوەى لیستێک دا کۆبوونەوە بۆ بەردەوامى لە شێوازى دەسەڵاتداریان وەهەر ئەمەش وایکردوە سەرکەوتوبن و دەسەڵاتى پەرلەمان و سیاسى و ئابوریى و کۆمەڵایەتى و رۆشنبیریى و بۆخۆیان قۆرخ بکەن هتدد، بە شێک لە ئیسلامیەکان لە هاوپەیمانیەتێک دا خۆیان ڕاگەیاندووە هەرچەندە نە بونەتە هێزیکى زۆربەهێز بەڵام کاریى گەرى خۆیان هەیە. جگەلەمەش زۆرجار حزبى علمانیشیان کردۆتە هاوبەشى خۆیان بەڵام ئەم پێکهاتەیە.تایبەت مەندى ئیسلامى هەیەو تەعبیر لە بیرو بۆچون و فکرى ئیسلامى دەکات زیاتر . بۆیە ئەم تێکەڵەیە سەرکەوتونەبوە لەلایەن هەردوجەماوەرى ئیسلامی و علمانى. چونکە بەم شێوازە هەردو لە متمانەى جەماوەرەکانیان لەدەست دەدەن .ئێمەش وەکو لایەنە چەپ و دیموکرات خوازەکان بە هەستکردنمان بەبەرپرسیاریەتى لەم قۆناغەى ژیانى سیاسى و وەکو نوێنەرى کرێکاران و زەحمەتکێشان و جوتیارنى کوردستان زەرورەتیکى حەتمیە وە پێوستیشە چەپەکان خۆیان کۆبکەنەوەو هەمو پێکەوە لەبەرەیەکدا بتوانین لە پەرلەمانى ئایندە دا پارێزەرو داکۆکى کارىمافەکانى ئەم چین و توێژانە بین کە خۆمان بە نوێنەریان دەزانین .


بە بڕواى من ئەگەر لە چەند ساڵى ڕابردوودا چەپەکانى کوردستان پەرش و بڵاو نەبونایە و هەنگاوى جدیان بۆ ئەم کۆبوونەوە نابایە باشتر دەبوو ، خۆمان زیاتر کۆدەککردەوە خەڵکى چەپ و دیموکرات خواز زیاتر لێمان کۆ دەبوونەوەو وەکو ڕەوتێک زیاتر دەردەکەوتین و جەماوەرى داکۆیکار و هێزى زیاترى دەبوو. وە دەمان توانى لە هەڵبژاردنەکاندا سەدایەکى زیاترمان هەبایە و ئەنجامى باشتریشى بەدەست بێنین ، بەڵام ئێستاش هەرچەندە زۆردرەنگە بەلام تاکو ڕۆژێک زووتر هەنگاوێکى لەو جۆرە بهاویژرێت باشترە ، ئەوەى کەجێگاى داخە ئەولایەنە چەپانەیە بەحزبى شوعى شەوە کە لەگوێى گادا خەوتونو بەهیچ بەخەبەرنایەن هەر ئەمەش وایکردووە هێزى چەپ بەم رۆژگارەى ئەمرۆ بگات هەریەکەو بەئاوازێک بخوێنێت ئەم لایەنانە ى کە درک بەووەزعە ناکە حەقە بەخۆیاندا بچنەوەو لەو خەوە دورو دیژە بەخەبەربێن و هەنگاوى یەکەم دەست پێ بکەن ،چونکە دوێنى باشتر دەبوو لە ئەمڕۆ بەڵام ئەگەر لە ڕابردوودا نە تواندراوە کارێکى ئاوا ئەنجام بدرێت ئەوا ئەمڕۆ باشترە لە ڕۆژێکى تر ،ئەگەر سەرجەم چەپەکان خۆیان کۆبکەنەوەو لەبەرەیەکى راستە قینەدا هیزو تواناکانیا ن یەک خەن کۆتایى بەو پەرتەوازیە بهێنن بۆئەوەى پێش هەڵبژاردنى داهاتو متمانەى جەماوەرى چەپخواز بەدەست بهێنەوە . ئەوەبەدڵنیایەوە سەرکەوتن بەدەست دێت، خۆمان بە نوێنەرى کرێکاران زەحمەتکێشانى کوردستان بزانین وە بمانەوێت ژیانى سیاسى لە کوردستان لەسەربنەماى ددیموکراسى مەدەنیەت و عەلمانیەت بێت ، عەدالەت لەسەرجەم بوارەکانى ژیان دا ڕەنگ بداتەوەو داخوازیە ڕەواکانى جەماوەر گوێى لێ بگیرێت و جێ بەجێ بکرێت ، ئازادى گشتى و تاک پارێزراو بێت و گیانى هاووڵاتى بوون بە هێز بکرێت ، یەکسانى ئەرک و ماف لە نێوان ئافرەت و پیاو لە تێکڕاى یاساکان دا دەستەبەر بکرێت ، توندو تیژى ڕێگاى لى َبگیرێت..

 

کارکردن بۆ چاککردنى بارى ئابورىو گوزەرانى هاووڵاتیان بە گشتى ، بوژاندنەوەى ژێر خانى ئابورى کوردستان ، پشتیوانى لە خەبات و تێکۆشانى پارچەکانى دیکەى کوردستان ، ڕووبەڕو بوونەوەى دیاردەى گەندەڵى و پاراستنى مافى چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکان، ، گرنگى دان بە پەروەردە کەبناغەى گۆڕان بەرەو پێش چوونى هەر کۆمەڵگایەکە ، گرنگى دان بە گەنجان و دابین کردنى ژیانێکى شایستە بۆیان ، ئەمانەئەبێت بە شێکبن لە بەرنامەوکارى چەپ نەک وەک هەند ێک لەیەن کە لەسەر حسابى چەپەکان بونەتە خاوەن پۆستى چەورو مەنسەبى بەرزوو و سەیارەى ئاخر مۆدیلو سۆپەرمارکێتو کۆمپانیاو شتى لەم جۆرە، ئەمانە کەتەنها بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و کۆکردنەوە دەنگ هاواریان لێهەڵدەستێتو دەست دەکەن بەبانگ هێشتى لایەنە چەپەکانو کۆکردنەویان دەبنەبەرهەڵستکاریکى حەیارە(24) بەڵام بەشێوەیەکى کاتى تەنها بۆهەڵبژاردنى پەرلامانى خەلکى زەحمەتکێشو کرێکاریان چەپخوازەکانیان بیردەکەوێتەوە دواى ئەوە هەرکە پۆستێکیان پچرى ئیتر کەسیان بیر ناکەوێتەوو کەس ناناسنەوە . وشەى بەرهەڵستکاریش(ئۆپۆزسێۆن) دەبێتە بڤە ئەمانەن بونەتە هۆکارى پەرت بونى هێزى چەپ بێمتمانە کردنى جەماوەرەکە ى لەکوردوستان بۆیە چەپە راستەقینەکان حەق نیە چیتر گوێیان لێ بگرنو بروایان پێبکەن بزوتنەوەى چەپى سیاسى لەکوردستاندا، بزوتنەوەیەکى جەماوەرى بەهێزبوو.0(حیزبى شوعیش رابەرایەتى ئەوبزوتنەوەیەى دەکرد ،چەپەکان هەمو لەدەورى ئەوحیزبە ،ئاڵابون. بەڵام دواترحیزبى شوعى ، چۆکى داداولەکوردوستاندا توشى کێشەو لاوازێکى زۆربوو. ئەمە یەکسەر لەسەر بزووتنەوەى چەپیش رەنکى دایەوە). بزوتنەوەى چەپ بوو بەبزوتنەوەیەکى پەراوێزى ،چ لەکارى جەماوەریدا یان لەهەڵبژاردنەکاندا هیچ ئەنجامێکى بەدەست نەدەهێنا. ئەوتاقمو گروپانەش کەمانەوە، زۆربەڵاوازیو پەرتەوازەیى ماونەتەوە .دەمێکە دەبووچەپەکان یەکیان بگرتبایەحیزبێکى بەهێزیان پێکبهێنابایە ئەبەمە ئەتوانن ببنە ئۆپزسێۆنێکى راستەقینەو بە هێز.


بەڵێ مەرجى یەکەم بۆبوژانەوەى بزاڤى چەپى سیاسى، لەکوردستاندا ا،ئەوەیە ،کەئەوچەپانە یەک بگرن .وە کۆتاى بەپەرتەوازەیى خۆیان بهێنن . ئەگەر نا بەهیچ جۆرێک سەرکەوتونابن ئەگەر رێرەوێکى چەپخوازى سیاسى دیموکراسیانەىراستەقینە و سەربەخۆ نەگرنەبەر..چونکە دەگونجێ.ئەوەئاشکرایەکەحزبیکى سیاسى،لەرەوتى خەباتداپێشدەکەوێت کە خاوەن ئیرادەو سەربەخۆبێت لەبریارداندا پشت بە جەماوەرەکە ى ببەستێت بەلام بەپێچەووانەوە ئەگەر هەروەکوئێستا بمێنەوە. ئەوەبەدڵنیایەوە لەجێگەى خۆیاندا راوع دەکەنوبەرەوپوکانەوەونابوتى دەرۆن. ئەو حیزبانە ناتوانن لە بڕیارو هەڵوێستە چارەنوسسازەکاندا بەشداربنو کەسیش پرس و راوێژیان پێناکات وەکو ئەوەى ئێستا هەمومان حالى چەپەکاندەبینین..
 

ماڵپه‌ڕی عومه‌ر شاوری