![]()
|
Phil Ochs و. لە ئینگلیزییەوە: هەژێن
ئاخ لە ڕێژەبەستنم لە جەنگی نوێدا لە کۆتایی جەنگە کۆنەکانی بریتانیادا وڵاتێکی تازه کەوتە هەڵچوون خوێنێکی تازە کەوتە بزووتن بەڵام من چیتر ڕێژە نابەستم
بەشی خۆم لە هیندۆسەکانم کوشتوون لە هەزاران شەڕی جیاوازا لەوێ بووم لە چاخە گەرۆکەکانا درۆی زۆرێك لە پیاوانم ژنەفت مەرگی زۆرێکم چاو پێکەفت بەڵام من چیتر ڕێژە نابەستم
هەمیشه پیرەکانن بەرەو شەڕ راماندەپێچن هەمیشهش ئهوه لاوەکانن لەنێو دەچن بنواڕە هەموو ئەوەی ئێمە بە شمشێر و تفەنگ بەدەسمان هێنا پێم بڵێ هەموو ئەو گشتەی دههێنا
بۆ دزینی کالیفۆرنیا لە وڵاتی مەکسیکان لە شەڕێکی نێوخۆی خوێناویا جەنگیم بەڵێ تەنانەت برای خۆمم کوشت هەروا چەندانی تریش چیتر ڕێژە نابەستم
چوومە شەڕی سەنگەرەکانی ئاڵمان لە شەڕێکا کە کۆتایی بە گشت شەڕەکان دههێنا ئاخ دەبوو ملیۆنێ پیاوم کوشتبا هەنووکە دەیانهوێت دیسانەوە بمبەنەوە بەلام چیتر ڕێژە نابەستم
هەمیشه پیرەکانن بەرەو شەڕ راماندەپێچن هەمیشهش ئهوه لاوەکانن لەنێو دەچن بنواڕە هەموو ئەوەی ئێمە بە شمشێر و تفەنگ بەدەسمان هێنا پێم بڵێ هەموو ئەو گشتەی دهێنا
بۆ دوا فەرمان بە ئاسمانی یاباندا فڕیم چاندنی قارچکی ژەهراوی بێ ئەژمار کاتێ سوتانی شارەکانم دیت زانیم کە خەریکە فێر دەبم کە چی دیکە ڕێژە نەبەستم
هەنووکە هاواری لێدەری کارگەران، کاتێ کارگەکانی موشەك دادەخەن هاواری یەکگرتووی میوە لە کەنارەکانی کوبا '' ئاشتی '' پێدەڵێن یا '' دژەخونی '' '' ئەوین ''ی پێدەڵێن یا '' هۆکار '' بەڵام من چیتر ڕێژە نابەستم.
* ڕێژەبەستن بە واتای نەچوونە شەڕ و جەنگین. - دهقی ئینگلیزی : http://web.cecs.pdx.edu/~trent/ochs/lyrics/i-aint-marching-anymore.html
|