په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠١٤

چۆن کورد دەست بەسەر نەوتی عێراق دادەگرێ؟

 

 

 

شارل ھاکێت

 

وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە: مامەد شامەزدی

پاپۆرێکی زۆر مەزن کە ٢٧٥ مەتر درێژە و سەری تەنکیەکەی رەش و سوورە، لە کاتژمێر ٧ی ئیوارەی رۆژی ٢٢\٥\٢٠١٤ لە بەندەری (جیهان)ی تورکیا دەردەچی. ئەو پاپۆڕە مەزنە کە ناوی (یونایتد لیدەرشیپ)ە ١٥٠ ھەزار تەن نەوتی خاوی ھەڵگرتبوو، بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک لە ناو دەریای سپی ناوەرستدا دەگەڕا بە دوای کڕیاردا.

 

لە سەرەتادا لە بەندەری محەمەدییە لە وڵاتی مەغریب لەنگەری گرت و ویستی ئەم نەوتە بە پاڵاوگەی ئەو ‌شارە بفرۆشێ بەڵام مەغریبیەکان نەیانکڕی، پاشان رووی لە یۆنان کرد و چەند بازرگانێکی ئەڵمانی و ئیتالی ویستیان نەوتەکە بکرن بەڵام رێکنەکەوتن لەسەر نرخەکەی، لە ھەمان کاتدا دەستەڵاتدارە عێراقییەکانیش ھەڕەشەیان لەو بازرگانانە کرد کە ئەگەر ئەو نەوتە بکڕن لە داھاتوودا گرفتیان بۆ دروست دەبێ، لەبەرئەوەی ئەو نەوتە بە (ناڕەوا و نایاسیی) لە کێلگەیەکی نەوتی کوردستان دەرھێنراوە و براوەتە دەرەوە بە (قاچاغیی)، بە ھەر حاڵ ئەوانە قسەی دەستەڵاتدارانە لە بەغداد. لە ھەموو حاڵەتێکدا ئەو نەو‌تە لە کەرکوک دەرھێنرابێ یان لە ھەر چ شوێنێکی تری کوردستان یان لە بەسرە نافرۆشرێ تەنیا بە رێگەی (کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عیراق - سۆمۆ)نەبێ، کاتێک کە نەوت دەفرۆشرێ پارەکەی دەچیتە خەزێنەی وڵاتی عێراقی فیدرال، پاشان دابەش دەکرێ بەسەر شار و ناوچەکاندا، بۆ نموونە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧٪ی ئەو بودجەیەی بە دەست دەگات (...) بە پێی شارەزایانی بواری جیۆلۆجیی، ئەمرۆ کوردستان ٥ ملیار بەرمیل نەوتی تێدا خەوتوە لە کێلگەکانی تەقتەق و چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی تر.


پاپۆڕە نەوت ھەڵگرەکە ناچار بوو لە کۆتاییداا بۆ وڵاتی ئیسرائیل بڕوا و لەوێ نەوتەکەی فرۆشت - دەستکەوتێکی دارایی باش بوو بۆ ئیسرائیل، چونکە کوردەکان نرخی نەوتەکەیان باشا ھێنابووە خوارێ، بەرمیلی بە ٩٥ دۆلار، لەگەڵ ئەوەی لە بازاری نێونەتەوەیی نەوت نرخی بەرمیلێک ١٠٥ دۆلار بوو (ئەو ھەفتەیە، چونکە رۆژانە نرخی نەوت لە بەرزیی نزمیی دایە). کاردانەوەی دەستەڵاتدارانی عێراق، تەنیا داوانووسینێکی یاسایی بوو لە دادگای بازرگانیی نێونەتەوەیی، بە پێی وتەی کەسێک کە زۆر نزیکە لەم مەسەلەیەوە پێی راگەیاندین کە کوردەکان لە ٩ی مانگی شەش جارێکی تر ھەمان پاپۆڕ نەوتیان ناردە دەرەوە و لە مانگی هەفتیش سێیەم پاپۆڕ.


ئەمە یەکەمین جار نییە کە کوردەکان چاوشکێنی بەغداد دەکەن چەندین ساڵە لە رێگەی سنووری ئێران و لە سنووری تورکیاوە رۆژانە بە ھەزاران تەنکەری زۆر مەزن بە ‌قاچاغی نەوت دەبەنە دەرەوە و دەیفرۆشن لە بازاری رەش، تەنانەت دەستەڵاتدارانی ئەنقەرە باجێکی تایەبەتیان دروست کردوە بۆ قاچاغچیەکانی نەوتی کوردستانی عێراق، ئەمە ھەموو کەس دەزانێ. دەستەڵاتدارانی عێراقیش چاوی خۆیان دادەخست لەم مەسەلەیە چونکە ئەو نەوتەی کە دەردەچوو بە رێژەی نەوتی عێراق ھیچ نییە.

_________________________

سەرچاوە:

گۆڤاری لێکسپرێیس (فەرەنسی) لاپەڕە ٥٦ و ٥٧ی ژمارە ٣٢٩٠ی رۆژی ٢٣\٧\٢٠١٤.
_________________________
تێبینیی وەرگێر: ئەم وتارە زۆر درێژ ترە بەڵام ئێمە تەنھا ٢ پەرەگرافمان وەرگێرا بۆ ئەوەی خوێنەری کورد ئاگادار بێ کە ھەرێم دەتوانێ پارە بداتە مووچەخۆران و بەرێز ئاشتی ھەورامی بزانێ ھەموو کەس ئاگاداری قاچاغچیەتییەکانە کە سوودی بۆ کەس نییە تەنیا بەرپرسەکان نەبێ.

 


١٩\٩\٢٠١٤ - پاریس
mamedshamezdi@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک