١٩\٢\٢٠١٠
دەنگ مەدەن بە هیچ لایەک هەموو یەک قوماشن!
- سەبارەت بە چەواشەکارییەکانى سەرکردەکانى بزووتنەوەى گۆڕان -
سامان کەریم
هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق کە بڕیارە لە ڕۆژى 7.3دا ئەنجام بدرێت،
سەرچاوەکى عێراق و دەسلاتدارانى ئێستاى عێراقە. یاساى هەڵبژاردنى
ئەمجارەش وەکو جارەکانى دیکە، زامنکەرى مانەوەى دەسەلاتى هێزەکانى
ئێستاى دەسەڵاتن. یاساکە بەناوى یاساى هەڵبژاردنى عیراقە بەلام لە
ڕاستیدا یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکانە و هیچ کەسێک ناتوانێت نوێنەرى
خۆى لەسەر ئاستى عێراقدا دیاریبکات و هەڵببژیرێت چونکە دەنگدان لەئاستى
تەنها یەک پاریزگادایە. ئەمە جگە لەوەى کە لاوان وکرێکاران و
توێژێکى فراوان لە خەڵکى زەحمەتکێش مەحروم کران لە کاندید بوون و .
یاساى هەڵبژاردن هەر لە پێشەوە وا نوسراوە کە پرۆسەى سیاسى ئێستا
بەهەمان شێوەى خۆى بهێلێتەوە لەسەر بناغەى تائیفى و نەتەوەیى و بالا
دەستى میلیشایى... ڕیگاى گونجاو ئەوەیە کە خەڵکى کوردستان وەلامى سلبى
بداتەوە بە بانگەوازى هیزەکانى ئەمڕۆى گۆڕەپانى سیاسى و نەچن بۆ
دەنگدان، بەلکو لە جیاتى ئەوەى دەنگ بدەن بە یەکێتى و پارتى و گۆڕان و
ئیسلامییەکان.. ئەم مرۆژە وە لە ئێستاوە ئەم کەمپینى هەڵبژاردنە بکەنە
ڕۆژانى ناڕەزایەتى لە پیناو مافەکانى خەڵکى کوردستاندا. بەتایبەت لە
پێناو مافى ریفرانۆدم و جیابونەوەى کوردستاندا، ئەو مافە سەرەکى و
بناغەییەى کە هیچ لایەک لەو هێزو حزب و بزوتنەوانە جورئەتى ئەوە ناکەن
کە باسى بکەن، بەڵکو دەیانەوێت هەلومەرجى خەڵکى کوردستان لەسایەى
هەڕەشەکانى ماڵکى و میلیشیاکانى ئیسلامى سیاسى و قەومى عەرەبیدا بەناوى
سوپاوە بمێنێتەوە، ئەو هێزانە نایەوێت خەڵکى کوردستان لە ژیانێکى
ئاسودە ئارام و بەختەوەردا بژین. لەم ووتارەدا نمونەیەک لە
چەواشەکارییەکانى سەرکردەیەکى بزوتنەوەى گۆڕان باس دەکەین.
KNN: ده‌مه‌وێت پرسیارێک
بکه‌م سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئه‌مجۆره رێکخستنه له‌گه‌ڵ سیستمی
دیموکراسیدا، ئێوه له بنه‌ڕه‌تدا له‌وه‌وه ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌تان
هێناوه، که ئه‌م رێکخستنه‌ی که حیزبی سیاسیی ده‌ستی هه‌بێت له
حکومه‌تدا، ده‌ستی هه‌بێت له‌هه‌مو جموجۆڵێکی ژیاندا، نامۆیه به
کلتوری دیموکراسیی؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: به‌ڵێ، نامۆیه
به کلتوری دیموکراسی، من نمونه‌یه‌کت بۆ ده‌هێنمه‌وه، له به‌ریتانیا
(پارتی کرێکاران) (250) هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، (25) ملیۆن ده‌نگ ده‌هێنێت
له هه‌ڵبژاردندا، له حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تی جاراندا (60) ملیۆن ئه‌ندامی
هه‌بو، له یه‌ک هه‌ڵبژاردندا که تۆزێک ئازادیی تیابو، له‌و (60)
ملیۆن ئه‌ندامه (20) ملیۆن ده‌نگی هێنا، واتا (40) ملیۆن ده‌نگ، که
ئه‌ندامی حیزبی شیوعی بون ده‌نگیان نه‌دا، له سیستمی دیموکراسیدا حیزب‌و
حکومه‌ت هه‌میشه پێویستیان به خه‌ڵکه، له سیستمی نادیموکراسیدا،
با ناوی نه‌نێین دیکتاتۆریی، با ناوی بنێین سیستمێکی نادیموکراسی، ده‌بینین
خه‌ڵک پێویستی به حکومه‌ت‌و حیزبه، ئه‌مه حاڵه‌تێکه که ده‌بێت
بیگۆڕین، چونکه ئه‌گه‌ر حیزبێک و حکومه‌ته‌که‌ی، که ئه‌و حیزبه
دروستیده‌کات، که هه‌میشه پێویستیان به خه‌ڵک بێت، ئه‌وکاته هه‌میشه
ئه‌و حیزبه له خۆڕیفۆرمکردن‌و خۆگۆڕیندایه، بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه
بگونجێت له‌گه‌ڵ بیروبۆچون‌و داواکانی خه‌ڵکدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵک
پێویستی به حیزب‌و حکومه‌ت هه‌بێت، وه‌کو چۆن له سیستمه‌کانی شمولی‌و
تۆتالیتاریی‌و نادیموکراسیدا هه‌یه، ئه‌وکاته حکومه‌ت‌و حیزب منه‌تیان
به خه‌ڵک نابێت، ئه‌مه جیاوازییه‌کی گه‌وره‌یه، له سیستمی
دیموکراسیدا حکومه‌ت فه‌رمانبه‌ره له‌لای خه‌ڵک، له حکومه‌تی
نادیموکراسیدا خه‌ڵک فه‌رمانبه‌ره له‌لای حکومه‌ت، ئه‌وه بیر‌و ناوه‌ڕۆکی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، که سه‌یری سیستمی سیاسیی‌و حوکمڕانیی ده‌کات،
ئه‌وه‌یه که تۆ هه‌میشه پێویستت به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌بێت، پێویستت
به پشتگیریی خه‌ڵک هه‌بێت‌و خۆت به فه‌رمانبه‌ر بزانیت له‌لای خه‌ڵک،
خۆت به موچه‌خۆر بزانیت له‌لای خه‌ڵک، هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه، تۆ دێیت
داوا له خه‌ڵک ده‌که‌یت ده‌نگت بده‌نێ، که ده‌نگی دایتێ، تۆ حکومه‌ت
دروستده‌که‌یت، که حکومه‌تت دروستکرد، تۆ بودجه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌گریته‌ده‌ست،
واته تۆ موچه‌خۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌یت، به‌ڵام له سیستمی نادیموکراسیدا
پێچه‌وانه‌یه، ئه‌مه حاڵه‌تێکه که ده‌بێت تێیپه‌ڕێنین."
هێڵکێشانه‌که هى منە".
ئەم دیمانەیە لە ڕۆژى 8.2.2010 لە مالپەرى سبەى دا بلاوکراوەتەوەو
بەهەمان شێوە پێشتر لە تەلەفیزیۆنى KNNدا پەخشکراوە.
وەلامدانەوە بە تەوەرەکانى ئەم دیمانەیە وەلامێکى زیاترى پێویستە
ئەوەندەى من مەبەستمە لێرەدا تەنها یەک تەوەرەیە ئەویش تەوەرەى
دیموکراسى و خەڵکە یان پەیوەندى نێون ئەم چەمکە و خەڵک. پەیوەندى نێوان
دیموکراسى و بڕیاردانى ئازادانەى خەڵک، جێگا‌و ڕیگاى بڕیارى خەڵک لە
سیستەمى دیموکراسیدا. واتە ئەم وتارە تەنها وەلامە بەبەشێک لە وەلامى
ئەو پرسیارەى سەرەوەى KNN لە کاک حمە تۆفیق.
لە وەلامى ئەم پرسیارى کەناڵى KNN دا کاک
حه‌مە تۆفیق پیمان دەڵێت" له
سیستمی دیموکراسیدا حیزب‌و حکومه‌ت هه‌میشه پێویستیان به خه‌ڵکه،......
له سیستمی دیموکراسیدا حکومه‌ت فه‌رمانبه‌ره له‌لای خه‌ڵک، له حکومه‌تی
نادیموکراسیدا خه‌ڵک فه‌رمانبه‌ره له‌لای حکومه‌ت، ئه‌وه بیر‌و ناوه‌ڕۆکی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه..".
دەتوانین بڵێین کە ئەمە ناوەرۆکى وەلامى گشت دیمانەکەى کاک حمە تۆفیقە.
کەواتە لە ڕوانگەى بزوتنەوەى گۆڕانەوە حزب و حکومەت هەمیشە پێویستیان
بە خەڵکە و لە دیموکراسیەکەى ئەودا حکومەت فەرمانبەرە لاى خەڵک. ئەگەر
حزب لەم رستەیە دەربکێشین چونکە زۆر پەیوەندى نییە بە باسەکەوە بەلکَو
زیاتر باسە لە سیستەم و ڕێبازیکى فەرمانڕەوایى و بەڕیوەبردنى کۆمەڵگا
کە دیموکراسییە. ئەو باسى حزبى خستۆتە نیو ئەم رستەیەوە تەنها لە
بەرانبەر یەکێتى و پارتىدا.
بناغەى تیڕوانینى دیموکراسى بۆ ئینسان لە باشترین حاڵەتى خۆیدا
دیموکراسى لیبراڵ لە شێوە کلاسیکیەکەیدا، کە لانکەکەى ئەوروپایە
وبەتایبەت بەریتانیا، لە بارى سیاسییەوە یەک دەنگە و ئینسان لە
جیهانبینى دیموکراسىدا بە وینەى بونەوەرێکى کۆمەلایەتى خاوەن ئامانج و
ئارەزوو ویست و داواکارىو ئازاد‌و بڕیاردەر وجودى نییە. بەڵکو ئینسان
دادەبزێنرێت تا ئاستى یەک دەنگ لە ێندوقەکانى دەنگداندا ئەویش لەماوەى
4 ساڵ یان 5 ساڵ جاریکدا بۆ ئەوەى یەکێک لە نوێنەرانى حزبى چینى
بورژوازى هەلبژیریت، جا حزبى دیموکراتى ئەمەریکا بێت یان حزبى کۆمارى،
حزبى پاریزەرانى بەریتانى بێت یان حزبى کرێکاران، لەم نێوان ئەم 4-5
ساڵەدا ئەم ئینسانە یان ئەم دەنگە مافیکى دیکەى نییە، جگە لەوەى کە
پێشتر ئەوان بۆیان نوسیوە لە دەستوردا وە لەبەرانبەر ئەو کەسەى کە
هەڵبژێردراوە هیچیان پێناکریت وە تەنانەت ناتوانن دیداریشى بکەن مەگەر
پاش چەندین هەوڵو تەقەلاى جۆراوجۆر. بەلام تەنانەت مافى دەنگدانیش بۆ
هەموو ئینسانەکان بەئ ەنجامى خێر‌و مەرحەمەتى دیموکراسى و بزوتنەوەو
هیزە دیموکراسیەکان نەبوە، بەڵکو بەخەبات و ناڕەزایەتى نادیموکراسى
خەڵک ئەم مافە سەپاوە بەسەر دەسەلاتداراندا. لەسەرەتاوە پێست ڕەشەکان
مافى دەنگدانیان نەبوە، ژنان مافى دەنگدانیان نەبوە، خەڵکى کرێکار‌و
جوتیارو کەمدەست مافى دەنگدانیان نەبوە.. ئەم مافى دەنگدانە بەخوێن و
ناڕەزایەتى و خەباتى بزوتنەوە نادیموکراسیەکان دەستەبەر کراوە. وەکو
بزوتنەوەى کرێکارى و بزوتنەوەکانى ژنان و لاوان بەتایبەت رۆلى
بزوتنەوەى کۆمۆنیستى لەسەرەتاى سەدەى ڕابوردوەوە.
بەلام بەکۆى ژمارەیەک لە دەنگەکان بۆ 4 ساڵ کەسێک هەلدەبژێرن بۆ ئەوەى
نەک نوێنەریان بێت بەلکو محامیان بێت، بەلام لە ژیر ناوى "
نوێنەرایەتیدا". جا جیاوازى نێوان محامى و نوێنەر جیاوازى نێوان
هەسارەى زەوى و ئاسمانە. محامى دیفاع دەکات لە قەزیەیەک جا لەوانەیە
قەزییەکە تاوان بێت وە زۆرجار وە زۆربەى زۆرى جارەکان ئەوەى دیفاعى
لێدەکات تاوانبارە، ئینسان کوژە، بەلام کە دیفاعیشى لێدەکات و بڕیار
دەدات ناچێت پرس بەو کەسە بکات کە بەکرَىى گرتوە بەڵکو خۆى بەپىى
یاسایەک کە لەبەردەستیدایە کەلێن و کونەکانى دیفاعکردنى بۆ دەدۆزیتەوە
و زۆرجاریش محامیە بەناوبانگەکان بە پارەو پۆل ژیر بەژیر قەزیەکە دیزە
بەدەرخۆنە دەکەن... دروست ئەندامانى پەرلەمانىو سیستەمى پەرلەمانیش
بەهەمان شێوە کاردەکات. ئەمە لە وولاتیکى وەکو بەریتانیا یان فەرەنسا
یان ئەمەریکا.. ئەوە پەرلەمانى عێراق هەموو یان نەک محامیش نیین بە لکو
فەرمانبەرێکى موچەخۆرن کە بەراستى موچەیەکى باشیان هەیە و مەجبورن
دیفاع لە حزب و لیستەکەیان بکەن ئەکەر نا نابڕڕو دەبن...
ئەگەر سەرنج بدەین لە ڕۆلى پەرلەمانى بەریتانى و جەنگ بۆ سەر عێراق لە
سالى 2003دا.. یان پەرلەمانى ئەمریکى.. ئایا کاک حمە تۆفیق دەتوانێت
بۆمان بسەلمێنت کە جیگاو ڕیگاى پەرلەمان چى بوە.. ئایا بۆ مان
دەسەلمێنیت کە بلیرو حکومەتەکەى ئیشیان بەخەڵک بوە یان کلاویان خستۆتە
سەرى خەڵک بۆش و حکومەتەکەى ئیشیان بەخەلک بوە یان کلاویان خستۆتە
سەریان و مالێان کاول کردون. ئایا کە چەندین ترلیۆنیان سەرفکرد بۆ
کۆمپانیاو بانکە جیهانیەکان لە سەرەتاى ئەم ئەزمەى ئابورى سەرمایەدارى
ئێستادا، بەخەڵکیان ووت ئیوە برسین و ئەمە پارەى زەریبەى ئیوەیەو لە
حەزینەى مەرگەزیدا بوەو ئێستا بەشێکى بۆ ئیوە سەرف دەکەینەوە بۆ ئەوەى
برسى نەبن، بۆ ئەوەى خانوەکانتان لێنەسەندنەوە؟! یان بێ پرس هەموو
پارەى چەند ساڵەى زەریبەى خەڵکیان خستە دەستى خاوەن کۆمپانیاو بانکە
گەورەکانەوەو بەدەیان ملیۆن ئینسانیش بیکار بون برسى بون بێخانوو بوون.
درۆیەکى گەورەیە کە بوترێت دیموکراسى ئیشى بەخەڵکەو حکومەت فەرمانبەرە
لاى خەڵک. بە پێچەوانەوە دیموکراسى و حکومەتەکەى بزوتنەوەى چەواشەکارىو
هلەَخەلەتاندنى خەڵکن، لە پێناو راگرتنى دسەلاتى سەرمایەدا، لەپیناو
پاراستنى سیتسەمى حوکى سەردایەدارىدا... ئەگەر حکومەت فەرمانبەرى خەڵکە،
تۆ بڵى خەڵکى ئەمەریکا شێت بوبن دەیان ملیۆن لەخۆیان بێکار بکەن،
چەندین ملیۆنى تر بێخانو ماڵ بکەن، چەندین ڕۆلەى خۆیان لە ئەفغانستان و
عێراق و ێومال و پاکستان بدەن بەکوشت. ئەگەر حکومەت فەرمانبەرى خەڵکە
مونافق و درۆزن و کاسەلێسێکى وەک بلێر چۆن دەتوانێ هەموو ڕاپۆرتە
هەواڵگرییەکان لەسەر عێراق سەبارەت بە بون و نەبونى چەکى کیمیایى
هەڵگێڕیتەوە بە قازانجى بۆشى برا گەوەرى بەکارى بهێنێ بۆ ئەوەى شەڕێکى
خوێناوى دەست پێ‌بکات. ئەگەر حکومەت فەرمانبەرى خەڵکە، ماناى چییە پۆلیس
پاسەوانانى سەرمایەیە لە ڕۆژانى مانگرتن و خۆپیشاندانە گەورەکاندا بە
ئەسپ و زنجیر‌و چەکەوە دادەبەزنە سەر شەقامەکان؟! تۆ بلێى خەڵک ئەوەندە
گیڵ بێت بلێن وەرن تێمان هەڵدەن وەرن زیندانیمان بکەن. ئەمە درۆیەکى
عەجایب نییە!!
بەتایبەت ئەم بەریزە لە شوینیک باسى ئەم جۆە لەدیموکراسى دەکات کە
بەشێکە لەعیراقى میلیشایى کە بەشیکە لەعیراقیکى تائیفى و قەومى
تاسەرکۆنەپەرست، کە کوردستان وولات نییە و بۆیان نییە لە دەستورى عێراق
دەرچن کە لە جەوالى چەرچى عەجایبترە و هەموو کۆنەپەرستى و سەرکوت
و ئیستبداد‌و میلیشیاگەرىو کوشتن لە سەر بناغەى شوناسى تیدا جێگا
دەبیتەوە.
لەم ووتاره‌دا کورتەدا ئەوەندە بەسە،بەلام سەرەجەم دیمانەکەو وەلامى
ئەم پرسیارە بە شێوەیەکى بەرفروانتر هەڵدەگرین بۆ کاتێکى دیکە.
بەلام ئایا ئەکەر سەرکردەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لەبەرانبەر دیدگا‌و ئاسۆى
سیاسیى ئیستراتژیەکانى خۆیاندا خەلک چەواشەبکەن ئەى دەبیت لەبەرانبەر
کەمپینێکى هەڵبژاردندا چىبکەن؟! کە کەمپینەکانى هەڵبژاردن لە ئاستى
جیهانیدا لە 90%ى هەمووى درۆ‌و دەلەسەیە.
وەلامى ئەم بەریزە یەکەم: چەواشەکارییە، چونکە دیموکراسى ئەوەنییە و بە
پێچەوانەوە دیموکراسى شاردنەوەى حەقیقەتە لە ئینسان و دابەزاندنى
ئینسانە تا ئاستى یەک دەنگ، وە دووەم : بلاوکردنەوەى وەهم و
هەڵخەلەتاندنى خەڵکى کوردستانە چونکە لە عێراقى ئەمرۆدا لەکوردستانى
لکێنراو بە عێراقەوە لە چوارچیوەى دەستورى ئیستانى عێراقدا جیگاى
دیموکراسى ڕۆژئاوایى و لیبرالى نابیتەوە.
خەڵکى کوردستان پێویستە هوشیارتر بن لەوەى بەم جۆرە پروپاگەندەو
چەواشەکاریانە بەلا ڕیدا ببرێن. دەنگ مەدەن بەهیچ لایەکیان نە
بەبزوتنەوەى گۆڕڕن نە بە هاوپەیمانى کوردستان وەنە بەئیسلامییەکان،
دەنگدان نیشانەى پتەو کردنى کوردستانە بەعێراقەوە لەمپەر دانانەلە سەر
ڕیگاى لەجیابونەوەى کوردستان و پیکَهینانى دەوڵەت لەکوردستاندا.
zaryak@yahoo.com
|