چنار بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی منداڵیی، ده‌ستیكرد به گۆرانیگوتن.
سازدانی:زانا گه‌لاڵی
چنار- ی كچه گۆرانیبێژی کوردی دانیشتووی وڵاتی سویدی.
زانا: زۆر جار گۆرانیبێژ به‌ر له به‌رهه‌می خۆیان و دوای به‌رهه‌می تۆمار كراوی خۆیان به‌شداری ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بن به گۆرانیگوتن ، به‌ڵام به‌ڕێزت تاوه‌كوو ئێستاش له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندا نابینرێیت بۆچی ؟ چنار: من زۆرجار ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته کراوه که بۆ له ئاهه‌نگه‌کانی ئه‌وروپا به‌شداری ناکه‌م ، له راستیدا من خۆم ئاره‌زوی به شداربوونی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌م نه‌بووه‌و باوه‌ڕیش ناکه‌م له‌داهاتووشدا به‌شداری بکه‌م ، له‌به‌رئه‌وه‌ی من به شێوه‌یه‌کی گشتی کۆنسێرت و بۆنه نیشتیمانییه‌کانم پێخۆشه.
زانا: هه‌ندێ جار ده‌بینین گۆرانیبێژان یه‌كه‌م به‌رهه‌میان به سێدییه‌ك ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌ین به‌ڕێزت په‌له‌ت نه‌بووه له‌م بواره بۆچی ؟ چنار:سه‌رکه‌وتنی گۆرانیبێژ مه‌رج نییه له‌وه‌دابێت که به سیدییه‌ک ده‌ستپێبکات له سه‌ره‌تادا. زۆرجار گۆرانیبێژ به‌ته‌نیا گۆرانییه‌ك ده‌توانێت جێی خۆی له‌دڵی گوێگرانێکی زۆردا بکاته‌وه. بیرنه‌کردنه‌وه‌ی منیش له دروستکردنی سیدییه‌ک له سه‌ره‌تادا ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که دروستکردنی سیدی به‌لای منه‌وه کارێکی سه‌ختبوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێ که‌سانێکی زۆرت له پشتبێت بۆ هاوکاریکردن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه له سه‌ره‌تادا من خۆم که‌سێکی بێ ئه‌زموون بووم و زیاتر ئامانجیشم ئه‌وه‌بوو که بێمه ناو بواره‌که‌وه‌و ئه و ئاره‌زووه‌ی که هه‌مبووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی منداڵیمه‌وه بیهێنمه‌دی.
زانا: هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كانت به‌پێنوسی كچان نه‌نووسراون ، بۆیه ده‌پرسین به‌لای چناره‌وه تاچه‌ند گرنگه هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ بۆ گۆرانییه‌كانیان سود له نووسه‌رانی كچ وه‌ربگرن ؟ چنار: سوود وه‌رگرتنی من له تێکستی نووسه‌ره پیاوه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بینینی جییاوازی له‌نێوانیاندا . باوه‌ڕم وایه هه‌ر تێکستێک که ده‌نوسرێت ده‌ربڕینی هه‌ستێکه ئه‌و هه‌سته‌ش هه‌ستی مرۆڤێکه،جا له‌به‌ر ئه‌وه گرنگ نییه پیاو بینووسێ یان ژن، به مه‌رجێک وه‌سفی تێدانه‌بێت ، که تایبه‌ت بێت به ژن، پاشان پێموایه که هه‌ستی نووسه‌ره پییاوه‌کان جوانتره بۆ ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی ئه‌ویش له‌وانه‌یه بگه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه ئه‌وان ئازادترن له ده‌ربڕیندا.
زانا: به چ قه‌ناعه‌تێكه‌وه ئه‌م سێدییه‌ت بڵاوكرده‌وه ؟ چنار: دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی سێ به‌رهه‌م ئه‌و هه‌سته‌م لا دروستبوو که کاتی ئه‌وه‌یه سیدیه‌ك دروستبکه‌م، پاشان داواکردن و پرسییارکردنی گوێگرانیشم زیاتر هانیاندام که به راستی هه‌نگاوی بۆ بنێم.
زانا: تاچه‌ند له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا به شیوه‌یه‌کی گشتی تێکستی گۆرانی و ئاوازه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجاون ؟ چنار: ئه‌مرۆ که‌سانێکی زۆر ده‌بینم، له بواره‌که‌دا که به‌وپه‌ری دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌وه کارده‌که‌ن له پێناو گۆرانکاری و به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ری کوردی‌دا، ده‌توانم بڵێم گۆرانیبێژانی ئه‌مڕۆ تێکستی جوان و سه‌رده‌مانه به‌کارده‌هێنن که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی گونجاوه له‌گه‌ڵ ئاوازه‌کاندا.
زانا: تاچه‌ند گرنگی به كلیپ ده‌ده‌یت؟ ئایا ئاره‌زوو ده‌كه‌ی كلیپه‌كانت چۆن بێت ؟ چنار: کلیپکردن به به‌شێکی زۆر گرنگ ده‌بینم له دنیای هونه‌ری میوزیك و گۆرانی. که ئه‌م به‌شانه هه‌مووی ته‌واوكا‌ری یه‌کترن و زۆر گرنگه که گونجاندن هه‌بێت له‌نێوانیاندا، من هه‌میشه حه‌زده‌که‌م کلیپه‌کانم په‌یامێک بگه‌یه‌نێ، ئه‌و په‌یامه‌ش نزیکبێت له‌راستی مرۆڤ و ئه‌و فانتاسییانه‌ی که ره‌نگه له له‌خه‌یاڵی خۆیدا بیکات.
زانا: چۆن ده‌ڕوانیته کلیپه کوردییه نوێکان ؟ چنار: کلیپه کوردییه نوێیه‌کان به گشتی زۆر باشن و ڕۆژ به ڕۆژ کاری باشتر ده‌کرێت، به‌ڵام کلیپیش زۆره که په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆی نییه به ناوه‌رۆکی گۆرانییه‌که‌وه.
زانا: چنار جگه له گۆرانیوتن تا ئێستا خۆی به ئامێرێکه‌وه خه‌ریك کردووه ؟ چنار: جگه له گۆرانیوتن خۆم خه‌ریککردووه به فێربونی ئامێری گیتاره‌وه، ته‌نیا مه‌به‌ستیشم له‌وه ئه‌وه‌یه که زیاتر ئاشنای ده‌نگی خۆم ببم، له ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌مێره‌وه.
زانا: سیدی یه‌که‌مت پێشكه‌ش كرد، بیر له سیدی تر ده‌که‌یته‌وه ؟ یابۆچی گۆرانییه‌كی فۆلكلۆرت نوێ نه‌كردۆته‌وه ؟ چنار: بێگومان بیرم کردۆته‌وه له دروستکردنی سیدی تر. ده‌رباره‌ی گۆرانی فۆلكلۆریش ڕه‌نگه له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌بوبێ كه‌ترساوم له‌وه‌ی بیشێوێنم! له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێمخۆشبووه كاری نوێ پێشكه‌ش بكه‌م وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆخۆم له‌بواره‌كه‌دا .
زانا: به چ شتێك دڵته‌نگ ده‌بیت ؟ چنار: به زۆر شت دڵم ته‌نگده‌بێت! به‌تایبه‌تی که‌ده‌بینم که‌سێک ده‌گری بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی خۆشه‌ویستی له ده‌ستداوه ، یان که منداڵێك ده‌بینم که به که‌مئه‌ندامی له‌دایکبووه.
زانا: تاچه‌ند گرنگی به مه‌كیاج ده‌ده‌یت؟ چ جۆره ڕه‌نگێك زۆرتر به‌كار دێنی ؟ هه‌روه‌ها ئایا ڕۆڵی ڕوخسار چییه له‌ده‌رخستنی هونه‌رمه‌نددا؟ چنار: به‌ڕای من میکیاج زۆر گرنگه بۆ ژن. هه‌رچه‌نده زۆر جاریش به‌کاری ناهێنم، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کارێکی په‌له‌م هه‌بێت. میکیاجی رۆژانه‌شم تاڕاده‌یه‌کی زۆر سروشتیه. چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌نگی جلوبه‌رگه‌کانم و هه‌روه‌ها بۆ چ مه‌به‌ستێك و بۆ کوێ ده‌چم. جوانی ڕوخساریش با‌شه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، له‌پاڵئه‌وه‌ی که گۆرانیبێژی، هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕیشموایه که‌هه‌موو که‌س جوانه‌و هه‌رکه‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ك. باوه‌ڕیشم به‌وه‌نییه که جوانی ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی هه‌بێ بۆ ده‌رکه‌وتن و ناساندنی گۆرانیبێژه‌که ئه‌گه‌ر هونه‌ره‌که‌ی ڕه‌سه‌ن نه‌بێت.
زانا: وه‌رزش ده‌که‌یت؟ چنار: وه‌رزش به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه‌و هه‌میشه کاتم بۆدروستکردووه، چونکه وه‌رزش یارمه‌تییه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆمن له‌ڕووی ده‌رونی و ته‌ندروستییه‌وه. زانا: له چ شتێك زۆر ده‌ترسی ؟ چنار: له‌شکستهێنان ده‌ترسم.
|