ده‌سه‌ڵاتی
کوردی بۆ خۆی ناتوانێ سه‌رکه‌وتوانه له‌ناوایاندا ده‌رچێ،
ئه‌گه‌رنا ته‌نگژه و تێکقژانی نا کوردی زۆر زۆره.
مه‌هدی کاوانی
ده‌سه‌ڵاتی کوردیه خوێندنه‌وه‌ی ڕێکی هه‌لسه‌نگاندنی
ناوچه‌که و لایه‌نه
ناکۆکه‌کان و خۆڕێکخستنی له‌گه‌ڵ دیارده
جیاوازه‌کان نیه، ئه‌گه‌ر نا، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هێزه
ناکۆکه‌کانی ناوچه‌که
نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته
که هه‌وڵی ئه‌وه
بده‌ن هه‌لوێستی هاوبه‌ش له‌دژی کورد به‌ته‌واوه‌تی وه‌ربگرن.
ناکۆکیه‌کان هه‌ر له‌ئێستاوه له‌نێوان
مالیکی و عه‌بدول عه‌زیزه‌وه به‌ده‌ر ده‌که‌ون.
عه‌بدول عه‌زیزی سه‌رۆکی باڵای ئیسلامی داخوازی حکومه‌تی مالیکی بۆ
پێکهێنان وسه‌رپه‌رشتی کردنی شورای ئیسناد له‌پارێزگاکانی باشوور ڕه‌ت
کرده‌وه‌و به‌دیارده‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور باسی لێوه‌ده‌کردو
باسیشی له‌وه‌کرد که‌بانگێشه‌کانی هه‌ندێ له‌سه‌رانی پارتی ده‌عوه
به‌وه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یانه‌وێ کۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاته
لۆکاله‌کان بۆ پارته‌که‌ی خۆیان بکه‌ن ،دووره
له‌ڕاستی.
گوتیشی هه‌ر ئێمه نینه
که نامانه‌وێ ئه‌و شورایانه‌پێک
بهێنرێ ، به‌لکو ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکان له‌کۆبوونه‌وه‌ی 31/08/2008 که‌به‌نوسراوی
فه‌ڕمی له‌به‌رواری 06/09/2008 که‌له‌لایه‌ن 10 پارێزگا به‌هه‌موو ته‌شکیله‌سیاسیه‌له‌یه‌کجیاوازه‌کانیان
حکومه‌تی نوری مالیکیان ئاگادار کردۆته‌وه‌بۆ پێک نه‌هێنانی ئه‌و شووڕا
ئیسنادانه.
ده‌شڵێن پێک هێنانی ئه‌و شوورایانه‌له‌لایه‌ن ناوه‌ندو به‌ناوی حکومه‌ته‌وه،
به‌هیچ جۆرێ له‌به‌رژوه‌ندی خه‌لکی ناوچه‌که‌وه‌نیه‌و ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگایه‌وه‌پشێوی
بخه‌نه‌ناوچه‌که‌و ناکۆکی له‌نێوان سه‌ره‌ک هۆزه‌کان دروست بکه‌ن.
دیاره‌ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی لێره‌و له‌وێ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌سه‌رانی
پارتی ده‌عوه‌خۆی به‌ده‌ر ده‌خا ، زیاتر مه‌جلسی ئه‌علا تاوانبار ده‌که‌ن
که‌ئه‌وان ده‌یانه‌وی ده‌سه‌ڵاتی پاریزگاکانی باشوور له‌ناوه‌ند جیا
بکه‌نه‌وه‌و خه‌ریکی ئه‌وه‌وه‌بن که‌ئه‌و زه‌مینه‌یه‌بڕه‌خسێنن که‌خه‌لکه‌که‌زیاتر
ده‌نگ به‌ئه‌وان بدات. بینیشمان ناکۆکی نێوان جه‌عفه‌ری و مالیکی گه‌یشته‌ئه‌و
ڕاده‌یه، ئه‌مه‌که‌ی یه‌که‌م له‌ناو حیزبه‌که‌ده‌ربێ و حیزبه‌کی نوێ و
جیا له‌مالیکی دروست بکات.
ناکۆکی له‌نێوان مالیکی و سه‌حوه‌ش تا بڵێیت زۆره. حکومه‌تی مالیکی
نایه‌وی سه‌حوه‌بێنه‌ناو پڕۆسیسی سیاسی و به‌شداری کردن له‌ناو دامه‌زراوه‌سوپایه‌کان
، که‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌ته‌واوه‌تی پاڵپشتیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌لێ
ده‌که‌ن.
لایه‌نه‌کانی عیڕاقی عه‌ره‌بی به‌شیعه‌و سونه‌وه‌ده‌یانه‌وێ یه‌کانگیری
بکه‌ن و پێ له‌سه‌ر زۆر شت به‌پێکه‌وه‌یی داده‌گرن که‌ڕێکه‌وتنی ئه‌منیان
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ئه‌وها نه‌که‌وێته‌وه‌که‌سه‌روه‌ری عیڕاقی پی
بترازێ و سودیش له‌نفوزی ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی و بگره‌تورکیاش وه‌رده‌گرن
بۆ پاڵپشتی کردنی کێشه‌که‌یان و کوردیش له‌ناویاندا هه‌ر وه‌ک نه‌بێ
وایه، پرسی کورد هه‌تا ناتوانن ده‌ستدرێژی تورکه‌کانیش به‌بیانۆی په‌که‌که‌له‌سه‌ر
خۆیان ڕه‌ت که‌نه‌وه‌و هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵیشیان نیه‌که‌ڕه‌زامه‌ندی
خۆیان بۆ ئه‌و ڕێکه‌تنامه‌ئاسایشیه، وا لێکه‌نه‌وه‌که‌تورکیا نه‌توانێ
به‌بیانگۆی په‌که‌که‌بێته‌ناو ژووره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان .
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و ڕێکه‌تن نامه‌ئه‌منیه‌و پێداگرتنی لایه‌نی عه‌ره‌بی
له‌سه‌ر زۆر خاڵه‌وه، مشتومڕی خۆڕێکخستنه‌جه‌نه‌ڕاڵه‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان
له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه‌تورکه‌کان بۆ دووباره‌هاتنه‌ناو هه‌رێم له‌ئارادایه
، کێ ناڵێ حکومه‌تی عیڕاقیش کاری ژێراوژێری بۆ پاڵپشتی کردنی ئه‌و
هاتنه‌ژووره‌وه‌نیه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی وه‌ها دابڕێژن که‌په‌که‌که‌پێیه‌وه‌به‌هێز
بێت و زیاتر گیر‌و گرفت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکی و بگره‌ئه‌مه‌ریکیش له‌ناوچه‌که‌دروست
بکه‌ن ، که‌چی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌که‌وه، ڵیدوانی فه‌ڕمی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی خۆی له‌وه‌وه‌ده‌دیته‌وه‌که‌په‌که‌که‌گیرو گرفت بۆ حکومه‌تی
کوردی دروست ده‌کات . له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه‌تورکیا به‌ئاره‌زووی خۆی
تۆڕی جاسوسی له‌ناو هه‌واداره‌تورکمانه‌کان به‌فراوانی و بێ گوێ دانه‌کوردی
و ئه‌مه‌ریکی دروست ده‌کردو هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانی بۆ ئه‌وه‌یه‌که‌عنسری
تورکمان زۆر زۆر له‌قه‌واره‌ی خۆیان گه‌وره‌تر‌نیشان بده‌ن .
سوننه‌کانیش به‌ته‌شکیله‌سیاسیه‌له‌یه‌کجیاوازه‌کانیشیان و وێڕای ئه‌و
هه‌موو پشتگوێ خستنانه‌یان، پایه‌کیان له‌ناو قاعیده‌و پایه‌کیان له‌ناو
پاشماوه‌کانی ڕژێم بوو و به‌شداری کردنیشیان له‌ناو حکومه‌ت به‌به‌رده‌وامی
گیر‌و گرفتیان بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکی دروست ده‌کردو ماوه‌یه‌کی
زۆریش به‌بیانۆی کۆمه‌ڵێک داوا، له‌ناو حکومه‌ت هاتنه‌ده‌رێ و گه‌ڕانه‌وه‌شیان
ئه‌و کاتانه‌بوو که‌زۆر له‌داواکانیان جێبه‌جێ کرا ، ئێستاشی له‌گه‌ڵ
دابێ قسه‌ی خراپ له‌سه‌ر پاشماوه‌کانی ڕژێم ناکه‌ن و له‌زاریشیان نایه‌ت
بڵێن قاعیده‌تیڕۆڕیسته، که‌چی ئه‌وان و شیعه‌کانیش به‌رده‌وام به‌به‌رده‌می
لایه‌نی کوردی و تا ڕاده‌یه‌ک ڕازی بوونیان ، په‌که‌که‌به‌تیڕۆڕیست ده‌زانن
و به‌ئاره‌زووی خۆشیان سه‌ره‌داوی په‌یوه‌ندی کردنی خۆیان به‌تورکه‌کان
له‌دژیانه‌وه، به‌رده‌وامی به‌خۆوه‌گرتووه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش لێی
بێده‌نگه. به‌ده‌ریش که‌وت ئه‌و‌گرتنه‌به‌ره‌سیاسیه‌ی ئه‌وان که‌هه‌ڵوێستی
دژ به‌قاعیده‌و پاشماوه‌کانی ڕژێم ناگرنه‌به‌ر ، له‌ڕێگایه‌وه‌زه‌مینه‌یه‌ک
بۆیان ڕه‌خسا که‌بێنه‌پێشه‌وه‌و سه‌حوه‌دروست بکه‌ن و له‌وانه‌یه‌بۆ
ماوه‌یه‌کی نزیکیشه‌وه‌وه‌ک هێزێکی سه‌ربازی بێنه‌مه‌یدانه‌وه‌و ئه‌فسه‌ره‌پایه‌به‌رزه‌کانی
ڕژێمی پێشووش له‌و نێوه‌نده‌دا زیاتر بێننه‌ناو پڕۆسیسی سه‌ربازی و
سیاسی.
حکومه‌تی کوردی ئه‌گه‌ر له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی حکومه‌ت تورکی پێی
داگرتبایه له‌لایه‌که‌وه‌جه‌ماوه‌ری کوردیش پاڵپشتی لێوه‌ده‌کردن و
پێگه‌شیان له‌ناوچه‌که‌زیاتر ده‌هاته‌پێشه‌وه‌و هه‌ڵایه‌کی جیهانیشیان
له‌سه‌ر ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ده‌نایه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه‌حکومه‌تی
ئه‌مه‌ریکیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ده‌بوو که‌به‌ره‌یه‌کی تری تێکچوونی
ئاسایش له‌و شوێنه‌ی که‌ئاسایشی پارێزراوه‌دروست بێ‌و په‌که‌که‌ش چه‌ند
ئێستاکه‌به‌هێزه، ئه‌وه‌نده‌ی تریش به‌هێزتر ده‌بوو . ئه‌و دیارده‌یه‌به‌هه‌مان
شێوه‌و به‌زیاتریشه‌وه‌بۆ بزاڤی ڕۆژهه‌ڵات هه‌مان شتی لێ ده‌که‌وته‌وه.
حکومه‌تی کوردی هه‌موو تۆپه‌کانی خسته‌ناو سه‌به‌ته‌ی شیعه‌کانه‌وه‌و
له‌ئه‌لفه‌وه‌تا یاش خۆی له‌هیڵی ئه‌مه‌ریکی دوور نه‌خسته‌وه. نه‌هات
هه‌ندێکیش بخاته‌ناو سه‌به‌ته‌ی سوننه‌کانه‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو
سه‌ره‌داوه‌کان له‌گه‌ڵیان نه‌پجڕێنێ و پاڵپشتنه‌کانیشی بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان
سنوردار بێ . واته‌چه‌ندی ئه‌وان هاوکار بن له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی
دۆزی کوردی ، به‌هه‌مان قه‌واره‌ش ئه‌وان ببنه‌پاڵپشتیان بۆ جێگیر
بوونیان له‌ناوچه‌که.
حکومه‌تی کوردی ئه‌گه‌ر خاڵی یه‌کانگیری له‌گه‌ڵ شیعه‌کان له‌زۆر بواره‌وه‌هه‌بووه،
با به‌که‌متریش بێت به‌ڵام هه‌مدیسان ده‌یتوانی له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌وه‌ئه‌و
یه‌کانگیریه‌له‌گه‌ڵ سوننه‌کانیش دروست بکات به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ هه‌لوێست
وه‌رگرتنیان له‌گه‌ڵیانه‌وه‌له‌سه‌ر قبوڵ کردنی سیسته‌می فیدڕالیزمی له‌باشوور
. ئێستاش که‌ناکۆکی له‌نێوان مه‌جلسی ئه‌علاو ده‌عوه‌هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی
کوردی‌له‌توانای دا ده‌بێت هه‌نده‌کی بۆ کورد وه‌رچه‌رخینێ . دیسان له‌مه‌سه‌له‌ی
په‌که‌که‌ش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک کارتێکی گووشار بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکاو
تورکیا‌و ده‌سه‌ڵاتی عیڕاقی به‌کاری هێنابایه، له‌ڕێگایه‌وه‌باری
ئێستایان گه‌لێ باشتر ده‌بوو.
له‌هه‌موویان گرنگتر ئه‌و بیرکردنه‌وه‌و به‌کردارکردنه
بیرته‌سکه‌یان له‌چی،که هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌حکومیه‌کان
له‌خواره‌وه‌تا سه‌ره‌وه دوور له‌خواستی
حیزبه‌کانی تر و بزاڤی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر له‌نێوان خۆیان
برا به‌ش دابه‌ش بکه‌ن و به‌ته‌واوه‌تیش پشتیان له‌و
جه‌ماوه‌ره کرد که‌ئه‌وانیان هێنا‌یه‌سه‌ر
کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی . ئه‌گه‌ر ئه‌وان حو‌کمه‌کی ڕێک و پێکیان
کردبایه‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆیان
دابینابا و کێشه جۆراوجۆر‌و ئاڵۆزه‌کانیان
بۆ چاره‌سه‌ر کردبانه‌و بۆ ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌یان ده‌بوون
و حکومه‌تی عاره‌بی و ده‌وروبه‌ر ده‌ره‌قه‌تیان نه‌ده‌هاتن و ئه‌مه‌ریکاش
به‌تاقی کردنه‌وه ده‌رکه‌وتوه‌که
زیاتر ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه
ده‌که‌ن که شتیان له‌بار بێ و پێ له‌سه‌ر
شت دابگرن و ئه‌مری واقیع بێننه‌پێشه‌وه.
|