١٥\٢\٢٠١٠
چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین، خودا، په‌رستگا.
توێژینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌بواری زانستی ئایینه‌کاندا.
ده‌روازه‌کانی ئایین له‌نێوان زه‌وی و ئاسماندا.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
- (به‌رگی یه‌که‌م) به‌شی
دووه‌م -
سه‌ره‌تایه‌کى پێویست.
بۆ شوێن و پێشینه‌ی ئایینه‌کانى هیندستان.
زۆر گرنگه زانیارییه‌کی سه‌ره‌تاییمان ده‌رباره‌ی ناوچه‌و کلتورو
یاسا‌و نه‌رێت و زمان و هه‌ندێکی بواری دیکه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌بێت که‌تێیدا
گه‌وره‌ترین ئایینی مێژووی تێدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و گه‌شه‌ی سه‌ندووه، ئه‌ویش
ئایینی هیندۆسییه له وڵاتی هیندستاندا که‌له‌م ساته وه‌خته‌دا، دوای
زیاتر له‌تێپه‌ڕبوونی سێ هه‌زار ساڵ له‌ده‌رکه‌وتنی، نزیکه‌ی یه‌ک
ملیار که‌س، له‌چین و توێژه جیاوازه‌کانی میلله‌تی هیند، شوێنکه‌وته‌ی
هه‌یه.
یه‌که‌م: رووبه‌رى هیندستان، جوگرافیا‌و
تۆبۆگرافیا.
له‌کاتى ده‌رکه‌وتنى ئایینه‌کاندا رووبه‌رى هیندستان به پاکستانى ئه‌مڕۆوه،
نزیکه‌ى 3.287.263 کیلۆمه‌ترى چوارگۆشه بووه.[1]
هێنده‌ى ئه‌وروپاى ئێستا بووه. ده‌که‌وێته باشوورى کیشوه‌رى ئاسیاوه،
به‌م پێیه، هیندستان جێگا‌و شوێنێکى گرنگی له‌سه‌ر وشکانى داگیر کردووه.
زۆر له کیشوه‌رى ئه‌فریقیا ده‌چێت، سێ گۆشه‌یه‌کى خوارو خێچ که لوتکه‌که‌ى
که‌وتووه‌ته خواره‌وه، دوو لاى ئاوه‌و لایه‌کى وشکانى . ئه‌گه‌رچى نه‌بوونى
هۆکاره‌کانى هاتوچۆى ده‌ریایی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى
که ئه‌م وڵاته به‌داخراو بزانرێت، به‌ڵام له‌رووى جیۆپۆله‌تیکییه‌وه
ئێستا پێى ده‌گوترێت وڵاتێکى کراوه. هه‌ردوو زنجیره چیاى سه‌خت و گه‌وره‌ى
(هیمالایا)و (سلێمان) وه‌ک مه‌رزێکى سروشتى له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌و زۆربه‌ى
لایه‌نه وشکانییه‌که‌ى ئه‌م وڵاته‌دا قوت بوونه‌ته‌وه، وه‌ک دوو مه‌مکی
شیردار، دوو رووبار‌ى گه‌وره له زنجیره چیاکانى هیمالایا هه‌ڵده‌قوڵێن،
رووبار‌ى (کنگا) که ده‌رژێته که‌نداوى (به‌نگال)، رووبار‌ى (ئیندۆس)
یان (سیندۆس) که ده‌رژێته زه‌ریاى ئارامه‌وه.
زنجیره چیایه‌کى گه‌وره‌و چه‌ند دارستانێکى چڕ هیندستانى کردووه به
دوو به‌شه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌یه‌کى دابڕاندوون که جیاوازییه‌کى ته‌واوى
له بواره‌کانى کلتوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و دابونه‌ریت و زمان و ئه‌ده‌ب
و که‌له‌پوورى ئه‌م دووبه‌شه‌دا دروستکردووه.
ناوى ئه‌م وڵاته‌و دانیشتوانى هیند، هیندی، هیندستان، هیندۆسى له‌ناوى
روبارى (ئیندۆس) یاخود (سندۆس)ه‌وه هاتوه. پیتی (س)ى هیندی، به‌رامبه‌ر
به (هـ)ى فارسییه، (سند) (هیند)، (ئیندۆسى )(هیندۆسى ).[2]
شارستانییه‌تى هیند زۆر کۆنه، خۆڵى ئه‌م خاکه به‌ر له (سوکرات) چه‌ندین
فه‌یله‌سوف و داناى گه‌وره‌ى دروستکردوه.
هیند وڵاتێکى سه‌رسوڕهێنه‌ره، له‌هه‌ندێک ناوچه‌دا گه‌رم گه‌رم ده‌ڵێى
چله‌ى هاوینه، هه‌ر له‌و کاته‌داو له شوێنێکى دیکه‌دا به‌هاره‌و
رێژنه‌ى بارانه. چیا به‌رزه‌کانى ئه‌م وڵاته هه‌میشه‌ى به‌فرى پۆشیوه،
له‌هه‌ندێک ناوچه‌دا وشکانى و بێ ئاویه‌کى سه‌خت، له‌هه‌ندێک ناوچه‌ى
دیکه دارستانى چڕ‌و پڕ‌و هه‌میشه سه‌وز، ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت گه‌شتێک
بۆ هیند بکات، هه‌ر چوار وه‌رزه‌که پێکه‌وه ده‌بینێت.
بنه‌چه و ره‌گه‌زى
هیند.
هیند سه‌نته‌رێکى شارستانى دێرینه، شان به‌شانى شارستانییه‌ته کۆنه‌کانى
بابل و ئاشوورو میێرو چین دێت و ده‌چێت. ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى که
زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت ئه‌و شارستانیه‌ته هه‌ره‌کۆنه‌ى له‌م وڵاته‌دا
هه‌بووه –به‌ر له داگیرکردنى له‌لایه‌ن ئارییه‌کانه‌وه- زۆر زۆر که‌مه..!
به‌ڵگه‌ى بیناسازى گه‌وره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که مێژووه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سێ هه‌زار ساڵ پ.ز. به‌ڵام مێژووى شارستانییه‌تى هیند پاش کۆچکردنى
ئارییه‌کان بۆ ئه‌م وڵاته ئاشکراتره. زه‌ریاى ئارام باشوورى
هیندستانى به‌ڕووى هه‌موو هاتوچۆیه‌کدا داخستبوو، له‌باکووریشه‌وه سه‌ختى
و به‌رزى چیاکان بووبوونه هۆى ئه‌وه‌ى که ته‌نها دوو تووله رێگا،
هیندستان ببه‌ستێته‌وه به‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیه‌وه.
له‌م دوو توله رێگایه‌وه دوو ره‌گه‌زى سه‌ره‌کى دزه‌یان کرده ئه‌م
وڵاته‌و گۆڕانکارى گه‌وره‌یان له‌مێژووى هینددا دروستکرد. توله رێگاى
یه‌که‌م (ده‌روازه‌ى رۆژهه‌ڵات) که ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتى چیاى
هیمالایا –نزیک دۆڵ و روبارى (براهما بوترا) له‌م توله رێگایه‌وه نه‌ژادێکى
زه‌ردباو، تۆرانى، دزه‌یان کرده ئه‌م وڵاته‌و به‌هۆى تێکه‌ڵاوى و ژن و
ژنخوازییه‌وه سێ جۆر پێست و ره‌نگیان خسته‌وه. توله رێگاى دووه‌م (ده‌روازه‌ى
رۆژئاوا) که ده‌که‌وێته رۆژئاواى چیاى هیمالایا، ئارییه‌کان که‌سپی
پێست بوون، هاتنه ناوه‌وه و پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به تێکه‌ڵ بوونیان
له‌گه‌ڵ هیندییه ره‌سه‌نه‌کاندا، چه‌ند پێست و ره‌نگێکی دیکه‌یان خسته‌وه،
ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى که چه‌ندین ره‌نگ و پێست و ره‌گه‌زى
جیاواز جیاواز له‌م وڵاته‌دا هه‌بن. جگه له چه‌ند ره‌گه‌زێک که له
ترسى تۆرانى و ئارییه‌کان روویان کرده چیا به‌رزو دارستانه چڕه‌کان و
تێکه‌ڵى هیچ لایه‌کیان نه‌بوون).[3]
ئه‌و ئارییانه‌ى له‌ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاى قه‌زوێندا –پێش
چوار هه‌زار ساڵ به‌ر له‌زایین- ده‌ژیان، هه‌ر ئه‌مانه بوون که چوونه‌ته
هیند و ئێران و ئه‌م دوو نه‌ژاده به ئامۆزاى یه‌کتر ده‌زانرێن. وا
دیاره کۆچى ئارییه‌کان بۆ هیندستان له سێ هه‌زار ساڵ پێش زایینه‌وه
ده‌ستى پێکردووه‌و له هه‌زارو پێنج سه‌د ساڵ پێش زایین‌دا به ته‌واوى
له‌م وڵاته‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.[4]
جیاوازییه‌کى سه‌ره‌کى له‌نێوان هاتنى تۆرانییه‌کان و ئارییه‌کاندا هه‌یه:
تۆرانییه‌کان، داگیرکه‌رو جه‌نگاوه‌ر بوون هه‌ر بۆیه ژن و مناڵیان له‌گه‌ڵ
نه‌بووه‌و پاش ده‌ستدرێژییه‌کى زۆر هێنده له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌ماونه‌ته‌وه‌و
تێکه‌ڵاوییه‌کى ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ هیندییه‌کاندا نه‌بووه. به‌ڵام
ئارییه‌کان، کۆچه‌ربوون نه‌ک جه‌نگاوه‌رو داگیرکه‌ر، هه‌ربۆیه له‌برى
چه‌ک و پێداویستى جه‌نگ، هه‌موو موڵک و سامان و ئاژه‌ڵ و خێزان و
مناڵیان پێش خۆیان داوه‌و ئایین و که‌لتورو دابونه‌ریت و بیروباوه‌ڕیان
له‌گه‌ل خۆیان هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مه‌ش هۆکارێکى سه‌ره‌کى بوو بۆ ئه‌وه‌ى
که له‌سه‌ره‌تاوه تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌کیش تێکه‌ڵاوی و ژن و ژنخوازییه‌کى
ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ هیندییه ره‌سه‌نه‌کاندا نه‌که‌ن و ئه‌م تێکه‌ڵکردنه
له‌سه‌ده‌کانى دواییدا روو بدات.[5] هه‌ر
لێره‌وه ده‌توانین له‌وه تێبگه‌ین که بۆچى ئارییه‌کان که‌متر له
تۆرانییه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌نگ و پێست و نه‌ژادى هیندییه ره‌سه‌نه‌کان
داناوه.
وه‌ک (گوستاف لیبۆن) باشتر روونى ده‌کاته‌وه، ده‌ڵێت:
تۆرانییه‌کان، له‌ش و ره‌گه‌زو خوێنى هیندییه‌کانیان داگیرکردووه‌و
خوێن و ره‌گه‌زى خۆیانیان ئاوێته کردووه، به‌ڵام ئارییه‌کان کاریگه‌رى
زۆریان له‌سه‌ر زمان و یاسا و ژیان و ئایین و دابونه‌ریت و ئه‌فسانه‌و
ئه‌ده‌ب و کلتورى هیندییه‌کان هه‌بووه.[6]
ئارییه‌کان له هیندستاندا نیشته‌جێ بوون و په‌ره‌یان سه‌ندوو ئێستا
جێده‌ستیان به ژیان و شارستانییه‌تى هینده‌وه دیاره. به‌ڵام جێگاى
خۆیه‌تى ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که سه‌ربارى تێر‌و ته‌سه‌لى ئارییه‌کان
له رووى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، که ئه‌مه هۆکارێک بووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تادا
ژن و ژنخوازى له‌گه‌ڵ هیندییه ره‌سه‌نه‌کاندا نه‌که‌ن، ئاینی ئارییه‌کان
هۆکارێکى گرنگی دیکه بووه له‌به‌رده‌م سستى و دواکه‌وتنى تێکه‌ڵاوى
نه‌ژادیی نێوان خۆیان و هیندییه‌کاندا، چونکه ئارییه‌کان نه هیندى و
نه تۆرانییان به شایه‌نى ئه‌وه نه‌زانیوه که نه‌ژادی پاک و خوایی
خۆیانیان ئاوێته بکه‌ن. ئه‌م هۆکاره ئایینیه‌ش له‌م پاڕانه‌وه‌یه‌دا
به روونى ده‌رده‌که‌وێت:
(ئه‌ى ئیندرا
خواى گه‌وره‌ى ئارى
وه‌ک ده‌زانى له‌هه‌موو لایه‌که‌وه
خێڵى (داسیو)[7] چوارده‌وریان لێته‌نیوین
و
قوربانى ناده‌ن و له‌نه‌وه‌ى مرۆڤ نین
باوه‌ڕیان به‌هیچ شتێک نییه..
ئه‌ى کاولکه‌رى دوژمنان،
کاولیانکه‌و له‌ناویانبه‌ره‌و
خێڵى (داسیۆ) مه‌هێڵه).[8]
به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئارییه‌کان، هیندییه ره‌سه‌نه‌کانیان
له‌خۆیان دوور خستووه‌ته‌وه، یاخود وه‌ک کۆیله رایانگرتوون و هه‌میشه
به که‌متر له‌مرۆڤ سه‌یریان کردوون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شایه‌نى ئه‌وه‌یان
نه‌زانیون که ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
شایه‌نى باسه پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک و به‌هۆى چه‌ندین هۆکارى کۆمه‌ڵایه‌تى
و ماددی و شارستانییه‌وه ورده ورده ئارییه‌کان تێکه‌ڵ به ره‌گه‌زه‌کانى
دیکه ده‌بن و به پێى هه‌ندێک مه‌رج، که دواتر باسیان لێوه ده‌که‌ین،
ژن و ژنخوازیش ده‌که‌وێته نێوانیانه‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆکارى سه‌ره‌کى
سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و چینایه‌تییه‌یه که له ئایینی هێندۆسیدا ده‌رکه‌وێت.[9]
زمانی هیند.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو تووله رێگایه‌و دزه‌کردنى دوو نه‌ژادی دیکه‌ى وه‌ک
ئارى و تۆرانى و چه‌ند هۆکاری دیکه له پشت فره نه‌ژادى و فره‌ره‌نگی
هیندییه‌کانه‌وه بوو بێت، ئه‌مجاره‌یان جگه له‌مه چه‌ندین هۆکارى
سروشتى و کلتورى، وه‌ک دژوارى رێگاوبان و به‌سه‌ریه‌ک و به‌ده‌م یه‌ک و
به‌ته‌نگ یه‌که‌وه نه‌بوونى ئه‌م خێڵانه، هۆکارى هه‌ره سه‌ره‌کى
بوون بۆ بڵاوبوونه‌وه‌و گه‌شه‌کردن و سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین دیالیکتێکى
جیاواز و له‌یه‌ک جوداى ئه‌وتۆ که وه‌ک دوو زمان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کدا
ده‌وه‌ستانه‌وه‌و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن له‌نێوان خێڵ و ناوچه جیاوازه‌کاندا
کارێکى زۆر سه‌خت بووه. (گوستاف لۆبۆن) ده‌ڵێت:
(240) دیالێکتیکى سه‌ره‌کی و (300) شێوه‌ى جیاوازى دیکه‌ى قسه‌کردن له
هیندستاندا هه‌یه، ئه‌مه جگه له زمانى فارسى ، هه‌ر ئه‌مه‌ش، واته
زۆرى دیالێکته‌کان و نه‌بوونى زمانێکى گشتى و هاوبه‌ش بۆ له‌یه‌ک تێگه‌یشتن
له نێوانیاندا، رێخۆشکه‌رێکى سه‌ره‌کى بوو بۆ په‌یدابوونن و بڵاوبوونه‌وه‌ى
زمانى ئینگلیزی، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م سه‌دانه‌ى دواییدا په‌ره بسێنێت و
ببێته زمانحاڵى گشت دانیشتوان).[10]
به‌ڵام زمانى (ئۆردوو) که زمانى زۆربه‌ى پاشا‌و سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
بووه، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پشتیوانیان له بڵاوبوونه‌وه‌ى
کردوه‌و بووه‌ته زمانێکى سه‌ره‌کى ناوچه‌کان. شایه‌نى باسه دواى
جیابوونه‌وه‌ى پاکستان ئه‌م زمانه بوو به زمانى ستاندارى پاکستان و
ئێستا له هه‌ندێک ناوچه‌ى سنوورى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا نه‌بێت له هه‌ندستان
قسه‌ى پێناکرێت.[11]
پاش ئه‌مانه، زمانى هیندی، وه‌ک زمانێکى گشتى و ره‌سمى له هیندستاندا
په‌ره‌ى سه‌ند، ئه‌م زمانه، هیندی، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌نسکریتی که
هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین به‌کارهێنراوه. ئێستا زمانى ئینگلیزی به
پله‌ى یه‌که‌م، زمانى هیندی به پله‌ى دووه‌م و پاش ئه‌مانیش سیانزه
زمانى دیکه له ته‌واوى هیندستاندا به شێوه‌یه‌کى ره‌سمی کارى پێده‌کرێت
و هه‌ر یه‌ک له‌و زمانانه‌ش ئه‌ده‌بیاتى سه‌ربه‌خۆى خۆیانیان هه‌یه.[12]
ئایین له هیندستانى کۆندا.
ئه‌و هۆکارانه‌ى که هه‌ست و غه‌ریزه‌ى ئایینى ده‌به‌خشنه مرۆڤ ، زۆرن.
هه‌ست و هۆشى مرۆڤ هه‌میشه له خولیاى ئه‌وه‌دا بووه که وه‌ڵامێک به
پرسیاره ئه‌زه‌لى و هه‌میشه‌ییه‌کانى بداته‌وه، مرۆڤ هه‌میشه له‌ودیو
سروشت و میتافیزیکا گه‌ڕاوه‌و خولیاى نه‌مرى و ژیانى هه‌تا هه‌تایی هه‌رگیز
له‌خه‌یاڵى ده‌رنه‌چووه.
جوانى و ناوازه‌یی و سه‌رسوڕهێنه‌رى سروشت، ده‌نگ و هاوارو نه‌عره‌ته‌ى
هێزه سروشتیه‌کان، ململانێ گه‌وره‌کانى ئه‌م هێزانه له‌نێوان
خۆیاندا‌و له‌گه‌ڵ مرۆڤدا، پرسیارى ئایینى گه‌وره‌و سه‌ختیان هێناوه‌ته
هزری ساکارى مرۆڤى کۆنه‌وه.
ئه‌م مرۆڤه خۆى چکۆڵه‌و ته‌نهاو بێ ده‌ره‌تان بینیوه، له‌نێو ئه‌م
هێزو ململانێیانه‌دا زۆر جار وا بیری کردووه‌ته‌وه، ئه‌م هێزو دیارده
سروشتیانه بوونه‌وه‌رى به‌رزو باڵان و داخوازى لێان هه‌یه، بۆیه ئه‌میش
زۆر خێرا به چه‌ندین شێوه، له رێگاى په‌رستن و قوربانیدان و کڕنووش
و پاڕانه‌وه‌وه هه‌وڵیداوه قایلیان بکات و به‌زه‌یی و سۆزی ئه‌م هێزو
دیاردانه به‌ده‌ست بهێنێت و له خۆیان نه‌ڕه‌نجێنێت.
وڵاتى هیندستان، وه‌ک باسمان کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وڵاتێکى زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده
له‌رووى دیارده‌و هێزو دیمه‌نه سروشتیه‌کانه‌وه. بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى
که سه‌رزه‌مینه‌که‌ى له‌یه‌ک کاتدا و پێکه‌وه هه‌ر چوار وه‌رزه‌که
به باران و ره‌هێڵه‌و گه‌رده‌لوول و سه‌رماو گه‌رماو جوانى و
ترسناکییه‌کانیه‌وه مرۆڤه‌کانى که‌مه‌ندکێش بکات و ئاسمانه‌که‌ى له‌یه‌ک
کاتدا توڕه‌یی و به‌زه‌یی خۆى پێکه‌وه بڕێژێت، ئه‌م وڵات و خاک و ئاوه،
له‌بارترین زه‌مینه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین شێوازى جیاجیا‌و
جۆراوجۆر له ئایین و پاڕانه‌وه‌و په‌رستن و بیروباوه‌ڕى میتافیزیکی که
هه‌ر یه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌ک و له روویه‌که‌وه وه‌ڵامێک و ئارامییه‌ک
و سوکناییه‌ک بۆ هزرو هۆش و ده‌روونى پڕ له ئه‌ندێشه‌ى ئه‌و مرۆڤه
ساده‌و ساکارانه فه‌راهه‌م بهێنێت که له ژێر سایه‌ى ئه‌م هه‌موو
دیمه‌ن و دیارده‌و نه‌هامه‌تیانه‌دا به ته‌نهایی ده‌ژین. بێگومان گه‌وره‌یی
و سامناکی ئه‌م دیاردانه دواجار ئه‌م مرۆڤه‌یان به‌ره‌و ترس و گۆشه‌گیری
و هه‌ستکردن به‌که‌مى و تاوانبارى بردوه‌و خستیانه خولیاى ئه‌وه‌ى که
به پاککردنه‌وه‌ى ده‌روون و ره‌فتارى خۆیه‌وه سه‌رگه‌رم بێت و تا
ڕاده‌یه‌کى زۆر پشت له دنیا هه‌ڵبکات.
ئه‌م گۆشه‌گیری و بیرکردنه‌وه قووڵه، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه که مرۆڤ
به‌ره‌و جۆرێک له ئاسوده‌یی و حاڵه‌تێکى نائاسایی و ئاستێکى ئه‌وتۆ به‌رێت
که وێناى دنیایه‌کى دیکه‌ى بکات، دنیایه‌ک که له هیچ کاتێک و له‌هیچ
شوێنێکدا نه‌یزانیوه‌و وێناى نه‌کردووه و نازانێت به‌ره‌و کوێى ده‌بات.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى که له‌رووى ره‌هه‌نده رۆحیه‌کانه‌وه
قووڵ ببنه‌وه‌و له‌م رووه‌وه بتوانن کاریگه‌رى خۆیان له‌سه‌ر نه‌ریت و
ئایینى ئارییه کۆچه‌رییه‌کان دابنێن.
هیندییه کۆنه‌کان، خاوه‌نى ئاینێکى دیاریکراو نه‌بوون، هه‌روه‌ها
بیروباوه‌ڕێکى میتافیزیکى زۆر ئاشکرا و تایبه‌تیان نه‌بووه، به‌ڵام
رێچکه رۆحیه‌کان له‌رێگه‌ى گۆشه‌گیری و پشتگوێ خستنى دنیاوه، له‌لاى
ئه‌مان گه‌شه‌یه‌کى زیاتر‌و باشترى لى بینراوه.[13]
ئه‌مان گۆشتیان نه‌ده‌خوارد، گیانله‌به‌ریان سه‌رنه‌ده‌بڕى، به‌چه‌ندین
شێواز و چه‌ندین جۆره‌وه وه‌رزش و ستایشی رۆحییان ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر
ئه‌مه‌ش بوو که بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌دواى سه‌ده‌ى یانزه‌هه‌مى به‌ر
له‌زایینه‌وه کاریگه‌رى خۆیان له‌سه‌ر ئارییه‌کان دابنێن و زۆر
گۆڕانکارى بکه‌وێته نێو دابونه‌ریت و ئایین و په‌یوه‌ندى و بارى کۆمه‌ڵایه‌تى
ئارییه‌کانه‌وه‌و وه‌ک ده‌رئه‌نجامێک په‌یوه‌ندی بۆ ئه‌م گۆڕانگارییانه
تێکه‌ڵاوى و ژن و ژنخوازى له‌نێوان ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌دا، ئارى و هیندى،
په‌ره بسه‌نێت و ئارییه‌کانیش وه‌ک ئه‌مان خۆیان له‌سه‌ربڕین و
خواردنى گۆشت دوور بخه‌نه‌وه‌و شێوازێکى نوێ له‌ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى و
ئاینى بگرنه‌به‌ر.[14]
مانگا په‌رستى و خواوه‌نده‌کان.
له‌م بارودۆخه‌دا که سه‌رنج و گۆشه‌گیری قووڵى هیندی ئاوێته‌ى که‌لتورو
ئاینی ئارى بووه، بیرکردنه‌وه له‌ودیو سروشت و خواوه‌ند، ده‌بێته
خولیاى سه‌ره‌کى ئه‌م مرۆڤانه. گه‌ڕان به‌دواى حه‌قیقه‌تى هێزى گه‌وره‌ى
له‌بننه‌هاتووى پشت دیارده سروشتیه‌کان، بووه هۆى ئه‌وه‌ى که چه‌ندین
خواوه‌ند بێته ئاراوه، له هیندستانى کۆندا که‌سێکت نه‌ده‌دى که چه‌ند
خوایه‌ک نه‌په‌رستێت.[15] یه‌کێک له
خواوه‌نده هه‌ره کۆنه‌کانى هیندی، مانگا بوو.
بێگومان ئه‌م دیارده‌یه پاساوى قوڵى خۆى له باوه‌ڕى هیندییه‌کانه‌وه
به دۆناودۆن (رۆحگۆڕکێ، تناسخ الارواح) ده‌هێنێت، به‌بڕواى ئه‌وان: ده‌کرێت
جارێک له‌جاران خوا له‌م رێگایه‌وه له جۆرێک له جۆره‌کانى ئاژه‌ڵدا
بتوێته‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو هیندییه‌کان باوه‌ڕیان وابوو که
هه‌موو گیانله‌به‌ران له رێگاى ئه‌م دۆناودۆنه‌وه دروستبوون.[16]
له‌لاى ئه‌وانیش یه‌که‌م گیانبه‌له‌ر له ره‌وتى دروستبووندا، مانگایه.
هه‌ر بۆیه هه‌تا ئێستاش پاش تێپه‌ڕبوونى چه‌ندین سه‌ده ئه‌م ئاژه‌ڵه
پیرۆزیى خۆى له‌ده‌ست نه‌داوه‌و به‌چاوێکى رێزه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت.
ئه‌ده‌بیاتى هیندی له‌م سه‌ده‌یه‌شدا ئه‌م رێز‌و پیرۆزییه‌ى مانگاى له‌به‌رچاو
گرتووه، ئه‌وه‌تا له گۆڤارى (Bha ans Journal) ساڵى 1963 چاپی
بۆمبایدا ئه‌م شیعره بڵاوکراوه‌ته‌وه:
(ئه‌ى مانگاى پیرۆز
شکۆمه‌ندى و پاڕانه‌وه هه‌ر بۆ تۆیه
له‌هه‌ر شێوه‌یه‌کدا ده‌رکه‌ویت
له‌به‌رچاوى ئێمه‌دا گه‌وره‌یت
به‌یانیان زوو ماستمان ده‌ده‌یتێ
ئێواران به‌لێشاو شیرمان بۆ ده‌ڕێژى
گوێره‌که‌مان بۆ ده‌خه‌یته‌وه‌و..
.. .. .. .. .. .. .. .. .. .. ..
داواى هیچ شتێکیشمان لى ناکه‌یت
بۆیه پێویسته شوێنى خۆش و
پاک و خاوێنت بۆ ئاماده بکه‌ین..
که له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی تۆدا بگونجێت و..
به‌خته‌وه‌ریمان به‌سه‌ردا برژێنى.[17]
له‌هه‌مان گۆڤاردا (مهاتما غاندی) وتارێکى له‌ژێر ناونیشانى (دایکه
مانگام) دا بڵاو کردووه‌ته‌وه:
..و..و..و.. پارێزگارى کردن له مانگا وه‌ک ئه‌رکێکى عه‌قیده‌ی ئایینه‌که‌مان
بۆمان ماوه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترین دیارى هینده بۆ جیهان، هه‌ستکردنێکه
بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌لڕ، له فیکری هیندیدا مانگا دایکى
مرۆڤه و به‌راستیش وایه، چونکه مانگا چاکترین هاوڕێى هاوڵاتییه‌کى
هیندییه، کاتێک مانگا ده‌بینم، پێتان سه‌یر نه‌بێت که من ئاژه‌ڵ
نابینم، به‌ڵکو دایکم ده‌بینم. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یپه‌رستم و پارێزگارى
له‌و په‌رستنه‌م ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌موو جیهانیشدا بێت.
مانگا له‌زۆر کاتدا له دایکی راستیم باشتره، بۆ نموونه: دایکی
راستیم بۆ ماوه‌ى ساڵێک یان دوو ساڵ شیرم ده‌داتآ و له‌برى ئه‌و شیره
هه‌تا مردن داواى خزمه‌تم لى ده‌کات، به‌ڵام مانگاى دایکم پڕ به‌ته‌مه‌نى
خۆى شیرم ده‌داتآ و بێجگه له خواردنێکى که‌م هیچی تر‌ى له‌من ناوێت،
که دایکی راستیم نه‌خۆش ده‌که‌وێت، کات و پاره‌یه‌کى زۆرى لێم ده‌وێت،
به‌ڵام مانگا شتێکى واى پێویست نییه، که دایکی راستیم ده‌مرێت، به‌رێوه‌چوونى
شاردنه‌وه‌و پرسه‌که‌ى کاتى زۆر‌و پاره‌ى زۆرى تێده‌چێت، به‌ڵام مردنى
مانگاى دایکم به‌سوود بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌ندام و شوێنێکى
له‌شى پڕ سوود ده‌بێت بۆمان، من له نرخی دایکی راسته‌قینه‌م که‌م ناکه‌مه‌وه،
به‌ڵکو پیرۆزى و گه‌وره‌یى مانگا باس ده‌که‌م.[18]
سه‌ربارى مانگا، ئه‌مه ناو‌و ئه‌رکی پیرۆزى چه‌ند خواوه‌ندێکى سروشتیى
دیکه‌ى هیندییه‌کانه:
ڤارۆنا: خواى ئاسمان.
پوشان: خواى گژوگیا
ئه‌غنی: خواى ئاگر
ئه‌وشا: خواى سپێده
رودرا: خواى ره‌هێڵه‌و زریان و گێژه‌ڵوکه
بارجانیا: خواى باران و ئاو
وایۆ: خواى ره‌شه‌با
ئیندرا: خواى بروسکه
خۆر به‌ته‌نها له پێنج شێوه‌و ناودا ده‌په‌رسترا:
سوریا: خواى خۆر وه‌ک ئه‌وه‌ى که هه‌یه.
ساوتر: خواى خۆر له‌ڕووى وزه به‌خشیه‌وه
مترا: خواى خۆر وه‌ک بوکی ئاسمان.[19]
له کۆندا ئه‌وه‌نده خوا زۆر بوو له ژماردن نه‌ده‌هاتن، به‌شێوه‌یه‌ک
که هه‌ر ناوچه‌یه‌ک بۆخۆى جگه له خواوه‌نده سروشتیه‌کان خوایه‌کى
تایبه‌تى خۆیانیان هه‌بێت.
[20] د.محمد عبدالسلام الرامبوری ده‌ڵێت:
(کۆمه‌ڵگاى هیندی، ئه‌وه‌نده لێبورده بووه، نه‌یتوانیوه هیچ خوایه‌ک
ڕه‌ت بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر له کاتێکیشدا خواوه‌نده‌کان له‌گه‌ل عه‌قیده‌یاندا
نه‌گونجابێت، هه‌ر رێزیان لێناوه.[21]
_____________________________________________
halabjaiy@gmail.com
|