٥\۴\٢٠١٠
جیاکردنه‌وه‌ی
ئایین له په‌روه‌رده و فێرکردن و هاتوهاواری ئیسلامی سیاسی له که‌نه‌دا!
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
حکومه‌تی هه‌رێمی کۆبێک ی که‌نه‌دا که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به زمانی
فه‌ره‌نسی ده‌دوێن بڕیارێکی ده‌رکرد سه‌باره‌ت به ناقانوونی کردنی ئه‌و
قوتابخانه‌و ئه‌و باخچه‌ی ساوایه‌نه‌ی که تایبه‌ت کراون بۆ ووتنه‌وه‌ی
وانه‌ی ئایینی وجل وبه‌رگی ئایینی . هه‌ر به پێی ئه‌و بڕیاره حکومه‌ت
نابێ هیچ کۆمه‌کێکی مادیان پێ بکات. وه‌زیری "خێزان"که یه‌کێکه له
وه‌زیره‌کانی ئه‌م حکومه‌ته و سه‌ر به حیزبی لیبراڵی حاکمه له‌م هه‌رێمه‌دا
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه نوسیدا له رۆژی 16/3دا له شاری مۆنتریال
ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند وه ووتی: له‌م هه‌نگاوه‌یاندا ده‌یانه‌وێ که
منداڵان بپارێزن و منداڵ نابێ ده‌رسی دینیان پێ بخوێنرێ یا به‌رگی
دینیان پێ له به‌ر کرێ له قوتابخانه‌و باخچه‌ی ساوایاندا و له‌مه‌و
دوا ئه‌مانه به ناقانوونی حساب ده‌کرێن . وه ووتی : ده‌بێ هه‌موو
قوتابخانه‌و باخچه‌ی ساوایه‌کان یه‌ک جۆر وانه‌یان تێدا بووترێته‌وه
ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌یه که حکومه‌ت دیاری کردووه مه‌نهه‌جی سه‌ره‌کی و
مه‌رکه‌زیه.
به جیا له‌م کێشه‌یه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ژنێکی 29 ساڵه له
قوتابخانه‌ی فێربوونی زمانی فه‌ره‌نسیدا ده‌رکرا له سه‌ر ئه‌وه‌ی که
داوای لێ‌کرا کاتێ دێته ناو قوتابخابه ده‌بێ سه‌ر و ده‌م چاوی دیار بێ
و ئه‌و ڕوو پۆشه ئیسلامیه لا بدات که سه‌ر وچاوی داپۆشیه‌وه ئه‌ویش
ئه‌مه‌ی قه‌بوڵ نه‌کردو سه‌ره‌نجام ده‌رکرا له قوتابخانه . پاش ئه‌وه
کاریکاتێرێ له رۆژنامه‌ی "مۆنتریال گازیت" دا بڵاو کرایه‌وه که وێنه‌ی
ژنیکی ئیسلامی ده‌م و ڕوو داپۆشراو که ته‌نها چاوی دیاره و له پێشه‌وه‌یدا
قۆفڵیک و زیندانێکه ، وێنه کێشی ئه‌م کاریکاتێره 'تیری موشر" ه.
ئه‌م ڕووداوانه تاقم و گروپ و که‌سایه‌تیه‌کانی سه‌ر به ئیسلامی
سیاسی تووڕه کردووه و ده‌ڵین ئه‌مه دژایه‌تی کردنی ئیسلامه و
سووکایه‌تیه به ئیسلام و ڕه‌فتاریکی راسیستی و ره‌گه‌په‌رستانه‌یه ،له
رۆژنامه عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کاندا چه‌ندین ڕاگه‌یاندن و وتاریان له
سه‌ر ئه‌مانه بڵاو کردوه‌ته‌وه . هه‌ندێکیان ده‌ڵین ئه‌مه درێژه‌ی
ئه‌و هانگاوانه‌یه که حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ناویه‌تی له دژی ئیسلامه‌کانی
ئه‌و ووڵاته که رێگا نادات ژنان به حیجابه‌وه بچنه خوێندنگا‌و
دانشگاکاناوه چونکه ده‌ڵێن :(حجاب ره‌مزی کۆیله کردنی ژنانه). وه‌یا
ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌که‌مجار نیه حکومه‌تی کۆبێک دژی حجابی ئیسلامی ڕاده‌وه‌ستێ
، له کاتی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا رێگه‌یان نه‌دا ژنیێکی
ئیسلامی موحاجه‌به ده‌نگ بدا هه‌تا روو پۆشه‌که‌یان له سه‌ر ده‌م و
چاوی لا برد.
ئه‌م هات وهاواره‌ی ئیسلامی سیاسی سه‌ره‌نجامێکی پووچه‌ڵی ده‌بێ و هه‌روه‌ک
ئه‌وه ده‌بێ که له له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشووتردا ویستیان بڕیارێک
به سه‌ر حکومه‌تی که‌نه‌دا دا بسه‌پێننن ئه‌ویش دانانی دادگای ئیسلامی
بوو . به‌ڵام به هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای کۆمۆنیسته‌کان و خه‌ڵکی سکۆلاریست
به‌ری پێ گیراو نه‌یانتوانی ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن و بێده‌نگ کران .
ئێستاش ده‌یانه‌وێ منداڵان له قوتابخانه‌و باخچه ساواکاندا کۆ بکه‌نه‌وه
و کچه منداڵه‌کان به‌رگی حیجابیان پێ له به‌ر بکه‌ن و خورافاتی مه‌زهه‌بی
و ترسی ئاگری جه‌هه‌نه‌م و موژده‌ی به‌هه‌شتیان فێر بکه‌ن . که ئه‌مه
نه‌ک ته‌نها کارێکی دژی ئینسانی و دژ به مافه سه‌ره‌تایه‌کانی منداڵه
به‌ڵکو تیرۆری منداڵیشه. سروشتی منداڵ جۆریکه که هه‌ر جۆره بیرێکی
مه‌زهه‌بی و سیاسی و ئایدیۆلۆجی قبوڵ ناکا ئه‌مه دژایه‌تیه له گه‌ڵ
زهن و مێشکی ناسکی منداڵدا.
کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا له ئاستیکدایه به هات وهاورای کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ئه‌مانه ڕازی نابێ و بێ ده‌نگ نابێ . ئیمزا له سه‌ر تیرۆر کردنی
منداڵان نادات و منداڵ له پێشه‌وه‌ی هه‌موو که‌سدایه‌و مافه‌کانیان وه‌ک
منداڵ ده‌بێ پارێزراو بێ ، ئه‌مه‌یان به سه‌ر حکومه‌ته‌کانی خۆیاندا
سه‌پاندوه بووه‌ته ده‌سکه‌وتیکی ئینسانی،که دیاره هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی
ئیسانیش جیهانیه و تایبه‌ت نیه به‌م وڵات و ئه‌و ووڵات .
ئه‌مڕۆ منداڵانی کوردستانیش ده‌بێ به‌هره مه‌ند بکرێن له‌م ده‌سکه‌وته
مێژوویی و ئینسانیه .نابێ رێگا بدرێ منداڵ فێری خورافه بکرێ و ئایین
و ئایدۆلۆجیا و عه‌قیده‌ی به سه‌ردا بسه‌پێنرێ . ده‌بێ به‌ره‌ی
سکۆلاریستی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئاوڕێکی زیاتر له منداڵان بده‌نه‌وه
فشار بۆ ده‌سه‌ڵاتداران بهێنرێ که رێگا نه‌ده‌ن قوتابخانه وباخچه‌ی
ساوایان و حوجره‌کان بۆ ئیسلامی سیاسی و پیاوانی ئایینی کراوه بن و
وانه‌ی ئاینی تێدا بڵێنه‌وه ، منداڵان ده‌بێ به‌هره‌مه‌ند بن له
ژیانی منداڵی خۆیان ده‌بێ به‌رنامه وپروگرامی وایان بۆ دابنرێ که له‌گه‌ڵ
ته‌مه‌نی خۆیاندا گونجاو بێ و له ئاینده‌دا بتوانن له ژیانێکی
ئاسووده به هره‌مه‌ند بن ، وه کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتوو
بنیات بنێن ..
1/4/2010
|