ده‌رچوویه‌کی
زانکۆ:
به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌روه‌رده‌یه‌ک پێی وتم ئه‌گه‌ر فۆڕمیش پڕبکه‌یته‌وه
دانامه‌زرێیت.
ئا:
ئاسۆ موحه‌مه‌د
به‌هۆی نه‌بوونی پلانێکی گونجاوه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌رچوانی به‌شه جیاجیاکانی زانکۆ‌و په‌یمانگاکانی
کوردستان دانامه‌زرێن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی لای ئه‌و ده‌رچوانه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌رچه‌رخان چه‌ند ده‌رچوییه‌کی زانکۆ و په‌یمانگای
دواندوه.
دره‌و مه‌هدی ده‌رچووی
کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌م شێوه‌یه نیگه‌رانی خۆی
ده‌ربری و وتی: من وه‌ک ده‌رچوی به‌شی کوردی که سه‌ردانی په‌روه‌رده‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌م کرد به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم و دامه‌زراندن، به‌ڵام
له‌وێ پێمان ده‌ڵێن ئێمه پێویستمان به‌ده‌رچووی چه‌ند به‌شێکی
دیاریکراو هه‌یه بۆدامه‌زراندن پێویستمان به‌ئێوه نیه، ئه‌مه له‌کاتێکدا
له‌شوێنه‌کانی تر فۆڕمی دامه‌زراندن ده‌ده‌ن به‌ده‌رچووی هه‌موو به‌شه‌کان،
به‌ڵام که ئێمه سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌که‌ین ده‌ڵێن ده‌بێت له‌سنوری
په‌روه‌رده‌که‌ی خۆتان فۆڕم وه‌رگرن به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه ده‌بێته
گرفت، له‌م کاته‌دا تووشی چه‌ندین دڵه‌ڕاوکێمان ده‌کات که هه‌میشه ده‌بێت
به‌دوای ئه‌وه‌دابین که بزانین ئایا له‌کوێ مامۆستایان پێویسته بچین
بۆ ئه‌وێ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ماده بۆ دابینکردنی ژیانمان و پێکه‌وه‌نانی
خێزان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی 16ساڵی
خوێندنمان به‌چه‌ندین ناڕه‌حه‌تی ته‌واوکردووه ئێستاش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
دلخۆش بین که خوێندنمان ته‌واوکردوه وه‌به‌ر ئه‌نجامێکی باشمان ده‌بێت،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین کێشه ده‌بینه‌وه که ئه‌ویش
کێشه‌ی دانه‌مه‌زراندنه، ئه‌مه‌ش کێشه‌ی یه‌ک ساڵ و دووساڵ نیه به‌ڵکو
ساڵ به‌ساڵ روو له‌زیادبوون ده‌کات، وا چاوه‌روان ده‌کرێت که هه‌ر به‌رده‌وام
بێت ئه‌و قوتابیانه‌ی تریش که ئێستا له قۆناغه‌کانی خوێندنیاندان له
ئێستاوه له خه‌می ئه‌و کێشه‌یه‌دان و ساردببنه‌وه له خوێندن، له‌م
بڵندگۆیه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌که‌م پلانێکی گونجاو
بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی قوتابیان دابنێت که‌ساڵانه له‌زانکۆکان
ده‌رده‌چن.
هه‌روه‌ها ئاوات
موحه‌ممه‌د ده‌رچووی زانکۆی کۆیه له‌و
باره‌یه‌وه وتی: من وه‌کو قوتابیه‌ک که ده‌رچووی کۆلێژی
زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی زانکۆی کۆیه‌م، وه‌کو حاڵه‌تێکی سرووشتی
خۆمان به‌هه‌قی خۆمی ده‌زانم له‌پاش چه‌ندین ساڵ له خوێندن، ئێستاش
دابمه‌زرێم و خزمه‌تێک به‌گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌م بکه‌م نه‌ک وه‌کو که‌سێکی
ئاسایی له‌ماڵه‌وه ئیقامه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندیمان بدرێتێ، ببین به‌که‌سێکی
زیاده‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه" ئه‌و وتی "کاتێک ده‌چیت داواکاری دامه‌زراندن
ده‌که‌یت به‌چاوێکی سوکه‌وه پێت ده‌ڵێن فۆرمێکی محترم پڕبکه‌ره‌وه،
به‌ڵام چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندن مه‌به، جگه‌له هه‌ندێ قسه‌ی ناخۆش که
به‌رامبه‌رت ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ به‌ش دانامه‌زرێن بۆچی حکومه‌ت
پاره‌ی زیاده له‌و کۆلێژانه دا سه‌رف ده‌کات ودایان ناخات به قوفڵیک
وه‌کو قوفڵه‌که‌ی قارون بێت".
کاروان ده‌رچوی
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی کارگێری و ئابوری وتی: من وه‌ک قوتابییه‌ک
ئه‌مساڵ خوێندنم ته‌واو کرد به‌ڵام ده‌ڵێم خۆزگه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که
به‌خوێندنه‌وه خه‌ریک بووم به‌کارێکی تره‌وه خه‌ریک بوایه‌م، چونکه
دوای 12ساڵ خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی و ئاماده‌یی و4 ساڵی زانکۆ
ئێستا کاتێک ده‌چیت بۆ ئه‌وه‌ی داوای که‌مترین مافی خۆت بکه‌یت که
دامه‌زراندنه له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌کانه‌وه سوکایه‌تیت
پێ ده‌کرێت ده‌ڵێ من تۆم بۆچییه، گه‌ر فۆرمیشت بده‌مێ ئه‌وا هه‌ردانامه‌زرێیت،
من کاتێک چووم بۆ وه‌رگرتنی فۆرم به‌ڕێوبه‌ری یه‌کێک له په‌روه‌رده‌کانی
سنوری سلێمانی پێی وتم به‌درۆوه ئه‌م فۆڕمه پرده‌که‌یته‌وه دانامه‌زرێیت،
ئه‌و هه‌موو گه‌نجه ئه‌مساڵ خوێندنیان ته‌واو کردووه، به‌ڵام حکومه‌ت
هیچ به‌رنامه‌یه‌کی نییه بۆ ئه‌و قوتابیانه، به‌راستی له‌م ڕۆژانه‌دا
له‌به‌رده‌م یه‌کێک له په‌روه‌رده‌کاندا گریانت بۆ ئه‌و قوتابیانه ده‌هات
که زۆربه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌که‌وه پێیان ده‌وترا ئێوه دانامه‌زرێن
فۆڕم ته‌نها به‌چه‌ند به‌شێکی دیاریکراو ده‌ده‌ین.
که‌ژاڵ موحه‌ممه‌د
ده‌رچووی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین کۆلێژی ئه‌ده‌بیات وتی: قوتابی به
چه‌ندین نه‌هامه‌تی خوێندن ته‌واو ده‌کات به‌هه‌ژاری و نه‌داری و غه‌ریبی
بۆ ئه‌وه‌ی دواترله‌په‌نای ئه‌و ماندووبونه‌ی دا بحه‌سێته‌وه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه له‌کوردستانی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرێت
ماندووبوونی قوتابیانه له‌لایه‌ن که‌سانی نامه‌سئوله‌وه، ته‌نانه‌ت
گاڵته‌ش ده‌کرێت به‌قوتابیان له‌کاتی وه‌رگرتنی فۆرمدا که که‌مترین
مافی قوتابییه پێ ده‌وترێت ئه‌وه‌که‌ی به‌شه تۆ ته‌واوت کردووه،
یان ئه‌گه‌ر فۆرمه‌که‌ش پڕ بکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنت نییه.
|