په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

هونەرمەند (یادگار عەلی) لە پیشانگەیکی پەیکەر بە لــم.

 

 

 

لە رۆژانی 10 بۆ 24 مانگی ئابی 2009 بۆ ماوەی  دوو هەفتە  هونەرمەند یادگار عەلی لە ساڵیادی لە دایک بوونی 200 ساڵەی چالز داروین لە سەنتەری شاری برادفۆرد لە بەرتانیا بە هاوکاری هونەرمەندان: Andy Moss، Sarah Jane Maylor، Thomas Bolland and Asha Wrightson. بەشداری لە پیشانگەیەکی پەیکەر بە لــم کرد.

 

لە هەمان کاتدا  لەگەڵ هەردوو هونەرمەند: Jamie Wardley، Nicola Wood کارێکی 10 مەتر بەرزی کە گوزارشت بوو لە پۆرترێتی چالز داروین بە ئەنجام گەیاند.

 

سەرەتا دەست پێکردنی ئەم پرۆژەیە ( پەیکەر بە لم ) لە لایەن هونەرمەند جەیمی ووردلی ۆرکشۆپێکی بۆ رێکخرا تەکنیکی کارەکرکردن بەم ماددەیە بۆ ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک  20-25 تەموز بۆ پێنج کەس شیکردەوه‌.

پاشان هەریەک بە سوودوەرگرتن لە ۆرکشۆپەکە کاریکی تایبەتی خۆی بە ئەنجام گەیاند.

پاشان بیرۆکەیەکی هاوبەشایان ئامادەکرد بۆ پرۆژەی پیشانگەی چارلز داروین.

 

جەیمی لە بارەی تەواوبوونی پۆرترەیتی چارلز دارووین ووتی:

122تەن لـــم بەکارهاتووە بەبەرزی 10 مەتر وە هەڵبژاردنی ئەم کارەی چارلز دارین لەلایەن شارەوانی برادفۆردەوە بوو لەبەرئەوەی    ئەم ساڵ 200 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی  وە 150 ساڵ بەسەر بڵاووبوونەوەی کتێبەکەیدا تێبەردەبێت.