په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

دەقی

پێشنیار و راسپاردەکانی گردبوونەوەی سیاسی- ئەکادیمی

دەربارەی ماددەی 140 ی دەستووری هەمیشەیی عێراق.

 

 

دوای درک کردنی گۆڤار 140بەبوونی مەترسییەکی گەورە لەسەر جێبەجێنەکردنی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەدوا ڕۆژی ئەم کیانەوە هەیە، بۆیە بە بیرۆکە و بەرنامەیەکی تۆکمە، گۆڤاری 140 لەسەر ئەرکی تەواوی خۆی و بەهاوکاری سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان ڕۆژی 3082008 هەڵسا بەسازدانی گرتبوونەوەیەکی سیاسی. ئەکادیمی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دۆزینەوەی ڕێگەچارە و میکانیزمی نوێ سەبارەت بە کاراکردنی هەنگاوەکانی پیادەکردنی مادەی 140 ی دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵ لە هەولێری پایتەخت و بە بەشداریکردنی زیاتر لە 40 کەسایەتی شارەزا لە بواری جۆراوجۆر لە دکتۆر و پرۆفیسۆری پسپۆڕ و سیاسەتمەدار و بە ئامادەبوونی د.فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەم گردبوونەوەیە گەیشتە ئەم کۆمەڵە پێشنیار و راسپاردانەی خوارەوە، داواکارین ببێتە بەشێک لە پرەنسیپەکانی ئالیەتی کارکردنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان:

 

1-       ئاماژە بە ماددەی(65)و (137)ی دەستووری هەمیشەیی عێراق تایبەت بە دامەزراندنی(ئەنجوومەنی ئیتیحادی) پێشنیار دەکرێت و بە پێویست دەزانرێت کە:

ا‌-        سەکردایەتی سیاسی کورد هەوڵبدات لەم دەورەیە کە یاسای دامەزراندنی ئەم ئەنجوومەنە دەربچوێنرێت، چونکە بەپێی ماددەی(138) لە دەورەی دووەمی هەڵبژاردن کورد ڤیتۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نامێنێ، کە هێزی ڤیتۆ کردنی یاساکەی هەیە.

ب‌-       هەوڵبدرێت لە ناو یاساکەدا مەبدئی ڤیتۆی موتەبادیل هەبێ.

 

2-       پێشنار دەکەین پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی راپرسی لەسەر دەستووری کوردستان.

 

3-       دەربارەی مەبدەئی تەوافوق بەباش دەزانرێت کە:

ا‌-        تەوافوق لەسەر کەرکووک و ماددەی 140 دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێت، ئەویش تەنها بۆ لایەنی دابەشکردنی دەسەڵات نەک دیاریکردنی چارەنووسی خاک و سنوور.

ب‌-       تەوافوق پێویستی بە چەند میکانیزمێک و بنەمایەکە لەوانە(ڤیتۆی موتەبادیل- حکوومەتی یەکگرتوو- نوێنەرایەتی نسبی- حکوومەت و پەرلەمانی هەرێمەکان).

 

4-       پێشنیاری دەکەین لە کاتی پێویستدا و ئەگەر بەباش زانرا بەپێی ماددەی(61) فەقەرە(7) برگە(ا.ب.ج) هاوپەیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوای لێکۆڵینەوە و استجواب و موسائەلە لەو وەزیر و لایەنانە بکات کە بەرپرسیاریەتی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و قۆناغەکانی دەکەوێتە ئەستۆ. یان پەنا ببرێتە بەر دادگای دەستووریی عێراق.

 

5-       پێویستە لیستی هاوپەیمانی کوردستان بەدواداچوون و پرسینەوە بکات لە خاڵی(22)ی کارنامەی حکوومەتی مالیکی کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 و گەڕانەوەی قەزا و ناحیەکان.

 

6-       پشتگیری کردن لە داوای ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وئەم کارتە لە دەست نەدرێ و لە کاتی خۆیدا بەکاربهێنرێت.

 

7-       داواکارین بوونی هێزی سەربازی و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچە دابڕاوەکان بەپێی بەرنامەیەکی گونجاو بەقوەتر و پتەوتر بکرێت لە ژێر یاسا و بۆ ئامانجی بەردەوامی چەسپاندنی ئەمنیەت و ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی.

 

8-       گەیاندنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر و فراوان بۆ ناوچە دابڕاوەکان.

 

9-       پێویستە زۆر گرنگی بدرێت بە وجودی نوێنەرانی خۆمان لە ناو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و فەرعەکانی.

 

10-     لەسەر ئاستی کاری جەماوەری هەوڵبدرێ کە:

ا‌-        لەسەر ئاستی هەر پارێزگایەک لیژنەیەکی تایبەت دابمەزرێ بۆ تعبئەی جەماوەر و ئەنجامدانی کۆڕی سیاسی و سیمیناری ئەکادیمی بۆ بەرچاو روونی جەماوەر و تعبئەکردنی.

ب‌-       سوود لە دامودەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنی وەربگیرێ و بیرو بۆچوون و راو پێشنیار و تواناکانیان بەهەند وەربگیرێ.

 

11-     ئاڵوگۆڕێکی بە بەرنامە و ئامانجدار بکرێت لەو بەرپرسە حزبی و سیاسی و ئیداریانەی کە لە ئاستی پێویستدا نەبوون لە سنووری کەرکووک و باقی ناوچە دابڕاوەکان و لێپرسینەوەش لەوانە بکرێت کە کەمتەرخەم بوون و بەرژەوەندییە شەخسیەکانیان خستۆتە سەرووی بەرژەوەندییە گشت و باڵاکان.

 

12-     حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی تایبەتی و چڕوپر دابنێ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان و تەرخانکردنی میزانیەیەکی تایبەتی بۆ ئەو بەرنامەیە.

 

13-     لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەت کە میکانیزمی نوێی تێدا بێت، هەوڵبدرێت متمانەی تورکمان و عەرەب و باقی پێکهاتەکانی دیکە لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی دیکە بەسەرکردایەتی سیاسی و گەلی کوردستان بەهێزبێ و شک و گومانەکانیان کەم بێتەوە.

لە خوارەوە هەندێک پێشنیار بۆ ئەم مەبەستە دەکەین:

ا‌-  دانانی نوێنەری سەرۆکی هەرێم بۆ نەتەوەکانی دیکە لە سنووری ناوچە دابڕاوکان.

ب‌- دانانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان بۆ کاروباری تورکمانەکان.

ج- دانانی دووو کەناڵی ئاسمانی بە زمانی عەرەبی و تورکمانی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کورستان.

د- خزمەتگوزاری تایبەتی پێشکەش بە نەتەوەکان دیکەی سنووری ئەو ناوچانە بکرێت کە کێشەیان لەسەرە.

ه- ساڵانە ڤیستیڤاڵی هونەری و شانۆیی و کلتوریی بۆ تورکمانەکانی کەرکووک و کوردستان ئەنجامبدرێت.

 

14-     دەبارەی سیاسەتی هاوپەیمانیەتی، بە پێویستی دەزانین پێداچوونەوە بکرێت، هەروەها لە دەرەوەی سیاسەتی هەوپەیمانی هەوڵبدرێت کە سیاسەتی دیفاکتۆ(ئەمری واقیع) لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی و ئیداری و جەماوەری لە ناوشە دابڕاوەکان پیادە بکرێت بۆ خۆسەپاندن و کردنی وجودمان بە ئەمری واقیع.

 

15- لە جێبەجێکردنی پێشنیارەکانی دیمستۆرا نوێنەری UN، هەوڵبدرێت کەرکووک بکرێتە قۆناغی یەکەم

 

15-     بەباشی دەزانین کە پرۆژەی دیمستۆرا لە داهاتوودا تەواوکەر و یارمەتیدەری ماددەی 140 بێت و رێگا نەدرێت بکرێتە بەدیل بۆ ماددەی 140

 

16-     جگە لە کارکردن لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و زمانی سیاسی عێراقی نوێ، ستراتیژیەتێکی نەتەوەییمان هەبێ، کە وەک پرۆژەیەکی بەدیل ئامادە بکرێ بۆ ئەو کاتەی کە لەگەڵ بەغدا دەگەینە بنبەست.

 

17-     لەرووی دیبلۆماسیەوە، پێشنیار دەکەین کە دیبلۆماسیەتی کوردی رۆڵی چالاک ببینێ بە ئالیەتێکی نوێ، بەمەبەستی ئەوەی کێشەی کەرکووک و ناوچە دابڕاوکان وەک کێشەیەکی ناوخۆی عێراق بهێڵرێتەوە و لایەنگری بۆ رێگا چارەی دەستووریی و ماددەی 140 زیاتر بکرێت، هەروەها بۆ وڵاتی ئیقلیمی روون بکرێتەوە کە گەڕانەوەی کەرکووک بۆ هەرێمی کوردستان مەبەست سەربەخۆیی نییە.

 

18-     سەرکردایەتی سیاسی کوردستان هەوڵبدات لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی سووننەی عەرەبی باس ئەوە بکات کە مەبدەئی تەوافوق و ڤیتۆی موتەبادیل لە ناو دەسەڵاتی تەنفیزی و تەشریعی لە قازانجی ئەوانیشە و سوننەی عەرەبیش هەوڵبدات وەک کەمینە سیاسیەن و قانوونیەن خۆی تعریف بکات.

 

19-     لەرووی راگەیاندنەوە پێویستە گۆتاری راگەیاندین ئێمە هەر ئاراستەی جەماوەری کوردستان نەکرێ، بەڵکو ئاڕاستەی دەرەوەی هەرێم بکرێت، هەروەها لە مامەڵەکردنی لەگەڵ کێشەی ناوچە دابڕاوەکان و مەسەلە ستراتیژییەکان خاوەن بنەما و گوتاری هاوبەش بن. نەک هەریەکە و لە ئاوازێک بخوێنێت.

 

20-     بەمەبەستی زیاتر پەیوەندی کردن و بایەخدان بە مەرجەعیەتی ئایینی شیعە و سووننە، کەناڵ و ئالییەتی پەیوەندی ئێمە لەگەڵیان بەهێز بکرێن.

 

21-     پێشنیار دەکەین لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی راپرسی لەسەر ناوچە دابڕاوەکان پێویستە پرسیارەکان کەم وکورت بن، بۆ ئەوەی زۆرینە دروست بێ و دەنگەکان بڵاو نەبن و پێویستە ئامارێکی تەواو بکرێت لەسەر ناوچە دابڕاوەکان و لە ژێر دەستدابێ بۆ بڕیاردان لەسەر ریفراندۆم و دیاریکردنی پرسیارەکان.

 

23- ئێمە لە عێراقدا بەشدارین لە دەسەڵات و شەریکین، هەر بۆیە کاتێک کێشەیەک دەبێ، پێویستە هەوڵبدەین نوێنەرانی گەلی کوردستان لەبەغدا بکەونە وتووێژ نەک مەسەلەکە وەک کێشەی نێوان کورد و عەرەب تەماشابکرێت وواقیقعی سەکردایەتی سیاسی کوردستان تەرجەمە بکرێت.

 

 

       حەسیب رۆژبەیانی                                                   

  خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر ی              سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی

            گۆڤاری 140                           ستراتیژی کوردستان        

 

 

تێبینی: بۆ هەر زانیارییەک دەبارەی ناوەڕۆکی ئەم پێشنیار و راسپاردانە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:

 

       حەسیب رۆژبەیانی      

  خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری

          گۆڤاری 140         

 

ژمارەی مۆبایل: 075046642667 ، 07701575978

ئیمێڵ: rozbayani140@yahoo.com