په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١٢

دەبێ موحسین سەعدوون و ئەشواق جاف داوای لێبوردن بکەن لە کورد و دۆستەکانی!

 


لە دوو لێدوانی جیاوازدا لە لایەن ئەندامانی پەرلەمان بەڕێزان موحسین سەعدوون و ئەشواق جافەوە، تێیدا دەڵێن گوایە چەند کەس و کۆمەڵێک بە ھەڵە لە قسەکانی بەڕێز جەلالەددین ئەلسەغیر تێگەیشتوون یان بە ھەڵە لێکیان داوەتەوە و جەخت لەسەر گرنگیی وەرگرتنی ھەواڵ لە سەرچاوەکەیەوە دەکەن و گوایە ئەمان زانیاریی خۆیان لە سەرچاوەوە وەرگرتووە، ئەندام پەرلەمان سەعدوون دەڵێت:(بابەتەکە وا بۆ کورد ڕوون کرایەوە کە ئەوەی شێخ جەلاددین ئەلسەغیر باسی کردووە تایبەت بووە بە زانایانی ئایینی و سەیدەکانەوە، ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەو کەس و لایەنانەی بەرەنگاری ئەلسەغیر بوونەتەوە، دەیانەوێت ناکۆکی و دووبەرەکی بخەنە نێوان ئەو دوو لایەنەوە و پەیوەندییە مێژووییەکەیان تێک بدەن و ئەمان ڕووبەڕووی ئەو ھەوڵە نابەجێیانە دەبنەوە..


قسەکانی ھەردوو ئەندام پەرلەمان چاوبەستن و گاڵتە بە عەقڵکردنە، لە لایەکەوە داننانە بەوەی خوتبەکەی ئەلسەغیر دژایەتیی تێدا ھەبووە بەڵام لە لایەکی ترەوە ئەو ھێرش و دژایەتییە بەرامبەر بە زانایانی ئایینی و سەیدەکانە. بەم شێوەیەش دەیانەوێت ئەو ھەموو قسە نابەجێ و دوژمنایەتی و ھزری شۆڤینی و ڕەگەزپەرستانەیەی گەلی کورد دوچاری بووە دیزە بە دەرخۆنە بکەن، لە ھەمان کاتدا قسەکانی ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە ھێرشێکی ناڕەوا و نابەجێیە دژ بە کورد و دۆستاکانی کە گوایە ئەمانە دەیانەوێت پەیوەندیی و ھاوپەیمانێتی مێژوویی نێوان شیعە و کورد تێک بدەن.


کێن ئەوانەی دەیانەوێت دووبەرەکی بخەنەوە؟ ئەوانەی کە ھێرش دەبەنە سەر کورد و بە (لادەر) وەسفیان دەکەن و گوایە لە یەکەم شەڕی مەھدیدا لەناو دەبرێن یان ئەوانەی ڕووبەڕووی ئەم ھێرش بەسەربردنە دەبنەوە و داوای دادگاییکردنی ھاندەر و ھاندان دەکەن وەک یاسا تاوانباری دەکات ؟ کێن ئەوانەی ھاوپەیمانێتی تێک دەدەن، ئەوانەی خەڵک ھان دەدەن کورد بکوژن یان ئەوانەی دژ بە تاوانی ھاندان و ھاندەرانی کورد کوشتن دەوەستنەوە؟


ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە واژۆمان کردووە، داوا دەکەین ھەردوو ئەندام پەرلەمان سەعدوون و جاف بە شێوەیەکی ڕەسمی داوای لێبوردن بکەن لەو قسە نابەجێیانەی دراوەتە پاڵیان کە کورد و دۆستەکانی دەشکێننەوە و سووکیان دەکەن، یانیش قسەکان بە درۆ بخەنەوە.


ھەروەھا داوایان لێ دەکەین ئەو خوتبە ھاندەرەی کە ھێرش دەباتە سەر گەلی کورد تاوانبار بکەن و وەک ھۆیەکی دووبەرەکی لە قەڵەمی بدەن و داوای لێبوردن لە بەشداربووانی بانگەوازی دژ بە خیتابی شۆڤێنی بکەن.


ناوی واژۆکەران:

١. شە مال عادل سلیم / نووسەر وشێوەکار و چالاکوانی سیاسی/ دەنمارک
٢. دانا جەلال / نووسەر و ڕۆژنامەوان/ سوێد
٣. فەھمی کاکەیی/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی / سوێد
٤. ھیشام ئاکرەیی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان/ سوێد
٥. خدر دۆمەلی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
٦. حەسەن جودی / نووسەر و ڕۆژنامەوان
٧. شادمان عەلی فەتاح/ چالاکوانی مافی ژنان
٨. ھیوا عەلی ئاغا/ نووسەر/ ھۆلەندا
٩. فوئاد عەلی ئەکبەر/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
١٠. مەحموود وەندی / نووسەر و چالاکوانی سیاسی
١١. ئەحمەد ڕەجەب/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی
١٢. نەواف خەلیل/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
١٣. قادر نادر/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
١٤. سوبحی مەھدی/ چالاکوانی سیاسی/ سلێمانی
١٥. ھسوا دندی/ ڕۆژنامەنووس
١٦. سوھاد کەرکووکی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
١٧. یوسف ئەبو ئەلفەوز/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
١٨. فاروق سەبری/ شانۆکار
١٩. سەردار فەتاح ئەمین/ نووسەر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
٢٠. سەلام عەبدوڵڵا / چالاکوانی مافی مرۆڤ/ خانەقین
٢١. حسو ھورمی/ ڕۆژنامەوان/ ھۆلەندا
٢٢. ئیبراھیم یوسف/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
٢٣. عەلی مەحموود محەمەد/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی / ھەولێر
٢٤. مستۆ دنایی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان / کوردستان
٢٥. کارزان حەمید/ ڕۆژنامەوان/ ھەولێر
٢٦. قاسم نوکانی/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
٢٧. ئاشتی حەساری/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
٢٨. فاخر ڕەحمان بڵباس/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
٢٩. حەمە رەشاش/ پێشمەرگەی دێرین/ کەرکووک
٣٠. تریفە خدر ڕەشید/ ھونەرمەند/ کەرکووک
٣١. شەونم نەسرەددین ئەحمەد/ چالاکوان لە بواری مافی ژنان
٣٢. عەفان ئەحمەد/ ڕۆژنامەوان
٣٣. شامل قادر/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
٣٤. رزکارحەساری/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
٣٥. فرمێسک خدر رەشید/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
٣٦. سەلاح جەعفەر ڕەشید/ ڕۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕەی ھەڵەبجە
٣٧. رابە ر رەشید/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
٣٨. عەزیز ڕەشید ھەریری/ نووسەر و ڕۆژنامەوان/ ھەولێر
٣٩. سەرکەوت دەباغ/ دیلماج/ سوێد
٤٠. رولان نەبیل حەنا/ کرێکار/ سوێد
٤١. فەھد گەردوانی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان/ سوێد
٤٢. جەلال ھۆرینی / چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
٤٣. سوھەیل زەھاوی/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی/ ھەولێر
٤٤. سەڵاح مەزن/ نووسەر
٤٥. کامەران وەلی عەلی (نھرو)
٤٦. عیماد عەلی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
٤٧. شە مال رۆوف/ نووسەر و چالاکوان
٤٨. تامان شاکر/ نووسەر و چالاکوانی مافی ژنان
٤٩. ئەیار باکی/ یاساناس
٥٠. کاروان کەریم ئەحمەد/ ھونەرمەند/ ئەڵمانیا
٥١. مەجید حەمە فەرەج/ ڕۆژنامەوان
٥٢. رزگار عەزیز کەریم (پۆڵا زیندانی)/ کرێکار
٥٣. شێرزاد شێر/ ڕۆژنامەوان
٥٤. فوئاد عوسمان/ پسپۆری زەمینەسازی فابریک / ئەڵمانیا
٥٥. نەجات جەبار/ چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی/ ھۆلەندا
٥٦. نەبیل تۆمی/ نووسەر و شێوەکار/ سوێد
٥٧. ھیوا زە ندی/ ڕۆژنامەوان
٥٨. خالید ڕەزا/ چالاکوانی سیاسی/ ھۆلەندا
٥٩. نەجمەددین فەقێ/ نووسەر و لێکۆڵەر / کوردستان
٦٠. نالیا ئیبراھیم/ چالاکوانی ژینگە و مافی مرۆڤ
٦١. ئاری کاکەیی/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی/ سوێد
٦٢. عوسمان ھورمزیار/ نووسەر و شاعیر/ کوردستان
٦٣. میر ئاکرەیی/ نووسەر و لێکۆڵەر لە بواری ئیسلامزانی
٦٤. نیھاد قازی/ نووسەر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک