په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١١\٢٠١٥

دەعەجان، لە کوردستان!

شوان سديق       

 

خەلکی ھەریمی کوردستان؛ کەوتوونەتە دۆخیکەوە. لە سایەی حیزبی فەرمانڕەوا و بەکارھینانی دەسەلات بە نایاسایی و دوور لە ھەموو داب و نەریتێک. كورد گوتەنی گۆمەکە بە قول و قۆرتیش فوول بووە و قوریش بۆ خەلکی گیراوەتەوە، کەچی لەپای قوربانی و قوربەسەری قورگرتنەوە بۆ خەلک. وەھمێکیان بە ناوی بوونەوەر و گیانلەبەر دروستکردوە. کەسیکی بیانی ھەوالی وەھا ببیستیت. نیگەران دەبیت. بۆ کۆمەلگاکەی خوی کە ھەرێمی کوردستان، چەندە لە خۆشیی دایە خەلکەکەی بە بیستنی ھەوالی دەعبایەک تووشی حەپەسان بوونە!


خەلکی کوردستان. ھیندە قوربانی دەستی دەعبای سیاسی و مرۆڤی گەندەل و خوینمژە گەر گیان لەبەر یان بوونەوەر وەک دەعبا خۆی بەرامبەری دەربخات بیگومان. بەلایەوە شتیکی چاوەروانکراوەو تازە نییە.


بەزمی دەعباکەش ماوەیەکەو دەبریتەوە. چونکە ئاشکرایە دەعبا گەورەکە لە ھەولیرە و دەعبای تریش ھەنە لە سولەیمانی کەوایە وەزعەکە وەک خۆی دەبیت. مەگەر رووداویکی سروشتی ھەلبکات. دەنا بە یاسا و بە (سولحی عەشایری) و بە دین و بە ھەموو پیوەرەکان بیت. قابیلیان نییە!


با بچینە سەر دەعەجان. وەختی خۆی مندال بزن و مەڕی دەبینی دەیگوت "بەعا" جا گەورەکان کە یاریان بۆ دەکرد بۆ سەرنجراکیشانی مندالەکە دەیگوت بەعاجیان. ھەر زۆریش یاری بۆ بکردایە دەیگوت دەعاجیان!


جا خەلکی کوردستانیش وەکو مندالەکەی لیھاتووە. گیریکردوە. بەدەستی دەعاوە. کەچی ھەندیک میدیا بۆ سەرگەرمکردن. دەیانەویت وینەی دەعبا بگۆرن. بۆ بەعا کەچی بیریان چووە. لە دیرزەمانەوە. دەعبا ھەر دەعبایە و ناکریتە بەعا و مندالەکەی جاران گەورە بووە، ھەنووکە خەلکی دەعا و بەعا و میم و کوردستان، یان نەمان جیا دەکاتەوە!


ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک