په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٩\٢٠١٦

چيتان پێكراوه؟

شوان سديق       

 

حیزب و لايەنگرانى بەتايبەتى يەكيتى و گۆڕان لە فەيسبووك و ميدياى كوردى ميشولەش راو دەكەن. كەچى بەكردار ئەمه نابينريت, لە بەرامبەر حیزبيكى وەك پارتى ديموكراتى كوردستان.


با ئەم حیزبانه واز لەوەبينين روشنبيرى زۆر پشتیوانیمان ده‌که‌ن، شه‌قاممان لە پشته ده‌توانين رووبەڕووى پ.د.ك ببينه‌وه!


ئه‌وه ساڵيكه‌ پەرلەمانى كوردستان، ده‌ركەى داخراوه. پ.د.ك ويستى سته‌م و داگیركارى تاديت زياتر ده‌بێت. دەكريت ى.ن.ك و گۆڕانيش له خويان بپرسن، چيان پێکراوه؟


ئەدى ئەوان گوتيان "لۆب"ى ده‌ره‌وه‌مان عەرشى پ.د.ك دينيته خوار كوا؟ بۆچی هيچتان پى نه‌كراوه‌؟! تەواو كاتى ئەوەيه بگوترێت ئەم حیزبانە هيچيان پى ناكريت!


ئەدى بۆچی هيچ دەوڵەتيك تا ئيستا لەسەر تيروركردنى ميدياكار و رۆژنامەنووسيش نايه‌ته قسه؟


ى.ن.ك وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵات لە پیناو ئەوەی له بەرژەوەندی سامان و نەوتى نه‌که‌ويته به‌رمه‌ترسى ئەوەى ده‌يگوت لە ميدياكاندا هەمووى راست دەرنەچوو!


گۆڕانيش راسته په‌یوه‌ندی لەگەڵ پ.د.ك خراپ بوو. بەڵام ئەم هيزه زه‌ره‌رمەنده ده‌بوو شوين گوتارى ى.ن.ك نه‌كه‌وتبايه هه‌موان باش دەزانين ى.ن.ك و پ.د.ك هاوپەيمانن ئەم دوو هيزه هاوبەشن لە تاڵانكردنى سامانى گشتى و ئەو خراپەكاريانەى لە وڵاتەكەمان روويانداوه!


پ.د.ك چونكه خۆى دەزانيت خەريكى چييە ئەوەتا سەرۆكى حیزب بارزانى خۆى لەتوركياو وڵاتانى ئەوروپايه خەريكى به‌رده‌واميه‌ به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌وه‌! سەرۆكى حكومەتيشيان. بەبى يەكيتى لە بەغدا لە دژى هيرۆخان لەسەر نەوتى كەركوك لەگەڵ عەبادى ريكەوتن. س.شەرقولئەوسەت.


بەكورتى ئەم حیزبە لە هەموو لايەكەوە خەريكە جگە لە سياسەتى دەرەوە. بەردەوام لە ميدياى بيانيش دەردەكەون. هەموو ده‌رگاكانيان بەرووى خۆياندا كردوه‌ته‌وه!


ناوچاوانى پارتى لەوەدايە ركابەرەكانى بەردەوام لە رابردوودا دەژين. خەريكى وتنەوەى خيانەتەكانينى.


راستيت بويت. بەشى زۆرى حیزبەكان خيانەت و خراپەكاريان هەيه يەكيتى و پارتى بەنموونە پەكەكەش لە توركيا.


بەردەوام باسكردنى مەلەفى پ.د.ك ئەم قسانە سوود ناگەيەنيت. بەقەبارەى ئەوەى وەك حیزب رووبەڕووى ببيتەوە. بەڵام ئەم رووبەڕووه شه‌رمنانه‌يه تائیستا و هيچ ئەنجامی نه‌بووه‌!


جا خۆشتر چوونە پاڵى پەكەكە ئەم حیزبانە له دژى پارتى بەتايبەتى لەناو راگەياندن. ئەمه خراپى خراپتره. چونكە پەكەكە وەك پارتيكى كوردى له توركيا هەر رۆژيك دەبێت واز له هەريمى كوردستان بهينيت.


بيگومان ئەم حیزبە بۆ بەرژەوەندى خۆى هەر رۆژيك بيت خۆى باشتر دەزانيت لەگەل پ.د.ك ريكدەكەويت. چونكه‌ پ.د.ك له باشور باڵا ده‌سته نه‌ک حیزبى تر!


ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک