تۆ؟ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی کام وشه گه‌شتیته ڕۆخی شیعری من؟ تۆ؟ له‌گه‌ڵ تاڤی کام مانگه‌شه‌و وا ڕێکه‌وتوی تاریکی که‌ی ئاسمانی من؟
تۆ؟ درۆیه‌کی په‌شۆکاوی و له دورگه‌ی عه‌شقێ هه‌ڵهاتوی تا له نێو دڵی منا خۆت بدۆزیتۆ
تۆ؟ پنداری نێو دڵی به‌ردی ده‌ریایه‌کی بێ بنی و ئه‌ته‌وێ ساباتێک له‌سه‌ر ڕۆحی من بۆ ته‌نهایی خۆت بکه‌یتۆ
تۆ؟ خه‌نده‌یه‌کی هه‌ڵهاتووی ده‌ست گریانی و هاتووی بژونی من بژاکێنی تۆ؟ ئاوازێکیت له نهێنی و گۆرانییه‌کی بێ ئه‌مه‌گی و گه‌ره‌کته کۆتایی به زکری عه‌شقم بێنی
ته‌واو بێزارم به جۆرێ ئه‌م بێزارییه یه‌خه‌ی به‌دبه‌ختی گرتووم حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌مشه‌و کاتێ پێڵووه‌کانم لێکنا ئیتر چاوانم نه‌که‌مۆ یان دوای چڕینه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌ی ناخم چیتر هه‌ناسه نه‌ده‌مۆ
من ته‌واو بێزارم له‌م ته‌مه‌نه پیره عومر درێژه‌م و نه‌دره‌وشانه‌وه‌ی تاکه ئه‌ستێره‌یه‌کی شادی و له هه‌مووشی زیاتر؟ له تۆ ته‌واو بێزارم له‌م خه‌ونه زینده‌به‌چاڵ کراوانه‌م له‌م دڵه گه‌وره ساوایه‌م و له گشتیان زیاتر؟ له بێ دڵی تۆ
ئاخر چی ده‌ستی تۆی هێنا بێشکه‌ی ڕۆژگارم ڕاژه‌نێ؟ ئاخر کێ چاوی تۆی نارد فرمێسکی من بکاته باران و به دڵی خۆیدا بیپرژێنێ؟
پێش هاتنت من تاوژینی کارتیش کردنی ژینێکی نوێ بوم و دڵمم سوێند ئه‌یا ڕێ به هیچ کوڕێ نه‌یا ته‌ڤلی به ترپه‌کانی بێ پێش هاتنت داوای ئاشت بونۆم له خۆڕه‌می ئه‌کرد و فێری چاومم ئه‌کرد چاوه‌ڕوانی هیچ کوڕێ نه‌بێ
ناکاو هاتی و گشت ژیانی منت تێکدا هاتی و چی چڵه نێرگزی ده‌ستی شادییه هه‌مویانت پێم فڕێ‌دا
خۆ هێشتا خۆشم نه‌ویستوی هه‌موو ئه‌م خه‌مه‌ت داومه‌تێ خۆ من هێشتا ئاشقت نیم چاوه‌کانمت دیل کردووه و هه‌موو ئه‌م ئه‌شکه‌ت داونه‌تێ
تۆ؟ ڕه‌نگی چاوه ڕه‌شه‌کانت ته‌نها له به‌ختی من ئه‌چێت تۆ؟ قاقای پێکه‌نینه ڕووشه‌کانت ڕێک له ئاهو نزوله‌ی ئه‌م دڵه‌ی من ئه‌چێت
ئاخر تۆ که ئه‌زانی خه‌یاڵێکی و نایه‌یته دی فێری دڵم بکه چاوه‌ڕوانت نه‌بێ یان وام لێکه ڕقم لێت بێ به‌ڵام دڵم له ڕق ناگات ئێستا ئه‌زانم بۆچی چی منداڵه خۆشی ئه‌وێم تومه‌ز دڵم له ساوایی خۆیان ئه‌کات
تۆ؟ شنه‌بای شاره‌که‌ی باو‌و باپیری هه‌ردوکمان ڕایسپاردی ماچی گوڵه هه‌نارێکیم پێ بگه‌یه‌نی به‌ردێ له به‌رده‌کانی شار تکای لێ کردی بیهێنی و خه‌می دڵمی پێ بشکێنی ئه‌و پێی وتی له بری ئاخ نیلۆڤه‌ری تیا بڕوێنی
به‌ڵام تۆ؟ وا هاتوی ئامه‌رتاتم لێ بتۆرێنی هاتوی توانای هه‌ستی ڕه‌قت به ناسکی دڵی من ڕابێنی
هاتوی تۆڵه‌ی ڕابردووت له ئاشوویی من بکه‌یتۆ هاتوی به خه‌می من به شیعری من دڵه ونه‌که‌ت ئاشت که‌یتۆ
به‌ڵام دڵنیات ئه‌که‌م قه‌ت ناتوانی پێش ئه‌وه‌ی له دڵم نزیک بیتۆ من ئه‌ینێژم حاشا له‌م دییه کاڵانه‌شم ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ تۆ فرمێسکێکیان پێ بڕێژم.
__________________ ئامه‌رتات: فریشته‌ی ته‌مه‌ن درێژی. ڕووش: جه‌نگخواز.
هۆڵندا
|