|
ده ئه‌ندام په‌رله‌مانی
سوێدی
له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی
یاسای فره‌ژنیی
زۆر به‌توندی
ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌گرن.
له به‌یانامه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن پارتی چه‌پی سوێده‌وه به‌ده‌ستمان
گه‌یشتوه ، ده ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌م پارته له ساڵرۆژی دژ ی
توندتیژیی دژ به ژنان نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌ن
که‌ناوه‌رۆکی نامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات ، که له سالرۆژی دژ
به‌توندوتیژیی ژنان ئێمه ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه ده‌که‌ین
که ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌و هه‌له یاسایانه‌ی ده‌رتان کردووه . که
یه‌کسانی له‌نێوان مرۆڤه‌کان دابین ناکات.
له به‌شێکی تری یاساکه ئاماژه به‌وه ده‌کات که ژنانی کورد سه‌رباری
ئه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی زۆریان له‌سه‌ر شانه ،له‌توندوتیژیی و
کوشتن، به‌ده‌رکردنی ئه‌م یاسایه‌ش چه‌وساندنه‌وه‌که زیاتر ده‌بێت ،
که‌بواری یاسایی داوه که پیاوان زیاد له‌ژنێک بهێنن ،وه‌ده‌رکردنی
یاسای فره‌ژنیی به‌پالپشتی کردنی حکومه‌ت و پیاوه ئاینیه‌کان به‌ڕیوه
چووه .
له‌به‌شێکی نامه‌که‌شدا ئاماژه به‌وه کراوه که‌ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ ده‌نگ
ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که کوردستانی عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و
دیموکراتیه‌ت ده‌نێت ، به‌لام ئێمه لامان وایه که ئه‌مه له‌راستیه‌وه
دوره وه‌ک ئه‌و یاسایه نایه‌کسانه‌ی نێوان ژنان و پیاوان که‌ده‌رکراوه
.
له کۆتایی نامه‌که‌دا هاتووه ئێمه ناتوانین ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین
له سالڕۆژی دژ به توندوتیژیی دژ به‌ژنان یاسایه‌ک که مافه‌کانی ژنان
له ولاتێک ئاوا پێشێل ده‌کرێت و ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت.
1- Amineh
Kakabaveh
2- Egon Frid
3- Jacob Johnson
4- Eva Olofsson
5- Gunilla Wahlén
6- Elina Linna,
7- Kalle Larsson
8- Siv Holma
9- Lise- Lotte
Olsson
10- Marianne Berg
2008-11-26
|