د. به‌رهه‌م ئێستا
هه‌وڵه ترسناکه‌که‌ی عه‌ره‌ب ده‌بینێت!!!
ئارا هۆمێر
ده‌توانیت هه‌ندێ که‌س گێل بکه‌یت بۆ
هه‌میشه
ده‌توانیت هه‌موو که‌س گێل بکه‌یت بۆ ماوه‌یه‌ک
به‌ڵام نا‌توانیت هه‌موو که‌س گێل بکه‌یت بۆ هه‌میشه.
زانایه‌کی ئه‌مریکایی
•
به‌ووته‌یه‌کی د.به‌رهه‌م ده‌ستپێئه‌که‌م که‌له‌ماڵپه‌ڕی
سبه‌ی (به‌رواری 29ی دیسه‌مبه‌ری 2008) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌که‌هه‌ر (کۆپی
و په‌یستی) ده‌که‌م، د.به‌رهه‌م ده‌بێژێت: ( له‌ئێستادا کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی‌ترسناک
له‌ئارادایه‌به‌مه‌به‌ستی‌دابڕانی‌په‌یوه‌ندییه‌کانی‌کورد و عه‌ره‌ب)،
دیاره‌ئه‌و دکتۆره،تازه ئه‌م ڕاستییه‌ی‌بۆ ئاشکرا بووه،بۆیه‌ده‌ڵێت
له ئێستادا، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نابی تۆزێ خۆی ماندوو
بکردایه و سه‌یرێکی ته‌واوی رۆژانه‌مه‌و هه‌فته‌نامه‌و سایته‌ئه‌لکترۆنییه‌کانی
بکردایه بۆی ده‌رئه‌که‌وت که‌نووسه‌ران و بیریاران له‌دوای نه‌مانی
ڕژێمه‌وه‌پڕ به‌گه‌روویان هاواری ئه‌و هه‌وڵه ترسناکه‌یان کردووه ،
ئه‌و هه‌وڵه‌ی که‌جه‌نابی کاک دکتۆر ئێستا ده‌رکی پێکردووه. وابزانم
ئه‌مه‌ماناکه‌ی ئاشکرایه‌که‌جه‌نابی دکتۆر یان حه‌وسه‌ڵه‌ی خۆێندنه‌وه‌ی
که‌مه‌یان بیری نووسیاران و ڕه‌خنه‌نووسان به‌گرنگ و به‌هه‌ند وه‌رناگرێت.
وه‌گه‌رنا له‌مێژه‌ئه‌و هه‌وڵه‌له‌ئارادایه‌و هه‌وڵه‌که‌ش له‌سه‌ره‌تای
نه‌مانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌به‌ئه‌ندازه‌ی ئێستا کارا بووه. ئه‌خوازم که‌کاک
دکتۆر له‌وه‌و پێشیش به‌و هه‌وڵه‌ی زانیبێت ، چونکه‌نه‌بینی ئه‌و هه‌وڵه‌گه‌وره‌یه،
بۆ سه‌ر ئاستی زانیاریی کاک دکتۆر باش نییه. به‌ڵام له‌وانه‌شه هۆکه‌ی
ئه‌وه‌شبێت که‌دکتۆر له‌ئێستا بیه‌وێت ئاشکرای بکات( چونکه‌ئێستا به‌ڕه‌که‌خه‌ریکه‌له‌ژێر
کورددا لاده‌به‌ن)، وه‌پێشتر له‌به‌ر (تمووحی) سیاسی پۆسته‌به‌رزه‌کان
لای سه‌خت بووه که‌ڕاستیی ڕووداوه‌کان لای گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد
ئاشکرا بکات. (سه‌یره‌ئه‌م پیاوه‌یه‌به‌رزه، خۆێنده‌واره، بڕوانامه‌داره‌له‌ئێستادا
ده‌رک به‌هه‌وڵێکی ترسناکی مێژوویی ئه‌کات).
• د.به‌رهه‌م لای یه‌کێتییه‌عه‌وامه‌کان
بووه‌ته‌سیمبوولی خۆینده‌واری "بروانامه‌دار" و ئه‌ته‌کییه‌ت، ئه‌و
مرۆڤه‌سادانه‌چونکه‌فه‌لسه‌فه‌ی بڕوانامه‌یان نه‌خۆێندوه‌ته‌وه‌نازانن
مرۆڤی خاوه‌ن بڕوانامه‌ده‌بێت چۆن بێت؟ وه ناشزانن ئه‌ته‌کییه‌تبوون
چۆنه؟ ئاخر زۆرێک (به داخه‌وه ده‌یڵێم) له‌بڕوانامه‌داره‌کانی کورد
گه‌ر هه‌موو شتێک ببن مرۆڤی ئه‌ته‌کییه‌ت نیین. یه‌کێ له‌گه‌وره‌سیفاته‌کانی
مرۆڤی ڕووناکبییر ئه‌وه‌یه‌که‌له‌پێش زۆرینه‌وه‌ده‌رک به‌ڕووداوه‌کان
بکه‌یت وه‌هه‌میشه‌له‌پێش ڕوودانیانه‌وه‌بیت. به‌ڵام گه‌وره‌بڕوانامه‌داره‌که‌مان
زۆرله دره‌نگوه‌ختدا هه‌ستی پێ‌کرد. د. به‌رهه‌م ێالح نه‌ک به‌هه‌وڵه‌که‌ی
زانییوه، به‌ڵکو خه‌میشییه‌تی که‌تێکبچێت، ئه‌وه‌تا خۆی ده‌ڵێت (به‌مه‌به‌ستی
دابڕانی په‌یوه‌ندی کورد و عه‌ره‌ب)، ئه‌وه‌تا خه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌زڕه‌یه‌تی
که‌نه‌به‌رهه‌می بووه‌نه‌له‌داهاتوویشدا به‌رهه‌می ده‌بێت.
• له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که د.به‌رهه‌م
له ئه‌مریکا بووه، ده‌بووا له‌هه‌مووی باشتر ده‌رک به‌وه‌بکا که‌ئه‌مریکا
جێی متمانه‌نییه، وه‌له‌گه‌ڵ لێژبوونی باری خۆیان، په‌یماننامه‌ی
دۆسته‌کانیان ده‌که‌نه‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان. ئاخر وا ئه‌مریکا
خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ گه‌رانه‌وه، هاوکات به‌غدا و ووڵاتانی دراوسێ (تورکیا
و ئێران) له‌هه‌وڵی بڕیارداندان به‌چاره‌نووسی حکومه‌تی هه‌رێم. وا
ئێستا د. به‌رهه‌م نیازی عه‌ره‌به‌کان ئاشکرا ده‌کات که‌ده‌بووا زووتر
ئاشکرای بکردایه، بۆیه‌ناتوانییت بۆ هه‌میشه‌خه‌ڵکی فریوو بده‌یت. به‌داخه‌وه‌که‌سیاسه‌ته‌وانمان
ئه‌مجاره‌کورتیان هێنا و به‌ره‌و شیوێکی نادیارمان ده‌به‌ن، که خۆشیان
نا‌زانن چۆنه‌و سه‌رئه‌نجام کێشه‌نه‌ته‌و‌ایه‌تییه‌که‌مان ڕووه‌و
داهاتوویه‌کی ته‌ماوی ده‌به‌ن.
01-01-2009
|