په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٨\٢٠١٤

داعش و پارتی و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو

هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە.


تاڤگە سابیر      


لە چلەکانی سەدەی بیستەمەوە تاکو نەوەدەکانی ئەو سەدەیە جەماوەر یان کۆمەڵگای کوردی تەنیا توانیویەتی یەك هێزی ' سیاسی " دروسبکات بە دوو باڵی لێکجیابووەوە ، دوو گروپ یان دوو باڵ ، بەڵام یاك هێز یەك جەوهەر یەك زەین سەربەیەك هێز، یەك ستراکچەری عەقڵی ، هەموو هەوڵێك بۆ ناونانی یەکێکیان بەمۆدێرن (یەکێتی) و ئەویدەکەیان بەکۆنەپەرست (پارتی) هەوڵێکە زیاتر لەپڕوپاگەندە دەچێت نەك خوێندنەوەی جدیی لێۆرسراوانە ، یەکێتی پارتیەو پارتی یەکێتیە دیارە لە جەوهەردا ، هەردووك لە جەوهەردا یەك هێز پێکدەهێنن یەك تایپی هێزن کەزادەی کۆمەڵگای کوردیە ، ئەوەی دەمێنێتەوە کە گوایا جیاوازییە لە نێوانیاندا ، لە ڕاستیدا هەندێ وردەکارییە کەلەخودی جەوهەرەکە یان ماهیەتی هێزەکە ناگۆڕێت ناسینەوەو پۆلێنکردنی هێزەکان خۆی زانستەو شارەزایی پێویستەو هەرگیز بابەتی ''را'' ی من و ''را''ی تۆ نییە نەڵام ئێمە ئاگاییەکمان لەم زانستە نییە.


لە دوای نەوەدەکانەوە " هێز " ێکی دیکە سەرهەڵدەدات ، بەپلەی یەك زادەی کۆمەڵگای کوردی و دواجار لە ژێر کاریگەری دیاردەیەکی جیهانیدا ، ئەویش ئەو "هێزە" ی پێیدەڵێن "داعش " یان و گروپە ئیسلامییەکانی کوردستان. باهەر لەسەرەتاوە ئەوە ئاشکرابێت کە بەپێی تایپۆلۆجی هێزەکان ، ئەو هێزە ئیسلامییانە لەژێر هەر ناوێکدابن یەك هێز پێکدەهێنن ، واتە بزووتنەوەو کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی و داعش هەر هەموو یەك هێزن ، واتە ئەو پۆلینکردنەی ، کە ئێمە ڕۆژێك کردوومانە گوایا هەندێکیان توندڕەون یان ئەوانی دیکە میانەڕەون، پۆلێنکردنێکبووە لەسەرئاستی شکڵی و لە جەوهەردا ئەمانە هەر هەموو یەك تایپی هێزن و دەبێت ئاوهاش مامەڵەیان لەتەکدابکردرێت وەك یەك" هێز".


لەسەرهەڵدانی ئەم دیاردەیە یان ئەم هێزە " داعش" ە بەپلەی یەك لێپرسراوێتییەکە دەکەوێتە سەرشانی خودی ئەو کۆمەڵگایە ، کۆمەڵگای کوردی، وەك چۆن لەبەرهەمێکمدا وتومە کە " جیهانی " ئیسلام " لە مێژ بوو خەونی بەلە دایکبوونی پرۆژەیەکەوە دەبینی ، هێزێك کە بتوانێت ڕێنسانسێك سەر ڕێگا بخات کەچی ئەوەی کە لە دایکبوو بنەڕەتخوازی ئیسلام بوو ، کە منداڵێکی ئیفلیج و پەککەوتە ئەوەی لەدایکبوو هێزێکی ترسناك ، ترسناك لە ئەجێنداو بەرنامەکانی و لە بێئگاگاییە سەرسورهێنەرەکەیدا لەمەدەنیەت و عەقڵانیەت و ترسناك لە دژایەتییکردنیدا بۆ هەموو بیرکردنەوەیەکی ڕەسەن و عەقڵانی ، بەهەمانشێوە کۆمەڵگای کوردی پێویستی بەهێزێکی چالاك و نوێ ، خاوەن پرۆژەی ڕێنسانسێك هەبوو ، کە چی ئەو کۆمەڵگایە ژانگرتی و ئەم "هێزە" ئیفلیجەی لێکەوتەخوارەوە کا ناوی " هێزی ئیسلامییە" هێزێکی دژە چالاك دژە عەقڵ، دژە سیاسەت دژە مرۆ " هێز"ی ئیسلامی یان گروپە ئیسلامیەکان لە جەوهەردا هەر هەموو یەك کەڵتی ئاینی پێکدەهێنن ، کە ڵتێك کەلەسەر هەندێ وێناو جەغدکردن و ڕەمزو خوێندنەوەی هەرە سەتحییانەی نەك تێکستە ئاینی و فیکرییەکانی ، بەڵکو خوێندنەوەی هەرە ڕووکەشانەی واقیع و هەندێ ڕیچواڵ ( سرووت) ی ڕووتی بێمەغزاو ناوەرۆك و لە کارکەوتوو دەژی.


من لە بۆنەیەکی دیکەدا لە سەر ئەم دیاردەیە قسە دەکەم ، بەڵام دەرهەق یێستا دەبێت بڵێین ، کە ئەم هێزە " داعشییە" کەزادەی هەمان هەلومەرجی عەقڵی و سیاسی باوی کوردستانە لە جەوهەردا لەگەڵ " هێزە" کەی دیکە ، پارتی و یەکێتی ، جیاوازی جەوهەری نییە ، من خۆم ئەو دیدەی ، کە پارتی و یەکێتی بەسێکۆلاری کۆمەڵ و یەکگرتوو و داعش بەگروپی ترادسیۆنی دەزانێت بە دیدێکی تەنك و سادەر و خاڵی لەهەر بیرکردنەوەیەکی جدی دەزانم هەموو ئەو هێزانە لێرەو لەوێ لە ڕووکەشدا ، لە هەندێ ڕەهەندی پراکتیکی و لەناو لەسەرمایە ڕەمزییەکانیانداو لەبۆچوونیاندا بۆ ئەم یان ئەو دیاردە یاکێشە جیاوازی سادە لە نێوانیاندا هەیە ، بەڵام لەجەوهەردا یەك شتن لە ستراکچەری زەین و عەقڵی و دەروونیدا یەك ماهیەت پێکدەهێنن و لە یەك چاوگەوە سەرچاوەیانگرتووە ، ئەویش زەینی شێواوو ئیفلیجی مرۆڤی داگیرکراوی کوردە ، لەو کۆمەڵە خەڵکەوە ، کە لە قۆزاغەو لە ماڵە سەردابئاساکەی خۆیداو لەزەینە بەرتەسك و حاڵەتە و جودیە پڕ لەخەلە لە میتافیزیقییەکەی خۆیدا گیری خواردووەو کڕکەوتووە.


هاتنی " هێزی داعش " خۆی زیادکردنی قەیرانێکی گەورەتربوو بۆ سەر خوانی قەیرانەکانی کورد قەیرانی کورتکردنەوەی ڕەهەندی ئاینی و ڕۆحی بۆ هەندێك ڕیچواڵی بەتاڵ و حەتاڵ ، وازهێنان لەبیرکردنەوە بۆ هێنانەکایەوەی خوێندنەوەی قۆوڵی تێکستە ئاینی و فیکرییەکان ، لەجیاتی ئەمە گیرسانەوە بەخوێندنەوەیەکی سادەلەوحانەی چەند " فەرموودەیەك " و چەند ئایەتێك ، قەیرانی کورتکردنەوەی دنیا بۆ " بێباوەڕەکان " و " باوەڕدارەکان " کورتکردنەوەی ژیان و بەتایبەتی ئاین بۆ هەندێ ڕووکەشی ، کورتکردنەوەی ئەخلاق بۆ جلوبەرگ و هەندێ مەسەلەی زۆرسادە ، کەڕاداری ئەخلاق هەرگیز نایانخوێنێتەوە، قەیرانی دژایەتیکردنی هەرە ئازادیە سەرەتاییەکانی تاکەکان ، لەمانە کارەساتتر زیادکردنی ئەم قەیرانەیە ، قەیرانی شێواندنی شارستانێتی و ترادسێونی ئسلامی، ئەم " هێزە" چونکی پاشگری " ئسلامی" بەخۆوە لکاندووە ردوودا زادەی هێزێکی چالاکبووەو بەشێکبووە لە کەلتووری ئیسلامی.


هەڵەیەکی فیکری و مەنهەجیە ، کە " کۆمەڵ یان " یەکگرتوو" یان " داعش" یان هەر گروۆێکی دیکە ئیسلامی پەیوەسبکەین بەترادسیۆن و شارستانێتی ئیسلامیەوە، ترادسیۆنێك ، کە لە ڕابوردوودا زادەی هێزێکی چالاکبووەو بەشێکبووە لە کەلتووری باڵا مرۆڤایەتی ئەم " هێزە" ئیسلامیەش زادەی کەلیوور یان " ئیسلامی شەۆبی یان میللی" یە نەك کەلتووری باڵا، ئەم هێزە ئسلامیە" دژ بە کەلتووری باڵای مرۆڤایەتی نییە بەتەنیا ، بەڵکو دژ بەو کەلتووری بالایەشە . کە ئیسلام ڕۆژگارێك خوڵقاندوویەتی لەوانە دژ بەعیرفان و فەلسەفەوە ئەدەب و مۆسیقا و هونەرەکانە.


ئەم هێزە ئیسلامیە (لەبیرمان بێت هەر هەموو گروپەکان ، توندڕەوو میانەڕەو) لە سەتحەیەتیدا، لە تەنکییەکەدا مانیڤیستی ئیسلامێکی شعبی دەکات ئیسلامی میللی واتە ئەو ئیسلامەی کەزادەی خەیاڵ و بیرکردنەوە ( ڕاکردن لە بیرکردنەوە) و خورافاتی کۆمەڵانی خەڵکە ، واتە بەجەماوەریکردنی ئاین ، واتە ئەوکاتەی کە ئاین ڕەهەندە قووڵە فیکری و ڕۆحییەکانی لە دەستدەدات لە خوڵقێنەری کەلتووری باڵاوە خۆی دەبێتە کەلتوورێکی میللی یان جەماوەری و ئینجا جەماوەر دەبێتە خوڵقێنەری ئەو ئاینە ، کە پڕیەتی لەشتی سەیروسەمەرەو خوڕافات و بێ مانایی و وڕێنەی سەیر ، ئیسلامی میللی زادەی چەندین سەدەی داڕزان و داکەتن و سەرەولێژنەبوونەوەی ئیسلامە " هێزی ئیسلامی " لە کوردستاندا زادەی ئەم ئیسلامی میللییەیەو زادەی شێواوی کوردە ، زەینێکی سادەلەوحی پاککراو لەهەر ڕەهەندێکی قووڵ.


بەڵێ ئەمە دوا بەرهەمی کۆمەڵگای کوردیە ئەوە ناحاڵییە ، دیماگۆگە وابزانێت کە سعوودیە یان میسر هێزی ئیسلامی لە کوردستاندا دروستکردووە هێزی ئیسلامی لە کوردستاندا زادەی شکستی ئێمەیە، زادەی زەینە خواروخێچ و شێواوو داگیرکراوەکەی ئێمەیە بە پلەی یەك دواجار شکستی ئیسلام.


شوێنی خۆیەتی بڵێنن ، کە ئەو" هێزە ئیسلامییە" بەشدارییەکی تەواوی ئەو فەسادو ستەمکاریە دەکات ، کە لە کوردستابدا بەرکەماڵەو لێپرسراوە لەوەی کەچی لەم دەڤەرەدا ڕوودەدات لێرەوە هەر هەوڵێکی ئەو کەڵتە ئاینییە لەوەی ، کە گوایا ئۆپۆزیسیۆنە جگەلە کۆمیدیایەکی خوێناوی ، بەڵام خوێنی سەدان لاوی ئەم ووڵاتە زیاتر هیچی دیکە نییە.


هەروەك چۆن سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی چەندین ساڵە سەرقاڵی کوشتنی سیاسەتن ئاوهاش ئەم ' هێزە ئیسلامی" زیاد لە دەساڵە سەرقاڵی ترۆرکردنی سیاسەت لەوەدا کەگشت کێشە سیاسییەکان و مەدەنییەکان و کۆمەڵایەتییەکان لە فەزای گشتیەوە دەگوێزێتەوە بۆ دانیشتنە تایبەتییەکانیان لە سەری ڕەش یا قەڵاچوالان ، دوو شوێنی نا سیاسی و بە دوور لە شەفافیەتی مەدەنی و سیاسی واتە هەوڵی بە عەشایەرکردنەوەی سیاسەت سەرقاڵی ترۆرکردنی سیاسەتن لەوە، کە پێشوەخت و بێسازدانی گفتوگۆیەکی عەقڵی و بێ دبەیتێکی مەدەنییانە لەسەر کێشەکان ، ئەوان بڕیاریانداوە کە بۆچوونی کام فەقێ ئیسلام چارەسەری کێشەکانی ئێمە دەکات.

 

ماڵپەڕی تاڤگە سابیر

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک